باشتركهرانی مرۆڤایهتی
نووسینی: فریدریك نیچه
وهرگێڕانی له ئهڵمانییهوه: موئهیهد مستهفا
١
مرۆڤ دهزانێت داواكاریم له فهیلهسووفان چییه، خۆیان بخهنه ئهودیوی خێر و شهڕ،- خهیاڵی حوكمه مۆڕاڵیهكانیشیان بخهنه ژێر خۆیانهوه. ئهو داواكارییه به دوای تێڕوانینێكهوه دێت، كه بۆ یهكهمین جار له لایهن منهوه فۆرمولهكراوه: كه هیچ حهقیقهتێكی مۆڕاڵی نییه، چوونكه حوكمی مۆڕاڵی هاوبهشی لهگهڵ حوكمی ئاینیهوه ههیه،- باوهڕی بهو حهقیقهتانه ههیه كه بوونیان نییه. مۆڕال تهنیا لێكدانهوهی دیاردهیهكی دیاریكراوه، به گۆتهیهكی دیاریكراویش بریتییه له بهد-شرۆڤاكاری. حوكمی مۆڕاڵی، وهك هیی ئاینی موڵكی پایهیهكی نهزانییه، ئهوهی خودی خۆی كهماسی ههیه له جیاوازیكردن له نێوان حهقیقهت و خهیاڵ دا: به جۆرێك كه حهقیقهت كاتێك به گوێرهی شتهكان ئاماژهی پێدهكرێت، ئێمه پێی دهڵێین وێناكردنه خهیاڵییهكان؛ ئینجا نابێت حوكمی ئهخلاقی وشه به وشه وهرگیرێت، گهر وا بێت، ئاوهها ههمیشه دژه-واتاكانی له خۆی دهگرێت، بهڵام بههایهكی یهكجار گهورهی سیمانتیكی[1] ههیه: بۆ زانستوانانیش ئاوهڵاكردنی حهقیقهته بههادارهكانی كهلتوور و ناواخنهكانه، كاتێك نهیانزانیهوه له خۆیان تێبگهن، مۆڕاڵ تهنیا ئاخاوتنی سیمبۆلهكانه، تهنیا سیمپتۆماتۆلۆجیایه[2]: بۆ ئهوهی مرۆڤ سوودی لێوه ببینێت، دهبێت بزانێت ئاخۆ كهیسهكه پهیوهندهی به چییهوه ههیه.
٢
با نموونهیهكی خێرا و سهرپێی بهێنینهوه: له ههموو سهردهمهكان دا، ویستراوه مرۆڤ باشتر بكرێت، بهر له ههموو شتێكیش مۆڕاڵهكهی، بهڵام له ژێر ههمان وشه دا، مهیلی زۆر جیاواز شاردراوهتهوه. ڕامكردنی مرۆڤه كێویهكه، ههروهها خودانكردنی ڕهگهزێكی دیاریكراوی مرۆڤ، پێی وتراوه باشتركردن. جارێك ئهم چهمكه زوولۆجییه[3] گوزارشتێكه له ڕاستی، ئهو ڕاستییهی قهشهكه نایزانێت،- ویستی نییه بیزانێت. ناونان له خودانكردنی ئاژهڵێك و ناوزهندكردنی به باشتركردن، له گوێی ئێمه ههر له گاڵتهیهك دهچێت. كێ دهزانێت چی لهو مێناژهرییه[4] دهگوزهرێت، گومانیش دهكات لهوهی دڕندهكه باشتر بووه.،- ئهو لاوازدهكرێت، كهمتر زیانبهخشدهكرێت؛ له ڕێگهی كاریگهرییهكانی ترس، ئازار و برینهوه دهبێته دڕندهكهیهكی نهخۆش،- بۆ مرۆڤی ماڵیكراویش ههمان شته، ئهو مرۆڤهی قهشهكه باشتری كرد. له سهدهكانی ناوهڕاست، زوو، كڵێسا بهر له ههموو شتێك و له حهقیقهت دا مێناژهرییهك بوو، له ههموو لایهكهوه جوانترین سامپڵی مرۆڤه بلۆنده جوانهكه ڕاودهكرا،- بۆ نموونه مرۆڤه خانهدانه ئهڵمانییهكان ڕاودهكران. بهڵام له دوایی دا، ئهو نێچیركراوه ئهڵمانییه ڕفێندرا بۆ كڵێسا، چی بهسهرهات؟ بووه كاریكاتۆرێكی مرۆڤ، وهك سهقهتێك. ئهو بووه گوناهكارێك، ئاخنرایه قهفهسهكهوه به چهمكه ترسناكاكانیشیهوه بلكۆكرا. ئێساش ئهو ئاوا كهوت، بهدبهختێك، تهنانهت ڕقی له خودی خۆی دهبووهوه. ئهو دژی غهریزهكانی ژیان پڕ له قینه بوو، گومانی بهرامبهر ههموو شتێك ههبوو، – به تایبهتی ئهوانهی هێشتا لهشساغ و بههێز بوون؛ به كورتییهكهی بووه `مهسیحییهك`…. ئاخاوتنیش به ئاوایهكی فیزیۆلۆجی[5]، شهڕ دژی دڕندهكه بوو، توانی نهخۆشیبخات، ئهمهش تهنیا كهرسته بوو كه پێیهوه لاوازیبكات، كڵێسا باش لهوه گهیشت، مرۆڤی بۆگهنكرد، مرۆڤی لاوازكرد، بهڵام وای باوهڕكرد، گوایه باشتری كردووه.
٣
كهیسێكی تری ئهو به ناو مۆڕڵه وهردهگرین. كهیسی ماڵیكردنی نهژاد و جۆرێكی دیاریكراو كه نموونهیهكی یهكجار گهورهی مۆڕاڵی هیندییه،- یاسای مانو[6]، كه دهربارهی گهمارۆدانێكی ئاینییه، لێره دا ئهركێك دانراوه، – كه نابێت كهمتر له چوار نهژادی جیاواز به جارێك ماڵیبكرێت: یهكێكی قهشهیی، شهرڤانێك، بازرگانێك و
جوتیارێك و له كۆتاییش دا ڕهگهزی پۆستهبهرهكه، كه سودراكانن[7]؛ ڕوونیشه، ئێمه لێره لهوه زیاتر ڕاهێنهری گیانداران نین!- كه سهدان جار مرۆڤێكی نهرم و عهقڵانیتر مهرجه بۆی، بهڵام ئهوه تهنیا بۆ تێگهیشتنه له پلانێكی
لهو جۆرهی ماڵیكردن. مرۆڤ ههناسهیهكی قووڵ دهدات بۆ ئهوهی لهو نهخۆشخانه مهسیحییه و لهو ههوا پیسهی زیندانهكهیهوه بچێته نێو جیهانێكی تهندرووستر و بهرزتر. پهیامی نوێ[8] چهند گوناهه بهرامبهر یاسای مانو، بۆنی چهند پیستره! بهڵام بۆ ئهو دامهزراوه گرنگ بوو، ترسناك بێت، نهوهك له شهڕهكهی دژی دڕندهكه، بهڵكو بهرامبهر چهمكه دژهكهی، دژی ئهو مرۆڤهی ماڵیناكرێت، دژی میكس-مرۆڤهكه، دژی چانداڵا[9] كه جارێكی تریش هیچ كهرستهیهكی نهبوو، نامهترسیداری بكات، لاوازی بكات، بێجگه له نهخۆشخستنی؛ ئهوه شهڕێك بوو دژی گهورهترین ژماره. ڕهنگه هیچ شتێك له ههستهكانمان دا دژهیهكتر نهبێت وهك ئهو یاسا هیندییهی پاراستنی مۆڕاڵ. فهرمانهكهی سێیهم بۆ نموونه (ئاڤاندا ساترا) پهیوهستداره به سهوزهی پیس، كه یاساكه دهڵێت: ئهو تاكه سهوزهیهی چانداڵاكان مۆڵهتیان ههیه بیخۆن پێویسته سیر و پیاز بێت، له بهر چاویش دهگیرێت، كه ئهم كتێبه پیرۆزه دهڵێت نابێت بهرههمی میوه و گهنمیی ههڵبگرن، یاخود ئاو و ئاگر پێشكهشبكهن؛ به ههمان شێوهش فهرماندهكات كه ئاو، ئهوهی بۆیان گرگنه، نابێت له نه له ڕوبار، نه له كانیاوهكان و نه له گۆماوهكان بهكاربێنن بهڵكو مۆڵهتیان پێدراوه تهنیا له ڕێرهوی ئهو زۆنگاو و كونه ئاوانه بێت، كه پاژنه پێی ئاژهڵهكان درووستیانكردوون. به ههمان شێوهش لێیان قهدهغهكراوه جلوبهرگهكانیان بشۆن، خۆیان بشۆن، چوونكه ئاو تهنیا به مهبهستی شیفاوه ئافرێندراوه، بۆیه تهنیا بهكاردێت كاتێك خوازیاربن، تینوێتی خۆیانی پێ بشكێنن. له كۆتایی دا، ژنانی سودرا و هیی چهنداڵاكان لێیان قهدغهكراوه، له كاتی له دایكبوون دا ئاماده بن، شتێكی تریش بۆ ئهوهی دوایی ئهوهیه، كه نابێت هاوكاری یهكترییش بكهن…. هیچ نامێنێتهوه بۆ سهركهوتنێكی ئیمێرجینسی ئاوای پۆلیسی، جگه له پهتا بكوژه سێكسوالییهكان و لهوێشهوه جارێكی تر یاسای چهقۆ هاتووهته بوون، ئهویش به سیستهماتیككردنی خهتهنهكردنی نێرینه و بڕینهوهی میتكهی منداڵی مێیینهیه. مرۆڤ به گاڵتهوه دهڵێت: چهنداڵاكان بهرههمی خیانهتی هاوسهرگیری و تاوانی زۆڵیهتین. (ئهمانهش ئهنجامه پێویستهكانی چهمكی ماڵیكردنن)، بۆ خۆ داپۆشینیشیان دهتوانن تهنیا پهڕۆی لاشهكان بهكاربێنن، بۆ خۆراكیشیان دهفره شكاوهكان،- بۆ جونكاریش پارچه ئاسنی كۆن و خواپهرستیشیان دهبێت به ڕۆحه شهرانگێزهكانیان بێت، بێئارام دهبێت له شوێنكهوه بۆ یهكێكی تر كۆچبكهن، دهبێت له چهپهوه بۆ ڕاست بنووسن و تهنیا دهستی ڕاستیشیان بهكاربێنن: بهكارهێنانی دهستی ڕاستیان بۆ نووسین له چهپهوه بۆ ڕاست فهزیلهتێكه تهنیا مافی ئهوانه،- خهڵكانی ئهو ڕهگهزهیه.
٤
٥
مۆڕالی خودانكردن و هیی ماڵیكردن، ئهو كهرستانهن كه لهگهڵ یهكتری دا به كامڵی یهكدهگرنهوه و شایستهی یهكترن: ئێمه بۆ ئهوهی مۆڕاڵ بخولقێنین، دهتوانین وهك بهرزترین یاسا دایبنێین، پێویسته مرۆڤ ئێراده دژهكهی ههبێت. ئهمهش گهورهترین كێشهیه، كێشهی سایكۆلۆجیای باشتركهری مرۆڤایهتی كه من به دوور و درێژی لێم كۆڵیوهتهوه كه حهقیقهتێكی بچووك و یهكلاكهرهوهیه، ئهوهی پێی دهڵێن درۆی ئاینی،- یهكهمین ڕێڕهوهی بۆ ئهم كێشهیه پێ بهخشیم: درۆ ئاینیهكه یهكهمین جیناتی فهیلهسووف و قهشهكانه. ئهوانهیش مرۆڤایهتیان باشتر كرد،- نه مانو و نه ئهفلاتون و نه كۆنفۆشیۆس و نه فێركاریهكانی جوویی مهسیحیین، ئهوانه ههرگیز دهستیان لهو مافهی درۆكردن بهرنهدا و ههرگیز گومانیشیان له مافێكی تر نهكرد….ئهگهر مرۆڤ به شێوازێكی فهرمیش گوزارشت له خۆی بكات: ههموو ئهو كهرستانهی تا ئێستاكه گوایه مۆڕاڵیان بۆ مرۆڤایەتی خوڵقاندووه، له بنهڕهت دا بێ مۆڕاڵی بوون.
پەراوێزەکان:
[1]Semiotek– سیمیۆتیك بریتییه له زانستی واتاسازی، كه پهیوهندی به زمانهوانییهوه ههیه.
[2] Symptomatologie– سیپتۆماتۆلۆجیا وشهیهكی بواری پزیشكییه، كه واتاكهی نیشانه یانیش دهرهاوێشتهكانی نهخۆشییه.
[3] Zoologie– زوولۆگی، واتای زانستی باخچهی ئاژهڵانه.
[4] Manegerien – مێناژهری، فۆرمێكی كۆنی ڕاگرتنی نهرمیی ڕاگرتنی ئاژهڵه.
[5] Physiologie– فیزیۆلۆگیا، واتای جهستهناسییه.
[6] Manu– مانو واتاكهی مرۆڤه، رهگه-باوكی مرۆڤایهتیه، چل جۆری مانو ههیه، ههر یهكێكیشیان له سهرهتای مرۆڤایتیهوه وهستاوه.
[7] سودراكان له ئاینی هیندی، له سیستهمی كاستهكاندا، چینی چوارهمن، كه زۆرینهی خهڵك پێكدههێنن، بریتین له كرێكار و خزمهتكار و جوتیار و هتد.
[8] ئینجیل
[9] چانداڵا وشهیهكی سانسكریتییه، واتای نزمترین كلاسی كۆمهڵایهتییه، ئهركیشیان سووتاندنی لاشهی مردووانه.
[10] Genie– واتای عهبقهرییهته، ئهوپهڕی داناییه.
[11] ئهخنوع فیگهرێكی ئاینی مهسیحییه، گوایه نهمردووه و خوا بۆ خۆی بردوویهتییهوه.
[12] نیچه بۆچوونی وایه كه وشهی ئاری له زمانه هیندۆئهوروپییهكان دا، واتاكهی سهرداره، خانهدان و دهسهڵاتداره (سهیری كتێبی دهرباهری جینیالۆجیای ئاكار بكه)، <وهرگێڕ>.
سهرچاوه: فریدریك نیچه، ئاوابوونی بتهكان –
Götzendämmerung, die Verbesserer der Menschheit