په‌ڕینه‌وه
چیرۆک
موحسين ئه‌حمه‌د عومه‌ر
ڕاستیه‌كه‌ى نازانم چۆن دووچارى ئه‌م كێشه‌یه بوومه‌وه، من دوێنێ زیندوو بووم و ئێواره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ براده‌ران دانیشتبووم وێڕاى خواردنه‌وه‌ى سارده‌مه‌نى و خۆ فێنككردنه‌وه بووین، له شوێنێكى زۆر خۆش دانیشتبووین، بایه‌كى فێنك و دڵگیرى ده‌هات، له پاڵ ئه‌مه‌ش كه له هه‌مووى دڵگیرتر بوو، مۆسیقایه‌كى شاد به درێژایى دانیشتنه‌كه ده‌هاته گوێمان، قسه‌ى خۆشمان ده‌كرد، تا دره‌نگى شه‌و ماینه‌وه، پاشان هه‌ر یه‌كه‌مان بۆ ماڵى خۆى گه‌ڕایه‌وه. من ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م له یاده گه‌یشتوومه‌ته‌وه ماڵ، لێره به دواوه نازانم چى روویداوه، بێگومان ئه‌مه‌ش به لامه‌وه زۆر گرینگ نیه بزانم، چونكه من به‌رده‌وام به شێوازى خۆم درێژه به ژیانم ده‌ده‌م.
به گشتى به بیرم نایه‌ته‌وه كه‌ى ئه‌م جیهانه‌م به‌جێهێشتووه، زۆریش باوه‌ڕ ناكه‌م به‌جێم هێشتبێ، چونكه له به‌یانیه‌وه شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌م گوێ لێ ده‌بێ. هه‌ست به گه‌ڕه‌لاوژه و هه‌رایه‌كى زۆر زۆر ده‌كه‌م، نازانم ئه‌م خه‌ڵكه بۆچى ئه‌م به‌زمه ده‌گێڕن، له‌ولاشه‌وه به ئاسته‌م گوێم له فیغانێكه زیاتر به ده‌نگى ژنه‌كه‌م ده‌چێ، وه‌ك سه‌ردولكه و لاوكێكى غه‌مگین دێته گوێم، تێناگه‌م ژنه‌كه‌م بۆ ده‌بێ بگریێ و سه‌ردولكه بخوێنێ. ده‌نگیشى خۆشه، نازانم ئه‌م ژنه‌ى من له كه‌یه‌وه ده‌نگى خۆش بووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شتێكى تێدایه، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم، ئه‌مه ژنى من بێ گۆرانى بڵێ. به گشتى له سه‌دا نۆوه‌د دڵنیام ده‌نگى ئه‌و نییه، به‌ڵام له بارێكى تر كه سه‌رنجم ده‌ڕوا له شێوه‌ى ده‌نگى ئه‌و دێته به‌رگوێم، بێگومان ده‌بێ شتێك ڕوویدابێ، هه‌ڵبه‌ت شتێك ڕوویداوه، به‌ڵام نازانم چییه. كێشه‌كه‌ش ئێستا بۆ من له‌وه‌دایه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم بزانم چى ڕوویداوه. ئه‌م هه‌سته‌م له دوێنێوه له لا چه‌كه‌ره بووه و تا ڕاده‌یه‌كیش ئازارم ده‌دا كه ناتوانم بزانم چى ڕوویداوه، بێجگه له‌مه‌ش هه‌ست ده‌كه‌م نه‌توانینم هه‌ڵكه‌وتێكى سه‌رتاپاگیرى وه‌رگرتووه، ناتوانم بچمه هه‌یوانه‌كه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ناتوانم خۆم بگه‌یه‌نمه په‌نجه‌ره‌كه‌ش كه به خامۆشى لێم دیاره، ده‌ڵێى له ژوورێكى تاریك به‌جێیان هێشتووم، ته‌نیا ده‌توانم چاوه‌كانم و تۆزێك سه‌رم بجوولێنمه‌وه. به گشتى ئه‌م نه‌توانین و نه‌جوولانه‌وه‌ش ره‌نگه بۆ من زۆر گرینگ نه‌بێ، به قه‌د ئه‌وه‌ى بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن به پله‌ى یه‌كه‌م دێ، به تایبه‌تى ئه‌مڕۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ست ده‌كه‌م شتێك ڕوویداوه، تواناى زانینم نییه، له هه‌مان كات گوێشم له ده‌نگێكى ناوێزه و خۆش ده‌بێ كه به ئاسته‌م له ناو ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه و تاریكیه ده‌گاته گوێم و هه‌ست ده‌كه‌م ده‌نگى ژنه‌كه‌مه و له‌مه‌ش دڵنیانیم.
ئه‌وه‌ى زیاتر به لامه‌وه گرینگه تێگه‌یشتنه و ده‌مه‌وێ بزانم چى بووه، ئه‌م ده‌نگه ده‌نگه و ئه‌م هه‌رایه له پاى چى. به‌ڵێ بۆ ئه‌م چركه‌یه به پله‌ى یه‌كه‌م تێگه‌یشتن گرینگه، چونكه له دوێنێوه له ناو تێنه‌گه‌یشتن و بێ مانایى و بێهووده‌یى ده‌ژیم، چونكه دوێنێ من پیاسه‌م ده‌كرد، ئێواره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانم دانیشتبووم، تا دره‌نگى شه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌م جیهانه هه‌ڵاتین و نه‌كه‌وتینه به‌ر به‌رداشى بێهووده‌یى، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕاپه‌ڕینێك بوو به‌سه‌ر زه‌مه‌ن و شته‌كان…، ئێستاش شه‌به‌نگ و زایه‌ڵه‌ى دوێنێ كه وه‌ك خه‌یاڵ و خرۆشان ده‌هاته به‌رچاو، له ناو سه‌رم ماوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه زیاتر ئازارم ده‌دا، دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشتمه ماڵ، لێره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى جیهان رووخابێ، یان من جادووم لێ كرابێ و كه‌وتبمه ناو جیهانێكى تر، هیچ شتێكم به بیرنایه‌ته‌وه. نازانم ئه‌م گواستنه‌وه‌یه و ئه‌م گۆڕانه چۆن بووه، ئه‌مه‌ش تۆزێك ئازارم ده‌دا كه تێناگه‌م، چونكه تێگه‌یشتن هه‌رده‌م له لاى من به پله‌ى یه‌كه‌م هاتووه، له‌و باوه‌ڕه‌م زۆر كه‌س به‌م جۆره بیرده‌كه‌نه‌وه، گرینگ نییه چی‌یان به‌سه‌ر دێ و ده‌كه‌ونه كوێ، ئه‌وه‌ى زۆرتر گرینگه ئه‌م هه‌موو ڕووداوانه‌یه مانایه‌كیان هه‌بێ و خۆیان به ته‌مومژى نه‌هێڵنه‌وه، بۆیه تێگه‌یشتن له‌م چركه ساته بۆ من زۆر گرینگه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه جارێكى تریش ده‌گه‌ڕێمه‌وه هه‌مان خاڵى سه‌ره‌تایى. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م له بیره، دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانم تا دره‌نگى شه‌و خه‌ریكى خۆ فێنك كردنه‌وه و خواردنه‌وه و قسه‌ى خۆش بووین، كه گه‌یشتمه ماڵه‌وه شتێك ڕوویدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى دونیا سه‌رابن بووبێ، وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ ناو فه‌زا و بۆشایى ئاسمان تێ‌یان هه‌ڵدابم، ئه‌وهام به سه‌ردا هات، به ئاسته‌م به بیرم دێته‌وه، كه‌وتمه ناو فه‌زایه‌كى فراوانتر، به‌ڵام دواتر ده‌نگى گه‌ڕه‌لاوژه و هه‌راوهۆریایه‌ك و بگره و به‌رده‌یه‌كى زۆر هات، پاشان ئه‌مانه‌ش تۆزێك كه‌م بوونه‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام ده‌نگێكى وه‌ك سه‌ردولكه و لاوكێكى غه‌مگین دێته گوێم، ده‌ڵێى ده‌نگى ژنه‌كه‌مه، دوایش نازانم، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌م بێ بۆ نایێ له پێش من بخوێنێ، بۆ ده‌بێ له دووره‌وه هه‌ست به ده‌نگى ئه‌و بكه‌م. هه‌رچۆنێك بێ هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مه ده‌نگى ژنه‌كه‌مه، به‌ڵام زۆریش دڵنیا نیم، به‌و هیوایه‌م بیبینم تا دڵنیابم ئه‌وه، ئه‌و ئه‌م لاوكه غه‌مگینه ده‌خوێنێ یان یه‌كێكى تره، پاشان نازانم بۆ ده‌بێ من خه‌یاڵم له بیستنى ئه‌م لاوكه بۆ ژنه‌كه‌م بڕوا، ئه‌مه چ په‌یوه‌ندى به‌و و به منه‌وه هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه پرسیارن و پێویستیان به وه‌ڵامه، دیسان بۆ ناتوانم بجوولێمه‌وه، بۆ ناتوانم هه‌نگاو بنێم و بچمه هه‌یوانه‌كه، خه‌ریكه له‌م شوێنه دڵم ده‌ته‌قێ و هه‌ست به گه‌رمایى ده‌كه‌م، پێویستم به هه‌وایه‌كى فێنكى وه‌ك دوێنێ ئێواره هه‌یه، پێویستم به براده‌ره‌كانمه گوێم له قسه شیرینه‌كانیان بێ، به ده‌م خواردنه‌وه جار به جار سه‌ر هه‌ڵبڕم و سه‌یرى ئاسمانى پڕ له ئه‌ستێره بكه‌م، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵدانێكه بۆ ئاواره بوون و دوور رۆیشتن. سه‌ره‌نجام سه‌رم لێ شێواوه و نازانم چى بكه‌م و له چ بارێكم. دواجار سه‌ر له نوێ ناچارم دیسان بگه‌ڕێمه‌وه خاڵى سه‌رتا، هه‌ڵبه‌ت بۆ تێگه‌یشتن. به‌ڵام دیاره له دوێنێوه تێگه‌یشتن بۆته كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌سته‌مى من. ئه‌م بیره‌م خۆش ناوێ، بیرى ئه‌سته‌مى واته تاریكى، واته بێهووده‌یى، واته… به گشتى له‌گه‌ڵ هیچ بیرێكى ئه‌سته‌م نیم ئه‌گه‌رچى ئه‌سته‌مى هه‌ڵكه‌وتێكى مرۆڤه. ته‌نیا شتێك كه له حاڵه‌تى من، بۆ ئاودیوو بوون له بیرى ئه‌سته‌مى، تێگه‌یشتن و پوختى و رێكى شته‌كانه، ئه‌مه‌ش وه‌ك رۆیشتنى ڕووباره، وه‌ك جووله‌ى بایه… به‌ڵام دیسان ئه‌مانه‌ش خۆیان له ناو جۆرێك له ئه‌سته‌مى رۆشن داپۆشیوه، له هه‌موو حاڵه‌تێك تێنه‌گه‌یشتنێك له ئارادایه دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وێڕاى سه‌ختى تایبه‌ت به خۆى ده‌تباته‌وه ناو ئه‌سته‌مێكى تر، ئه‌مه‌ش ڕێك ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه من دووچارى بوومه، هه‌ڵبه‌ت له دوێنێوه، له كاتێكدا من و هاوڕێكانم به یه‌كه‌وه له شوێنێكى زۆر خۆش دانیشتبووین، ده‌مانویست له گه‌رماى ئه‌م هاوینه سووتێنه‌ره ڕزگارمان بى، له بێهووده‌یى رابكه‌ین، خۆمان بده‌ینه به‌ر باى فێنكى شه‌و، سه‌یرى ئه‌ستێران بكه‌ین، له ناكاو، دواى گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ كه تا ئێره هه‌موویم به ته‌واوى له بیره، دواى ئه‌وه نازانم چى ڕوویداوه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م له یاده، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ناكاو نغرۆبووبم، به ناو قووڵایى خاكدا رووچووبم، یان وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كێك، هێزێك، به توانایه‌كى له ڕاده‌به‌ده‌ر و سه‌رسورهێنه‌ر رایته‌كاندبم و كه‌وتبمه ناو بۆشایى گه‌ردوونى بێ پایان و تاریك و سارد، ئه‌وها خۆم ده‌هاته به‌رچاو… ئینجا كێشه‌كه لێره‌وه ئازارى ده‌دام، كه هه‌ستم ده‌كرد ده‌كه‌ومه ناو تێنه‌گه‌یشتن، چونكه ده‌زانم شتێك روویداوه به‌ڵام نازانم و توانام نیه لێكدانه‌وه‌ى بۆ بكه‌م. دواجار ئه‌وه‌ى كه زیاتر به لامه‌وه گرینگه و ده‌مه‌وێ بیزانم، ده‌نگى ئه‌و فیغانه‌یه، بێگومان فیغان و هاوار، ئایا ئه‌مه ده‌نگى ژنه‌كه‌ى منه یان هى یه‌كێكى تره، دوایش تێناگه‌م ژنه‌كه‌م بۆ سه‌ردولكه و لاوك ده‌خوێنێ، بۆ كێى ده‌خوێنێ، خۆ من نه‌مردووم.
سەرچاوەی ئەم چیرۆکە؛ دیواری فەیسبوکی دکتۆر موحسین عومەر