(موحسین نامو) ئەو موزیکال و گۆرانبێژە فارسەی لەنێوان ڤۆکال جاز و هەندیک جار ڕۆک و هەروەها ڕیتمی کلاسیکی
سونەتیدا پەنجەکانی و ژێیەکانی و وشەکانی گەمەی خۆیان دەکەن. نامجو شاعیرێکی گۆرانبێژە بەڕۆحیکی سینزمە گەورەوە پەلاماری هەموو ترادیسیۆن و نەریتێکی ناشرین دەدات، تەنانەت مۆدێرنەی شای ئیڕان و کۆی مۆدێرنە لەبەردەم نامجودا لەبەردەم ڕەخنەدایە.
نامجو چەندە خورافاتی ئاینی دەخاتە بەر دەنگە بەسۆزەکەی ئەوەندەش ڕەخنە لەمۆدێرنە ەگرێت و دەڵێت : مۆدێرنێتە ئەخلاقی سەگە !
هەروەها نابێت ئەوەمان لەیادبچێت کە نامجۆ ڕەخنەگرێکی سینستانەیە لەمۆدێرنە بەڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە، گۆرانیەکانی بۆ چی گیڤارا و مرۆڤی ئازادو ڕەنجدەر و ژیانی سەختی مرۆڤ بەرجەستەکردنی دونیابینی ئەون.
قورئان لای ئەو تەنها تێکستێکی ئاینی نییە، بەڵکو تێکستیکە پڕ لەڕیتم و موزیک. لەخۆدانی شیعەکان لای ئەو هاوارێکە کەلەڕێگەی دەنگی نامجو دەبێتە بەشێکیتر لەکەرێتی مرۆڤ لەڕاکردنیدا بۆ دونیایەکی خەیاڵی و پڕ خورافە، پر مردووپەرستی !
لێرەوە نامجو هەموو جوانیەکانی مۆسیقای سونتەتی و کوردی (شیرین شیرنێ / خەمباجی) و ئازەری لەکارەکانیدا کۆکردۆتەوە، بەڵام هەمیشە دەنگە ڕەخنەیەکەی دەبینین وەک ئەکرۆباتێک کەبەسەر ناشرینیەکانی دونیادا ڕێدەکات!
کولتور مەگەزین: مەلاکانی ئێران بەتۆمەتی دەستبردن بۆ پیرۆزیەکان بەپێنج ساڵ بڕیاڕی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرد! کولتور مەگەزین ئەم گۆرانیەتان لەم بەستەرەدا پێشەشکدەکات ، بەهیوای خۆتان ڕەدووی دەنگی بکەون.