نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی شانۆی كولتوریی و ده‌زگای جه‌مال عیرفان ده كتێبی زنجیره‌ی كتێبی شانۆكار له‌رۆژی شانۆ بلاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شانۆ نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی شانۆی كولتوریی ده‌ست ده‌كات به پرۆژه‌یه‌كی نوێتردا ئه‌ویش زنجیره كتێبی شانۆكاره كه زنجیره‌یه‌كی كتێبی گیرفانه،.
له‌و باره‌یه‌وه نیهاد جامی ده‌ڵێت: “ئه‌و پرۆژه‌یه له‌هه‌نگاوی به‌راییدا ده كتێب چاپ وبلاو ده‌كاته‌وه كه تایبه‌ته به ئه‌زموونه شانۆییه‌كان وشێوازه جیاوازه‌كان” له‌و لێدوانه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی بۆ ئه‌و ده كتێبه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای جه‌مال عیرفان چاپ ده‌كات وده‌ڵێت “جێی خۆیه‌تی سوپاسی هاوڕێیانمان له ده‌زگای جه‌مال عیرفان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت هاوڕێی ئازیزم به‌ختیار سه‌عید كه به‌قه‌د ئێمه خه‌می ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بووه‌و ویستویه‌تی پرۆژه‌كه بگاته ئه‌نجام، بریاریشداوه له داهاتوودا پڕۆژه‌كه وه‌ك كتێبی هاوبه‌شی هه‌ردوولامان به‌رده‌وام بێت”
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی شانۆکار