نووسینی ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندی: كریستۆڤ وارلیكۆڤسكی
وه‌رگێڕانی: تاهیر عه‌بدولواحید
مامۆستا راسته‌قینه‌كانی شانۆ، دوور لە تەختەی شانۆ، ئاسانتر ئەدۆزرێنەوە، بە شێوەیەکی گشتی ئه‌وان گرنگی ناده‌ن به‌شانۆ وه‌ك ئامێرێك بۆ چەندبارەکردنەوەی داب و نەریت و دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كڵێشه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێن له‌دوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ترپه‌یان لێوه‌دێت، به‌دوی ئه‌و تەوژمە زیندوانه‌ی زۆرجار هۆڵه‌كانی نمایش‌و حه‌شاماتی ئه‌و ئاده‌میانه تێده‌په‌ڕێنێت, كه دۆشداماون به‌سه‌ر كۆپیكردنه‌وه‌ی جیهانێک یان جیهانێکی دی.
ئێمه له‌بری ئه‌فراندنی جیهانگهلێك كه ستونه‌كانی گفتوگۆكردن بێت له‌گه‌ڵ بینه‌ران یان پشت به‌وه ببه‌ستێت، كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌ك له‌جیهان كۆپی ده‌كه‌ینه‌وه، كه جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و هەست وسۆزانەی له‌ژێر روكهشهوه هەڵدەکفێن، له‌راستیشدا هیچ شتێك هاوشێوه‌ی توانستی شانۆ نییه بۆ ده‌رخستنی هه‌ست و سۆزه شاراوه‌كان.
زۆرجار بۆ رێنوێنی روو لە پەخشان ئەکەم، رۆژ لە دوای رۆژ خۆم دەبینم، بیر دەکەمەوە لەو نووسەرانە کە نزیکەی سەت ساڵ بەر لە ئێستا پێغەمبەرئاسا و بە کۆتەوە وەسفی ئاوابوونی خواوەندە ئەوروپیەکانیان کرد، ئەو بوولێڵەی شارستانێتیەکەمانی فڕێدایە ناو تاریکیەکەوە کە هێشتا نەڕەویوەتەوە.
من بیر لە فرانز کافکا دهکهمەوە،لە تۆماس مان و مارسێل پروست. ئەتوانم ئەمڕۆ جۆن ماکسوێڵ کۆێتزی لە نێو ئەو پێغەمبەرگەلە هەژماربکەم.
هه‌موو ئه‌وان به ماكی دروستی خۆیان دركیان به‌وه‌كردبو كه كۆتایی جیهان به‌ڕێوه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه، من لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌كۆتایی هەسارەی زه‌وی نییه، به‌ڵكو كۆتایی مۆدێلی په‌یوه‌ندی باوی نێوان مروڤهكانه، كۆتایی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سەرهەڵدان، کە ئەمە تەوژمێکی کاریگەرە بۆ ئێمە لێرە و لە ئێستادا.
بۆ ئێمەی کە لە دوای کۆتایی ئەم جیهانە ئەژین، ئێمه‌ین كه روبه‌رو ده‌ژین له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوان‌و ململانێیانەی كه هه‌ر ڕۆژه‌و له‌شوێنێكی نوێ خێراتر له‌وه‌ی كه ده‌زگا راگه‌یاندنه پهرشو بڵاوه‌كانی دونیا پێڕابگه‌ن بۆمانی بگوازنه‌وه به‌رپاده‌بن، پاشان ئه‌م ئاشوبانه به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ڕسكه‌ر جێگیر نابن كه بۆهه‌تایی لهههواڵهكاندا بێ گه‌ڕانه‌وه ونده‌بن.
ئێمه هه‌ست بهدهستهوسانیو ترس‌و ئابڵۆقه‌دان ده‌كه‌ین، له‌تواناماندا نه‌ماوه تاوه‌ره‌كان به‌رزبكه‌ینه‌وه، ئهودیوارانهش كه سه‌رسه‌ختانه و به كهلەرهقی دروستیان ده‌كه‌ین، له‌هیچ شتێك نامانپارێزن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیان داوای پاراستن و چاودێریەکی ئەوتۆمان لێ ئەکەن کە به‌شێكی گه‌وره له‌ووزه‌ی ژیانمان بەکاردەبهن.
چیتر هێزی ئه‌وەمان لێبڕاوە هەوڵبدەین نیگایەک بکەین لەوەی لەودیو دەرگا و دیوارەکانەوە دەگوزەرێت.
رێک لەبەر ئەوەیە کە دەبێت شانۆ لە ئارادابێت و دەبێت هەر لەوێشدا هێزی خۆی بدۆزێتەوە.
تا بڕوانێتە ناو ئەو جێگایەی سەیرکردن تیایدا قەدەغەیە.