ڕۆژی تازه
له خاك هه‌ڵهات..
له كوخته‌ی پیاوی چه‌وساوه
له تاریكی زیندانی ڕه‌ش،
له‌و دایكه ڕۆڵه كوژراوه
به‌یانی نوێ
خۆری هه‌ڵهات
كام گوڵ دوێنێ كه ژاكاو بوو
گه‌شایه‌وه
وه‌ك خۆری ده‌م ئاسۆ سوور بوو
تێكه‌ڵ به ڕه‌نگی خوێناو بوو…
به‌یانی، گه‌ل
ده‌نگی ئه‌هات
قه‌ڵای سه‌ختی زۆردار ڕوخا
هێزی سه‌ركه‌وت
گه‌لی عێراق
دوژمن ته‌فروتونا كرا
به‌یانی سوور
پڕ له ئاوات
ئاواتی گه‌ل و نیشتیمان
كورد و عه‌ره‌ب
ڕزگاریان بوو
له‌ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران
به‌یانی، گوڵ
بزه‌ی ئه‌هات
له‌گه‌ڵ خۆری تازه‌ی خه‌بات
پیرۆزبایی
ئا ئه‌م گوڵه‌ش
ماچ بوو به‌خوڕ دای به خه‌ڵات
ڕۆژی تازه‌ش
له من هه‌ڵهات
دوو چاوم تیایا به‌دی كرد
نیگا مه‌ست بوو
دوو گۆمی مه‌نگ
هه‌زار یادم تیا به‌دی كرد
یادی جوانێك
پڕ كاره‌سات
خه‌باتی كرد، ئازاری چه‌شت
له‌ڕێی زۆری، وه‌كو منا
بۆ نیشتیمان فرمێسكی ڕشت
دوو چاوم دی
جوان و شه‌رمن
جا نازانم، شه‌رمن له من؟
یا هه‌ر كفتن
كه تا دوێنێ
كراوه بوون ڕووه و دوژمن؟
دوو چاوم دی
نازانم چۆن
هێز به‌مه خۆم بیان دوێنم
چونكه هێزێك
ئه‌جوڵێنم
كه ڕاستییه و یاده و خه‌بات
***
ئه‌ی تازه گوڵ
ڕه‌نگت جوانه
سه‌د كاره‌سات نات ژاكێنێ
تۆ گوڵێك نیت
هه‌ڵوه‌ریو بی
گێژه‌ڵوكه بتفڕێنێ
گوڵی سوورم!
گوێم لێ گره
زۆرجار هاتم بۆنت بكه‌م
به‌ڵام ئاخۆ
ئه‌زانی كه
كۆسپێك هه‌یه له‌سه‌ر ڕێگام؟
ئه‌ویش دڵه
دڵێ تۆیه…
نازانم دووتوێی چی تیایه
ئاخۆ منی
لا مه‌به‌سته
گوێ ئه‌داته ئه‌م هه‌ڵبه‌سته
تا بۆی سازكه‌م
ئاهه‌نگی نوێ
پڕ بێ له گۆرانی و به‌سته
گۆرانی یاد
به‌سته‌ی خه‌بات
به‌سته‌ی هه‌میشه كۆڵنه‌دان
هی ئه‌و چاوه
گه‌ش و كاڵه
كه ئیلهامه بۆ شیعری جوان
*له‌م سه‌رچاوه‌یه گواستراوه‌ته‌وه:
گۆڤاری شه‌فه‌ق، ژماره 11 و 12 كانوونی یه‌كه‌می 1958، كه‌ركووك ل: 20 تا 21.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ داگرتنی كۆمه‌ڵه شیعری (ڕوانینه‌كانی چاوی شه‌قام) – له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان
كورته بیۆگرافیایهكی جه‌لالی میرزا كه‌ریم ١٩٣٥ – فهوت١٩٩٣:
شاعیری نوێكاری لێهاتووی كورد و سه‌رده‌سته‌ی نوێخوازانی كۆمه‌ڵی ڕوانگه جه‌لالی میرزا كه‌ریم، چوارده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژی 1993.01.14دا به‌نه‌خۆشی دڵ له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
ئه‌م شاعیره به‌هره‌داره له‌ساڵی 1935دا له‌شاری سلێمانی له خێزانێكی دیاری ئه‌و شاره هاتۆته جیهانه‌وه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاره‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و بووه‌ت لاوێكی هوشیار و ڕۆشنبیر و سه‌ره‌تای خه‌باتی ڕامیاری ئه‌و لاوه دڵسۆزه‌ی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1955، كه بووه ئه‌ندامی یه‌كێتی گشتی قوتابیان و هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا ده‌ستی داوه‌ته هۆنراوه هۆنینه‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری هۆنراوه ناسكه ئاوازه داره‌كانی گۆران، به‌ڵام له‌دواییدا كه بازووی شاعیریی به‌هێز بووه، بووه‌ته خاوه‌ن ده‌نگ و ڕێبازی خۆی و له‌كاروانی خه‌باتی ڕامیاریشدا پتر تێ هه‌ڵچووه و له‌ساڵی 1965دا له‌سه‌ر چالاكی ڕامیاری گیراوه و له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958دا ئه‌م تێكۆشه‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، گۆڤارێكی به‌ناوی “هیوای كوردستان” وه‌ك ئۆرگانی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی ئێراق- لقی سلێمانی ده‌ركردووه.
له كۆتایی مانگی نیسانی 1970دا یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی “ڕوانگه” و یه‌كه‌م به‌نیانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان “حوسێن عارف و شێركۆ بێ كه‌س و كاكه مهم بۆتانی و جه‌مال شارباژێری“ ئیمزا كردووه و دواتریش 3 ژماره‌ی له‌بڵاوكراوه‌ی ڕوانگه‌ی له‌شێوه‌ی په‌ڕتووكدا ده‌رچوواندووه و به‌شی هه‌ره زۆر پێشكه‌وتنخوازه‌كان به‌رهه‌میان تێدا بڵاوكرده‌وه و وێژه‌یی كوردی‌یان به‌هۆنراوه و چیرۆكه‌وه به‌ره‌و نوێكاری برد.
جه‌لال میرزا كه‌ریم له‌ماوه‌ی ژیانی 58 ساڵیدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه:
1. كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌كی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی “الولاده” له‌ساڵی 1982دا له ئه‌مه‌ریكا به‌چاپ گه‌یاندووه
2. شانۆنامه‌ی “سه‌نگه‌ر”ی له‌هه‌مان ساڵدا هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا چاپی كردووه.
3. نامیلكه‌ی “چرپه‌ی ژانێكی نقووم بوو”ی هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 1991دا به‌چاپ گه‌یاندووه، كه ئه‌وسا له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژیا.
4. دیوانی “ڕێگا دووره‌كانی چاومان”ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان له‌ساڵی 1992دا به‌چاپ گه‌یاندووه.