یەک هەنگاو بۆ پێشەوە ٢٠١٥ هەنگاو بۆ دواوەوە.
بەڕیوەبەری گشتی،لەگەڵ شێوەکارانی سلێمانی کۆبووەوە
ئێمە لەم چۆرە کۆبونەوە یانە چی بەدیئەکین، چۆنێتی بیرکردنەوە لە کێشەکان و دانانی چارەسەر بۆ ئەو کێشانە کە وەک نەخۆشی موزمنی لێهاتووە لە کۆبونەکەدا باس لەمانەی خوارەوە دەکات:
١ ئەکتیڤ کردنی هونەری شێوەکاری
٢ پلانی گونجاو
٣ گەلەریەکانی شار
لێرەوە دەڵێم؛ بەئەکتیڤ کردنی هونەری شێوەکاری و دانانی پلانی گونجاو بۆ ئەو پێشانگایانەی کە لەگەلەریەکان نمایشدەکرێن. کەواتە دەبێت کۆی گشت سوستێم و جۆری بیرکردنەوە و چۆنێتی کارکردن و تیوریەکانتان و کەسەکان و پۆستەکان بخەنە ژێر پرسیارەوە!

گومانتان لە سەر هەموو ئەو شتانە هەبێت کە کردووتانە لە ڕابووردودا و ئەوەی دەتانەوێت بیکەن لە داهاتوودا، ئەمە تەنها هەنگاوی یەکەمە بۆ پێش کۆبونەوەکانتان.
لێرەەوە چەند پرسیارێک دەکەم ؛ کام گەلەری کە ئێوە دەتانەوێت پێشانگای تیابکەنەوە ؟
گەلەریە شەخسیەکان کە بوجە و پارە لە ئێوە وەردەگرێت و تەنها نمایش بۆ خاوەن گەلەرییەکە دەکاتەوە یان ئەو گەلەریانەی کە خۆتان بەڕێوەی دەبەن و خاوەنی نین و لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەتان سپۆنسەری بۆ دەکرێت.
پرسیار ؛ وادەزانن تەنها کردنەوەی پێشانگایەک ئیتر ئەوە هونەری شێوەکارییە ئەو پرۆسە گەورەیە کە بەشێکی گەورەی کلتورەکەمانە وا بچوکی دەکەنەوە لە کۆبونەوەیەکدا، کەواتە ئێوەش پێویستان بە ( سازانە ) !