(ڕۆژگار موستەفا) فێمینستێکی شێوەکار، پێرفۆرمانست، ئەکتیڤیست و مامۆستای هونەر و ئەکادیمیست لەبواری شێوەکاریدا .
(ئاڤان سدیق)ی شێوەکار دەربارەی کارەکانی ڕۆژگار دەڵێت؛ ڕۆژگار موستەفا هونەرمەندێکی فرە ڕەهەندە، لە‌حەڤدەی شوباتدا تەنها گرنگی نەدەدا بەئەکتە سیاسیەکە، بەقەد هێندەی شوێنای ژنی لەلاگرنگ بوو لەم خۆپیشاندانەدا. بۆنمونە هەموو بووکەشوشەکانی نێو جامخانەی دوکانەکانی هێنابوو لەوێ لەسەرای ئازادی نمایشیدەکردن، بۆئەوەی باس لەو شوێنا و بوونی ڕاستەقینەی ژنی کورد بکات لەئەکتە سیاسیەکاندا …
بەهەقەت ڕۆژگار لەم ئەکتەیدا شوێنای ژنی سیاسی لەم دۆخەی هەرێمدا دیاریکردووە، کەتەنها بووکەشووشەکانن بەرجەستەی سوستيمی کۆتای پەڕلەمانی و ڕەنگدانەوەی سیاسەتی نێرسالارین و هیچیتر !
هەروەها (شێرکۆ عەباس) شێوەکار، دەربارەی ڕۆژگار دەڵێت؛ دەچیتە هەر پێشانگایەکی شێوەکاری یان پێرفۆرمانسی کوردی ڕوانینی تایبەت بەژنانە ئاوەها بەرجەستەیی نا‌بینیت، وەک کارەکانی ڕۆژگار! بەمانای هونەری شێوەکاری و پێرفۆرمانسی ڕۆژگار موستەفا گۆشەنیگایەکی ژنانەیە و لەوێوە دەتوانین لەهونەری ڕۆژگار تێبگەین.
هەروەها (هۆزان مەحمود) نوسەر و چالاکەوان لەبواری فێمینستی لەئاکاونتی فەیسبوکی خۆی دەربارەی ڕۆژگار نوسیوویەتی ؛ ناكرێ ژن بیت و كوردبیت و دونیابینیه‌كی فێمینیستیانه‌ت نه‌بێت. من ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌م و ئه‌مجۆره كارانه به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جوڵه‌یه‌كی فێمینیستی له هونه‌ری كوردیدا ده‌بینم .. زۆر دڵم خۆشه به‌م خانمه و چه‌ندین خانمی تر كه له بواری موزیك و هونه‌ر و چیرۆكنوسیندا وورده وورده له‌و دونیابینیه زاڵه كلاسیكیه پیاوانه‌یه ده‌رباز بوون. وه‌ك خۆیان له مه‌یداندان و به‌دونیابینی تایبه‌ت بۆ خۆیان كارده‌كه‌ن. ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی گه‌شه بۆ جوڵه‌یه‌كی گرنگی فیكر و تیۆری فێمینیستی له‌په‌یوه‌ند به هونه‌ره‌وه. یه‌ك دونیا ده‌ستخۆشی و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن بۆ ڕۆژگار ده‌خوازم.
کەناڵی KNN چاوپێکەوتنێکی کورت و ڕیپۆڕتاژيکی لەسەر ئەم خانمە شێوەکارە ئامادەکردووە، ئەم بەرنامەیە (خۆرنشین ) چەند تیرۆژە تیشکيک دەخاتە سەر کاری ڕۆژگار خانم .سوپاس بۆ KNN هەموو کەناڵێکی کوردی کەهەوڵدەدات لەڕۆژانە سیاسەت بيتەدەرەوە بۆ قسەکردن لەمەڕ کایە گەورەکەی کولتور ، کە هونەر و فیکر و ئەدەبە … وەک کولتور مەگەزین دەستخۆشیان لێ دەکەین ؛
فەرموون لەگەڵ بەرنامەکە؛