داعش کوڕی ڕەسەنی ڕەچەڵەکناسی ئیسلامە لەناوچەکەدا

Loading

گفتوگۆی دەنگی ئەمریکا  لەلیەن نوسەر (ئاسۆ جەبار) لەگەڵ  (بەکر عەلی)؛

  • داعش کوڕی ڕەسەنی جینالۆژی یان ڕەچەڵەکناسیە لەناوچەکەدا، ڕەچەڵەک ناسیەوە سەیری بکەین.
  • داعش کوڕی ڕەسەنی دەقە ئایینەکەی خۆیەتی.
  • ئەم بونەوەرە, بونەوەرێکی چەکدار نییە، بەڵکور بەرهەمێنەری کۆی مەرجە کۆمەڵایەتی و ژیانی ڕۆحی ئەو کۆمەڵگایەندا بەرجەستە دەبێت کەتێیدا گەشەی کردووە.

 

  • لەئەورپاوە جۆرێک ئینتما دروست دەبێت داعش، ئەمەش لەسیحری پەیامە میتافیـزیکیەکەدایە کە لەمۆدێرنەدا مرۆڤ بوونی نییە. ئەفسونێکی دیکەی ئاینی هەیە کە سۆزی مرۆڤەکان ڕادەکیشێت، بۆ داعش.
  • ئیسلامیە میانڕەوەکان ناتوانن داعش تۆمەتباربکەن بەدژە ئیسلام، چونکە لەگەڵ داعشدا دەگەڕێنەوە سەر هەمان ڕەچەڵەکناسیەی کەهاوبەشن تێیدا، دەگەڕینەوە بۆ هەمان سەرچاوە و خێزانی یەکەم .

 

  • هەموو گروپێکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێت بۆ (ئیمۆن سوستێم ) و یان سوستێمی بەرگریکردن لەخۆی! داعش بۆ بەخشینی ڕەوایەتی بەخۆی تەکنیکی (وشەکانی خودا) بەکار دێنێت. خودا جارێک پەیامە و جاڕیک ئامڕازە.

 

  • داعش ترۆپکی گەشەسەندنی ئیسلامە لەقۆناغە مەدینەکەیەدا، جارێکیتر لەسەدەی بیست و یەکدا دووبارەی دەکەنەوە. بەمانای گەڕانەوەیەکی جینالۆژیە بۆ قۆناغی مەدینەی ئیسلام.  کەواتە چرکە ساتێکی دژەڕسەنایەتی نەبووە لە بزواتە ئیسلامیەکاندا. بەمانای کۆی بزواتە ئیسلامیەکان هەمیشە دەگەڕێنەوە بۆ ڕەچەڵەکەکەیان، ئەمەش وەهای کردووە کە ڕیفۆرم لەئیسلامدا ڕووینەدابێت، چونکە دانەبڕاوە لە مێژووە ڕەچەڵەکناسیەکەی  (جینالۆژیەکەی)

 

  • مێژووی ئیسلام، مێژوویەکی ژنیالۆژیە / ڕەچەڵکناسیە. دابڕانی ئەبستیمی (مەعریفی) ڕووینەداوە. ئیسلامیەکانی داعشی و میانڕەو لەڕووی سایکۆلۆژیەوە هەمان خەونی خەلافە دەبینین، کەواتە لەیەک فەزای هاوبەشی هەیە بۆ زەمەنی خوایی و خەلافەت .
  • زەمەنی وجودی فڕێدەدرێت و بۆ زەمەنی ئایدیال و خودایی، لێرەشەوە زەمەنی ڕیالستی بوونی نامێنیت لەهزریدا.

 

  • 9fb6ed564448145aec0fb63a40dd5881_Lئایا داعش هێزیکی سێکسیە ، سیحریکی سیکسوالی هەیە؟ (پرسیاری ئاسۆ جەبار )؛
  • (بەکر عەلی)؛  داعش پشتی بەستووە بەمیدیا؛ میدیا بریتیە لەدەزگا و پرۆگرام، توانیویانە کەپڕۆگرامێک دروستبکەن بۆ پەیامەکەیان، بۆ نمونە فۆرمی دەموچاو ودیزاینی جلیان لەدیزاینی سۆفیەکان دەچێت بەڵام کەچەکیان پێیەودەردەکەون و دیزاینی جەستە بەرجەستە دەکەن، ئەمەش حاڵەتێکی سێکسی نیشاندەن، بەمەش پیاوەتی زەقدەبێتەوە و هەروەها مێنەییەیدا بەداپۆشراوەکانیان زیاتر سەرنجڕاکێشترن بەوەی حەزمان بۆ بینینی نەبینراو زیاد دەکات.
  • پیاوی مۆدێرن بەردەوام دەم و چاوی پاکە و ڕیش و سمێڵی تاشراوە، ئەمەش دەم و چاوێکی مێینەیە، کە داعشە پیاوەکان بەپێچەوانەی ئەوەوەن و دەموچاویکی ڕیشن و توڕەن و دوورن لەمێینە بوون. ئەمەش دژە هاوڕەگەزی و یەکسانی نێر ومێیە کە لەمۆدێرنەدا بوونی هەیە، بەمانای دەیانەوێت هەقیقەتە جینالۆژیایەکەی زیندووبکەنەوە.
  • نابێت لەبیرمان بچێت ئەوانەی کەدوای داعش کەوتوون، لەبەرئەوەیە دەتوانن حەزە سێکسیەکانیان فەراهەم بێت و ڕەوایەتی وەردەگرێت بۆ خۆی، سێکسوالیتی ڕەوایەتی خودایی وەردەگرێت. ئەمەش بەرجەستە بوونی ئەو چەپاندنە گەورە سێکسوالیە کەکۆمەڵگە ئیسلامیەکان لەژێریدا دەناڵێنن.

ئەمەو زۆریتر لەم گفتوگۆیەدا ؛ دەتوانن کلیک بەکەن سەر ئەم بەستەرە بۆ گوێگرتن لەکۆی گفتوگۆکە:

http://www.dengiamerika.com/content/article/3105723.html