فلیمی ( حلاوة روح) كه (هه‌یفا وه‌هبی) و كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ره به‌تواناكانی وه‌ك باسم سمره و محمد لوتفی ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینین له‌گه‌ڵ منداڵێكی به‌توانا محمد عبدالسلام و ده‌رهێنانی سامح غهبدولعهزیز . له‌ڕاستیدا كۆی میدیای عه‌ره‌بی له‌ژێر كاریگه‌ری ئیسلامیه‌كاندا ئه‌م فلیمه‌یان وه‌ك فلمێكی پۆڕنۆگرافی نیشاندا. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌لایه‌نگری بوون ته‌نها فۆكۆسیان كردبووه سه‌ر سه‌مای هه‌یفا وه‌هبی كهلهفلیمهكهدا له‌خه‌یاڵدا سه‌ما ده‌كات، نه‌ك له‌باسی ژنێكی سه‌ماكار بكات.
كۆی فلیمه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات كه‌له‌پشت سۆزانیهكهوه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆزانی وه‌ستاوه به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه هه‌موو ئه‌و شته له‌كه‌دار ده‌كات كه‌ناوی شه‌ره‌فه. له‌پشت ژنێكی سۆزانیهوه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆزانی وه‌ستاوه ، له‌پشت هه‌موو گهوادێكهوه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌واد دروستكه‌ر وه‌ستاوه.
ئه‌م فیلمه ڕووی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ناو ئیسلامیه‌كانمان نیشانده‌دات كه‌به‌زۆر و زۆرداری ده‌ستدرێژی ده‌كه‌ن سه‌ر ژن و كۆی كۆمه‌ڵگه به‌ناوی پاراستنی ژنه‌وه، ده‌یانه‌وێت ژن یان له‌ناو خێزاندا بكه‌ن به‌سۆزانی یان لهدرهوهیدا . له‌م فلیمه‌دا هه‌یفا وه‌هبی ده‌یه‌وێت بڵێت ؛له‌پشت منه‌وه ، هه‌زارانی وه‌ك منه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه منی دروستكردووه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك گه‌ر سه‌ماكاری هه‌رزان نه‌بم تێدا، به‌زۆر ده‌مكه‌نه سه‌ماكارێكی هه‌رزان و هه‌یام ده‌به‌ن و ده‌ستدرێژیم ده‌كه‌نه سه‌ر..فلیمه‌كه ده‌یه‌وێت بڵێت؛ كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌مه‌لا و عه‌سكه‌ر و نێره‌كان باڵاده‌ستن ، جگه له‌كۆمه‌ڵێك گه‌واد نه‌بین هیچیتر نین …هه‌ر بۆیه سه‌یر نییه كهئهزههر و ئیسلامیه‌كان پێش هه‌موو كه‌سێك دژی وه‌ستانه‌وه ….
له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌م فلیمه له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی یۆتوب ئازادكراوه، كو‌لتور مه‌گه‌زین له‌ل ینكهكهدا كۆی فلیمه‌كه دووباره داده‌نێته‌وه ؛