بە خێر بێیت
هاتوویت ببیت بە جەنگاوەر
ئەم جەنگەی من کۆتایی نایەت
من تووشی سەرسوڕمانت ئەکەم
بە جەنگی لە بن نەهاتوو
ئێوە نەوە دوای نەوە بۆ جەنگی درۆ و،
بۆ ئامانجی درۆ جەنگاون…
ئەی جەنگاوەری مەزن
شەڕگەگانی من شەو و ڕۆژیان نییە
شەڕەکانی ناو مێژوو
بازاڕەو هیچیتر
وەرە بۆ ئەم جەنگە بێ ناونیشانە
کە تەنها جەنگی دۆزینەوەی خۆتە
ئەگەر تۆ دیوارهەڵچن نیت
دهتکێشم بە ملیۆنەها دیواری ناو خۆتدا
وەرە بۆ ئەم جەنگە
شۆڕشەکە لێرەوە دەستپێدەکات
ئاڵوگۆری ئەوین بخەیتەوە شوێنی ئاڵوگۆڕی دراو
ئاڵوگۆری هاوڕێیەتی بخەیتەوە شوێنی بەرژوەندی
دراوسێ بخەیتەوە شوێنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
ئەبێت مەیدانەکەت تەواو بگۆڕیت
ئەبێت لەمەیدانەکە بەس جەستەی خۆتت هەبێت
ئەبێت دڵنیا بیت تۆ ڕووتکراویتەوە
کەس گەجەروگوجەر کۆنەکاتەوە لە خۆی
بۆ ئەم جەنگە
من ماوەیەکی تر پارەم پێ نامێنێت
بەڵام سەربەرزم
مابەستم لە ماوەیەکی تر نەختێکی ترە
شیعر بریتییە لە وەشاندنی چەکوش
تۆ گیراویت
بە هەڵە،
وا هەست ئەکەیت ئازادیت
تۆ مارکس ئەخوێَنیتەوەو،
ئەو چاڵە قوڵانە نابینیت قاچت لە ناویاتی
تۆ نیتچە ئەخوێنیتەوە نازانیت بازبدەیت
دوو دەست و هەیە بۆ دەست پێوە گرتن
دوو قاچت هەیە بۆ ڕۆشتن
هۆشیاری ئیش ئەکاو دڵی مام رامیار هاورێتە
دڵێک کە هەمیشە لێ ئەدات لە سنگی جیهاندا
لە زەمەنی بەتاڵ وەرە دەرەوە
ئەگەر تێناگەیت
تێزەکانی والتەربەنیامینت بۆ ڕووندهكهمهوه لەسەر مێژوو
شاعیر ئەبێت بزانێت چۆن جیهان خاپور ئەکات
ئەبێت خەونی گەورە ببینیت
ئەو خەونانەی جێی خۆتی تیا بکەیتەوە
من باسی سەرکەوتن ناکەم
باسی ئەوە ئەکەم چۆن شکستت هێناوە
گاڵتهجاڕیە ئەم ئازادییە
تۆ بە دیلگیراویت
گاڵتەجارییە سەربەستی
لە ناو ئەم کەمپەدا
ڕۆژگار هەرچییەک بێت
لە هەمو سەردمێکدا
باسی هێزی فڕین ئەکەم
سەرکەوتن هەرگیز جوان نییە
بگرە ئەتوانم بڵێم قەتیش چاکە نەبووە
ڕاستی و جوانی لە ناو شکستی پوختدایە ( سوپاس بۆ واڵتەر بەنیامین)
تا بەرز بیتەوە بچوک دەر ئەکەوی
لە چاوی ئەوانەوە کە ناتوانن بفڕن (سوپاس بۆ نیتشە)
من ناتوانم باوەر بە پێغەمبەرەکانی ئێوە بهێنم
نمونەی پێغەمبەرکانی ئێوە ئەناسم
شاری جوان
بانقی ئاشتی
پیزا پڵەس
کۆسرەت رەسول
نهوشیروان موستهفا
لاهور شێخ جەنگی
پیغەبەرەکانتان کۆتایی نایەت…
سێپتەمبەر 2016