چارلی هیبدۆ یه‌كێكه له‌گۆڤاره ساتیرهییه به‌ناوبانگه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، له (ئاوگوست ٢٠١٧) به‌رگی یه‌كه‌می كاریكاتێرێك بوو ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه، كه تێدا ئیسلامیستێكی تیرۆریست له‌جوانترین شه‌قامه‌كانی به‌رشه‌لۆنه كه به (ڕامبڵه) ناسراوه، به‌ئۆتۆمبێلێكی ڤان خۆی كرد به‌ئاپۆڕای خه‌ڵكدا. ئه‌م شه‌قامه شوێنی سه‌ردانی هه‌زاره‌ها گه‌شتیاره له‌هه‌موو دونیایه‌وه، بازاڕه‌كانی و ڕیزه دره‌خته‌كانی و كیۆسكه ڕازاوه‌كانی كاری ده‌ستی و خواردن و زۆریتر كردوویه‌تی بهكهرنهڤاڵێكی پڕ له‌ڕه‌نگ و به‌خته‌وه‌ری و هه‌تا به‌ره‌به‌یانیان جمه‌ی دێت. به‌ڵام له‌پڕێكدا ئیسلامی دێت و جوانترین شوێن پڕ خوێن ده‌كات، چوارده گه‌شتیار به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌شێلێت و ده‌كوژرێن و زیاتر له بیست و هه‌شت كه‌س بریندار ده‌بن.
به‌رگی یه‌كه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی مانگی ئاگۆست ئه‌وه‌یه : ئیسلام ئاینی ئاشتی و برایه‌تییه …له‌و لاشه‌وه چه‌ند لاشه‌یه‌كی خوێنای كه‌وتوون كه ئۆتۆمبێله بارههرڵگرهكه به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیووه و كوشتوونی.
پارادۆكسه‌كه لێره‌دایه، كاتێك (چارلی هیبدۆ) ڕه‌خنه له كڵێسا و پاپ و مه‌سیح ده‌گرێت و كاریكاتێری سێكسیان له‌سه‌ر ده‌كات، كه‌س ده‌نگ به‌رزناكاته‌وه و به (كریستۆ فۆبیا) تاوانباریان ناكات، به‌ڵام بۆ ئیسلام و دوای ئه‌م هه‌موو خوێنڕشتنه‌ی داعش و كاره تیرۆریستیه‌ی قاعیده و سه‌ربڕین و سوتاندن و ڕه‌جمكردن وههڕاجكردنهی ژنانی ئێزیدیی، ڕۆشنبیره نیو-لیبراله‌كانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت چه‌په‌كانیش، ئه‌م كاریكاتێره‌یان به(ئیسلامۆفۆبیا) له‌قه‌ڵه‌مدا.
به‌ڕای من، ئه‌م مۆركه په‌له‌یه كه به (ئیسلامۆفۆبیا) ناسراوه، له‌ناوه‌ڕۆكدا هه‌ستێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستیه له‌ناخی مرۆڤی سپی‌دا كهلهنهستی گشتیاندا خۆی خه‌واندووه ولهچهندهها فۆرمی ناولێههنانی و چهمكسازی بۆ ڕۆژهه‌ڵات، ته‌عبیر له‌خۆی ده‌كات. سه‌یر له‌وه‌دایه زۆربه‌ی ڕۆشنبیره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش هه‌مان چه‌مك دووباره ده‌كه‌نه‌وه، كه‌لێره‌دا (ئێدوارد سه‌عید) مان بیردێته‌وه له‌كتێبی (ئۆرێنتالیزم – ڕۆژهه‌ڵاتناسی) دا ئاماژه به‌وه ده‌كات؛ كه ڕۆژهه‌ڵاتیه ڕۆشنبیره‌كان بێئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن، جه‌خت له‌و مۆركه ناشرینه ده‌كه‌نه‌وه كه ڕۆژهه‌ڵاتناسه سپییه‌كان لهناوهڕستی سه‌ده‌ی شانزه‌وه له مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتیان ناوه و به‌پێی دیدی خۆیان فۆرم و پێناسه‌یان پێ به‌خشیووه.
گوتاری پشت (ئیسلامۆفۆبیا) گوتاری ئۆرینتالیزمێكی شاراوه‌ی مرۆڤی سپییه، كه‌خۆی له‌جیهان جودا ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێت بڵێت: ڕۆشنگه‌ری هی منه‌و خوا وه‌همیه‌كان و خورافاته‌كان هی ئێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیه. ئێوه مافی ئه‌وه‌تان هه‌یه ته‌نها موسوڵمان بن، ئازادی ئێوه ته‌نها له‌و سنووره‌دا جوانه، نه‌ك مافی ڕه‌خنه‌گرتن لهئیسلامهكهتان، ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌قڵانی كاری ئێمه‌ی مرۆڤی سپییه، ئه‌قڵانیه‌ت هی ئێمه‌یه نه‌ك هی ئێوه.
له‌ساته‌وه‌ختی ئێستاماندا، ئه‌م پشته وێنه‌یه لهههڵسوكهتی چه‌په‌كانی ئه‌وروپاشدا ده‌بینین، كه‌چه‌نده به‌رگری له نیقاب ده‌كه‌ن، كه به‌ندكردنی ژنه له‌ناو جلێكدا كه ناوێرێت له‌به‌ری نه‌كات، چونكه له‌ژێر تیرۆری خێزان و عورفی ئیسلامیه و هه‌ڕه‌شه‌ی مێرد و كوڕ و باوك و برای له‌سه‌ره. سه‌یره به‌ناوی به‌رگریكردن له (ئازادی ئاینه‌كان) ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه مۆركی دژه ڕاسیستی و دژه‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ئاینی پێ به‌خشراوه.
به‌رگریكردن له‌سته‌م و به‌ندكردن و شه‌ریعه‌ته دژه ژنییه له‌م ئهورپایهدا بۆته فه‌زیله‌تێكی چه‌پڕه‌وانه، و ته‌نانه‌ت به‌رگری له‌و خێزنانه ده‌كه‌ن كه به‌زۆر كچه منداڵه‌كانیان به‌سه‌رپۆشه‌وه ده‌نێرنه قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه. خۆگه‌ر كچێك گه‌یشته هه‌ژده ئه‌وسا ئازاده چی ده‌پۆشێت، به‌ڵام سه‌پاندنی ڕه‌مزه ئاینییه‌كان به‌سه‌ر منداڵاندا تاوانه، ئه‌م تاوانه هه‌م ڕۆشنبیرانی نیولیبرال به‌رگری لێده‌كه‌ن و هه‌م چه‌پڕه‌وه و ماركسیه شۆڕشگێڕه‌كانی ئه‌وروپاش.
ئاوه‌ها هه‌م چه‌پی ئه‌ورپایی و هه‌م نیولیبرالی ئه‌كادیمستی، به‌رگری له‌م كۆیلهبوونهی ژنان ده‌كه‌ن كهبهڕێگهدا ده‌ڕوات. خۆ ئه‌گه‌ر فێمینسته ئه‌كتیڤه‌كان له دژی ئه‌م تاوانه ده‌نگ به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌وڵاته ئیسلامهكانهوه هاتوون و ده‌زانن چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له‌ئیسلامدا چه‌نده سه‌خت و ترسناكه، و چ نه‌بێت ئه‌م تاوانه‌ی كه‌ده‌رهه‌ق به كچانی منداڵ ده‌كرێت ، تۆمه‌تبار بكه‌ن. ئه‌وا چه‌پ و نیولیبرالی ئه‌ورپایی خێرا بهئیسلامۆفۆبیا تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن ، به‌دژه ئازادی بیروڕا و ئاین تۆمه‌تیان بۆ ڕیزده‌كه‌ن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له‌وڵاتێكی وه‌ك بریتانیا، كه وڵاتێكه به‌رده‌وام باس له یه‌كسانی و داپه‌روه‌ری ده‌كات، دادگای شه‌رعی له‌ته‌نیشت دادگای یاساییه‌وه بوونی هه‌یه.
ئه‌م گوتاره‌ی له‌ئه‌وروپا بوونی هه‌یه، دیوێكی نه‌گوتراوی هه‌یه و وه‌ك ئه‌وه وه‌هایه بڵێت؛ ئێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ شه‌رع باشن و ئێمه‌ی مرۆڤی ڕۆژئاوایی بۆ به‌هاكانی داپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و مافی مرۆڤ. ئه‌م گوتاره ئاوه‌ها چه‌مكی ئیسلامۆفۆبیا به‌كاردێنێت.
به‌دیوێكی تردا ، ئاینێك ڕێگه به‌هێنانی كچی نۆساڵ بدات، به‌فره ژنی، به‌كوشتنی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی و حه‌ڵاڵكردنی ماڵ و سامانی ئاینه‌كانی دیكه‌ی غه‌یره ئیسلام، به‌ده‌ست بڕینه‌وه و سهرپهڕین له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا، به‌بڕینه‌وه‌ی جه‌سته وه‌ك له‌قوڕئاندا هاتووه… ئیدی لهوكوێدا ئاشتی بووه و له‌كامه مێژوودا ئیسلام ئاشتیخواز بووه؟ كامه مێژووی ئیسلام هه‌یه سه‌ری تێدا نهپهڕێندراوه؟ كامه مێژوو هه‌یه لهموحهمهده بیگره تاوه‌كو چوار خه‌لیفه‌كان و كوژرانی دوانیان و تاڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و هه‌تا ئه‌مڕۆی قاعیده‌ی گه‌وره‌بووی ناو باوه‌شی سیای ئه‌مریكی و داعشی گه‌وره‌بووی ناو ئایه‌ته سه‌حیحه‌كانی جیهاد ، له‌كام مێژوودا ئه‌م ئاینه ئاشتیخواز بووه؟
خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ و ئایدۆلۆژییه‌كان ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وه نابێت خوا بكوژێت، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی دونیا هه‌بووه، لهخواوهندهكانی گریكه‌وه تاوه‌كو تاكخوادیهكانی دیكه، هه‌میشه خواكان مرۆڤیان كوشتووه، مرۆڤ هه‌رگیز بانگه‌شه‌ی كوشتنی خواكانی نه‌كردووه، ته‌نها ویستوویه‌تی بێ خوا بژی، چونكه هه‌م خوا مردووه و هه‌م كاتێكیش له‌سه‌ده تاریكهكهكاندا له ئه‌قڵی مێگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بوونی هه‌بووه، ئه‌وا دونیای به‌ره‌و شه‌ڕ و تێكدان و كوشتن و بڕین بردووه، له‌وه‌ته‌ی دونیا هه‌بووه كه‌ی مرۆڤ بیری له په‌رستنی خوا كردبێته‌وه ، بیركردنه‌وه له‌كوشتنی ئه‌ویتر بۆته ماخۆلانی. هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندی مرۆڤ و خوا ، په‌یوه‌ندیی كوژراو بكوژه.
به‌تایبه‌ت خوای ئیسلامه‌كان، له‌هه‌موو خواكانی دیكه‌ی نێو مێشكی نه‌خۆشی مێگه‌له مرۆڤه‌كان، به‌ئاشكرا ده‌كوژێت، كتێبه‌كه‌ی به‌ئاشكرا بانگه‌شه‌یه بۆ كوشتن، چونكه لهقورئاندا به‌ڕوونی زیاتر لهنهودو شه‌ش جار باسی كوشتن و تاڵان و سه‌ربڕین ده‌كرێت ، كه له‌په‌رواێزی ئه‌م گوتاره هه‌ندێكیان به‌نمونه ده‌هێنمه‌وه.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم؛ وه نه‌بێت گوتاری ئیسلامۆفۆبیا ئه‌مه نه‌بینێت، به‌ڵام نایه‌وێت بیزانێت، چونكه له‌هه‌ناویدا ڕهگهزپهرستێك دانیشووه، ئایدیای كۆلۆنیالیزهكردنی دونیا دانیشتووه، بازرگانێكی كۆیله دانیشتووه، كه‌نایه‌وێت دوورگه‌كانی كویله دروستكردن لهبهرههمێنانی كۆیله بوه‌ستن!
گوتاری پشت ئیسلامۆفۆبیا ئه‌وه‌یه؛ ئه‌وروپایی سپی ڕه‌گه‌زپه‌رست، ده‌یه‌وێت ڕۆژهه‌لاتی وه‌ك مرۆڤێك ببینێت ته‌نها له‌گه‌ڵ خوا وههمیهكاندا ژیان به‌سه‌رده‌بات و نایه‌وێت هیچ پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت، نایه‌وێت ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بێت كه مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شێكه له‌ڕۆشنگه‌ری و به‌شێكی به‌شداره له‌ئه‌ده‌ب و فیكر و زانستی دونیا.
ئه‌وه‌ی من به‌درێژایی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ژیان له‌ئه‌وروپا تێبینیمكردووه ئه‌وه‌یه؛ ڕۆشنبیری نیولیبرال و ته‌نانه‌ت چه‌پی ئه‌ورپایش ، كه‌یفیان به‌و ناسنامه دواكه‌تووه دێت كه‌شایه‌نی به‌زه‌یی و یارمه‌تیه، هه‌ژاره له‌ڕووی مه‌عریفیه‌وه، كه‌یفیان به‌و ئیسلامه دێت كه‌تۆی ڕۆهه‌ڵاتی هه‌ڵگری بیت. هه‌میشه تۆ وه‌ك موسوڵمانێك ده‌بینن، ته‌نها وه‌ك موسوڵمانێكی شه‌هوانی كه‌خه‌ون بهحۆرییهوه ده‌بینیێت و ڕۆژی پێنج جار له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه و زه‌لیلی ده‌ستی خوایه. تۆ وه‌ك ژنێك كه‌جه‌سته‌ی جه‌سته‌ی حه‌ریمه و كۆیله‌یه و له‌بن قاچی مێرده‌كه‌یدا داده‌نیشێت و بۆ ڕازیكردنی شههوتهكانی له‌وێدا هه‌میشه ئاماده‌یه.
خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات له‌دژی ئه‌م وێنه‌یه دواكه‌تووه ده‌نگ هه‌ڵبڕێت له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت هه‌وڵی دهمكووتكردنی ده‌ده‌ن، تاوانباری ده‌كه‌ن به‌دژه ئازادی و توندڕه‌و و ئیسلامۆفۆبیا، هه‌ر بۆیه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌ده‌ست و به‌دان، به‌ناوی به‌رگری لهبیروڕای ئازاد چه‌مكی (ئیسلامۆفۆبیا) له‌دژی ڕۆشنبیرانی ڕۆژهه‌ڵاتی پێشكه‌توو و هه‌ڵچوو له‌ناو گوتاری ڕۆشنبیریدا، به‌كاردێنن. حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌نده‌ی فه‌ند ده‌به‌خشن به ڕێكخراوه ئیسلامیه به‌ناو میانڕه‌وه‌كان ، ئه‌وه‌نده پشتگیری له‌ڕێكخراوه كولتوریی و ئه‌ده‌بییه فیكریی و شانۆیی و هونه‌رییه‌كان ناكه‌ن.
له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ئێمه‌مانان له‌ئه‌وروپا كه‌ڕه‌خنه له دواكه‌تووی ئیسلام ده‌گرین، ئه‌وا به‌ر هێرش و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه و گۆشه‌گیریمان ده‌به‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێمه بیرده‌كه‌نه‌وه، ئۆتۆماتیكی ڕه‌خنه‌گری سوستێمی كاپیتالیزمی وه‌حشی و بازاڕه نیولیبرالهكهین، كه ده‌زگا ئیسلامیه‌كان به‌شێكن له‌و بازاڕه سیاسی ئابوورییه‌ی دابه‌شكردنی سامان له‌جیهاندا. له‌ڕاستیدا دیووی دووهه‌می ئه‌م ناونانه (ئیسلامۆ فۆبیا) به‌رگریكردنه لو بازاڕه ئیسلامیه‌ی نیولیبرالیم و سوستێمی كاپیتالزمی وه‌حشی سیاسه‌تی بۆ داڕشتووه، ئه‌م چه‌مكه له‌خزمه‌ت ئه‌م بازاڕه‌دایه.
له‌دوا جاردا مرۆڤ له‌ئاینه‌كاندا كۆیله‌ی خوایه، جه‌سته و ڕۆحی و ژیانی به‌ستراوه‌ته‌وه به بوونی ئاسمانێكه‌وه كه‌خه‌ونی پێوه ده‌بینێت. له‌ئیسلامدا چوار ژنی و داپۆشینی جه‌سته و ده‌ست بڕینه‌وه و نوێژكردنی پێنج جاره و پیدۆفایلیهت (هێنانی كچی نۆسال) و زۆریتر، ئه‌و شوناسه‌یه كهبنهماكانی موسوڵمان بوونه، ئه‌وه‌ی بڕوای به‌وه نه‌بێت و له‌وه ده‌ربچێت هه‌موو شتێكه به‌ڵام موسوڵمان نییه. ئه‌مه قسه‌ی من نییه، ئه‌مه قسه‌ی ئایه‌تی سه‌حیحه و سونه‌ی نه‌به‌ویه.
ئه‌م زانیارانه شتێكی شاراوه نییه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی تێرمی (ئیسلامۆ فۆبیا) ، چونكه هه‌ر خۆیان سه‌ده‌ی كریستیانی به (سه‌ده تاریكه‌كان) ناو ده‌به‌ن، به‌مانای ئه‌وه‌ی خۆیان (كریستۆفۆبیا) له‌قه‌ڵه‌م ناده‌ن ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كانی ئێمه ( ئیسلامۆفۆبیا) پێناسه ده‌كه‌ن.
سه‌یره، گه‌ر مرۆڤ فۆبیای له‌ئیسلام نه‌بێت ئه‌ی له‌چی هه‌یبێت! به‌ڵام ڕۆشنبیری نیولیبرال و چه‌پی ئه‌وروپایی ئه‌مه نابینین، ئه‌م مێژووه خوێناییه نابینن، ئه‌م هه‌موو هه‌ژاری دواكهتووییهی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئیسلامی نابینن. سه‌یرش له‌ودایه خۆیان له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیاندا دژی هه‌موو ده‌ستدرێژیكردنێكی كڵێسان بۆسه‌ر ئازادی گشتی، كه‌چی ئه‌مه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كه به‌ڕه‌وا نابینن و ده‌ڵێن؛ مه‌ترسه له‌ئاین و گوێ ڕایه‌ڵی به، چونكه ئه‌مه بۆ تۆ ئازادییه، ئازادی تۆ ئازادی كۆیله‌كانه و ڕۆشنگه‌ریش هی خاوه‌ن كۆیله…ئه‌مه دیوی دووهه‌می گوتاری ئیسلامۆفۆبیایه.
ته‌واو
تێبینی:
ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كی ساده له‌ئایه‌ته‌كانی سه‌ربڕین و كوشتن و تاڵانكردن!
نْزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُمْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَمْ تَطَئُوهَا وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا
(الأحزاب 26 و 27).
فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَنْ يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ
(محمد 4).
وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُمْ مِنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِنْ قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ كَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ
(البقرة 191).
وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ
(البقرة 193).
كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
(البقرة 216).
الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا>
فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ
(التوبة 5).
وَإِنْ نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ مِنْ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْكُفْرِ إِنَّهُمْ لَا أَيْمَانَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنْتَهُونَ
(التوبة 12).
(النساء 76).
فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَكُفَّ بَأْسَ الَّذِينَ كَفَرُوا وَاللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًا وَأَشَدُّ تَنْكِيلًا
(النساء 84).
وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً فَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ حَتَّى يُهَاجِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا
(النساء 89).
إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
(المائدة 33).
إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ
(الأنفال 12).
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ وَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ مِائَةٌ يَغْلِبُوا أَلْفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ
(الأنفال 65).
أَلَا تُقَاتِلُونَ قَوْمًا نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ وَهَمُّوا بِإِخْرَاجِ الرَّسُولِ وَهُمْ بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَوْهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ
(التوبة 13).
قَاتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنْصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ
(التوبة 14).
قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ
(التوبة 29).
فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِنْ لِيَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَنْ يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ
(محمد 4).
فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ
(محمد 35).
وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُمْ مِنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِنْ قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ كَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ
(البقرة 191).
َا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِير
(التوبة 73).
وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ
(البقرة 193).
كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
(البقرة 216).
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ وَصَدٌّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِنْدَ اللَّهِ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ
(البقرة 217).
وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَاءً حَسَنًا إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
(الأنفال 17).
وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
(الأنفال 39).
وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ
(الأنفال 60).
(البقرة 244).
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِير
(التوبة 73).
وَأَنْزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُمْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَمْ تَطَئُوهَا وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا
(الأحزاب 26 و 27).
فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَكُفَّ بَأْسَ الَّذِينَ كَفَرُوا وَاللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًا وَأَشَدُّ تَنْكِيلًا
(النساء 84).
وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً فَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ حَتَّى يُهَاجِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا
(النساء 89).
قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ
(التوبة 29).
إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ
(التوبة 36).
فَلْيُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يَشْرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالْآخِرَةِ وَمَنْ يُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا
(النساء 74).
الَّذِينَ آمَنُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا