له‌ته‌مه‌نی منداڵیمدا چوار كچ هه‌بوون، هه‌میشه له یاری ماڵماڵێندا ده‌بوون به ده‌ستگیرانم، هه‌ر چوار كچه‌كه خۆیان ڕازی ده‌بوون له‌ماوه‌ی یارییه‌كه‌دا ده‌ستگیرانم بن، دووان له كچه‌كان خوشك بوون ناویان (شیلانه و ئازیزه) بوو، یه‌كێكی تر له كچه‌كان ناوی (زارا) بوو، هه‌رچی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ترم بوو ناوی خه‌نده بوو ئه‌و به چواردە ساڵی كۆچی دوایی كرد.
ئێستا باسی هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی نێو یارییه‌كان بۆ هاوسه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ژیانم دەکەم.
ساڵی 2008 خه‌نده بووبوو به كچێكی شۆخ و شه‌نگ، من ئه‌وم وه‌ك په‌رییه‌ك ده‌بینی، ئه‌و بۆ من شای جوانی بوو، هێنده جوان بوو حه‌زمده‌كرد هه‌روه‌ك ته‌مه‌نی منداڵی یاری بكه‌ین و ببێته‌وه بهدهستگیرانم، به‌ڵام خه‌نده دوای یاریه‌كانی منداڵی نه بووه‌وه به‌ده‌ستگیرانی من، نه بووه ده‌ستگیرانی كه‌سێكی تر، باجی ئه‌وه‌شیدا كه ڕازی نه‌بوو ببێت به‌ده‌ستگیرانی پیاوێك.
خه‌نده دوا نیوه‌ڕۆیه‌كی گه‌رم ئه‌و كاته‌ی دانیشتووانی هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی شار له‌گه‌رمای هاویندا له ماڵه فێنكهكانیاندا ده‌خه‌ون، له قاتی دووه‌می خانووه‌كه‌ی ماڵی مامیه‌وه كه‌وته خواره‌وه و دوای دوو ڕۆژ له‌مانه‌وه‌ی، له خه‌سته‌خانه گیانی له‌ده‌ستدا، ئیفاده له خه‌نده وه‌رگیرا، من دوای ساڵێك له زاری كارزانه‌وه، وته ڕاسته‌قینه‌كانی خه‌نده‌م بیسته‌وه.
ئه‌و پۆلیسه‌ی ئیفاده‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، خاڵی كارزان بوو، بۆیه بۆهه‌میشه ئه‌وه‌ی شارده‌وه كه خه‌نده له ئه‌نجامی خۆده‌ربازكردنی له‌ده‌ست په‌لاماردانی جه‌سته‌یی ئامۆزا 28 ساڵه‌كه‌ی كه‌وتۆتە خواره‌وه.