به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی کوردستان، ئاماری پێنج مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2015ی توندوتیژی دژ به‌ژنانی بڵاوکردەوه، به‌پێی ئامارەکە ده‌رده‌که‌وێت که ڕێژه‌ی توندوتیژیه‌کان ڕووی له زیادبوون کردووه.
له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 2015، بیست‌و پێنج 25 حاڵه‌تی کوشتنی ژنان، 33 حاڵه‌تی خۆکوشتنی ژنان، 96 حاڵه‌تی سوتان، 56 حاڵه‌تی خۆسوتاندن، 63 حاڵه‌تی توندوتیژی سێکسی و دوو هه‌زارو 945 سکاڵای یاسایی به‌هۆی توندوتیژیه‌وه تۆمارکراوه.
ئامارەکان بەپێی مانگەکانی ساڵ بەمشYوەیەی خوارەوەیە:
١. به‌پێی ئاماره‌که، له‌مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا، پێنج ژن کوژراون و چوار ژن خۆیان کوشتووه، 16 ژن سوتاون و 11ژنی تر خۆیان سوتاندوه، هه‌روه‌ها 507 سکاڵا تۆمارکراون و 11 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی له‌به‌رامبه‌ر ژنان هه‌بووه.
٢. له‌مانگی دووهه‌می ئه‌مساڵدا، چوار کوشتنی ژنان، شه‌ش خۆکوشتنی ژنان، 13 سوتان، 16 خۆسوتان، 494 سکاڵا‌و 13 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی سه‌ر ژنان هه‌بووه.
٣. له‌مانگی سێهه‌می ئه‌مساڵدا پێنج کوشتنی ژنان، شه‌ش خۆکوشتنی ژنان، 29 سوتان، حه‌وت خۆسوتان، 552 سکاڵا‌و 17 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی سه‌ر ژنان هه‌بووه.
٤. له‌مانگی چواری ئه‌مساڵدا هه‌شت کوشتنی ژنان، 10 خۆکوشتنی ژنان، 20 سوتان، 11 خۆسوتان، 600 سکاڵا و 11 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی سه‌ر ژنان هه‌بوون.
٥. له‌مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا سێ کوشتنی ژنان، حه‌وت خۆکوشتنی ژنان، 18 سوتان، 11 خۆسوتان، 792 سکاڵا‌و 11 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی سه‌ر ژنان تۆمارکراون.
تەواو