![](http://cultureproject.org.uk/kurdish/wp-content/uploads/2019/05/n01-325x520.jpg)
وشە لێوی بریندار كردم
جوانییەكی فێڵاوی … گەچڵاو …
بۆسەی چرا كزەكانی ڕێگا
لە غەریبیدا، دوور لە لێوان
پیاڵەی پڕی لێ ڕژاندم …
بێدەنگییەك
لەشەڕی ناوخۆی گوڵەكانی كەنار
دەزرنگێتەوە.
شەوقی شاربەدەر …
هەتاوی شەشدەر لێ گیراو،
![](http://cultureproject.org.uk/kurdish/wp-content/uploads/2019/05/n02-392x520.jpg)
باڵوێزی ڕووبارە یەكگرتووەكانی بەهەشت
لە مەملەكەتی قورینگان
بڵێسەی ئەشكەوتەكانی سرووش
نهێنی كوژانەوە و هەڵبوونیان هێنا …
حكوومەتی عەشقیان دامەزراند …
وەلێ داخ سروودی تەمەن
لەگەڵ تاوە بارانێكدا ڕۆیی …
پەنجەرەی عومر، لەدەرەوەی گۆشەكانی سۆز
بەسەر چاوەڕوانی ئەزەلیی نیشتمانەكەمدا دەڕوانێ.
![](http://cultureproject.org.uk/kurdish/wp-content/uploads/2019/05/n03-362x520.jpg)
* * *
پایز بێ و پەنجەرەت
بەسەر گۆلی قورینگان بڕوانێ
سۆز و سەنگدڵی پێكەوە دەبینی
دەتوانی شنەی نەرم بپۆشی
گیرفانت لەشەونم پڕ بكەی …
لەگەڵ خەمەكانت كۆببیەوە
باس لە بارودۆخ و پێشهاتە هەنووكەییەكان بكەن.
هەر ئیمێلێكت بوێ
![](http://cultureproject.org.uk/kurdish/wp-content/uploads/2019/05/n04-356x520.jpg)
بەگەردنی قورینگانی بنێری …
* * *
وەهمێكی چەند خۆشە
مرۆڤی دڵ هەلا هەلا
هەمو جیهان
لە قەرتاڵەیەكدا كۆبكەیەوە …
شیرەی هێدمەبوونە،
بەخششی ژاڵە …
لە كەش و هەوای تاریكستان
![كولاژ - سورمێ](http://cultureproject.org.uk/kurdish/wp-content/uploads/2019/05/n05-398x520.jpg)
لە خۆشەویستیەك دەچێ
هیچ حكوومەتێك دانی پێدا نانێ
هیچ فراكسیۆنێكی پەرلەمان پشتگیری لێ ناكا
هەمیشە ون
هەمیشە تەنیا
هەمیشە بێ وێنە …
تشرینی یەكەمی 2002
![](http://cultureproject.org.uk/kurdish/wp-content/uploads/2016/09/cultureMagazine-logo.png)