وه‌رگێڕانی له دانمارکیی و سوێدییه‌وه: هه‌ندرێن*
مه‌سه‌له‌که به‌نده به‌وه‌ی که شه‌پۆله‌کانی ره‌مه‌کییه‌ت و مه‌یل ئازاد بکرێن، به جۆرێک که مرۆڤی ئه‌مڕۆ بتوانێ، وه‌ک “مه‌کینییه‌کی مه‌یلدار” له خۆی تێبگات. “ئێستا ئه‌و هاورده-مێتافۆره نامۆیه به‌کار دەهێنین چونکه له گه‌ڵ ئاستی رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ده‌سازێت”، مرۆڤی ئه‌مڕۆ ده‌بێ ئه‌و فشار و قه‌ده‌غه‌کارییه له‌سه‌ر خۆی هه‌ڵبگرێت، که ته‌کنه‌لۆگیی باڵاده‌ست و مه‌کینه‌ی دا‌و و ده‌زگایەکان هه‌موومانی له‌ناو خۆیدا زیندانی کردووه.
به‌مجۆره ده‌کرێ به کورتی مه‌به‌ستی ئه‌و پرۆژه‌یه بخرێته روو، که دولۆز له کاره هاوبه‌شه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ دکتۆری ده‌روونی فێلیکسی گاتاری له ئه‌نتی_ئۆدیپۆس دا (1972) پێشنیازی ده‌که‌ن و ده‌یخەمڵێنن.
دولۆز له لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشتریدا له‌سه‌ر هیوم، کانت، سپینۆزا و نیتشه‌دا، فه‌لسه‌فه‌ی وه‌ک گوتار-discurse راگه‌یاند. که (فه‌لسه‌فه) به ناوی ئاوه‌زه‌وه جۆره ته‌ڵه‌یه‌ک بۆ مه‌یل داده‌نێته‌وه. فه‌لسه‌فه هه‌میشه له ده‌وروبه‌ری مه‌یلدا ده‌خولێته‌وه. مه‌یل گه‌مارۆ ده‌دا. له ناو تۆڕی چه‌مکه‌کاندا دیلی ده‌کا، دواجار ئه‌و مه‌یله ده‌ئاوه‌زێنێت یان به ته‌واوی بچوک و ناسکی ده‌کاته‌وه.
فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ یاری، له‌گه‌ڵ کاری دوو لایه‌نی له نێوان مه‌یل و ده‌ربڕین دا هه‌مان ره‌فتار ده‌کا، که دولۆز هه‌وڵده‌دا له جیاوازیی و دووباره‌یی و لۆگیکی مانا دا ئه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. له روانگه‌ی دولۆزه‌وه سه‌رتاپای ئاراسته پۆلێنکراوه کولتوورییه‌کان، له وانه گوتنه‌وه و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه و پلاندانانی فێرکاری له “مارکسیزم”، زانستی زمان و دەروونشیکاریی، وه‌ک ئامرازگه‌لێکی سیسته‌می کۆمه‌ڵگه هه‌موو ئه‌وانه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که قانوون له ناو خه‌ڵکدا بچه‌سپێنێت. ئه‌و سیسته‌مه ده‌خوازێت، به مۆدێلی خه‌ته‌نه کردن و له‌ش کوتان، ئه‌و قانوونیه له‌ناخ و ره‌فتاری جه‌سته‌ی ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکدا بچنێته‌وه و بیچه‌سپێنێت.
بۆیه دولۆز نیشانه‌ی لێکچوون له نێوان کو‌لتوور و چه‌وساندنه‌وه داده‌نێت. ئه‌وه‌ی که ئێمه به “کو‌لتوور” ناوبێژی ده‌که‌ین که ئه‌وه هه‌میشه به مه‌شقکردنێکی زۆره‌ملێی رێکخستنکارانه دروستکراوه. دولۆز له له‌گه‌ڵ گاتاری له ئه‌نتی_ئۆدیپۆس دا ده‌کۆشن که یه‌که‌مین ره‌شنووس بۆ کتێبی راڤه‌ی شیزۆ، نه‌خۆشی ئه‌قڵی-schizoanalys پێشکه‌ش بکه‌ن، (ئه‌و کتێبه راڤه‌یه‌کی غه‌مخۆرانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه لێکداپچڕاوه‌ی رۆژگاری ئێستامان).
ئه‌و کتێبه وه‌ک دژێک له به‌رانبه‌ر دەروونشیکارییدا، له بری مه‌یل زیندانکردن، پۆلێن‌کردن، گه‌مارۆدان و ماڵی کردن خۆی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه، دولۆز و گاتاری خۆیان بۆ ئه‌وه ته‌رخانده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یل وێڕای هه‌موو ره‌خنه کۆمه‌ڵاتیی و توانایه‌کانی ئازاد بوونی تاکه‌که‌سیانه به‌دیار بکه‌وێت.
ئه‌و کتێبه‌ی که دولۆز و گاتاری له سالی 1975 له‌سه‌ر کافکا بڵاویان کرده‌وه ده‌کرێ وه‌ک ئاماده کردنێکی سه‌ره‌تایی و لێکترازاندن بخوێنرێته‌وه، که ده‌کرێ بڵێین هه‌وڵده‌دا وه‌ک جۆره راڤه‌یه‌ک له‌سه‌ر شیزۆ له “نه‌ریت” بچێته ده‌ره‌وه.
ده‌با ئێستا به هاوئاهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌کانی ئه‌نتی_ئۆدیپۆسی دولۆز و گاتاریدا _ که له‌وێدا ئه‌وان هزری”مه‌کینه مه‌یلداره‌کان” به ئێمه ده‌ناسێنن _ ئه‌و کتێبه، وتارگه‌له‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر کافکا به مه‌کینه‌ی کافکا ناوبێژ بکه‌ین، مه‌کینه‌ی کافکا به‌و مانایه‌ی که مه‌یل به رێگه‌ی سه‌فه‌ری درێژی ژیانی کافکاوه وه‌ک مه‌یلێکی ژێر شه‌پۆڵ هه‌وڵده‌دا به‌رێگه‌ی نووسینه‌وه خۆی ده‌ربڕێت.
به گشتی زۆر که‌س کافکا وه‌ک نووسه‌رێک ده‌ناسن، که کاکڵه‌ی هزرەکەی بریتییه له ره‌شبینیی، بێهووده‌یی و چه‌شنه ئه‌ڵقه‌یه‌کی مێتافیزیکیی که به ده‌وری تشتێک ده‌سووڕێنه‌وه، که ره‌نگه ئه‌و ئه‌ڵقه مێتافیزیکییه له فشار و هوروژمی بیرکردنه‌وه‌کانه، هه‌م له خودی خۆیی و پاڵه‌وانی رۆمانه‌کانی وی بچێت. وێڕای ئه‌مه‌ش کافکا هه‌میشه وه‌ک نمایشکردنێک-شانۆکارییه‌ک باس له ئه‌فسانه‌ی دڵڕه‌قی قانوون ده‌کا که مرۆڤه‌کان ملیان بۆ که‌چکردووه و ده‌کرێ ئه‌و ملکه‌چکردنه‌ش به چاره‌نووسی مرۆڤ، به جۆره هه‌ست به تاوانکردنی ئه‌و مرۆڤه، ناودێڕی بکه‌ین، به تایبه‌تی ئه‌و هه‌ست به تاوانبارییکردنه ژیانی مرۆڤی مۆدێرنی سیخناخکردووه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ست به تاوانکردنه لای مرۆڤی ئه‌مڕۆ، رۆمانی دادگا-پرۆسیس یان ( ک) ی ئه‌ندازیار بهێنه به‌رچاوی خۆت، که (ک) له ئێواره‌یه‌کی دڵڕفێندا یه‌کسه‌ر به بێ هیچ بنه‌ما و بڕیارێکی سه‌پێنراو ده‌گاته شارۆچکه‌یه‌ک که له ته‌لاره‌که‌یدا پیاو چاکێکی ئه‌فسانه‌یی و نادیار حوکمی ده‌کات. من له یادمه که چۆن (ک)، له تووناوتوونێکدا که به گه‌ردوونێکی بیرۆکراتییانه‌ی کارمه‌ندی ره‌سمیی هه‌رارکیکراوه و ژێرخان و سه‌رخانه‌که‌ی له ژێر باڵاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ته‌لاره ملکه‌چ کراون، به‌ده‌م حه‌زی ژیان و کار وه‌رگرتنەوە له‌و شارۆچکه‌یه‌دا وێڵ و سه‌رگه‌ردانه، له ژێر قانوونیه بێهووده و لێکپچڕاوه‌کانی ئه‌و شارۆچکه‌یه ده‌تلێته‌وه. (ک) وه‌ک پارچه‌ی خه‌ونێکی مێرده‌زمه، به ته‌نیا له دژی ئه‌و هێزه عاسی و قورسانەدا شه‌ڕ ده‌کا کە ده‌یانه‌وێ دواجار ئه‌و خۆی بدات به ده‌سته‌وه و ئه‌وه قه‌بووڵ بکات که ببێته زیندانییه‌ک له‌ناو ئه‌و به نامۆ بوونه “هاوبه‌شه”دا.
کافکا به که‌سایه‌تییه ئه‌فسانه و فره ره‌هه‌ندییه‌کانی ناو رۆمانه‌کانییه‌وه بوارێکی تایبه‌تمه‌ند بۆ هه‌موو جۆره راڤه کردنێک ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه.
به ناودارترین شرۆڤه کردنەوە که ده‌کرێ ئاماژه‌ی بۆ بکرێ، باسی ئه‌و به دوا گه‌ڕانه کیرکیکگاردییه‌ی (ک)ی ئه‌ندیازاره ده‌کات، که تووشی هه‌ستی وێنەکردنێکی بارگاویکراو بووه سه‌باره‌ت به نائاماده‌یی خودا، بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناو کڵێسه‌دا خۆی له‌ناو ململانێیه‌کی بێچاره‌دا ده‌بینێته‌وه، که تاقمه پیاوێکی ئاینی له تاقی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و کڵێسه‌یه‌دا ده‌ژین که له ده‌وری وێناندنی خودا دروستکراوه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. هه‌روا ئه‌و شرۆڤه ناسراوانه له‌سه‌ر کافکا جه‌خت له‌سه‌ر ره‌خنه‌کانی ئه‌و له بیرۆکراتیی و سیسته‌مه تۆتالیتاره‌کان ده‌که‌نه‌وه، که رژێمه‌کانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات به تووندی رووبه‌روی ئه‌و ره‌خنه‌یه بوونه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌و وڵاتانه پاش وه‌ختێکی زۆر دواجار رێگه‌یاندا تا کتێبه‌کانی کافکا چاپبکرێن. ئێمه ته‌واوی ئه‌و راڤه کردنانه‌مان له به‌ر ده‌ستدایه که له‌سه‌ر ره‌فزکردنه‌وه‌ی باوک و سۆراغه به‌رده‌وامه‌کانی وی به دوای وێنەکردنی باوک چه‌قده‌به‌ستن، که پاڵه‌وانه‌کانی کافکا به رابوون و ره‌شبینییه ملکه‌چکراوه‌کانیانه‌وه ئه‌وه به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه. ته‌واوی مۆدێله‌کانی ئه‌و راڤانه به پشتگیری زه‌خیره‌ی دەروونشیکارییه‌وه ئه‌نجامدراون.
ئه‌وانه حه‌زیان کردووه به‌مجۆره ده‌قه‌کانی کافکا راڤه بکه‌ن، ئه‌و ده‌قانه‌ش له به‌رایدا له مه‌ڕ ره‌شبینی، کڵۆڵیی و په‌رکه‌مدا ده‌ئاخفن.
دولۆز و گاتاری ده‌خوازن له پارچه‌ی بچووکدا ئه‌و “کافکا_ئه‌فسانه‌ییه” بته‌قێننه‌وه. ئه‌وان پێیان وایه که “له روانگه‌ی مه‌یله‌وه نووسه‌رێکی وا کۆمیدیی و سه‌یر هه‌رگیز بوونی نه‌بووه ؛ له روانگه‌ی ده‌ربڕینه‌وه نووسه‌رێکی وا سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رگیز بوونی نه‌بووه. سه‌رتاپای به‌رهه‌مه‌کانی، ته‌نانه‌ت رۆمانی دادگا- پرۆسێسەکه‌شی پێکه‌نینێکه له تریقانه‌وه. بگره ، له نامه‌کان بۆ فیلیکسی یش سه‌رتاپای سیاسییه،
دولۆز و گاتاری ده‌خوازن به کتێبه‌که‌یان کاریگه‌رییه‌کی ورووژێنه‌رانه له‌سه‌ر خوێنه‌ر به‌جێبهێڵن و ئه‌و کاریگه‌رییه‌ش تشتێکی مۆده‌خوازانه و رووکه‌ش نییه، بۆ نموونه:” ئه‌ها ئێستا ئێمه کتێبێکی زرینگ و نائاسایی له‌سه‌ر کافکای به به‌ناوبانگ و خۆشهه‌ڕمێن ده‌نووسسین. جا بازاڕی کتێبه‌مان زۆر به ره‌واج ده‌بێ”. که‌چی ئه‌و کتێبه له بری ئه‌و سه‌رنجدانه رووکه‌شه، به‌ر له‌وه‌ی ته‌واوی کتێبه‌که گه‌ڵاڵه بکه‌ن، وه‌ک پێشه‌کییه‌ک بۆ ئه‌نتی_ئۆدیپۆس، به “پیاسه‌یه‌ک” له‌گه‌ڵ شیزۆفرینیا ده‌ستپێده‌که‌ن و له رێگه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌دا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک رێده‌که‌ن تا به گه‌ڵاڵه کردنی ئه‌و هه‌زار هه‌ڵدێره‌ی به‌رهه‌مه مه‌زنه‌که‌یان سه‌رمایه‌داری و شیزۆفرینی له‌نگه‌ر ده‌گرن (ئه‌و به‌رهه‌مه به‌شی یه‌که‌می به ئه‌نتی_ئۆدیپۆس ده‌ستپێده‌کا).
لێ له نێوان ئه‌و هه‌زار هه‌ڵدێرانه‌دا، به‌شێکی باسه‌که‌یان دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێی ده‌گوترێ: کافکا. ئه‌و دوو ده‌ق راڤه‌کاره “دولۆز و گۆتار) “راڤه‌کارێکی کۆچه‌ریین”. بایه‌کی فێنک هه‌ڵیکردووه. ئه‌دی رێگه؟ هیچ رێگه‌یه‌ک نییه. هیچ نه‌خشه‌یه‌کییان بۆ کاروان نییه، هیچ سه‌فه‌رێکی بڕیاردراو له گۆڕێ‌دا نییه، هیچ ده‌روازه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نابینرێت بۆ ئه‌وه‌ی رووی له به‌رهه‌می کافکا بکەن، به پێچه‌وانه‌وه گۆشه نیگای فره هه‌یه که چه‌ندان ده‌روازه به‌ره‌و “هوتێلی_ئه‌مریکا” ئاوه‌ڵا ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و هه‌موو ده‌روازه هه‌مه‌جۆرانه له به‌راییه‌وه هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ راڤه کردنێکی دەروونشیکاریی ده‌ق ناهێڵنه‌وه. ئه‌و ده‌روازانه مه‌رجێک داده‌نێن که داهێنانێک (به جۆرێک له جۆره‌کان زۆر کتێب که لای جۆره که‌سێک نووسراوه) و مه‌یلێک (که به جۆرێک له جۆره‌کان له پرۆسه‌ی نووسیندا پێکه‌وه کۆده‌بنه‌وه) نابێ بۆ ستروکتورێکی جێگیر، ملکه‌چ بکرێن، نابێ بکه‌وێته ژێر ده‌ربڕینێکی باڵاده‌ست؛ نابێ به دوای قانوونیه‌کی جێگیری پێشده‌ست “فۆرم” بکێشرێت که گوایه کاری راڤه کردن وه‌ک ئه‌رکێک ده‌بێ نه‌خشه‌ی بۆ بکێشێت.
دولۆز و گاتاری روانینی خۆیان به خەمڵیویی و راشکاوی راده‌گه‌یه‌نن، که ئه‌وان له کتێبه‌که‌یاندا له‌سه‌ر کافکا ده‌یانه‌وێ چی ئه‌نجامبده‌ن، واتا دولۆز و گاتاری ئه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه که بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی جیهانبینی کافکا ته‌نیا له “هێما هاوبه‌شه‌کان” یان ” هەست و یادەوەرییە برینداره‌کان-trauma” پێکهاتووه. وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌وان ئه‌و جۆره مامه‌ڵه کردنه له‌گه‌ڵ ده‌ق ره‌تده‌که‌نه‌وه، که دواجار به ده‌ستنیشانکردنێکی وه‌ک “ئه‌وه‌یان مانایه‌که‌ی ئه‌مه‌یه” کۆتایی به ده‌قه‌که دەهێنن، ئه‌و چه‌شنه مامه‌ڵه کردنه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌قدا درێژده‌ری ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه که که‌سایه‌تییه‌که‌ی له گوتنێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌مه‌یه به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه، بۆیه بناغه‌ی گرفتی راڤه‌کاره ترادیسیۆنه‌کان له‌سه‌ر ده‌ق ده‌گه‌رێته‌وه بۆ که‌سایه‌تی ئه‌و فه‌لسه‌فه باوه. به‌مجۆره ئه‌و راڤه‌کاره باوانه له پشت مه‌به‌سته ئاشکرایه‌کانه‌وه هه‌میشه به دوای دۆزینه‌وه‌ی “مانا داپۆشراوه‌کان”دا ده‌گه‌ڕێن.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی دولۆز و گاتاری به دوایدا ده‌گه‌ڕێن چییه؟ ئه‌وان خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کافکایه‌کی_”سیاسی” دامه‌زرێننه‌وه، به‌م دامه‌زراندنه‌وه‌یه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ کۆی به‌رهه‌مه‌کانی کافکا ده‌ڕه‌خسێنن تاکو وه‌ک “مه‌کینه‌یه‌کی زه‌به‌لاح” به‌رجه‌سته ببنه‌وه، واتا تاکوو به‌رهه‌مه‌کانی کافکا له پرۆسه‌یه‌کی به‌ره‌ده‌وامدا هه‌میشه به رێگه‌وه بن، هه‌میشه رێگه‌ی تازه بکه‌نه‌وه؛ به‌و کوێرە رێگه‌یانه، به‌و رێگه پێکه‌وه گرێدراوانه ره‌وتی کۆچه‌کانییان _وه‌ک تۆوێک له ته‌لارێکدا، چرۆکانی پێکه‌وه به‌ره‌و هه‌موو لایه‌کدا په‌لبهاوێژن، یان کتومت چه‌شنی سیسته‌می خۆڵێکی که‌ڵه‌که کراو یان زه‌وییه‌کی گردۆلکه‌ی ، که به‌رهه‌مه‌کانی کافکا وه‌ک جورجه کوێره‌ی-mullvaden (ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی که له ژێر زه‌ویدا خۆڵ تۆپه‌ڵه ده‌کا؟، و. کوردی) ، له ژێر ئه‌و خۆڵه‌دا چه‌ندان کولانکه و ده‌روازه بکه‌نه‌وه بۆ ده‌رچوون.
به‌مجۆره ده‌ست و په‌نجه نه‌رمکردنەوە بۆ نزیک بوونه‌وه له نووسین، که له‌وێدا وشه وه‌ک بوونێکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی به پراکتیزه کردنه‌که‌ی فشار دروستده‌کا و به شێوه‌ی جوودا رێکخستن دروستده‌کا، به‌رده‌وامیش له نێوان رۆخی ماناهه‌ڵگریی و بێماناییدا هاوسه‌نگی دروستده‌کا، بۆیه دولۆز و گاتاری وه‌ک چه‌کێک یان که‌ره‌سه‌یه‌ک سه‌یری وشه‌کان ده‌که‌ن، که راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی ئابووریی، مێژوو و سیسته‌مه جوودایه‌کان کراون.
هزری ئه‌نتی_ئۆدیپۆس، که له‌وێدا دولۆز و گاتاری مه‌به‌ستییانه بۆ دواجار ئه‌فسانه‌ی ئۆیدیپۆس یان راستتر بڵێم جیهانبینییه‌کانی مۆدێلی شرۆڤه‌کانی دەروونشیکاریی له‌سه‌ر گرێی ئۆیدیپۆس تێکبشکێنن، که لێره‌دا ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان له‌به‌ر چاواندا سه‌خت ده‌نوێنێ، بۆ نموونه، سه‌باره‌ت به نامه‌یه‌ک بۆ باوک له نۆڤێمبه‌ری 1919دا، که له‌وێدا کافکا باوکی تاوانبار ده‌کا له هۆکاری گرفته سێکسی و، که‌سایه‌تییه سه‌ختگر و، کێشه‌ی له نووسین و “گه‌ردوونی چاره‌نووسه” (ته‌نیایی) ه‌که‌ی.
ئایا ئه‌و نامه‌یه به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که به راشکاوی زه‌مینه بۆ راڤه‌یه‌کی دەروونشیکاریی خۆشده‌کا؟ نا هه‌رگیز، ئه‌وه وه‌ڵامی دولۆز و گاتاریه که له به‌شی دووه‌می کتێبه‌که‌یان به‌ناوی، “ئۆدیپۆسێکی زێده مه‌زن”دا باسی ده‌که‌ن: له‌و به‌شه‌دا دولۆز و گاتاری راده‌گه‌یه‌نن، که کافکا خۆی ئه‌و جۆره راڤه‌کارییه دەروونشیکارییه له مێشکی ئه‌و ده‌روونشیکارناسانه ئاوه‌ژوو ده‌کاته‌وه و دۆشداماویشان ده‌کا، چونکه مه‌شقی هه‌مه‌جۆری نووسینه‌کانی کافکا زۆر له‌وه ئاڵۆزترن که تۆڕی چه‌مکه‌کانی ده‌سته‌واژه بونیاتڕێژکراوه‌که‌ی ئۆدیپۆس بتوانن به‌رزه‌فتیان بکات.
به دیدی دولۆز و گاتاری، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و لێکچڕژانه ئاڵۆزه‌ی خێزان، سیاسه‌ت و ده‌وروبه‌ر تێبگه‌ین، پێویسته ئاوڕ به‌ره‌و لایه‌کی تر بده‌ینه‌وه، واتا ئاوڕ به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئه‌و مه‌یله بده‌ینه‌وه که له نامه، چیڕۆک و رۆمانه‌کانی کافکادا به‌دوای ده‌ربڕینی خۆیه‌تی.
لێره‌دا نامه گۆڕینه‌وه له نمایشکاریه‌کانیدا، به تایبه‌تیش له کۆی به‌رهه‌مه گه‌وره‌که‌ی کافکا نامه بۆ فیلیسیا، وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک رۆڵی ره‌گه‌زێکی گرینگ ده‌گێڕێت، ئه‌وه‌ش تاکه نامه‌یه‌که که دولۆز و گاتاری به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی مشتوماڵی ده‌که‌ن و ده‌یخەمڵێنن. له‌و نامانه‌دا ئه‌و “ماره کردنه”ی که باسی لێوه ده‌کرێ (ئه‌وه له‌گه‌ڵ کیرکگارد به‌راورد بکه) که به شه‌پۆڵی وشه بێ‌کۆتایی و ده‌قه‌کانه‌وه فیلیسیا _ ئه‌و ژنه گه‌نجه‌ی که کافکا ته‌نیا چه‌ند جارێک چاوی پێکه‌وتبوو گه‌مارۆ ده‌دا و ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێ.
کافکا له نێوان 1912 و 1917 دا بێسڵه‌مینه‌وه نامه بۆ فیلیسیا ده‌نووسێ و جار جاریش له هه‌ندێ دێڕی نامه‌کانی خۆیدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه که تازه ره‌وانی کرد بوون، وه‌لێ ئه‌و فیلیسیا ناچار ده‌کا که له رۆژێکدا دوو جار وه‌ڵامی نامه‌کانی بداته‌وه. وه‌ک دولۆز و گاتاری روونیده‌که‌نه‌وه، کافکا وه‌ک “چه‌شنه چالاکییه‌کی خوێنمژانه بۆ نامه گۆڕینه‌وه”. له لای خۆیه‌وه به ته‌نیا رێکه‌وتنی گرێبه‌ندی ژن هێنان قبووڵده‌کا، ئه‌وه‌ش چالاکییه‌که که کافکا له پێناو کار کردن پێویستی پێیه‌تی. کافکا له ژووره‌که‌یدا له ته‌ک مێزی بوونایه‌تییه‌که‌یدا وه‌ک جاڵجالۆکه‌یه‌ک “بێجووڵه” به داوه ده‌زوو و به بۆمبی نامه‌کانی خوێنی فیلیسیا هه‌ڵده‌مژێت. تاکه ترسێک که کافکا وه‌ک تروسکه و تۆقینێک به مه‌زه‌نده به‌رهه‌ستییه‌که‌یەوە ده‌رکی پێده‌کرد، ته‌نیا ئه‌وه بوو که ده‌بێ ئه‌و به تۆڕی په‌یڤه‌کانیییەوە فیلیسا به‌ند بکات و رێگه‌ی ده‌رچوونه‌کانیش، ده‌بێ کۆڵانی گه‌ڕانه‌وه‌کان خۆیان نیشانبده‌ن.
بۆیه کافکا هاوکات زۆر چیڕۆک له‌مه‌ڕ ئه‌و هزریه ده‌نووسێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆ بتوانێ ببێته ئاژه‌ڵ. دولۆز و گاتاری ئه‌و قێز و بێزه‌وه‌رییه هه‌مه‌جۆرانه وه‌ک مه‌شقگه‌لی فره شێوه‌ی خۆ پاراستنی ره‌ها پێناسه ده‌که‌ن. لێره‌وه، ئه‌وان هه‌ردووکییان خوێنه‌رانی کافکا له بێژینگ ده‌ده‌ن، که ئه‌و بیرۆکانه‌ی کافکا نه په‌یوه‌ندی به هاورده‌کان و نه قێزه‌ونیش هه‌یه، به‌ڵکە هەزرکانی ئه‌و به‌ندن به زۆر کێشه‌ی کۆنکرێت و بوونگه‌رایی: که جێ‌نشین بوون و مانه‌وه‌ی ژیانه له‌و جیهانه‌ی که نووسراوه و کرده‌ی نووسین ده‌یبه‌خشێت. ئه‌مه‌ش له‌و گه‌ردوونه راڕا و دڕدۆنگه‌یه‌دا بۆ کافکا تاکه ده‌ر‌فه‌تێکه بۆ هه‌ناسه‌کێشان.
ئه‌و ده‌عه‌جانه-مه‌سخ بوونه به ئاژه‌ڵ رێگه‌یه‌ک بۆ ده‌رباز بوون، په‌ڕینه‌وه بۆ گه‌ردوونێکی چڕانه‌ی بێگه‌رد ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه، که ئه‌و گه‌ردوونه‌ش پڕه له وزه و شه‌پۆڵ و شاگه‌شکه‌یی. له‌م گه‌ردوونه‌دا هه‌موو مانایه خراپه‌کان به‌لاوه ده‌نرێن و بۆیه مرۆ به “ئازادی” وه‌ک ده‌ربڕینێکی پاک په‌نا بۆ ئه‌زموونی وشه ده‌بات، که به‌مه‌ش مرۆ له هیکڕا ده‌توانێ واتای که‌سایه‌تییانه‌ی خۆی به وشه ببه‌خشێت _ وێڕای ئه‌و ترسه‌ی ڕه‌نگه مرۆ به‌ده‌م ئه‌و له دونیا دابڕانه‌وه خودی خۆی ونبکات. مرۆ به‌ره‌و ڕووی ئه‌و ترسه ده‌بێته‌وه که شێت ببێت یان تووشی ده‌رگا له‌سه‌ر خۆ دا‌خستن، له هزر رؤچوون سه‌رگه‌ردان بێت، که له‌وێدا مرۆ ئیتر نه‌توانێ ده‌ستی به که‌سی تر رابگات. به‌ڵام هاوکات له ئاراسته‌یه‌کی تریشه‌وه ئه‌و په‌ڕینه‌وه‌یه، ئه‌و راڕه‌وه هه‌ڕه‌شه دروستده‌کا: به‌ر له‌و کۆتایی هاتن، یان داشکاندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییانه، ئه‌و بوونه مرۆڤایه‌تییه له راده‌به‌ده‌ره: خێزان و ژیانی خێزاندارییەدا، مه‌رگ بوونی هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی کافکا به ته‌واوی خۆی ده‌رباز بکات له‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌کاریانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌کان (شێتایه‌تی، مه‌رگ، خێزان، ) ناچار ده‌بێت ئه‌و لیست و نمایشکارییه فره ئاڵۆزانه به‌کار بهێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و خۆشده‌کا که به یارمه‌تی میکانیزمه مرۆڤایه‌تییه‌کانه‌وه (وه‌ک خوێندنه‌وه و خه‌یاڵاندن) بتوانێت وزه نامرۆڤایه‌تییه‌کان (وه‌ک ده‌عه‌جان بوون بۆ ئاژه‌ڵ) به‌ده‌ست بهێنێت.
له دیدی دولۆز و گاتاریه‌وه بێ‌وچان لێکنزیکردنه‌وه و گواستنه‌وه یان جیێنشین کردنی ئه‌و که‌سه جوودا و راسته‌وخۆیانه له شوێنیگه‌لی جیاوازدا که لاشه یان باشتر بڵیم: تۆپۆگرافیای ئه‌و سێ رۆمانه‌که‌ی ئه‌مریکا، دادگا و ته‌لار پێکده‌هێنن. ئه‌و دادگایه‌ی که ئه‌و سێ رۆمانه باسی ده‌که‌ن ئه‌مجاره‌یان بێسنووره. هه‌ڵبه‌ت له ڕۆمانی دادگا دا تاکه رێگه‌ی کافکا بۆ ده‌رباز بوون “دواخستنی ئه‌و بڕیاره نه‌بڕایه‌وه یان چاوه‌ڕوانکراوه‌یه”: ڕووداوه‌کان هه‌موویان له هۆده‌ی ئیشکردنه‌که‌ی ته‌نیشت خۆیدا ڕووده‌ده‌ن. چونکه عه‌داله‌تی به‌ڵگه‌نه‌ویستانه و ئاشکرایانه، به بێ بوونی قانوونێکی ده‌ره‌کیی و دوور له هه‌ست به گوناهکردنێکی ناوه‌کی پیاده ده‌کرێت. بۆیه لێره‌دا ته‌واوی ئه‌و تشتانه‌ی که کافکا باسیان ده‌کا ده‌کرێ وه‌ک ریزه مه‌یلێکی جووداواز یان ده‌مبه‌ستکراو و _ ڕۆلی ملکه‌چکراو (داد به‌سه‌ر داسه‌پێنراو، تۆمه‌ت بارکراو، شایه‌د …هتد) لێیان تێبگه‌ین، که ئه‌وانه هه‌موویان له‌ناو گه‌مه‌ی ده‌سته‌ڵاتێکی بێکۆتاییدا، پۆلێن ده‌کرێن، دابه‌شده‌کرێن، نمایشده‌کرێن، ده‌گۆڕدرێن و ناوه‌ڕۆکی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا له یه‌کاتییه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته کافکا به نیشاندان و به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مه‌ی ده‌سته‌ڵاته ناتوانێ “ئازادی” ده‌سته‌به‌ر بکات، به‌ڵام ئه‌و له ناوجه‌رگه‌ی نه‌پساوه‌ی به‌کارهێنانی وشه‌دا (ره‌نگه) ئاماژه به رێگه‌یه‌ک بۆ ده‌رباز بوون ده‌کات که خۆی ئاوه‌ڵا ناکاته‌وه. ئه‌و رێگه‌ی سه‌رفراز بوونه سۆراغێکی هه‌میشه‌یه به دوای رێگه‌یه‌کی ده‌رباز بوون ، تاکه چاره‌یه‌ک لای کافکا به‌ر له هه‌موو تشتێک ئه‌وه‌یه که هه‌وڵبدا به‌رده‌وام کتومت خودی خۆی بنووسێته‌وه، تاوە‌کوو رێگه‌ی ئه‌و سه‌رفراز بوونه به‌رجه‌سته بکاته‌وه. به‌م واتایه، به بڕوای من. کافکا “سیاسییه”. هه‌ڵبه‌ته کافکا هه‌رگیز له سیاسه‌ت یان به راشکاوی له پارتێکی سیاسی چاڵاکانه کاری نه‌کردووه. لێ دولۆز و گاتاری پێمان ده‌ڵێن، که کافکا ئه‌و “ده‌سته‌ڵاته به‌ده” له خودی ئاسۆی فۆرمه‌کانی: له تێکنۆکراتی ئه‌مریکیی، بیرۆکراتی سۆڤیه‌تیی و دیکتاتۆره فاشیستیه‌کاندا به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه، کافکا ئه‌و مه‌کینه دژه مرۆڤایه‌تییانه، ئه‌و ده‌زگە تۆتالیتاریانه پارچه پارچه ده‌کا، هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌و مه‌کینانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ئه‌و کرده‌یه‌ش به زمان ئه‌نجامده‌دات. کافکا به هێزێکی ساده له ده‌ربڕین، هه‌میشه به شێوازێکی ره‌قی وشک، به شێوازێکی خاوی مه‌یله‌و نادیارانه زمان له‌ناو ئه‌و ڕستانه‌ی، که تێیدا ئاراسته‌ی ئه‌و وێنەکردنه دیاریکراوه، گشتییه قبووڵکراوانه، داده‌ماڵێت _ که ده‌سته‌ڵات بناغه‌ڕێژی کردوون!
دولۆز و گاتاری ئه‌و زمانه به “زمانی که‌مایه‌تی”، به “جۆره بیابانێکی ئه‌لمانی ” ناودێڕ ده‌که‌ن. به‌ڵێ ئه‌و زمانه کتومت هاوئاهه‌نگه، هاومانا‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک بارودۆخی مێژوویی‌دا. کافکا له نامه‌یه‌کدا که له ساڵی 1922 دا بۆ ماکس برۆدی ناردووه ده‌ڵێ: له‌م سەتەیه‌دا بۆ یه‌هوودییه‌کانی پراگ “مه‌حاڵ بوو بنووسن، مه‌حاڵ بوو به ئه‌لمانی بنووسن، هه‌روا مه‌حاڵ بوو به شێوه‌یه‌کی تر بنووسن”. دولۆز و گاتاریش ئه‌وه جه‌ختده‌که‌نه‌وه که چۆن هه‌موو ئه‌و تشتانه‌ی له زمانێکی که‌مایه‌تیدا ده‌رده‌بڕدرێن سیاسیین یان ده‌بنه سیاسیی. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئه‌و تشتانه بووبن به ئه‌وپه‌ڕی ته‌نیاییه‌کی سۆبژه‌یی (واتا منی تاکێک)، به‌ڵام ئه‌و شایه‌دییانه هه‌موویان ده‌بن به به‌هایه‌کی به کۆمه‌ڵی.
ئه‌گه‌ر له واتایه‌کی به‌رجه‌سته‌کراویشدا، هیچ “هاوبه‌شییه‌ک” نه‌بێت، که‌چی نووسینه‌کانی کافکا له خۆیاندا هاوبه‌شییه‌کی شیاو به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه. به‌مجۆره ئه‌ده‌ب ده‌بێته ره‌وته‌نییه‌ک له شۆرشێکی به‌ده‌مڕێوه یان وه‌رچه‌رخانێک له شێوازی ره‌فتاری ژیانی مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا: ئه‌ده‌ب ده‌بێته شێوه‌یه‌ک که ناوه‌ڕۆکی بڕیارێکی (نوێ) را‌ده‌گه‌یه‌نێت.
تێز-تێڕوانینی سه‌ره‌کی کتێبه‌که‌ی دولۆز و گاتاری سه‌باره‌ت به ئاراسته‌ی روانگه‌ی کافکا، هه‌موو ئه‌و مه‌رجه شۆڕشگێڕانه‌ی تێدایه که ئه‌ده‌ب خاوه‌نییه‌تی، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مڕۆش له‌باره که تێیدا ده‌ژین. دولۆز و گاتاری کۆی گوتاره‌که‌یان به‌مجۆره پوختده‌که‌نه‌وه: “کافکای_هێز، کافکای_سیاسیی. ته‌نانه‌ت له نامه‌ی ئه‌ڤیندارییه‌کانیشدا سیاسه‌ت ده‌خوڵقێنێت، کافکا له‌و نامانه‌دا وه‌ک تارماییه‌کی خوێنمژراو له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌دا هه‌ست به خودی خۆی ده‌کا. چیڕۆکه‌کان یان داستانه‌کانی به ده‌عه‌جان بوونی ئاژه‌ڵ وه‌ک نه‌خشه‌کێشانێک بۆ چه‌ندان رێگه‌ی ده‌رباز بوون به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه. رۆمانه‌کان، که به شێوه‌یه‌کی بێسنوورانه نه‌ک کۆتایی پێنه‌هێنراو، مه‌کینه گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا و ئایینده لێکهه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
له خودی ئه‌و گۆشه‌نیگایه‌وه که کافکا قانوون، هه‌ست به گوناحکردن و لاته‌ریک بوون له ناخ و له ده‌وه‌روی خۆیدا ده‌ئاڵێنێت و ئه‌وانه وه‌ک جۆره تشتێکی ئیفیلج بوو به‌کار ده‌هێنێت، که ئه‌و چیتر بڕوای به‌وانه نه‌ماوه. هه‌روا ئه‌و چیتر بڕوای به هێما، لێکچوواندن و هاورده‌کانیش نییه، ئه‌و ته‌نیا بڕوای به په‌یکه‌ر و نمایشه‌کارییه‌کان هه‌یه، که ئه‌مانه‌ش هه‌موو شێوه‌کانی مه‌یل به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه. رێگه‌ی ده‌رباز بوونه‌کانی کافکا هه‌رگیز په‌نا بردن بۆ ناوچه‌کان نین، واتا ئه‌و ڕێگه‌یانه بریتی نین له سه‌رگێژیی له ده‌ره‌ی جیهاندا. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و رێگه‌یانه ئامرازێکن بۆ ئه‌وه‌ی نزیکترین ئاینده‌ی ئه‌و “ده‌سته‌ڵاته به‌ده” بدۆزنه‌وه که خه‌ریکه خۆی ئاماده ده‌کا و بڕیار ده‌رده‌کات. کافکا ده‌خوازێ ئه‌وه‌ی که ئه‌و له زانستی زمانی، سیاسەت و جڤاکی ده‌ینووسێت له ژێر ناوی “ئه‌ده‌بی که‌مایه‌تیی” پێناسه‌ی بکات. به‌ڵام ئه‌ده‌بی که‌مایه‌تی له‌ناو خودی ئه‌و فۆرمه ئه‌ده‌بییه باڵاده‌سته‌دا بناغه‌یه‌ک بۆ شۆرش بونیاتده‌نێت”.
راڤه‌کارانی کۆچه‌ریی دولۆز و گاتاری وه‌ک داهێنه‌رێکی رێچکه و توله رێگه به خێرایی، سۆراغکارانه، تامه‌زرۆیانه و به شێوه‌یه‌کی سه‌رگه‌ردانه‌وه که هه‌ندێ جار رسته‌کانییان هانکبڕ ده‌بن، رێنیشانده‌ری خوێنه‌ران بۆ ناو جیهانی ده‌قه‌کانی کافکا ده‌که‌ن. به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌و شێوازه دانسقه‌یه‌ی ئه‌وان وه‌ک جۆره ئازاد بوونێک تاقیبکه‌ینه‌وه، چونکه مرۆ وه‌ک خوێنه‌رێک به خوێندنه‌وه‌ی شێوازی نووسینه راشکاوه‌که‌یان، هه‌ستده‌کا گرینگ‌ترین تشتێک، که له ئێستا ئێره‌دا گوترا بێت، ده‌سته‌به‌ر کردووه.
ده‌کرێ بڵێین گه‌ر ئه‌و پشکنییه‌وه به زۆره‌ملێیه‌ی دولۆز و گاتاری له‌ناو دونیای_کافکادا _ ئه‌مجاره من لای خۆمه‌وه به مه‌به‌ستێکی باش ئه‌و ده‌ربڕینه به‌کار دەهێنم _ که به‌ده‌م گه‌مارۆدانی “ده‌ڤه‌ره‌کانی جێ‌نشین”ه‌وه، ته‌نیا پاشماوه‌ی خۆڵه‌مێشی بڵێسه‌ی ئاگردانه‌کان له دوای خۆیانه‌وه به جێده‌هێڵن. به دڵنیاییه‌وه ناڕه‌زایی و تووڕه‌ییه‌کانی ئه‌و ئێڵ و تیره جێنشینانه‌ی ناو وڵاتی کافکا له‌و جۆره به سه‌ره و ژێر کردنه‌ی وێناندنه‌کانیان و به تێکشکاندی په‌رژینه‌کانی ده‌وروبه‌ی ده‌ڤه‌ره‌که‌یان که دولۆز و گاتاری ئه‌نجامیان داوه هه‌تا کاتێكی درێژخان ده‌مێنێته‌وه . به‌ڵام هه‌ردوو فه‌یله‌سووفه کۆچه‌ره‌که‌مان ده‌مێکه ماڵی ئه‌و خێڵ و ئێله جێنشینانه‌ی ناو وڵاتی کافکایان به‌جێهێشتووه، به قووڵی چوونه‌ته ناو ده‌ڤه‌رێکی تره‌وه، چونکه له‌وێدا هه‌زاران ده‌شتایی و هۆبه و بنار هه‌یه تاکوو ئه‌وان له‌وێڕا نیگایه‌ک بده‌نه رۆژگاره‌که‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی به نیگاکانییانه‌وه ئه‌و رۆژگاره شێتانه‌یه نیشان بده‌ن، نۆرمه‌کانی ئه‌و رۆژگاره دابڕمێنن و _ به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی دیل نه‌کرێن و له ناو ئوردووگایه زۆره‌ملێیه‌کان زیندانی نه‌کرێن.
تێبینی: ئەمە بەشێکە لە کتێبی “فه‌لسه‌فه‌ی کۆچەریی” کە لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرمگێڕاوە. لەنوسینی نوسەری دانیمارکی ئیسبێرن کراوسێن-ێنسێن
کورتەیەک لەبارەی نوسەری ئەم کتێبە:
Esbern Krause –Jensen ئیسبێرن کراوسێن-ێنسێن :
وه‌رگێڕی سوێدیی: Joachim retzlaff
نووسه‌ری کتێبی فه‌لسه‌فه‌ی کۆچه‌ریی ئیسبێرن کراوسێن-ێنسێن، له‌ساڵی 1940 له دانمارک له دایکبووه و دکتۆرای له‌سه‌ر زمان و فه‌لسه‌فه‌ی فه‌ره‌نسی کردووه و له زانستگه‌ی rhusÅدا له به‌شی مێژووی هزر-ئیدێهیستۆریا وانه ده‌ڵێته‌وه. ئیسبێرن چه‌ندان کتێنبی نووسیوه، له‌وانه: ستراکچالیزمی فه‌ره‌نسی، 1973؛ مه‌عریفه و ده‌سته‌ڵات (سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌ی فوکۆ له‌سه‌ر دامه‌زره‌وه‌کان)، 1978؛ مێژووی ئایدیۆلۆژیی و سیاسه‌ت (سه‌باره‌ت به لیڤی شتراوس، ئالتۆسێر و گرامشی)، 1980)؛ ئاژه‌ڵ به چاوه سه‌وزه‌کان (کۆوتارێکه سه‌باره‌ت به ژیانی ته‌نیایی، “سامبۆ”، ژیانی هاوبه‌شی کوڕ و کچێک و ژیانی ره‌به‌نی)، 1982 و چه‌ندان به‌رهه‌می تر. هاوکات وه‌رگێڕی سوێدی، یوه‌کیم رێتزلاف، چه‌ندان کتێبی تیۆریی له بواری فه‌لسه‌فه، ئایین، کۆمه‌ڵناسیی، په‌روه‌رده، سیاسه‌ت و چه‌ندان به‌رهه‌می تری تیۆری ئه‌ده‌بی له زمانی ئه‌وروپییه‌وه کردووه به سوێدیی.