سارا.. چایچییه‌کی تاقانه
ئه‌و ژنه ئه‌وه ئاشکراده‌کات، که سه‌ره‌تا ده‌ستیکردوه به‌کارکردن دراوسێ دوکانه‌کانی زۆر به‌لایانه‌وه سه‌یربوه، “به‌ڵام دواتر ئاسایی بوونه‌تەوه، ئێستا چای ده‌ستی من نه‌بێت، هی شه‌ریکه‌که‌شم ناخۆنه‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “گه‌ر ئه‌م ئیشه لای خه‌ڵک نامۆ بێت، له‌زۆر کاری دیکه باشتره. من هاوڕێی خۆم هه‌یه دوای جیابونه‌وه‌ی له‌مێرده‌که‌ی نه‌یتوانیوه بژی. به‌ڵام من پشتم به‌خۆم به‌ستووه و له‌به‌ر عه‌یبه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر واز له‌کاره‌که‌م ناهێنم”.
سارا دڵخۆشه که به‌رده‌وام که‌س‌وکاره‌که‌ی وه‌ک براکانی‌و باوکی و پورزاکانی سه‌ر‌دانی دوکانه‌که‌ی ده‌که‌ن. پێشئه‌وه‌ی ده‌ستبکات به‌کاری چایچێتیی، وه‌ک سکرتێری کۆمپانیاو دکتۆر، هه‌روه‌ها له‌فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه کاریکردوه.
له‌باره‌ی کاکردنی له‌و چایخانه‌یه ده‌ڵێت؛ “من که لێره کارده‌که‌م ده‌مه‌وێت ئه‌و ڕچه‌یه بشکێنم که‌ده‌بێت به‌س پیاو له‌ده‌ره‌وه ئیش بکات. نه‌خێر ئه‌وه‌نییه منیش ده‌توانم شانبه‌شانی پیاوان کاربکه‌م؟ هیوادارم کچانی کورد بێنه پێشه‌وه بۆ کارکردن. فه‌رمانبه‌رێکی ئافره‌ت بۆچی له‌کاتی ده‌وامدا له‌ناو چه‌ندین پیاودایه عه‌یب نییه، بۆ ده‌بێت کاره‌که‌ی من عه‌یبه بێت”.
سارا له‌ئێستادا خاوه‌نی ئوتومبێلی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی‌و له‌خانوی کرێدایه به‌مانگانه‌ی150هه‌زار دینار. له‌باره‌ی ئه‌و دراوسێ دوکانانه‌ی له‌چوارده‌ووری کارده‌که‌ن، سارا ده‌ڵێت “دراوسێی دوكانەكان زۆر ڕێزم لێده‌گرن، هەریەكەو بەناوێك با‌نگم دەكەن. یەك پێمدەلێت شاژن, یه‌کێکی دیکه پێمدەڵێت ساراخاتوون, یەكێكی تر به‌شێره‌ژن بانگمده‌کات”.
سارا ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئاره‌زوی هه‌یه دوکانه‌که‌ی گه‌وره‌تر بکات و بچێته شوێنێکی قه‌ره‌باڵغتریشه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “تا ئێستا چه‌ندین کچ‌و ژن په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردوم تا بتوانن له‌گه‌ڵم کاربکه‌ن”.
له‌کۆتاییدا ئه‌و ژنه گله‌یی له‌رێکخراوه‌کانی ژنان ده‌کات‌و پێیوایه ئه‌وان کێشه‌کانی ژنان گه‌وره‌تر ده‌که‌ن، نه‌ک چاره‌سه‌ر، “کچێک یان ژنێک ده‌به‌نه لای خۆیان‌و ده‌رگای له‌سه‌ر داده‌خه‌ن‌و مۆبایلی لێ ده‌ستێنن، ئایا ئه‌وه مافی ژنانه که رێکخراوه‌کان ده‌یده‌ن؟”
تەواو
* کولتورمەگەزین پێداچونەوەی بە ڕێنوس و خاڵبەندی هەڵەی ئەم ڕیپۆڕتاژە کردووە، فۆتۆکان لەسەرچاوەکەیەوە وەرگیراوە!
سەرچاوە؛ ئاوێنە. 05.06.2015