هه‌ژمونى ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات، له‌دیدى ڕۆژهه‌ڵاتناسانه‌وه
سه‌ره‌تا:
باڵاده‌ستى و ڕۆحیه‌تى مرۆڤى باڵا و گیانى خۆپه‌سه‌ندى، لاى ڕۆژئاواییه‌كان ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كى مێژووى هه‌یه و، بۆ ناكۆكى چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ى نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه ئه‌م ناكۆكیانه‌ش له شه‌رِى نێوان یۆنانى (گریك)ه‌كان و فارسه‌كان (ئێران)یه‌كان به‌ته‌واوى ده‌رده‌كه‌وێت. به‌وپێیه‌ى ئێران وه‌ك نوێنه‌ر و سه‌رمه‌شقى رِۆژهه‌لآت خۆى نواندوه و هه‌م لاى رِۆژئاوایى یاخود دروست تر بڵێین لاى یۆنانیه‌كان بینراوه، له‌هه‌مان كاتدا یۆنانیش وه‌ك نوێنه‌ر و پێشه‌واى رِۆژئاوا، له‌م بواره‌دا ده‌بینرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ولآتى یۆنان خاوه‌نى شارستانیه‌تێكى به‌هێز بوو كاریگه‌رى له‌سه‌ر ولآتانى دیكه‌ى ئه‌وروپا هه‌بوو، به‌وپێیه‌ى له‌و كاته‌دا ئه‌وروپا له‌چه‌ند هۆزێكى گه‌وره‌ى ئه‌ڵمانى پێكهاتبوون. هه‌روه‌ها یۆنان، سه‌رچاوه‌ى گه‌شه‌كردنى ئه‌وروپا بوو، له هه‌مان كاتدا سروشتى پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانى سه‌ده‌كانى دواترى ئه‌وروپا بۆ یۆنان ده‌گه‌رِێته‌وه.
هاورِێ زۆربه‌ى ئه‌ندێشه و ئایدیا جیاوازه‌كانى ئه‌وروپا له یۆنانه‌وه وه‌رگیراوه. له‌هه‌مان كاتدا زۆرێك له‌و چه‌مكانه‌ى كه له نووسین و قسه و ئاماژه‌كان تا ئێستاش به‌كارده‌هێنرێن سه‌رچاوه‌كه‌ى بۆ یۆنان ده‌گه‌رِێته‌وه، وه‌ك چه‌مكه‌كانى دیموكراسى، لیبرالى، ئازادى و چه‌ندین چه‌مك و زاراوه‌ى دیكه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆحیه‌تى بالآیى و هه‌ژمونى (ئه‌وروپا و رِۆژئاوا)، بۆ یۆنان ده‌گه‌رِێته‌وه. بۆیه پێویسته له‌وێوه ده‌ست بكرێت به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ستى بالآیى و رۆحیه‌ته به‌رزه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌وانى دى وه‌ك رِۆژهه‌لآتى و ئه‌فریقیه‌كان هه‌یانه و میراتێكه تائێستا ماوه‌ته‌وه و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌مه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ژمونى رِۆژئاوا و ئه‌مریكا به‌بێ یۆنان شتێكى ئه‌وتۆى نامێنێته‌وه و ناگه‌یته ده‌ره‌نجامێكى وه‌ها كه رازیكه‌ربێت. بۆیه به پێویستى ده‌زانین كورته‌یه‌ك له‌و مێژووه بخرینه‌رِوو، تاكو تێگه‌یشتنێكى زیاترمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بێت.
هه‌ستى بالآیى و گیانى خۆپه‌سه‌ندى، لاى یۆنانیه‌كان، به‌رامبه‌ر رِۆژهه‌لآتى و ده‌ورووبه‌ره‌كانیان
رِۆحیه‌تى مرۆڤى بالآ، شارستانیه‌تى مه‌زن، ولآتى یاسا‌و دیموكراسى، تاقانه‌ى سه‌رزه‌مین، كلتوورى به‌هادار و چه‌ندان چه‌مكى ستایشكارانه‌ى دیكه وێناى یۆنانیه‌كانى پێش زاین بوو بۆ ده‌وڵه‌ت _ شاره‌كانیان، له‌م رێگه‌یه‌وه و له‌و جۆره تێرِوانینه‌وه، مرۆڤه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان به به‌رِبه‌رِى و نه‌زان و ناشارستانى و دواكه‌وتوو ته‌ماشا ده‌كرد، به‌تایبه‌تى مرۆڤى كیشوه‌ره‌كانى ئاسیا‌و ئه‌فریقا.
ئه‌و جۆره تێرِوانینه‌ى یۆنانیه‌كان به‌درێژایى مێژوو به‌وردى تێبینى ده‌كرێت و له‌سه‌ده‌ى (5) پێنجه‌مى پێش زاینى، به‌ته‌واوى رِه‌نگى داوه‌ته‌وه و هه‌ستى پێكراوه. ئه‌ویش له‌چه‌ند رووداو و له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك: یه‌كێك له‌وانه سه‌ركه‌وتنى یۆنانیه‌كانه به‌سه‌ر فارسه‌كاندا كه ئه‌و كات سه‌رده‌مى (هه‌خامه‌نشیه)كان بوو، وه‌ك سه‌ركه‌وتنى رِۆژئاوا و ئه‌وروپا به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت و ئاسیادا ته‌ماشا ده‌كرا.
له‌وێوه هه‌ژمونى رِۆژئاوا به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآتدا له‌شه‌رِى ماراسۆندا، له‌نێوان فارسه‌كان(هه‌خامه‌نشیه)كان و یۆنانیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. به‌لآم پێش ئه‌و به‌رواره و ئه‌و رووداوه، لاى نوسه‌ر و شاعیرانى ئه‌و كاتى یۆنان هه‌ستى بالآیى له‌نوسینه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند بۆچونێك له‌سه‌رئه‌وه كۆكن هه‌ستى خۆ به‌گه‌وره زانیى و خۆ په‌سه‌ندى یۆنانه‌كان بۆ نوسینه‌كانى (هۆمه‌ر) (1) ده‌گه‌رِێته‌وه، به‌تایبه‌ت له داستانه‌كانى (ئیلیاده) و (ئۆدیسه)دا به‌ته‌واوى ده‌رده‌كه‌وێت، كه تاكى یۆنانی به‌بێ هاوتا و باشتر له‌خه‌ڵكى ئه‌و سه‌رده‌مه داده‌نا، هۆمه‌ر له‌ئیلیاده و ئۆدیسه‌دا به‌ته‌واوى ئه‌مه‌ى له‌سه‌ده‌كانى هه‌شته‌م و نۆیه‌مى پێش زاین ده‌رخستووه. (2)
له‌و سه‌رده‌مه یۆنانیه‌كان وا بیریان ده‌كرده‌وه كه گه‌وره‌ى جیهانن به‌تایبه‌تى به‌سه‌ر فارسه‌كان لایه‌نى نه‌ژادپه‌رستى (ethnocentric) یان به‌كار ده‌هێنا، ئه‌مه‌ش به‌واتاى ژێر ده‌ستى فارسه‌كان و سه‌روه‌رى رێگاى ژیانى یۆنانیه‌كان بوو.(3)
به‌لآم وه‌ك پێشتر باسكرا شه‌رِى ماراسۆن به‌سه‌ره‌تاى به‌ریه‌ككه‌وتن و هه‌ژمونى رِۆژئاوا داده‌نرێت كه تێیدا یۆنانیه‌كان سه‌ركه‌وتن. چونكه به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌رِى نێوان كۆرِشى گه‌وره ( 600– 530 پێش زانیى)، پاشاى هه‌خامه‌نشینه‌كانى ئێران و ده‌وڵه‌ته_شاره‌كانى یۆنانه‌كان، وه‌ك سه‌ره‌تاى ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانى رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا داده‌نرێت، چونكه ئه‌وكات كۆرشى مه‌زن، له‌هه‌وڵى فراوانكردنى ده‌سه‌لآته‌كه‌یدا بوو، سه‌ره‌تا له‌ولآتى ئێرانه‌وه وه‌ك لانكه‌ى ئیمپراتۆره‌كه‌ی ده‌ستى پێكرد، له‌وێوه ده‌ستى به‌فراوان بوون كرد به‌ره‌و ناوچه‌كانى دیكه‌ى جیهان، به‌جۆرێك تاكو ئه‌رمینیا و بابلى كۆن (سوریا و فه‌له‌ستین و میسۆپۆتامیا “عێراق”) و ئه‌نادۆڵى خسته ژێر ده‌سه‌لآتیه‌وه، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى هۆشدارى دابووه یۆنان و له‌هه‌مان كات میسرى كۆن و باشوریى ئه‌وروپاى كۆنترِڵكرد. له‌دواى زنجیره‌یه‌ك شه‌رِ له‌گه‌ڵ یۆنان، كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك درێژه‌ى كێشا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یۆنان، به‌لآم دواتر له‌ساڵى(480 پێش زاین), له‌شه‌رِى (ماراسۆن)دا (4) یۆنانیه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرشى گه‌وره. له‌وێوه هه‌ژمونیان ده‌ستى پێكرد, وه‌ك سه‌روه‌ر و رۆحیه‌تى گه‌وره له‌خۆیان ده‌رِوانى(5).
ئه‌و جۆره تێرِوانینه‌یان، وا له مێژوونووسان و لێكۆڵه‌رانى ئه‌ورووپى ده‌كات، شه‌رِى ماراسۆن، وه‌ك سه‌ركه‌وتنى رِۆژئاوا به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت دابنێن و وه‌ك هه‌ژمونى رِۆژئاوایى باسی ده‌كه‌ن. له‌مه‌وه سه‌رزه‌نشتى رِۆژهه‌لآتیه‌كان ده‌كه‌ن كه ئێران (فارس)ه‌كان، نوێنه‌رایه‌تى ده‌كرد و یۆنان به‌چاوى به‌رز و پیرۆز و شكۆدار ته‌ماشاده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌ده‌بیات و سیاسه‌تیان ستایشى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنى، ده‌كه‌ن و هه‌ر هه‌مان هۆكار و خۆشه‌ویستى زۆرى ئه‌سكه‌نده‌ر، وا له رِۆژهه‌لآتناس (ئارنست رینان) ده‌كات مێژووى شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت به‌ئه‌فسانه و مێژووى سیاسى رِۆژهه‌لآت به‌بێ واتا و خراپ ناو ببات. (6)
بۆیه ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنى له ژێر كاریگه‌رى كلتوورى یۆنان (گریك) به‌خێرایى گه‌شه‌ى سه‌ند و كۆتایى به كلتوورى هه‌ژمونگه‌رى فارس هێنا، كه وه‌ك نوێنه‌رى رِۆژهه‌لآت ده‌رده‌كه‌وت به‌مه‌ش شارستانیه‌ته نوێیه‌كه‌ى یۆنان (بۆ ئه‌و كاتى به‌ریه‌ككه‌وتنى نێوان یۆنانیه‌كان و فارسه‌كان نوێ بوو، به‌وپێیه‌ى فارسه‌كان خاوه‌ن شارستانیه‌تێكى كۆنتر بوون)، سه‌ركه‌وتوانه به‌رده‌وام بوو كه یه‌كه‌م قۆناغى به‌هێزبونى شارستانیه‌تى ئه‌وروپا و رِۆژئاوایه. (7)
له‌وكاته‌وه شانازیه‌كانى سه‌ركه‌وتنى یۆنان به‌سه‌ر كۆرشى گه‌وره به‌رده‌وامى هه‌یه و تائێستا ململانێكانى رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا درێژه‌ى هه‌یه ئه‌و كلتووره‌ى یۆنانیه‌كانى به‌سه‌روكه‌وتوو و هه‌ژمونگه‌ر و گه‌وره پیشانده‌دا و به چاوى كه‌متر سه‌یرى فارسه‌كانى ده‌كرد. وه‌ك ململانێى نێوان سه‌رۆكه‌كانى هه‌ردوو بلۆك، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌مان كلتوور له‌نێوان باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران هه‌یه وه‌ك چۆن به‌رده‌وام ئۆباما به‌سه‌ر رۆحانیدا به‌سه‌ركه‌وتوو و گه‌وره‌تر و نمونه‌یه‌كى جوان ده‌بینرێت. ئاوا لاى زۆرێك له‌رِۆژئاواییه‌كان، ئێرانیش نمونه‌یه‌كى ناشیرین و سیاسه‌تى نا سه‌ركه‌وتوو ده‌بینرێت.(دیاره رِۆژئاواییه‌كان مه‌به‌ستیان سیاسه‌ته‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كورد، به‌لوچ و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى ناو ئێران وه‌ك نه‌بوونى ئازادى و مافى تاكه‌كه‌س نیه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه دژایه‌تى ئێران ده‌كه‌ن كه ناچێته ژێر ركێفى هه‌ژموونیانه‌وه، نه‌ك سیاسه‌تى ئێران بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى).
له‌وێوه به‌راورد له‌نێوان شكسته‌كانى كۆرشى گه‌وره له یۆنان و سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌سكه‌نده‌ر له‌رِۆژهه‌لآت ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك پاشا فارسه‌كه نه‌یتوانى بگاته ئامانجه‌كانى بۆ كۆنترِۆڵ كردنى یۆنان، به‌لآم ئه‌سكه‌نده‌ر توانى ولآته‌كه‌ى كۆرشى مه‌زن كۆنترِۆڵ بكات و بالآده‌ستى خۆى به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآتدا بسه‌پێنێت.
تاكوو ئێستاش ئه‌و ململانێى نێوان رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا، له سیاسه‌تى نێوان ئێران و ئه‌مریكا به ئاشكرا بوونى هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رخاكى ولآتانى وه‌ك: عێراق، سوریا، لوبنان، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن و به‌حرین، هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكى ئه‌و دوو نوێنه‌ره‌ى رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا، زیندووكردنه‌وه‌ى هه‌ژمونى سه‌رده‌مى یۆنانى كۆن و هه‌خامه‌نشینه‌كانى ئێرانه.
1- ده‌وڵه‌ت_ شار(8) ى یۆنان، وه‌ك شانازى و خۆپه‌سه‌ندنى و هه‌ژمونى رِۆژئاوا.
ده‌وڵه‌ت_شار شێوه خۆبه‌رِێوه به‌ردنێكى لامه‌ركه‌زى كۆن بوو كه به رِووداوێكى گه‌وره‌ى سه‌ده‌كانى پێش زاینى دانراوه به‌تایبه‌ت لاى یۆنانیه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دروست بوونى ده‌وڵه‌ت_شار و حوكمى ده‌وڵه‌ت_شار بۆ رِۆژهه‌لآت ده‌گه‌رِێته‌وه. وه‌ك ده‌وڵه‌ت_شارى “ئور” (3800) ساڵ پێش زاینی، له سه‌رده‌مى سۆمه‌رییه‌كاندا، به‌لآم یۆنان وه‌ك شانازییه‌ك به ده‌وڵه‌ت_شار و حوكمى دیموكراسیانه‌یان هه‌ژمون و بالآیى خۆیان به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآتدا ده‌سه‌پێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێیان وایه، ئاسیا، فارسه‌كانى تێدایه له‌لایه‌ن كۆرشى گه‌وره و میسرEgypt) ) یش له‌لایه‌ن (فیرعه‌ونه‌كان)ه‌وه به‌رِێوه ده‌برێت. ئه‌م پاشایانه زۆر سته‌مكار و بێ به‌زه‌یانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن (مه‌به‌ست سه‌رده‌مى كۆنى میسر و ئێرانه) خه‌ڵكه‌كه‌یان ژێر ده‌ست و مه‌زڵوم و كۆیله‌ن، بۆیه له رِۆژهه‌لآت و ئاسیا هێمنى وئاسایشى تیا به‌رقه‌رارنیه و به‌هاى مرۆڤ لاوازه، له‌هه‌مان كاتدا له ده‌وڵه‌ت_شاری یۆنان ئه‌و شتانه به پێچه‌وانه‌وه‌یه، واتا له‌وێ یاسا سه‌روه‌ره، دیموكراسى هه‌یه، خه‌ڵك ناچه‌وسێنرێته‌وه و جیاوازه له‌گه‌ڵ ئاسیا. (9)
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره دارِشتن و تێروانینه‌ى یۆنانیه‌كان، له‌سه‌رده‌مى ئیمپراتۆرى رِۆما به‌رده‌وامى هه‌بوو، له‌سه‌ده‌كانى پانزه‌یه‌م و شازده‌یه‌مى زاینى كاریان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره تێرِوانینانه ده‌كرد.
به‌لآم وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ى بۆ كرا ئه‌گه‌ر رِۆژئاوایى و یۆنانیه‌كان پێیان وابێت ده‌وڵه‌ت_شار وه‌ك داهێنانى یۆنان و هێماى شارستانیه‌ت و گه‌وره‌ییان نیشان ده‌درێت، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌زمونى له‌م شێوه له رِۆژهه‌لآتیه‌كان چاوه‌رِوان ناكرێت. به‌لآم ده‌وڵه‌ت_شار، زۆر پێشتر له یۆنانیه‌كان له رۆژهه‌لآندا بوونی هه‌بووه و دامه‌زراندنه‌كه‌ى بۆ سه‌رده‌مى سۆمه‌ریه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه. به‌وپێیه‌ى ده‌وڵه‌ت_شار كۆنترین سیسته‌مى به‌رِێوه‌بردنیان بووه و مێژوویه‌كى دوور و درێژى هه‌یه. هه‌روه‌ك دواتر له ئیمپراتۆر و ده‌سه‌لآته شاهانه‌ییه‌كان بوونیان هه‌بووه، ده‌كرێت به ئه‌زمونێكى گونجاو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه دانرێت.
2- رِۆڵى هه‌ندێك له فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندان له‌په‌ره‌پێدانى رۆحییه‌تى بالآى رِۆژئاوا.
له‌سه‌ده‌كانى چواره‌م و پێنجه‌مى پێش زاین، چه‌ند فه‌یله‌سوفێك له‌یۆنان ده‌ركه‌وتن، كه له‌و سه‌رده‌م و چاخانه‌دا ده‌ورێكى سه‌ره‌كیان ده‌بینى له‌په‌ره‌پێدانى هه‌ژمونى رِۆژئاوا و نووسینه‌كانیان بوونه‌ته دارِێژه‌رى بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كانى رِۆژئاوا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ده‌وورووبه‌رى ده‌وڵه‌ته_شاره‌كانى یۆنان، خه‌ڵكى بیانى نزیكیان بوونه‌وه، به‌لآم یونانیه‌كان به چاوێكى نزمتر ته‌ماشایان ده‌كردن و به(به‌ربه‌رى)ناویان ده‌بردن.(10)
دیاره ئه‌وه به‌شێكى بۆ تێرِوانینى فه‌یله‌سوفى یۆنانى (ئه‌رستۆ) ده‌گه‌رِێته‌وه كه دواتر كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر بیر و بۆچوونى خه‌ڵكى رِۆژئاوا، كه به‌رامبه‌ر رِۆژهه‌لآت به‌كاریان ده‌هێنا. ئه‌رستۆ ( 384–322 پێش زاین) ، پێى وابوو یۆنان جۆرێك له‌سه‌روه‌رى تێدایه. به‌ربه‌رییه‌كان كه‌سانێكن ناتوانن به یۆنانى قسه بكه‌ن. ئه‌و به‌ربه‌ریانه ده‌وڵه‌تێكى گه‌وره‌یان پێكهێناوه كه كۆیله‌ن و ناتوانن به‌شێوه‌ى دیكه بن. (11)
ئه‌و شێوه تێرِوانینه‌ى كه ئه‌رستۆ بۆ كه‌سانى رِۆژهه‌لآتى هه‌یبوو تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌جۆرێك رِۆژئاواییه‌كان ته‌ماشاى رِۆژهه‌لآت ده‌كه‌ن، كه ده‌بێت له‌خوار رِۆژئاواییه‌كانه‌وه بن. ئه‌و جۆره بۆچوون و تێرِوانینانه لاى تاكى ئه‌وروپى هه‌ستى پێده‌كرێت و هه‌موو شتێكى رِۆژهه‌لآتى به‌كه‌م ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت بۆ رِۆژهه‌لآتیه‌كانى بسه‌لمێنن كه شارستانیه‌ت و كلتووریان نیه و خودى رِۆژهه‌لآتیه‌كان وا بیر بكه‌نه‌وه كه دژى كولتوور و به‌هاكانى خۆیان بن، له‌هه‌مان كات ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر ئه‌م تێرِوانینه كه واده‌بن و له‌نێو كولتوورى رِۆژئاوا ده‌توێنه‌وه. هێشتا به‌چاوى كه‌م ته‌ماشا ده‌كرێن.
ئه‌و تێرِوانینه‌ى ئه‌رستۆ، له‌سه‌ر ده‌رخستنى جیاوازى نێوان یۆنان و ده‌وڵه‌ته‌كانى دیكه به‌شێوه‌یه‌ك بوو، خۆشه‌ویستى ولآت له سه‌روو هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌كان و رِه‌وشته‌وه بوو، هه‌ر له‌و هه‌ستى خۆشویستنى نیشتمانه، زیاد له سنورى خۆى ده‌رده‌خرێت تاكو ئه‌و راده‌ى، ئه‌رستۆ ده‌ڵێت” یۆنانیه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه ره‌فتار له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا بكه‌ن” (12). به‌م جۆره هزرى خۆشویستنى ولآت به‌ناو یۆنانیه‌كان و ولآتانى دیكه ى ئه‌وروپا گه‌شه‌ى سه‌ند.
یونانیه‌كان خاوه‌نى كولتوور و فه‌لسه‌فه و رۆشنبیریه‌تێكى قوڵ بوون و پێویسته شانازیی پێوه بكه‌ن، به‌لآم ئه‌و شانازی كردنه له‌سه‌ر حسابی، به‌چاوی كه‌متر ته‌ماشایى كولتوور و پیرۆزیه‌كانى گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه نه‌بێت.
ئه‌رستۆ له‌خستنه‌رِووى بۆچوونه‌كانى كارى له‌سه‌ر به‌رز راگرتنى رِۆحى بالآیى یۆنانیه‌كان و دواتر ئه‌وروپا ده‌كرد، چونكه ئه‌و نه‌خشه‌یه‌كى جیوگرافیاى جیاوازى بۆ جیهان هه‌بوو. بۆ جیاكردنه‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كان، یۆنانى وه‌ك كیشوه‌رێكى سه‌ربه‌خۆ و جیاواز ده‌بینى و خه‌ڵكى یۆنانى به مرۆڤی كامڵ و پێگه‌یشتوو ناو ده‌برد. هه‌روه‌ها ئه‌رستۆ پێى وابوو، ئه‌وروپاییه‌كان، خه‌ڵكانێكى هه‌سته‌وه‌ر و رۆحانین، به‌لآم لایه‌نى زرنگى و زیره‌كی و ده‌ست رِه‌نگینیان ده‌وێت و پێویسته هاوكارى بكرێن. هه‌رچى مرۆڤى ئاسیاییه(رِۆژهه‌لآت)ى، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وروپییه‌كانه‌وه به‌توانا و زیره‌كن، به‌لآم لایه‌نى رۆحى و هه‌سته‌وه‌ریان لاوازه و ده‌بێت له‌و به‌شه‌دا هاوكارى بكرێن. به‌لآم له‌نێوان ئه‌م دوو كیشوه‌ره‌دا خه‌ڵكانێك ده‌ژین له نه‌ژادى هێلینیه‌كانن (یۆنان) یه‌كان، كه هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌یان تێدا به‌دى ده‌كرێت، به‌جۆرێك ئاستێكى باشى رۆشنبیرى و زیره‌كیان هه‌یه و، لایه‌نى رِۆحیشیان به‌رز و بالآیه.(13)
به‌لآم چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه ئه‌و بۆچوونه‌ى ئه‌رستۆ، پێچه‌وانه‌كراوه‌ته‌وه هه‌ر له‌لایه‌ن رِۆژئاواییه‌كانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵكى رِۆژهه‌لآت به بێ توانا و نه‌زان و نه‌خوێنه‌وار ناو ده‌به‌ن كه ته‌نیا خه‌ریكى لایه‌نى رۆحى و ئایینین و له‌خه‌مى ژیاندان، له‌هه‌مان كاتدا رِۆژئاوا زیره‌ك و سه‌روه‌ر و پێشه‌نگن.
(ئه‌م بۆچوونه‌ى دواییان تارِاده‌یه‌ك دروسته به‌و شێوه‌ى كه ئه‌وروپى و رِۆژئاواییه‌كان زیاتر ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ زانست نه‌رمكردوه و رِۆژهه‌لآتیه‌كانیش به‌پێى كولتوور و نه‌ریتیان زیاتر پابه‌ندى لایه‌نى ئایینى و رۆحین، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نا كه زانست به‌رهه‌م نه‌هێنرابێت. چونكه چه‌ندین نمونه‌ى وه‌ك ولآتانى چین، كۆریاى باشور، یابان، مالیزیا، توركیا و سه‌نگاپور و چه‌ندین ولآتى دیكه هه‌یه له‌رووى زانستى و ته‌كنه‌لۆجیاوه گه‌شه‌یان سه‌ندووه. له‌هه‌مان كاتدا ولآتانى رِۆژئاوا و ئه‌وروپاش هێنده بێ رۆح و دژه ئایین و كه‌مته‌رخه‌م نین له‌رووى كۆمه‌لآیه‌تیه‌وه كه رِۆژهه‌لآتیه‌كان باسى ده‌كه‌ن. چونكه له ولآتانى وه‌ك به‌یتانیا و رِۆژهه‌لآتى ئه‌وروپا گرنگى زۆر به پلورانسى ئایینى و رێورِه‌سمه ئایینیه‌كان ده‌درێت).
هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌رِیده و سه‌ربازانه‌ى یۆنان كه بۆ گه‌شت یاخود به‌مه‌به‌ستى ئه‌ركى سه‌ربازى هاتوونه‌ته ئاسیا و رِۆژهه‌لآت به‌شێكى زۆر له‌بۆچونى بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانیان هه‌ڵگرتووه، واتا كاریان له‌سه‌ر خۆ پیرۆزكردن و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنى ئه‌وانیتر كردوه.
گه‌ر ئاماژه‌یه‌ك به گه‌شته‌كه‌ى زه‌ینۆفۆن (14) بدرێت، كه به‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى رِۆژهه‌لآتى ناوه‌راست و كوردستاندا تێده‌په‌رِێت چه‌ندین نمونه‌ى پایه‌به‌رزی و هه‌ژمونى یۆنانیه‌كان به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآتدا، له‌یاداشته‌كانیدا ده‌خاته روو، كه گه‌وره‌یى یۆنانیه‌كان ده‌سه‌پێنێت. ئه‌وه‌ى زۆرێك له‌رِۆژئاواییه‌كان له‌چه‌ند سه‌ده‌ى رابردوودا به‌ئێستاشه‌وه شانازى پێوه ده‌كه‌ن، هه‌مان ئایدیاى یۆنانیه‌كانه كه چۆن شانازییان پێوه كردوه. زه‌ینه‌فون كاتێك له‌گه‌ڵ (10) ده هه‌زار سه‌ربازى یۆنان دێنه ئاسیا، ماوه‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه و دواتر له‌كاتى گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ یۆنان توشى چه‌ندین گرفت ده‌بن. زه‌ینه‌فۆن، له‌وتارێكیدا بۆ سه‌ربازه‌كان، وه‌ك ئیراده‌پێدان و ملكه‌چنه‌كردن و خۆرِاگرى، له یاداشته‌كانیدا ده‌نوسێت:”با له‌بیرتان بێت فارس و براده‌ره‌كانیان به‌هێزێكى یه‌كجار گه‌وره هاتن و وایان ده‌زانى ده‌توانن ئه‌سینا، له‌سه‌ر رووى زه‌مین بسرِنه‌وه، به‌لآم ئه‌سیناییه‌كان ئازایه‌تیان هه‌بوو كه به ته‌نیا به‌ره‌نگارییان بونه‌وه‌و به‌زاندیانن… باوكانى ئێوه باوكانى ئه‌و دوژمنانه‌یان له‌سه‌ر زه‌مین و ده‌ریادا به‌زاند، به‌ڵگه ئه‌و جامه‌یه كه هه‌مانه، به‌ڵگه‌ى گه‌وره‌تر ئازایه‌تى ئه‌و شارانه‌یه كه ئێمه تێیدا له‌دایك بووین و په‌روه‌رده كراین…” (15)
له‌م نوسینه‌ى زه‌ینه‌فوندا به‌ته‌واوى ئه‌و رۆحیه‌تى خۆ به‌گه‌وره‌تر زانین و خۆپه‌سه‌ندیه به‌دیده‌كرێت. وه‌ك پیرۆزكردنى خاكى یۆنان و گه‌وره‌یى مرۆڤى یۆنان، به‌سه‌ر مرۆڤ و خاكى رِۆژهه‌لآتدا.
3- نه‌ژادى ئاریایى وه‌ك رۆحى بالآى مرۆڤى رِۆژئاوایى
نه‌ژادى ئاریى و رۆحى بالآى ئاریایى لایه‌نێكى دیكه‌یه كه لاى رِۆژئاواییه‌كان هه‌یه و، شانازى كردن به‌نه‌ژادى ئاریى و خۆ په‌سه‌ندى و سه‌یركردنى به خودى بالآ به‌شێكه له‌پرۆسه‌ى دابرِان له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دیكه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رده‌م مرۆڤى نه‌ژاده‌كانى دیكه‌دا كه به چاوێكى كه‌متر تێ‌یان ده‌رِوانن به‌تایبه‌ت نه‌ژادى (سام)ى و (حام)ى.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لێره‌دا شوێنى ئه‌وه‌نیه كه به وردى باس له‌مێژوو، جیوگرافیا و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى نه‌ژادى ئاری، بكرێت، به‌لآم به‌پێویستى ده‌زانین ئه‌وه له‌به‌رچاوى خوێنه‌ر روون بێت، (نه‌ژادى ئارى)، كێن و له‌كوێوه ژیاون ؟ ئاریه‌كان، به‌و گه‌لانه‌ى هندۆ_ئه‌وروپى ده‌وترێت كه له‌به‌شێكى زۆر له ئه‌وروپا و ئاسیاى ناوه‌رِاست و هندستان و ئێران و كوردستان و چه‌ند شوێنێكى دیكه ده‌ژین. له‌باره‌ى مێژو و شوێنى سه‌ره‌تایى ژیانى ئاریه‌كانه‌وه بۆچونێكى دروست نیه.
بۆچوونێك پێى وایه، سه‌ره‌تاى ژیانى ئاریه‌كان له بانه‌كانى ئێران‌دا بوون و هه‌ندێكیان به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان كردوه هه‌ندێكیتریان له (1500) پێش زاین به‌ره‌و هندستان رۆشتوون و ئه‌وانى دیكه له‌ئێران ماونه‌ته‌وه كه دواتر به خاكى فارس و كوردستان و ولآتانى دیكه بلآوبونه‌ته‌وه. بۆچونێكى دیكه پێی وایه سه‌ره‌تایى ژیانى ئاریه‌كان بۆ ئه‌وروپا ده‌گه‌رِێته‌وه. هه‌ندێكى دیكه بۆ ئۆراسیا، كه له پۆڵه‌ندا بۆ ئاسیاى ناوه‌راست ژیاون. بۆچونێكى دیكه ره‌سه‌نى ئاریه‌كان بۆ باشورى روسیا ده‌گێرِێته‌و كه له‌ویچوه هاتونه‌ته ئێران و دواتر به‌سه‌ر چه‌ند لقێك دابه‌شبوون)( 16).
ئه‌و به‌راورده‌ى رِۆژئاواییه‌كان له‌سه‌ر نه‌ژاد دروستى ده‌كه‌ن، ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ژادانه‌ى رِۆژهه‌لآته كه ئاریى نه‌ژاد نین. چونكه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌راورد له‌گه‌ڵ مرۆڤى رِۆژهه‌لآتى نه‌ژادى ئاریى بكه‌ن، ئه‌و كات قسه له‌سه‌ر جیوگرافیاى كیشوه‌ره‌كان ده‌كه‌ن. یاخود قسه له‌سه‌ر ئایینه‌كان ده‌كه‌ن. واته به‌هه‌موو جۆرێك خۆیان له لیكچونى نێوان مرۆڤى رِۆژهه‌لآتى و رِۆژئاواى لاده‌ده‌ن. له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام خه‌ریكى رێككردن و داتاشینى مێژوویه‌كى جوانن بۆخۆیان كه هه‌وڵده‌درێت لێره‌وه چه‌ند نمونه‌یه‌ك باسكرێت.
به‌وپێیه‌ى شارستانیه‌ته‌كانى رِۆژهه‌لآت، كاریگه‌ریی به‌سه‌ر شارستانیه‌تى رِۆژئاواوه هه‌بووه. دواتر چه‌ندین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنى ئه‌م بۆچونه وه‌ك نمونه باس ده‌كرێت. به‌لآم به‌شێك له‌رِۆژئاواییه‌كان، ئه‌وه ده‌شارنه‌وه و نارِوونى و ته‌مومژێكیان دروست كرد. له‌به‌رئه‌وه‌ى به جۆرێك وه‌ك به‌كه‌م زانین ده‌یان بینی كه شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت كاریگه‌رى له‌سه‌ر شارستانیه‌تى رِۆژئاوا هه‌بووبێت. ته‌نانه‌ت رِۆژئاواییه‌كان شارستانیه‌تى یۆنان به‌راورد به‌ولآتانى دیكه به‌كه‌م ده‌زانن تا ئه‌و كاته‌ى كه خێڵه نه‌ژاد ئاریاییه‌كان ده‌رِۆنه یۆنان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و شارستانیه‌ته داده‌نێن و، خۆیان واته‌نى ئه‌و كات شارستانیه‌تى یۆنان دروست بوو. كه له باكوره‌وه یۆنانیان داگیركرد و تێكه‌ڵ به‌خه‌ڵكه‌كه‌ى پێش هێلینیك بوون. كه هه‌م سپى پێست و هه‌م قه‌وقازى بوون، به‌مه‌ش خۆشحاڵن چونكه نه نه‌ژادى سامى و نه ئه‌فریقى بوون.(17)
دیاره ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشتر خرایه‌رِوو بۆ لێكجیاكردنه‌وه و دارِنینى كاریگه‌ریه‌كانى رِۆژهه‌لآته به‌سه‌ر ئه‌و شارستانیه‌ته و به‌ئاریاییى كردنى شارستانیه‌تى یۆنان، و هه‌م لێكجیاكردنه‌وه‌ى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فریقا، وه هه‌م نه‌ژادى سامیه‌كان وه‌ك دوو ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ى جیاواز له‌خۆیان.
هه‌روه‌ها دابه‌شبونى مرۆڤه‌كان به‌پێى ره‌نگى پێست، به‌پێى ره‌گه‌ز و به‌پێى كولتوور جۆرێكى تر بوو له‌خۆ جیاكردنه‌وه‌كانى رِۆژئاوا، چونكه ئه‌وان مرۆڤى سپى پێستیان به‌مرۆڤى بالآو سه‌روه‌ر ده‌ناساند و تاكو ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت، مرۆڤى ره‌شپێستیان به ئاژه‌ڵ و به‌ربه‌رى ده‌چواند و هه‌مووان ئه‌و سیفه‌تانه‌یان هه‌بوو جگه له مرۆڤى سپى پێست، ئه‌مه‌ش دیاره رۆڵى ئایدیۆلۆژیاى رِۆژئاواى ده‌بینى. ئه‌و ره‌گه‌ز په‌ره‌ستییه‌ى كه ئه‌وكات كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد تائێستا له ئه‌مریكا و هه‌ندێكى ولآتى تر بوونى هه‌یه.
به‌لآم به‌شێوه‌یه‌كى تر و سه‌رده‌مێكى تر وه‌ك ئه‌و نمونانه‌ى ئه‌م ساڵ، (2015) له فیرگسۆنى ئه‌مریكا و … له‌نێوان ره‌شپێست و سپى پێسته‌كان روویدا كه كوشتنى چه‌ند سپى پێستێكى لێكه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین نمونه‌ى دیكه هه‌یه كه له‌نێوان ره‌ش پێست و سپى پێسته‌كان رووی داوه و به جۆرێك تا ئێستاش چه‌ند مانگێك، ئه‌و كێشه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه.
جۆرێكى دیكه‌ى خۆپه‌سه‌ندی رِۆژئاوا، وه‌ك خۆپه‌سه‌ندیان، ناسینه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان بوو به‌پێى ره‌گه‌ز كه ئیتر مرۆڤه‌كان به‌ته‌نیا رِه‌نگ برِیار له‌سه‌ر چاره‌نوسیان نادات، به‌ڵكو ره‌گه‌زیش خاڵێكى تر‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. دیاره ئه‌مه‌ش له‌سه‌ده‌ى (19) نۆزده‌یه‌مه‌وه به‌ته‌واوى كارى له‌سه‌ر ده‌كرا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ى سود وه‌رگرتن له‌زانسته‌كان.(18)
ده‌بێت لێره‌دا به‌كورتى ده‌رئه‌نجامى ئه‌و جیاكردنه‌وانه تیشكى بخرێته سه‌ر، دواى چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌روودانیان ده‌رئه‌نجامى خراپیان جێهێلآوه كه به هۆی نه‌ژاد و ره‌نگى پێسته‌وه ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند و، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان قه‌تڵ و عام و كوشتارگه‌ى مرۆڤى ساز بكرێت و هه‌زاران خه‌ڵكی بێگوناه ببنه قوربانی. كه تائێستاش شوێنه‌واره‌كانى له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئاسیا ماوه. ئه‌و ده‌مارگیریه‌ش جگه له‌تێكشكاندنى مرۆڤى (ره‌ش پێست) و (سه‌ر ره‌ش) كه وه‌ك كۆیله و به‌نده سه‌یرده‌كرا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی به چاوێك سه‌یریان بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ خزمه‌تى مرۆڤى سپى پێست دروست كرابن.
هۆی جیاكارى نه‌ژادى و ره‌گه‌زیش له سیسته‌مه فاشیزمه‌كانى سه‌ده‌ى (20) بیسته‌م كه گه‌یشتبووه لوتكه له‌لایه‌ن فاشیزمه‌كانى ئیتالیاوه، شانازى كردن بوو به‌میراتى ئیمپراتۆرى رِۆمى و لاى نازیه‌كانى ئه‌ڵمانیا، شانازى كردن بوو به‌ره‌گه‌زى ئاریى كه له‌دیارترین ده‌رئه‌نجامه‌كانى كوشتارگه‌ى (هۆڵۆكۆستى جوله‌كه)ى لێكه‌وته‌وه له‌لایه‌ن هیتله‌ر و نازیه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ك تیشكى خرایه سه‌ر، ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى كه ئاریی نه‌ژاد بوون و سپى پێستن وه‌ك فارس و كورد. (ده‌بوایه لێره‌دا زیاتر باس له نه‌ژادى ئارى و كورد بكرایه، به‌لآم له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌م نوسینه‌دا باس له ده‌روازه‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌لاتناسى ده‌كرێت، به‌گونجاومان نه‌زانى نوسینێكى زۆر فراوان بێت).
ئه‌و كات له‌دواى فكره‌ى رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا كاریان له‌سه‌ر كولتوور ده‌كرد. بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر هاوبه‌شى له‌نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا یان رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا نه‌بێت. بۆیه كولتوور كرایه دوا چه‌كى جیاكه‌ره‌وه‌یان.چونكه هه‌روه‌ك نوسه‌رى كورد له بوارى فه‌لسه‌فه فاروق ره‌فیق، له‌كتێبى غه‌مه جڤاتیه‌كان ده‌ڵێت:”ره‌گه‌زپه‌رستى كلتوورى پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه كلتوور جه‌وهه‌رێكى نه‌گۆرِه، لێره‌دا كلتورى “ئه‌وى دیكه” (مه‌به‌ست له ئه‌وى دیكه، ئه‌وێكى هه‌ستى خۆ بالآیى و خود په‌سه‌ندى و خۆ به‌گه‌وره و باشتر زانینه له‌وێكى نه‌زان و بچوك و ژێر ده‌ست كه ئه‌مه زیاتر لاى ئه‌روپى و رِۆژهه‌لآتیه‌كان كارى له‌سه‌ر كراوه) وه‌ك جیاواز ده‌ناسرێته‌وه و دانى پێدا ده‌نرێت، به‌لآم جیاوازییه‌ك كه نیگه‌تیڤه. مه‌به‌ست له به‌رزكردنه‌وه و پیرۆزكردنى كلتوورى “ئێمه” یه. برِوانه فاروق ره‌فیق: غه‌مه‌جڤاتیه‌كان، به‌رگى یه‌كه‌م، لاپه‌رِه 244.
هه‌روه‌ها فاروق ره‌فیق له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ى خاڵه‌كانى سه‌ره‌وه‌یه. به‌لآم هه‌روه‌ك رِۆژئاواییه‌كان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌م شێوه ده‌یخه‌نه‌رِوو، كلتوور ده‌بێته خاڵى یه‌كتر برِینى ئێمه‌ى رِۆژئاوایى له‌گه‌ڵ ئه‌وانى رِۆژهه‌لآتى، ئێمه یه‌ك كلتوورمان هه‌یه سه‌رمه‌شقى جیهانه، ئه‌وان كلتوورێكى تێكشكاو پرِ له‌توندوتیژى و خراپه‌كار وێنا ده‌كرێت. لێره‌وه مه‌به‌ست و ئامانجى خۆیان به‌ته‌واوى ده‌رده‌خه‌ن ئه‌وه ئێمه‌ى رِۆژهه‌لآتین به‌دوایاندا ده‌چین، ئه‌وه ئێمه‌ین حاشا له‌هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین ته‌نیا له‌پێناو رِاگرتنى دڵى ئه‌وان و خۆبردنه پێشه‌وه و دان پێدانان كه به‌گژ هه‌موو شته‌كانى خۆمان ده‌چینه‌وه و وێنایه‌كى ناشیرینیان بۆ ده‌كێشین كه ئه‌ندازیاره‌كه‌ى ئه‌وانى رِۆژئاواى و ئه‌وروپین كه به‌درێژایى ئه‌و دوو ژیاره‌ى رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. به‌لآم دواى ئه‌وه‌ى ئێمه واز له‌هه‌موو شته‌كانى خۆمان ده‌هێنین و ده‌چینه سه‌ر رێگاى ئه‌وان، كه‌چى به‌وه رِازی نابن و جیای ده‌كه‌نه‌وه كه تۆ رِۆژهه‌لآتیت له ئێران بیت یاخود یابان، له چین بیت یاخود سوریا و كوردستان. تۆ وێنایه‌كى نه‌گۆرِ و وه‌ستاوت هه‌یه. كه رِۆژهه‌لآتیه‌كى توندوتیژ و نه‌زان و دژى شارستانیه‌ت”.(19)
رِۆما و درێژه‌دان به ئایدیا و هزر و رِوَحیه‌تى بالآیى یۆنانیه‌كان.
له‌دواى هێزى هه‌ژمونگه‌رى یۆنان، ئیمپراتۆرى (رِۆما)ش دروست ده‌بێت، كه پێكه‌وه وه‌ك دوو شارستانى هێلینى، له‌وێشه‌وه یه‌كه‌مین گواستنه‌وه‌ى شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت به‌ره‌و رِۆژئاوا، به‌جدى ده‌ستى پێكرد. دیاره له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتووبوون… هه‌ر وه‌ك چه‌ند فه‌یله‌سوفێكى وه‌ك سۆلۆن، تالیس و فیساگۆرس، له‌كۆشك و شاره گه‌وره‌كانى میسر، بابل، فارس و چه‌ندین شوێنى تر‌ى رِۆژهه‌لآت گه‌رِاون و توێژینه‌وه‌ى وردیان له‌باره‌ى شارستانیه‌ت و كولتوورى رِۆژهه‌لآته‌وه كردوه و له‌یۆنان و رۆما سودیان لێ بینیون.(20)
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك به‌خێرایى له‌سه‌ر ئیمپراتۆرى رۆم بخرێته‌رِوو، به‌پێى ئه‌و گه‌رِان و سودبینینانه‌ى له شارستانیه‌ته‌كانى رۆژهه‌لآت بینیویانه. هه‌روه‌ها ئیمپراتۆرى رۆماى رۆژهه‌لآتى له‌لایه‌ن چه‌ند كیشوه‌رێكه‌وه دروست كراوه.
به‌لآم رِۆژهه‌لآتناسه‌كان له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوون كاریگه‌ریه‌كانى كیشوه‌ره‌كانى دیكه له‌سه‌ر ئه‌و ئیمپراتۆره بشارنه‌وه و چۆن ریشه‌ى ده‌گێرِنه‌وه بۆ رِۆژئاوا.( چونكه ئیمپراتۆریى رۆما له هه‌رسێ كیشوه‌رى (ئاسیا، ئه‌وروپا و ئه‌فریقا) پێكهاتوون، هه‌ر له ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارێكه‌وه بۆ نوسه‌ر و ئاسنگه‌ر و پیشه‌وه‌رێكى تر، هه‌موویان به‌شداربوون له په‌ره‌پێدان و بونیاتنانى ئه‌و ئیمپراتۆره‌دا.(21) چونكه له‌سه‌ر خاكى هه‌ر سێ كیشوه‌ره‌كه دامه‌زرا بوو. به‌لآم ئه‌وان ئه‌م رِه‌وته‌ى مێژوو ده‌شێوێنن و كالآیه‌كى تر به به‌رى ئیمپراتۆرى رۆمادا ده‌كه‌ن. رِاسته ئیمپراتۆرى رِۆماى رِۆژئاوایى، سه‌ره‌تا له خاكى رِۆژئاوا دروست بوو، به‌لآم له كیشوه‌ره‌كانى دیكه گه‌شه‌ى سه‌ند. كه‌چى ده‌یانه‌وێت ته‌نیا وه‌ك میراتێكى رِۆژئاوا بینرخێنن و هیچى تر، له‌به‌رئه‌وه‌ى باش ده‌زانن رۆماى رِۆژهه‌لآت به‌رهه‌مى هه‌ر سێ كیشوه‌ره‌كه‌یه و له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌مووان گه‌شه‌ى كرد، به‌تایبه‌ت له رِووى سیسته‌مى ئایینى و په‌رستنه‌وه كه به‌شێكى زۆرى په‌رستنه رِۆژهه‌لآتیه‌كان، وه‌رگیراوه بۆ رۆما. هه‌روه‌ها له‌لایه‌نى شارستانیه‌وه زۆرینه‌ى فكره و ئایین و كولتووره‌كانى تر له زه‌ویه‌كانى رِۆژهه‌لآتى ده‌ریاى ناوه‌رِاست وه‌رگیراوه. تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى ئیمپراتۆرى (رۆماى رِۆژهه‌لآت) له‌سه‌ده‌ى چوارى زاینى دامه‌زرێندرا. (22)
رِۆڵى ژینگه و هه‌ڵكه‌وته‌ى جیوگرافیا له‌هه‌ژمونى رِۆژئاوا
به‌شێكى تر له‌و هه‌ستى بالآیى و خۆ به سۆپه‌رمان زانینه‌ى ئه‌وروپا و دواتریش رِۆژئاوا، په‌یوه‌ندى به‌سروشتى ئه‌و كیشوه‌ره‌وه هه‌یه، چونكه سروشتى ئه‌وروپا و جیوگرافیاكه‌ى له‌رِووى رووبه‌ره‌وه ته‌سك و بچوكه، كه خاكى زۆر له‌بار نیه بۆ به‌رهه‌م هێنانى كشتوكاڵ و بژێوى ژیان، به‌راورد به‌فراوانى خاكى ئاسیا و ئه‌فریقا و ده‌وڵه‌مه‌ندیان له‌رِووى فراوانى و به‌پیتى خاكه‌وه. جگه له‌وه‌ى له‌خاكى ئه‌وروپا ناتوانرێت وه‌ك خاكى ئاسیا به‌رهه‌مى جیاوازى وه‌رزه‌كانى ساڵى هه‌بێت و زۆر سودى لێنابینرێت.
ئه‌وه‌ى كه‌ده‌مێنێته‌وه زه‌ویه‌كى كه‌مى به‌رهه‌م هێنان بوو ناچاربوون رێزى زۆرى لێگرن و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و جوڵه‌دابن بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌م لایه‌نه‌یان و كه‌مكردنه‌وه‌ى شكۆى به‌رامبه‌ره‌كانیانه كه رِۆژهه‌لآتین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاكى ئه‌وروپا، خاكێكه سروشتێكى جوان و قه‌شه‌نگى هه‌یه، به‌هۆى زۆرى باران، ساردى كه‌ش و هه‌وا، هه‌ستى جیاوازبوون لاى مرۆڤه‌كان دروست ده‌كات به‌راورد به‌خاكى بیاباناوى و وشك هه‌ڵگه‌رِاوى كیشوه‌ره‌كانى تر.
له‌هه‌مان كاتدا كێشه‌ى مانه‌وه‌ى ئه‌وروپا، له‌و دۆخه‌دا دژواره، ناوچه‌كانى بچوكن، بۆیه ئه‌مه كاریگه‌رى بۆ سه‌ربه‌خۆیى شاره‌كان و ولآتان هه‌یه(23)، به‌لآم ئه‌بێت ئه‌و مافه به ئه‌وروپى و رِۆژئاواییه‌كان بدرێت به‌هۆى قه‌شه‌نگى و جوانى كیشوه‌ره‌كه‌یانه‌وه، چونكه له‌هه‌ر شوێن و ولآت و شارێك سروشتى جوانیان هه‌بوو خۆیان به گه‌وره‌تر و جیاواز له‌وانى دیكه ده‌زانن. ته‌نیا ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌وروپیه‌كان ئه‌م هه‌سته‌یان تا ئه‌و راده‌یه هه‌یه، كه ده‌چێته چوارچێوه‌ى سوكایه‌تى كردن به ئه‌وانى دیكه. جا ئه‌وانى دیكه له‌چاوى ئه‌وروپاوه، رِۆژهه‌لآتى بێت یان ئه‌وانى دیكه‌ى ئه‌فریقى.
هه‌روه‌ها به‌پێى سروشتى مرۆڤ، به‌درێژى مێژوو هه‌وڵدراوه جیاوازى دروست بكرێت له‌نێوان دوو بووندا، یان دوو جیهانى جیاواز، وه‌ك: ئێمه و ئه‌وان، رۆژهه‌لآت و رۆژئاوا، باكور و باشور. شارستانى و به‌ربه‌ریه‌كان و چه‌ندانى دیكه(24) ، دیاره ئه‌مه‌ش لاى رۆژهه‌لآتى و لاى ئه‌فریقى و گه‌لانى جیاواز هه‌یه. به‌لام به‌و جۆره نه‌بێت بخرێته چوارچێوه‌ى سوكایه‌تى به به‌رامبه‌ر.
هه‌ژمونى رِۆژئاوا، له‌دیدى رِۆژهه‌لآتناسانه‌وه
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى گه‌رِان و گه‌شتى گه‌رِیده و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانى رِۆژئاوا و هاتنیان بۆ رِۆژهه‌لآت، بۆچوونه‌كانیان خستوه‌ته‌رِوو به‌ئه‌رێنى بێت یاخود به‌شێوه‌ى نه‌رێنى. دیاره ئه‌و تێرِوانینانه‌ش له‌ژێر كاریگه‌رى فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندانى یۆنانى كۆندا بووه. بۆیه زۆرجار هه‌وڵیان داوه وێنایه‌كى جیاواز پیشان بده‌ن، له‌هه‌مان كاتدا وێنایه‌كى گه‌وره بۆ رِۆژئاوا و شارستانیه‌ته‌كه‌ى دروست بكه‌ن. ئه‌م جۆره تێرِوانینه له‌سه‌ده‌ى (14) چوارده به‌دواوه به‌ته‌واوى ده‌ركه‌وت. به‌و هۆیه‌ى له‌و سه‌رده‌مه به‌دواوه شارستانیه‌تى ئه‌وروپا به‌ته‌واوى گه‌شه‌ى كرد و شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت به‌تایبه‌تى شارستانییه‌تى ئیسلامى به‌ره‌و داته‌پین و له‌ناوچون ده‌چوو. ئیدى ئه‌وان بۆچونیان زۆر خراپ و نیگه‌تیڤ بوو به‌رامبه‌ر رِۆژهه‌لآت و شارستانیه‌ته‌كانى. ئه‌مه‌ش له‌ناو خه‌ڵكی رِۆژئاوادا بلآوه‌یان پێده‌كرد و به‌ته‌واوى رِۆحیه‌تى بالآیى رِۆژئاوایان ده‌خسته‌رِوو.
دروسته ده‌وترێت: “ئه‌وان له‌هه‌موو سوچێكى ئه‌م رِۆژهه‌لآته وێنه‌یه‌ك بۆ خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه كه خۆیان ده‌یانه‌وێت و رِۆژئاوا به بالآ نیشان ده‌دات”.(25)
وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌یخه‌نه‌رِوو هه‌ندێكى دیكه پێیان وایه”خۆرهه‌لآتیه‌كان وێنه‌ى عاتیفى و ساكار و بێ یاده‌وه‌رى مێژوون، وێنه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ى كه له هه‌موو كه‌سێك ده‌بورێت و تواناى یه‌كالآكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى نیه، وێنه‌ى ئه‌و سه‌ربازه‌ى له‌پشت كۆڵۆنیال و ئینگلیزه‌كانه‌وه ده‌رِوات و به‌ده‌میانه‌وه پێده‌كه‌نێت، ئه‌گه‌ر سوكایه‌تى پێ بكه‌ن و جنێوى پێ بده‌ن به‌لایه‌وه حیكمه‌ته”.(26).
رِه‌نگه لێره‌دا جۆرێك له زیاده‌رِۆى تێدابێت، به‌لآم ئه‌وه ئاشكرایه كه رِۆژهه‌لآتیه‌كان له‌ژێر كاریگه‌رى سۆز و عاتیفه‌دان. ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له‌دواى كۆنترِۆڵكردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه له‌ساڵى 2003 ده‌بینرا كه چۆن كورده‌كان پێشوازیان له ئه‌مریكیه‌كان ده‌كرد .
سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه له چه‌ند شوێنى جیاواز و به‌شێوه‌ى جیاواز سه‌رباز و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى كوردستانیان كوشت. هه‌روها پێشوازى گه‌رمى ئه‌مریكیه‌كان، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌و كاردانه‌وانه‌وه هه‌بوو به‌رامبه‌ر به رژێمى به‌عس، له هه‌مان كات هه‌موو كوردستان به‌و شێوه جوانه له‌ئه‌مریكیه‌كانى نه‌ده‌رِوانى. دیاره ئه‌مه‌ش بۆ به‌شێك له‌و ولآتانه‌ى كۆڵۆنیالكراوه دروسته.
لێره‌دا به‌كورتى بۆچوونى چه‌ند رِۆژهه‌لآتناسێك به‌رامبه‌ر رِۆژهه‌لآت ده‌خرێته‌رِوو، تاكو بزانرێت تێرِوانینیان به‌رامبه‌ر به لایه‌نه جیاوازه‌كانى ژیان چۆن بووه. رِۆژهه‌لآتناس (رۆیارد كپڵینگ)، ده‌ڵێت: “خۆرهه‌لآت، خۆرهه‌لآته و خۆرئاوا، خۆرئاوایه. هه‌رگیز به‌یه‌كترى ناگه‌ن”.(27)
له‌مه زیاتر كپڵینگ ده‌ڵێت: “خۆرئاواییه‌كان ژیرن و خۆشه‌ویستى ئاشتین، ئازادیخوازن، لۆژیكین، زاڵ و به‌توانان به‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى به‌هاى راسته‌قینه‌دا، به‌لآم خۆرهه‌لآتیه‌كان هیچ شتێكیان له‌و سیفه‌تانه نیه”.(28)
له‌م بۆچونانه‌ى كپڵینگه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده له‌ستایشى رِۆژئاوادایه و تێرِوانینى به‌رامبه‌ر رِۆژهه‌لآت چه‌نده نیگه‌تیڤه. به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژوو ژیانى رِۆژهه‌لآتیه‌كان بكات. ئه‌مه‌یه سوكایه‌تى به به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و وه‌ك ئه‌وێكى دیكه‌ى گێل و نه‌زان و ژێر ده‌ست ته‌ماشایان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها (ماكدۆناڵد)ى رِۆژهه‌لآتناس ده‌ڵێت: “ئه‌و جیاوازییه‌ى كه عه‌قڵى رِۆژهه‌لآتى له رِۆژئاوایى پێ جیاده‌كرێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا خێرایى باوه‌رِكردنى شته نادیاره‌كانه، به‌ڵكو عه‌قڵى رِۆژهه‌لآتى ناتوانێت سیسته‌مێك بۆ ئه‌و شتانه‌ى سروشت دابنێ كه به چاو ده‌یانبینى”.(29)
له‌م بۆچونه‌دا ماكدۆناڵد، مه‌به‌ستى خۆ خه‌ریككردن و سه‌رقاڵبونى رِۆژهه‌لآتیه‌كانه به لایه‌نه رۆحى و دونیاى مه‌عنه‌ویه‌ت، كه ئه‌مه لاى زۆرێك له رِۆژئاواییه‌كان، شتێكى بێ بایه‌خه و له‌گه‌ڵ زانستى رِووت و به‌رجه‌سته نایه‌ته‌وه. بۆیه به‌چاوێكى كه‌م ته‌ماشایان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت رِۆژهه‌لآت له‌مه دارِنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له ولآتانى رِۆژهه‌لآتى ناوه‌رِاست و به‌تایبه‌ت ولآته زۆرینه موسڵمانه‌كان له لایه‌نى رِۆحى و مه‌عنه‌ویه‌تیش بێ ئاگابوون، به‌لآم ولآتانى رِۆژهه‌لآت و باشورى ئاسیا پابه‌ندى نه‌ریت و ئایینى خۆیانن و به‌ره‌و پێش چوونى گه‌وره‌یان به خۆ وه بینیوه. وه‌ك پێشتریش باسكرا، له‌نمونه‌كانى: هندستان، یابان، چین، مالیزیا، ئه‌نده‌نوسیا و چه‌ند ولآتێكى دیكه.
به‌كورتیه‌كه‌ى پێى وایه، ئه‌وه‌ى كه هه‌یه و شاره‌زایانى ئه‌م بواره باسى ده‌كه‌ن هه‌بوونى جۆرێك له خۆ خه‌ریك كردن و تێكه‌ڵبون به‌جیهانێكى خودى و جیاواز له‌یه‌ك، چونكه خه‌ڵكى رِۆژهه‌لآت به‌تایبه‌ت شوێنكه‌وتوانى ئیسلام، به‌لایه‌نى ئایینه‌وه زیاتر گرێدراون كه زۆربه‌ى كاته‌كانیان به‌بۆنه ئایینیه‌كانه‌وه سه‌رقاڵن، له‌هه‌مان كاتدا رِۆژئاواییه‌كان، به مه‌سه‌له‌كانى زانستى كۆمه‌لآیه‌تى و زانسته زیندوه‌كانى تره‌وه سه‌رقاڵن و به‌عه‌قڵه‌وه ده‌یان به‌ستێته‌وه.
هه‌ر وه‌ك هه‌ندێكى تر له‌رِۆژهه‌لآتناسه‌كان، ده‌ڵێن: ” ده‌ركه‌وتن وسه‌رهه‌ڵدانى رِینیسانس و ده‌ركه‌وتنى مۆدێرنیزم وه‌ك شارستانیه‌تى رِۆژئاوا، ، له‌وكاته‌دا بوو كه رِۆژهه‌لآت و ژیاره‌كه‌ى ماندو هیلاك و پرِوكاو ده‌ركه‌وت.(30)
هه‌روه‌ها فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى (مۆنتیسكۆ) ده‌ڵێت: “ده‌سه‌لآتدار و پاشا ئیسلامیه‌كان به‌خوێن ساردیه‌وه خه‌ڵك ئه‌كوژن و له‌میلله‌تى خۆیان دوورن، به‌لآم له‌ئایینى مه‌سیحیدا پاشا‌كان نابنه هۆى مه‌رگى خه‌ڵك و به‌هۆى تێكه‌لآویان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا، خاوه‌نى هه‌ست و سۆزێكى مرۆڤانه‌ن له‌ئاكامیشدا مل بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه بكه‌ونه ژێر رِكێفى یاساوه”.(31)
ئه‌م بۆچوونه‌ى (مۆنتیسكۆ)، لایه‌نگرى ئایینى مه‌سیحى پێوه دیاره و زیاده‌رِۆى زۆرى تێدایه، چونكه نه هه‌موو پاشا و ده‌سه‌لآتدارانى ئیسلامى ئه‌وه‌نده توند بوون، نه پاشا و ده‌سه‌لآتدار و میره‌كانى رِۆژئاوا، به‌و شێوه بوون كه باسى ده‌كات. به‌وپێیه‌ى چه‌ندین خه‌لیفه و سوڵتان و والى هه‌یه نمونه‌ى حوكمرِانى دادپه‌روه‌ى دروست بوون كه ده‌بوایه له‌مه‌دا به‌شێوه‌ى رێژه‌یى قسه‌ى بكردایه و بۆچوونى ده‌ربرِیایه. هه‌روه‌ها مێژووى مه‌سیحیه‌تیش ده‌یان نمونه‌ى گه‌وره‌ى كوشتارگاى دژى مرۆڤایه‌تى تێدایه ئه‌گه‌ر برِیاربیت قسه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه بكرێت، دیارترینیان كێشه‌كانى نێوان كاسۆلیك و پرۆتستانه‌كان و ده‌سه‌لآتى كه‌نیسه‌یه بۆ شه‌رعیه‌تدان به پاشا و میره فه‌رمانرِه‌واكان.
یه‌كێكى تر له‌و جیاوازیه دروستكراوانه‌ى به‌رده‌وام جێگه‌ى مشتومرِه، پاراستنى ئایین و نه‌ریته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان و خۆبه‌ستنه‌وه به رابردوه‌وه لاى خۆرهه‌لآتیه‌كان و ئیسلامه، به‌لآم له ئه‌وروپا له‌دواى رِێنسانس و چاكسازى ئایینى ئه‌م لایه‌نانه بوونى نه‌ماو به‌رده‌وام كنه‌و پشكینینى هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كانى ژیان كراوه‌و داماڵینى پیرۆزى له‌شته‌كان به‌تایبه‌تى ئایین و بۆنه كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان.
بۆیه لێره‌وه رِۆژئاوایه‌كان بالآ ده‌ست بوون و ئه‌وه‌ى كه جوانى و مرۆڤدۆستى بوو ده‌یاندایه پاڵ رِۆژئاوا و جارێكى تر خوێندنه‌وه‌یان بۆ مێژو و شارستانیه‌ت و سه‌رجه‌مى زانسته كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان ده‌كرده‌وه.
لێره‌وه رِۆژهه‌لآتناسى، ئۆرێنتالیزم ( Orientalism) له‌به‌رامبه‌ر رِۆژئاواناسى ئۆكسێدینت ( Occidentism ) به‌كارده‌هێنن.(32)
ئه‌وه‌ى فه‌یله‌سوفانى یۆنانى رِۆڵى هه‌بوو له‌ده‌رخستنى جیاوازى نێوان كیشوه‌ره‌كان و هه‌ژمونى یۆنان به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت لاى رِۆژهه‌لآتناسه‌كانیش درێژه‌ى پێدراو له‌سه‌ردان و گه‌شته‌كانیان بۆ رِۆژهه‌لآت و دواتر له‌نووسینه‌كانیان ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵكى ده‌گه‌یاند، جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان ئه‌م كیشوه‌رانه‌دا هه‌یه، به‌جۆرێك خه‌ڵكى رِۆژهه‌لآت و ئه‌فریقایان له‌پله‌یه‌كى نزم و خواره‌وه‌ى مرۆڤى رِۆژئاوا و ئه‌وروپا دان.
هه‌روه‌ها گه‌لانى عه‌ره‌ب كه نه‌ژادى (سامی)ن له‌نه‌ژادى ئارییه‌كان جیا ده‌كه‌نه‌وه. كه وه‌ك مرۆڤى بالآ ئارییه‌كان ناوده‌به‌ن. یاخود ره‌ش پێست و سپى پێست به‌رامبه‌ر به رِۆژهه‌لآتى و ئه‌فریقا به‌كار ده‌هێنرێت. چونكه هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌وانیتر له‌خوار خۆیانه‌وه ببینرێنه‌وه. به‌لآم ئه‌مانه مه‌به‌ستیان فراوانكردنى ئیمپراتۆره‌كه‌یان و پشتیوانى خه‌ڵكى بوو، له‌سه‌رده‌مى كۆڵۆنیالیزم زیاتر مه‌به‌ستیان ئابورى و كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى رِۆژهه‌لآت بوو كه سودمه‌ندبوون بۆیان.
بچوككردنه‌وه‌ى رِۆژهه‌لآت و هیجه‌تدان به رِۆژئاواییه‌كان بۆ كۆنترِۆڵكردن و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌نووسینى بیرمه‌ند و زانا رِۆژئاواییه‌كانیشه‌وه هه‌یه. وه‌ك ئه‌و بۆچونه‌ى فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى (كارل ماركس) ده‌ڵێت: “ئه‌وانه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تى خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تى بكرێن”.(33)
سه‌ره‌رِاى بچوكردنه‌وه‌ی ئاسیایى و خۆرهه‌لآتیه‌كان، له‌دیدى ماركسه‌وه كه لێره‌دا وه‌ك ووته‌ى ئۆرێنتالیستێك ده‌رده‌كه‌وێت و وته‌كه‌ى ده‌بێته به‌شێك له جه‌وهه‌ر و بیركردنه‌وه‌ى ئۆرێنتالیستیانه، كه بریتیه له‌نوێنه‌رایه‌تى كردن و به‌رێوه‌بردنى رِۆژهه‌لآتیه‌كان به‌هۆى نه‌زانین و شاره‌زا نه‌بوونیان. چونكه به‌هۆى به‌ربه‌رى بوونیان و نه‌بوونى شارستانیه‌ت و دواكه‌وتنیانه‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستى سیاسى به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى فیكرى و مه‌عریفیش ناتوانن خۆیان برِێوه ببه‌ن و پێویسته نوێنه‌رایه‌تى بكرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وته‌كه‌ى ماركس لێكدانه‌وه‌ه‌یه‌كى تر‌ى بۆ ده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه كارى بۆ ده‌كرێت، ئه‌ویش كێشه‌ى “ئه‌ویدیكه”یه.(34) ئه‌وێك كه له‌چاوى منێكى رِۆژئاواى نه‌خوێنده‌وار و دوور له‌زانست و ناعه‌قلآنى و هتد… .
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه و نووسینانه شه‌رعیه‌ت به كۆَڵۆنیالیزم ده‌دات، ئه‌مانه‌ن كه هێزه‌كانى رِۆژئاوا به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا ده‌كه‌نه رِێبه‌ر بۆ داگیركردنى ئاسیا و ئه‌فریقا، وه‌ك له رووى ئه‌گه‌رى هه‌ر پرسیارێك بۆ داگیر كردنه‌كه‌یان بیانویان له‌ده‌ستدایه كه گوایه ئه‌وان ناتوانن خۆیان به‌رِێوه‌به‌رن ده‌بێت ئه‌وروپیه‌كان بێن به‌رێوه‌یان به‌رن، چونكه ئه‌وروپیه‌كان خاوه‌ن شارستانیه‌ت و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌لسه‌فه و تیۆره‌ى سیاسین و ئاسیاییه‌كانیش به‌كارى ئایینى و ئه‌خلاقه‌وه سه‌رقاڵن ئه‌و توانایه‌یان نیه.
ئه‌وه‌ى پێویسته بخرێته‌رِوو ماركس ئه‌و زانیارى و بۆچونانه‌ى ده‌رباره‌ى رِۆژهه‌لآت ده‌یان خاته‌رِوو، سه‌رچاوه‌كه‌ى له نوسینى ئه‌و گه‌رِیده و رِۆژهه‌لآتناس و باڵیۆزانه‌ى به‌ریتانیاوه ده‌ست خستووه كه له ولآتى هیندستان و شوێنه‌كانى دیكه‌ى رِۆژهه‌لآت بوون. بێگومان ئه‌وانیش به‌جۆرێك نوسیویانه كه به‌رژه‌وه‌ندى سیاسه‌تى خۆیان بێت و هه‌نجه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ داگیركردنى هیندستان و ولآتانى تر.
هه‌روه‌ها بۆچونى (ماركس) و (ئه‌نگلس)ى هاورِێى زیاتر وه‌ك بابه‌تێكى ئۆرێنتالییستیانه ده‌رده‌كه‌وێت له‌مه‌رِ ئاسیا و ئه‌فریقاوه. بۆ نمونه ئه‌نگلس داگیركردنى جه‌زائیر له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسیه‌كانه‌وه، وه‌ك روداوێكى گرنگ و شوێنى ئومێد له ره‌وتى شارستیانیه‌ت و راپه‌رِینى (عه‌بدولقادر جه‌زائیری)ش، وه‌ك جولآنه‌وه‌یه‌كى بێ ئومێدانه‌ى به‌ربه‌رى ته‌ماشا ده‌كات و له ستایشى فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌بێت(35)بۆ به‌رده‌وامى و درێژه‌دان به چونه خاكى جه‌زائیر و ولآتانى دیكه.
ئه‌م بۆچوونه‌ى ئه‌نگڵس له‌وێدا نارِه‌وایه كه جه‌زائیریه‌كان له‌خاكى خۆیانن و به‌رگرى له‌ناسنامه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن. له هه‌مان كات فه‌ره‌نسیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و خاكیان لێ ده‌سێنن، به‌لآم ده‌بێت به‌رگریه‌كه‌ى جه‌زائیریه‌كان نارِه‌وا و نائومێدانه بێت، له‌هه‌مان كاتدا هێرشه‌كانى فه‌ره‌نسا درێژه‌دان بێت به رِه‌ورِه‌وه‌ى شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن. له‌مه‌وه نارِه‌وایه‌تى و كارى نازانستى رِۆژهه‌لآتناسه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌وه‌ها لاى (ئارنۆڵد تۆینبى)، خۆرئاوا، پارێزه‌رى كۆمه‌ڵێ به‌هاى مه‌زنه له‌وانه تاكگه‌رایى و دیموكراسى، خۆرهه‌لآتیش سه‌رزه‌مینى ناسینه‌وه و شوناسى ده‌سته‌جه‌معى و پێكه‌وه‌یى و عیرفان و رِۆچونه له‌نێو ئاییندا.(36) به‌و جۆره‌ى كه تۆینبى باسى ده‌كات خۆرئاوا، داكۆكى له‌خود ده‌كات و تاك سه‌ربه‌ست ده‌كات له هه‌موو شته‌كانیدا و تاك سه‌نته‌ره به‌پێچه‌وانه‌ى رِۆژهه‌لآت كه هه‌موو شتێكیان به ده‌سته‌جه‌معیه هه‌ر له مه‌راسیمى له‌دایك بون، ناشتن و نوێژى پێكه‌وه‌یى تا دوایى.
لێره‌دا بۆ كۆتایى هێنان به بۆچوونى رِۆژهه‌لآتناسان، به‌هۆى نه‌بوونى شوێن و كات و سنوردارى نوسینه‌كه، ته‌نیا ئه‌و بۆچوونه‌ى پرۆفیسۆر(فرنر كلاوس روف) ده‌خرێته‌رِوو، كه جوان ده‌ركى به‌وه كردوه، لاسایى كردنه‌وه‌یه‌كى رِه‌گ داكوتاوى دوژمنایه‌تى له خۆرئاوا بۆ ئیسلام هه‌یه و هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تى كردنى خۆرهه‌لآت بۆ خۆرئاوا رِیشه‌یه‌كى مێژووى هه‌یه، ئه‌م ململانێ و پێكدادانه ده‌ربرِینه له‌دوو جۆر ژیان كه یه‌كتریان قبوڵ نیه و یه‌كتر ره‌تده‌كه‌نه‌وه.(37)
رِێنیسانس وه‌ك هه‌ژموونى رِۆژئاوا به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت
یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانى رێنیسانسى ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌كانى چوارده‌یه‌م و پازده‌یه‌مى زاینى و چاكسازى ئایینى له‌ئه‌وروپا، دروست بوونى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى و خۆشویستنى ولآت و كیشوه‌ر بوو.
ئه‌مه هێڵَێكى دیار و به‌رچاوى له‌نێوان رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا و كیشوه‌ره‌كانى دیكه دروست كرد و نه‌ژادى ئاریی، له‌نه‌ژاده‌كانى تر پیرۆزتر و گه‌وره‌تر دانا. ئه‌مه واى كرد كلتوور و ژیار و رِۆشنبیریه‌تى خۆیان له خه‌ڵكى به‌بالآتر ته‌ماشاكه‌ن و خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانى تر بسه‌پێنن و ئه‌وان وه‌ك سه‌رده‌سته و خه‌ڵكانى دیكه وه‌ك ژێر ده‌سه‌لآت سه‌یركرێن.(38)
سه‌ده‌كانى (14 – 15) زاینى له‌ئه‌وروپا له‌سه‌رده‌مى رێنسانس پرۆسه‌ى چاكسازى و گۆرِانكارى ئه‌نجامدراو سودیان له‌و ده‌سه‌لآته دۆگما‌و چه‌قبه‌ستوه‌ى جیهانى ئیسلام بینیوه. توانیان له‌رِێگه‌ى چاكسازى ئایینیه‌وه به‌سه‌ر دۆگمایى مه‌سیحى و پیاوه‌كانى كڵێسا سه‌ركه‌ون و رِۆژئاوا له‌به‌رگى ئایینى داماڵن. وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ده‌كانى 16و 17و 18 زاینى، له‌میانه‌ى ریفۆرمى ئایینى و شۆرِشى فه‌لسه‌فى و زانستیه‌وه رِۆشنگه‌رى فه‌راهمكرد.(39)
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى رِۆژئاوا، ته‌نیا له رِووى زانستى و قازانجى مادییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتن بوو به‌سه‌ر هه‌ژمونگه‌رى ئیسلامى و سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ژمونگه‌رى ئه‌وروپى و رِۆژئاوا كه تاكو ئێستا به‌رده‌وامه و درێژه‌ى كێشاوه. به‌لآم ئه‌مه به‌و مانایه‌ى نا كه رِۆژئاواییه‌كان پێیان وایه، نه‌ك شارستانى رِۆژئاوا، تاكه شارستانى جیهانه به‌ڵكو گه‌شه‌سه‌ندوترین شارستانى جیهانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌ك به‌درێژاى مێژوو.
ده‌كرێت ئه‌وه بخرێته رِوو ئیسلام، له‌دواى سه‌ده‌ى (12) دوازده ته‌نیا قاوغى شارستانیه‌تى مایه‌وه. ئه‌گینا ئه‌وى تر‌ى رِۆژئاوا بردى وه‌ك ئه‌وه‌ى سودیان لێ ده‌بینى و هه‌ژمونى پێنج هه‌زار ساڵه‌ى رِۆژهه‌لآت كه‌وته ده‌ست هه‌ژمونى 500 ساڵه‌ى رِۆژئاوا. 500 ساڵى رابردوو، سه‌ده‌ى وه‌ستان و به‌ره‌و دواوه رِۆشتنى شارستانیه‌تى ئیسلامه و گه‌شه‌سه‌ندنى شارستانیه‌تى رِۆژئاوایه.
رِۆژهه‌لآتى بێ شارستانى و بێ كولتوور له‌دیدى رِۆژهه‌لآتناسانه‌وه
له‌م ناونیشانه‌یاندا قسه و باس نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌وه دووپات بكرێته‌وه گوایه رِۆژهه‌لآت خاوه‌نى شارستانیه‌تى گه‌وره‌بووه و رِۆژئاوا سودى لێ بینیون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش رِاست بێت ئێستا به‌ده‌ردى ژێر ده‌ستى رِۆژهه‌لآت و به‌تایبه‌ت جیهانى ئیسلامى ناخوات. چونكه ده‌بێت كار بۆ داهاتویان بكه‌ن نه‌ك شانازى رابردو له‌گه‌ڵ وێرانه‌یى ئێستا و بێ پلانى داهاتوو. چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نیا شانازى به‌رِابردوو بكرێت، نمونه‌ى یۆنانى كۆن هه‌یه كه سه‌رده‌مانێك جێگه‌ى شانازى رِۆژئاوا و بگره رِۆژهه‌لآتیش بوو، به‌لآم ئێستا بوونه‌ته به‌لآیه‌ك به‌سه‌ر رِۆژئاوا و ئه‌وروپاوه. به‌لآم كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌وان دێن و رِۆژهه‌لآت ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه‌ه‌ى مێژوو، وه‌ك باسى ده‌كه‌ن هیچ شارستانیه‌تێكیان نه‌بووه و نیه.
به‌جۆرێك هه‌ندێك له‌كارى گه‌رِیده و رِۆژهه‌لآتناسه‌كان، وه‌ك چۆن له‌خزمه‌تى سیاسه‌تى ئه‌وروپا و رِۆژئاوادایه، به‌هه‌مان شێوه كاریان پیرۆزكردن و به بالآ هه‌ڵدانی رِۆژئاوایه، كه چه‌مكێكى سه‌ده‌ى نۆزده‌ى ئه‌وروپا و یۆنان وه‌ك پێشتر بووه، ئه‌وان پیرۆزیه‌كانى رِۆژهه‌لآتیان دارِنیوه و به‌رگێكى نوێ و جیاوازیان به به‌رى رِۆژئاوا برِیوه، دیاره فه‌یله‌سوفه‌كانى سه‌رده‌مى رۆشنگه‌رى و بگره پێشتریش هه‌م وه‌ك ئایدیاى رِۆژهه‌لآناسیانه و هه‌م وه‌ك بیرمه‌ند و نوسه‌رى بوارى جیاواز درێژه پێده‌رى ئه‌و ره‌وته‌ى به‌پیرۆزكردنى رِۆژئاوا و نه‌فره‌تاندنى رِۆژهه‌لآتن، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو رِۆژهه‌لآتناسه‌كان ئه‌م تێرِوانین و بۆچوونانه‌یان نه‌بووه، جگه له‌وه‌ى به‌شێوه‌ى جیاواز له‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت نووسینی ئه‌رێنى و پۆزه‌تیڤیان هه‌بوو/ هه‌یه. دیاره ئێستاش ئه‌و هه‌ژمونه‌ى رِۆژئاوا به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت، به‌شێكى به‌رهه‌مى بیر و ئایدیاى ئه‌وانه كه وێنه‌ى ئه‌فسانه و جیاوازیان بۆ خۆیان دروست ده‌كرد.
به بۆچونه‌ى ساموێل هنتنگتۆن، شارستانیه‌تى رۆژئاوا، ته‌نیا جیهانى نیه، به‌ڵكو تاقانه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: “مه‌زنێتى شارستانیه‌تى خۆرئاوا، ته‌نها له‌وه‌دا نیه كه جیهانیه به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه تاقانه‌یه له‌جیهاندا”.(40)
ئه‌مه‌ش به‌و ماناى له‌جیهاندا شارستانیه‌تێك نیه جگه له‌شارستانیه‌تى رِۆژئاوا، هه‌موو ئه‌و شارستانیه‌تانه‌ى كه هه‌بوو بچووك و ناوچه‌یى بوون وه‌ك شارستانیه‌تى رِۆژئاوا جیهانى و كاریگه‌رنه‌بوون یاخود هه‌رنه‌بووه بۆیه ئه‌م شارستانیه‌ته له‌مێژوودا تاقانه‌یه.
به‌بۆچونى هنتنگتۆن، شارستانیه‌تى رِۆژئاوا، تاقانه‌یه و شتێكى تر نیه به‌ناوى شارستانیه‌ت له‌مێژوودا كه به‌ناوى رِۆژهه‌لآته‌وه یان به‌شێكى دیكه‌ى جیهانه‌وه‌بێت جگه له‌شارستانیه‌ته‌كه‌ى رِۆژئاوا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حاشا له گه‌وره‌یى و بالآده‌ستى شارستانیه‌تى رِۆژئاوا ناكرێت، به‌لآم له‌رابردوودا شارستانیه‌تى گه‌وره هه‌بووه له رِۆژهه‌لآت و له‌ئێستاشدا شارستانیه‌تى گه‌وره‌ى وه‌ك یابان، چین، هندستان، توركیا و چه‌ندین شارستانیه‌تى كاریگه‌ر ئاماده‌ییان هه‌یه.
بۆچوونێك كه تارِاده‌یه‌ك شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت رِه‌تناكاته‌وه بۆچوونى فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى (هیگڵ)ه(41)له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوى “فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو” باس له‌و موتڵه‌قیه‌ى رِۆژئاوا ده‌كات، جیاوازى هیگڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر له‌وه‌دایه كه شارستانیه‌ت و مێژووى رِۆژهه‌لآت رِه‌تناكاته‌وه، له‌هه‌مان كات به‌شتێكى كه‌م ته‌ماشایی ناكات، به‌لآم گه‌وره‌كردن و پیرۆزییه‌كى ته‌واو به مێژوو شارستانیه‌تى رِۆژئاوا ده‌دات.
دیاره ئه‌مه‌ش به‌ناراسته‌وخۆ بچوككردنه‌وه‌ى مێژوو شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآته. چونكه بۆ خستنه‌رِووى ئه‌و رِه‌هایه‌تیه‌ى رِۆژئاوا له‌گه‌شته‌كه‌ى به‌ناوى “رِۆحى موتڵه‌ق” ده‌ست پێده‌كات، هیگڵ، له رِۆحى موتڵه‌ق، له‌گه‌شتێكى گه‌ردوونیدا له‌نامۆبونه‌وه بۆ به خۆگه‌یشتن، له خۆرهه‌لآته‌وه گه‌شته‌كه‌ى ده‌ست پێده‌كات، له خۆرئاوا و ئه‌وروپاى سه‌رده‌مى هیگڵ خۆیدا به‌خۆى و به‌كامڵ بوون ده‌گات. ئه‌وروپا ئامانجێكى موتڵه‌قى مێژووه، مه‌به‌ستى ئه‌و گه‌شتى رِۆحه، كه هیگڵ به‌مۆدێلى كۆچى خێڵه ئاریاییه‌كان به‌ره‌و خۆرئاوا به‌راوردى ده‌كات…رِۆحى موتڵه‌ق رِۆحى جیهانه، هه‌روه‌ها وێرِاى ئه‌وه‌ى ئه‌فریقا، له‌مێژوو ده‌كاته ده‌ره‌وه و میلله‌ته بچووكه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان به‌میلله‌تى بێ مێژوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، سه‌رنجى زۆر خێرا‌و سه‌رپپێى ده‌رده‌برِێ له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان و بۆچونه‌كانى سه‌باره‌ت به ئایینه‌كان و جیهانبینیه‌كانى خۆرهه‌لآت پرِیه‌تى له كورتبینین و ساده‌یى و یه‌كێكه له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ى كه له مه‌ركه‌زیه‌تى ئه‌وروپاوه قسه‌ده‌كات”.(41)
هه‌ندێك له‌بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفه‌كانى رِۆژئاوا بۆچونى جیاوازیان به‌رامبه‌ر رِۆژهه‌لآت هه‌یه، به‌لآم زۆرێكیان به‌چاوى كه‌م ته‌ماشاى رِۆژهه‌لآت ده‌كه‌ن. له‌وانه، نووسه‌رى (ئه‌مریكى-به‌ریتانى) بێرنارد لویس، به‌شێوه‌یه‌كى دیكه باس له لاوازى شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت و بالآیى شارستانیه‌تى رِۆژئاوا ده‌كات. لویس، قسه له سه‌ر (مۆدێرنه‌ى ناوخۆیى) و (مۆدێرنه‌ى ده‌ره‌كى) ده‌كات. مۆدێرنه‌ى ناوخۆیى واته گه‌ییشتن به‌كاروانى شارستانى نوێ، به‌لآم مۆدێرنه‌ى ده‌ره‌كى واته كرِینى چه‌ك و به‌كارهێنان و ته‌قه‌پێكردنى. وێناى یه‌كه‌مى بۆ رِۆژئاوایه و دووه‌میش بۆ رِۆژهه‌لآت.
مۆدێرنه‌ى ناوخۆیى به‌بۆچونى بێرنارد لویس، مانای ئه‌زمونكردنى شۆرِشێكى فیكرى و وه‌رچه‌رخانێكى كۆمه‌لآیه‌تى و ئابورى و دواجاریش سیاسى، هه‌روه‌ها پێى وایه خۆرهه‌لآتى ناوه‌راست له‌دواى زۆرێك له‌و ناوچانه‌وه‌یه‌كه تازه پێى گه‌یشتون. ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر خۆرهه‌لآتى ناوه‌رِاست نه‌توانن به‌سه‌رده‌م رابگه‌ن و خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه ئه‌وا ئه‌و كه‌لێن و جیاوازیه تادێت گه‌وره‌تر ده‌بێت.(43)
به‌بۆچوونى بێرنارد لویس، پێویسته ئه‌و ولآتانه خۆیان بخه‌نه ژێر رِكێفى مۆدێرنه. ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستیه‌تى ته‌سلیم بوونى رِۆژهه‌لآته به‌و هه‌قیقه‌ته‌ى كه لاى ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ى دیكه هه‌یه به شارستانیه‌ت و كلتوورى رِۆژئاوا. ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌لایه‌ن رِۆژهه‌لآتیه‌كانه‌وه هه‌بێت و هه‌موو كلتوور و شارستانیه‌ت و به‌هاى خۆیان فرِێده‌ن و ئه‌وه‌ى رِۆژئاوا هه‌ڵگرن و بیكه‌نه ناسنامه‌ى خۆیان، ئه‌و كاتیش رِازى نابن و به‌دڵیان نیه. به‌وپێیه‌ى له بنه‌مادا رۆژهه‌لآت ره‌تكراوه‌ته‌و لایان.
بۆ گۆرینى ئێستاى خۆرهه‌لآتى ناوه‌راست وه‌ك بێرنارد لویس، ده‌یخاته‌رِوو سێ هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مۆدێرن بن ئه‌وانیش توركیا، ئیسرائیل و ژن. به‌واتایه‌ى توركیا خۆى له‌و ولآتانه‌ى تر پاراستووه و ئیسرائیل جیاواز و گۆشه‌گیره و ژنان بێ به‌ش نه‌كه‌ن له كایه‌كانى ژیان.
كۆى نوسینه‌كه‌ى بێرنارد لویس له‌باره‌ى رِۆژهه‌لآته‌وه، به‌و نه‌فه‌سه‌یه كه خۆرهه‌لآت دواكه‌وتوه و مۆدێرنه‌ى ده‌ره‌كى هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه دووپاتكردنه‌وه‌ى گوتاره‌كانى رِۆژهه‌لآتناسیه و هیچیتر، كه ئه‌یه‌وێت بڵێت مۆدێرنه عه‌قڵى جیهان به‌رِێوه ده‌بات و مۆدێرنه شه‌رِ به‌كۆتا دێنێت و یاسا داده‌نرێت له‌كاتێكدا ئه‌مانه جگه له‌خه‌یاڵ هه‌روه‌ك پۆست مۆدێرنه‌كان باسى ده‌كه‌ن هیچى تر نیه. چونكه ده‌كرێت ئه‌وه بخرێته رِوو كه مۆدیرنه‌ى ده‌ره‌كى ئه‌وانن كه چه‌ك ده‌كرِن و ته‌قه‌ى پێده‌كه‌ن ئه‌دى كێ ئه‌م چه‌كانه‌ى دروست كرد؟ بێگومان مۆدێرنه‌ى ناوه‌كى، ئه‌و مۆدێرنه‌ى كه زۆرێك له خۆرئاواییه‌كان بانگه‌شه‌ى عه‌قلآنیه‌تى بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌وانی دیكه ناعه‌قلآنى.(44) ئه‌گه‌ر به‌بۆچونێكى كورت كۆتایى به‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه بهێنرێت ئه‌وه‌یه، له‌لایه‌نى مرۆڤایه‌تیه‌وه رِۆژئاواییه‌كان به‌بێ تاوان ده‌رناچن به‌و پێیه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى چه‌كن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى و دارایى ده‌یفرۆشنه‌وه.
رِۆژهه‌لآت له‌نێوان به‌ربه‌رى بوون و خاوه‌ن شارستانی بووندا
رِۆژئاواییه‌كان، شتێكى ئه‌وتۆیان بۆ شارستانیه‌ته‌كانى رِۆژهه‌لآت له سه‌ده‌كانى كۆن و سه‌ده‌كانى ناوه‌راست و هاوچه‌رخدا نه‌هێلآوه‌ته‌وه. هه‌ندێك له‌رِۆژهه‌لآتناسان و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفان، وه‌ك نه‌بوون یاخود ماوه كورت و ناوچه‌یى بوون باس له‌شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت ده‌كه‌ن. یان وه‌ك ئه‌وه‌ى هیگڵ باسى ده‌كات شارستانیه‌ته‌كانى رِۆژهه‌لآت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كى، شارستانیه‌ته گه‌وره‌كه‌ى رِۆژئاوابوون و دواتر نه‌ماون، به‌لآم شارستانیه‌ته‌كانی رِۆژهه‌لآت له‌سه‌رده‌مى خۆیان كاریگه‌ریه‌كى زۆریان له‌سه‌ر شارستانیه‌تى رِۆژئاوا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له فه‌یله‌سوف و گه‌رِیده‌كانى رِۆژئاوا باسی ده‌كه‌ن.
دیاره به‌ته‌نیا شانازیكردن و گه‌رِانه‌وه بۆ شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت شتێكى ئه‌و تۆى لێ سه‌وز نابێت و هه‌ندێك جار بێ سود ده‌بێت. بۆیه ناكرێت ئێستایه‌كى هه‌ژار و ده‌ست كورتى شارستانى هه‌بێت و شارستانى رابردوو ده‌وڵه‌مه‌ندبێت. به‌جۆرێك ته‌نیا باس له‌مێژوویه‌كى رِۆشتو بكرێت. له‌هه‌مان كات ئه‌وه‌ش دروست نیه مێژووى شارستانیه‌تى رِابردوو بشێوێنرێت.
ده‌بێت ئه‌وه روون بكرێته‌وه كه رِۆژئاواییه‌كان سودیان له‌شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت بینیوه، وه‌ك ئه‌و فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندانه‌ى یۆنان باسیى ده‌كه‌ن. دواتریش رِۆما، له‌سه‌ده‌ى شه‌شى پێش زاینیه‌وه هاتوونه‌ته شاره گه‌وره‌كانى رِۆژهه‌لآت و سودیان له‌شارستانیه‌ته‌كه‌ى بینیوه. له‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كى زۆر پێشتر ده‌ستیان كردوه به‌گواستنه‌وه‌ى كلتوورى رِۆژهه‌لآت.
بۆ ئه‌مه‌ش گه‌رِانه‌وه پیویسته بۆ هه‌ندێك له بۆچوونه‌كانى بیرمه‌ندى كورد عه‌بدولآ ئۆج ئالان وه‌ك ده‌ڵێت: “گواستنه‌وه‌ى كلتوورى ماددى و مه‌عنه‌وى شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت بۆ شارستانیه‌تى ئه‌وروپا كه شارستانى گریك _ رۆما ئه‌نجامیدا به‌ر له‌ساڵى (1600 پێش زاینى) له‌میانه‌ى میكان_هیلاس، بۆ نیمچه دوورگه‌ى یۆنان. له‌ساڵى( 1000 پێش زاینى) له ئه‌تروسكه‌كانه‌وه بۆ نیمچه دورگه‌ى ئیتالیا گواستراوه‌ته‌وه. هه‌رچى گواستنه‌وه‌ى نیولیتیكه له‌قۆناغه‌كانى (700_400 پێش زاینى) به‌رده‌وام بووه”.(45)
ئه‌و كاته‌شى قه‌ومى فینقى، له رِۆژهه‌لآتى ده‌ریاى سپى جێگیربوون ئاواكردنى كۆڵۆنى بازرگانى له‌هه‌موو لایه‌كى ده‌ریاى سپى تایبه‌ت به فینقیه‌كانه. ئه‌وان یه‌كه‌مین كلتوورى رِۆژهه‌لآتى ناوین و میسریان نزیكى ئه‌وروپا كرده‌وه هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى ئه‌لف و بێ و دروستكردنى كه‌شتى و چه‌ندان هونه‌رى دیكه ئه‌وان خاوه‌نی بوون و یۆنانیه‌كانیان ئاشناى (ئه‌لف و بێ) كردووه، یه‌كه‌مین به‌رهه‌میان دروستكرد و رِۆڵى به‌هێزیان هه‌بوو له گواستنه‌وه‌ى كلتوورى مه‌عنه‌ویشدا، ه‌روها رِۆڵى گرنگیشیان هه‌بووه له‌مێژووى شارستانیدا.(46) هه‌روه‌ها جگه له‌و كولتووره‌ى له شارستانیه‌ته‌كانى وه‌ك بابل، میسر، ماده‌كان و …هتد له‌لایه‌ن یۆنانیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، رِاستى و هه‌قیقه‌تى ئه‌و رِۆڵه گرنگه، له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفى یۆنانى (ئه‌فلاوون) ده‌خرێته‌رِوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك پێشتر باسكرا، چه‌ند فه‌یله‌سوفێكى تر‌ى یۆنان وه‌ك (سۆلۆن) (فیساگۆس) و (تلیس) چه‌ندین ساڵ له‌بابل ژیاون و گه‌رِاون و بۆچونى فه‌لسه‌فه‌ى خۆیان گه‌لآڵه‌كردووه.(47)
بۆیه ئه‌گه‌ر كاریگه‌رێتى میزۆپۆتامیا و ده‌ریاى سپى نه‌بێت شارستانیه‌تیش نابێت، یان دروسته بوترێت شارستانیه‌تێك به‌ته‌نیا له‌جیهاندا دروست نیه و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه.(48)
به‌لآم یه‌كه‌م سه‌رسامێتى رِۆژئاوا، به رِۆژهه‌لآت، به‌دیارى كراوى له سه‌رده‌مى (ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنی) ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌لآتى فارسه‌كان(ئێران)ى كۆنترِۆڵ كرد. له‌گه‌ڵ زۆرێك له ولآتانى دیكه‌ى ئاسیا سه‌رسامى خۆى به كلتوور و جۆرى حكومدارێتى ئه‌وان ده‌ربرِى و ئه‌و سیسته‌مه‌ى ئه‌وانى دایه پاڵ ده‌سه‌لآتى خۆى. بۆیه تێكهه‌ڵكێشیه‌كى كرد له‌نێوان شێوازى به‌رِێوه‌بردنى هێلینیكى (یۆنان) و شێوه‌ى پاشایه‌تى فارسى. ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌سه‌لآته‌كه‌ى گه‌شه‌پێدا تا مردنى ئه‌و شێوه‌ى جێبه‌جێ كرد. به‌لآم دواى خۆى ده‌سه‌لآته‌كه‌ى گه‌رِێنرایه‌وه سه‌ر شێوه به‌رِێوه‌بردنى هێلێنیكى. هه‌روه‌ها له‌ژێر كاریگه‌رێتیى رِۆژهه‌لآت رِۆمانیه‌كانیش سودمه‌ند بوون.(49)
به‌تایبه‌ت له‌رِووى سیسته‌مى ئایینى و په‌رستنه‌وه، به‌شێكى زۆرى كلتووری رۆژهه‌لآت وه‌رگیراوه بۆ ئیمپراتۆرى رِۆما، هه‌روه‌ها له‌لایه‌نى شارستانیه‌وه هه‌وڵدراوه، زۆرینه‌ى فكره و ئایینه‌كانی لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش له‌ناوچه‌كانى رِۆژهه‌لآتى ده‌ریاى ناوه‌رِاست وه‌رگیرێت. تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى ئیمپراتۆى رِۆمایى رِۆژهه‌لآتى دامه‌زرێنن له‌سه‌ده‌ى چوارى زاینى.(50)
دیاره ئه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گواستنه‌وانه‌ى به‌شێك له‌كولتوور و شارستانیه‌ته‌كانى رِۆژهه‌لآت بۆ یۆنان و رِۆما، شارستانیه‌ته رِۆژهه‌لآتیه‌كانیش سودمه‌ندبوبن و كولتوورى ئه‌وانیان گواستبێته‌وه، به‌لآم وه‌ك ئه‌و دوو شارستانیه‌ته‌ى هێلینى جدى و به‌خێرایى نه‌بوو.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌لآتى ئیسلامدا بنه‌ماڵه‌ى عه‌باسیه‌كان (750_1250 زاینى)، هه‌ژموونگه‌رى رِۆژهه‌لآت به‌لوتكه گه‌یشتوه و توانیویانه زۆر كارى داهێنه‌رانه‌ى گه‌وره بكه‌ن. به‌جۆرێك به ئه‌وروپایان به‌خشیوه و هه‌م وه‌ریان گرتووه.
به‌تایبه‌ت له‌نێوان سالآنى (800-1200 زانیى ) شۆرِش و شێوه رِێنیسانسێكى ئیسلامى جێگه‌ى باس بوو. كرانه‌وه و وه‌رگرتن و به‌خشینێكى زۆر له‌لایه‌ن ئیسلامه‌وه هه‌بوو، به‌تایبه‌تى ده‌ستیان گه‌یشت به فه‌لسه‌فه‌ى یۆنان و زۆرێك له‌به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌وانیان وه‌رگێرِا، هه‌روه‌ها له‌زانسته‌كانى پزیشكى، بایۆلۆجى، بیركارى و چه‌ند زانستى تر له‌پێشى ئه‌وروپاوه بوون. له بواره‌كانى حیكمه‌ت، ته‌سه‌وف، مه‌نتق، ئیلاهیات و عه‌داله‌تى فه‌لسه‌فى دا كرانه‌وه‌ى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینیوه.(51).
ئه‌وه‌ى كه به (سه‌رده‌مى زێرِینى شارستانى ئیسلام) ناوده‌برێت، شتێكى رِاسته و جێگه‌ى سه‌رنج و تێرِامانه. به‌لآم دواتر ئه‌م ره‌وته خرایه ژێر عه‌قڵیه‌تێكى چه‌قبه‌ستوورى نه‌گۆرِه‌وه و بواریان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌دا و به‌ره‌و پوكانه‌وه و دارِمان چوو. به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مى شه‌رِى به‌ناو خاچ دروشمان (حرب الصلیب) به‌ته‌واوى ئه‌م رِه‌وته پێشكه‌وتن خوازه په‌كى كه‌وت و هه‌موو شتێك بۆ رِووبه‌رِووبونه‌وه‌ى چه‌كدارى رِۆژئاوا و مه‌سیحى دانرا.
هه‌رچى ئه‌وروپایه به‌پێچه‌وانه‌وه، له سه‌رچاوه‌كانى شارستانى یۆنان و رِۆما په‌ره‌ى سه‌ندوه و هه‌وڵیان ده‌دا له‌ئه‌و شارستانیه‌تانه باشتر تێبگه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى شارستانیه‌تى ئیسلام بۆ خۆیان گواسته‌وه‌و سودیان لێ بینیوه و توانیویانه چه‌ند هه‌نگاوێك پێى بچنه پێشه‌وه.(52)
به‌تایبه‌ت ئه‌مه له‌دوادواى سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاستدا ئه‌وروپا ده‌رگا بۆ چه‌ند لایه‌نیكى گرنگى كلتوورى رِۆژهه‌لآت خسته سه‌ر گازى پشت و به‌هۆیانه‌وه یاسا‌و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگاى ده‌ره‌به‌گایه‌تى هاتنه له‌رزین زۆربه‌ى كلتوورى رِۆژهه‌لآتیش كه له‌بنه‌رِه‌تدا ئیسلامى بوون له‌رِیگاى ئه‌نده‌لوس و سه‌قلیه و ئه‌و ولآته عه‌ره‌بانه‌ى كه به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآتى ده‌ریاى ناوه‌راستدا ده‌یان رِوانى گه‌یشته خاكى ئه‌وروپا.(53)
ئه‌وه‌ى كه ئه‌وروپا سودى له‌شارستانیه‌تى ئیسلام بینى ته‌نیا به‌رهه‌مى جیهانى ئیسلامى و فه‌یله‌سوف و رِوناكبیرى ئیسلامى نه‌بوو، به‌ڵكو به‌رهه‌مى فه‌یله‌سوفه‌كانى یۆنان و رِۆژئاوا جارێكى دیكه له‌رِێگاى ئه‌نده‌لوسه‌وه به‌رهه‌مى فه‌یله‌سوفه كۆنه‌كان و به‌تایبه‌ت (ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ) كه به‌درێژاى چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك وون بوبون له رِۆژئاوا و دواتر په‌رِینه‌وه و گه‌یشتنه ده‌ست ئه‌وروپیه‌كان. هه‌رچه‌ند ئه‌و نوسینانه‌ى له‌خه‌وش و ناته‌واوى به‌ده‌رنه‌بوون. به‌لآم له‌رِوانه‌گه‌ى ئایین و تێرِواننینى شارستانیه‌تى ئیسلامیه و شتى نوێیان خرابووه سه‌ر و له‌رێگاى سه‌قلیه‌وه كه به‌درێژایى دوو سه‌ده له‌ژێر ده‌سه‌لآتى ئیسلامیه‌كاندا بوون، هه‌روه‌ك پێشتر باسكرا، زۆر بابه‌تى زانیارى وه‌ك سروشتناسى و پزیشكى و فه‌لسه‌فى گه‌یشتنه ئه‌وروپا.(54)
به‌هۆى ئه‌و جۆره تێرِوانینه به‌رامبه‌ر به كلتوور و شارستانیه‌تى رِۆژهه‌لآت له‌لایه‌ن رِۆژهه‌لآتناسانه‌وه ده‌رده‌برِێت و خراوه‌ته‌رِوو، بیرمه‌ندى فه‌له‌ستینى (ئیدوارد سه‌عید)، رِه‌خنه‌ى توند له‌بۆچوونى رِۆژهه‌لآتناسان ده‌گرێت و پێى وایه ئه‌وه‌ى له‌رِۆژئاوا باسى لێده‌كرێت، به‌رهه‌مى خۆسه‌پاندن و خۆویستی و له‌خۆبایی بونه و ده‌ڵێت: “رِۆژهه‌لآتناسى به‌رهه‌مى نه‌رجسیه‌ت (خۆپه‌سه‌ندى) و خۆویستیه ئه‌مه‌ش پاشماوه‌ى كلتوور و نه‌ریتى ئه‌ورووبیه‌كانه و له‌نوویسنه‌كانیان هه‌ستى پێده‌كرێت، كه‌تیایدا وێناى رِۆژئاوایان كردوه وه‌ك “خود”، خودێك كه له‌بنه‌رِه‌تدا عه‌قلآنى، گه‌شه‌سه‌ندوو، مرۆڤدۆست، به‌رز و بڵند، رِاست و رِه‌سه‌ن، چالاك، دروستكه‌ر و پیاوانه. وێنه‌ى به‌رامبه‌ریش كه رِۆژهه‌لآته وێنه‌ى “ئه‌ویتره” ئه‌وێكى نا عه‌قلآنى و ناماقوڵ، له رِێگه لاده‌ر و داماو، نه‌زان و دواكه‌وتو، دیكتاتۆرى ژێرده‌ست، توندرِه‌و توندوتیژ و پاسیف و گه‌نده‌ل به جه‌سته‌یه‌كى سێكسى…”.(55)
سه‌عید جگه له‌وه‌ش به‌توندى رِه‌خنه له‌رِۆژهه‌لآتناسان ده‌گرێت و پێى وایه، له‌هه‌مان كات بوونه‌ته رِێگه خۆشكه‌ر بۆ ئایدیاى كۆڵۆنیالیزم. چونكه پێشتر له‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت لێكۆڵینه‌وه نه‌كراوه و به‌دواى زانستى رِۆژهه‌لآتى له‌ولآتانى رِۆژهه‌لآت نه‌گه‌رِاون، یاخود ئه‌گه‌ر كۆڵنیالیزم نه‌بووایه ئه‌وا رِۆژهه‌لآتناسى نه‌ده‌بوو.(56)
هه‌روه‌ها سه‌عید، پێى وایه ئیمپریالیزم ته‌نیا پرِۆژه‌یه‌كى داگیركردنى سه‌ربازى خاكى ئاسیا و گه‌شه‌سه‌ندنى سه‌رمایه نیه، به‌ڵكو پرِۆژه‌یه‌كى بالآى داگیركردنى بیرى ئازاده كه ئه‌وانى دیكه وه‌ك خۆى بیربكاته‌وه، له‌مه‌وه ده‌سه‌لآتى كۆڵۆنیاله‌كان له‌ده‌سه‌لآتێكى سه‌ربازى و داگیركارییه‌وه ده‌چێته ناو ئه‌ده‌ب و مێژو و لایه‌نه‌كانى تر ئه‌مه‌ش په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و بێ لایه‌نیه داده‌ماڵێت كه به‌رده‌وام دووپاتیان ده‌كرده‌وه له‌مه‌وه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و مێژوو لایه‌نه‌كانى تریش وێنه‌ى كۆڵۆنیالیزم ده‌پۆشن و پرۆسه‌یه‌كى مه‌ترسیدار ده‌ست پێده‌كات و مه‌به‌ستى رِاسته‌قینه‌ى خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.(57)
به‌لآم ئه‌مه بۆ هه‌موو رِۆژهه‌لآتناسان دروست نیه، به‌ڵكو ئه‌وه ئیدوارد سه‌عیده به‌و شێوه لێیان ده‌رِوانێت. چونكه هه‌ندێك له رِۆژهه‌لآتناسان به ئامانجى زانستى یاخود ئایینى توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت كردوه.
ئه‌نجام
رِۆحیه‌تى بالآیى مرۆڤى رِۆژئاوا، به‌درێژایى مێژووى هه‌ردوو شارستانیه‌ته‌كه و به‌یه‌كدادانیان هه‌بووه و به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامى هه‌ندێك بۆچوونى بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانى یۆنانى و دواتر رِۆشنبیران و رِۆژهه‌لآتناسان دروست بووه و چوه‌ته ناو خه‌ڵكیه‌وه.
به‌رده‌وام رِۆژئاواییه‌كان به‌دواى هیجه‌تێكدا گه‌رِاون تاكو خۆیان له‌رِۆژهه‌لآتى و ئه‌فریقیه‌كان جیابكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رِوونى لاى هه‌ندێك له‌فه‌یله‌سوف و رِۆژهه‌لآتناس ده‌رده‌كه‌وێت. له‌هه‌مان كات رِۆژهه‌لآت و به‌تایبه‌ت ولآتانى جیهانى ئیسلامى به‌چاوێكى كه‌م و گوماناوى بۆ رِۆژئاواییه‌كانیان رِوانیوه و نه‌یان ویستوه تێكه‌ڵیان بن و به شێوه‌ى جیاواز سوكایه‌تیان پێكردوون وه‌ك: كافر، بێ باوه‌رِ، مادده په‌رست …تادوایى.
ئه‌و ململانێیه‌ى له‌نێوان رِۆژهه‌لآت و رِۆژئاوا هه‌یه، وه‌ك جۆرێك له رِق وكینه، به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كار ده‌هێنرێت، له‌مه‌شدا په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى سیاسیه‌وه هه‌یه كه به‌رده‌وام سیاسیه‌كانى هه‌ردوو بلۆك، ناكۆكى دروست ده‌كه‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى خۆیان گه‌وره‌ى ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك نوسه‌ر و رِۆشنبیرى ئه‌وروپى شارستانیه‌ته‌كانى رِۆژهه‌لآت، رِه‌تده‌كه‌نه‌وه یاخود به‌كه‌مى ده‌زانن، كه‌چى هه‌ندێك له‌شارستانیه‌ته كۆنه‌كانى رِۆژهه‌لآت سه‌رچاوه‌ى به‌هێزكردنى شارستانیه‌ته‌كانى یۆنان و رِۆما بوون یان هیچ نه‌بێت سودى زۆریان لێ بینراوه.
ناكرێت رۆژهه‌لآتیه‌كان و به‌تایبه‌ت جیهانى ئیسلامى، بالآیى شارستانیه‌تى رِۆژئاوا، رِه‌ت بكرێته‌وه و جوانیه‌كانیان قبوڵنه‌كرێت، به‌چاوى كه‌م ته‌ماشابكرێن. هه‌روه‌ها شانازى كردن به‌مێژووى شارستانیه‌ته‌كانى رِۆژهه‌لآت و ته‌نیا باسكردنیان بێت و بێ ده‌سته‌وه‌ستان بن هیچ شتێكى لێ به‌رهه‌م نایه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
پێویسته له‌سه‌ر رِۆژهه‌لآتیه‌كان به‌باشى خوێندنه‌وه‌یان بۆ هه‌ردوو شارستانیه‌ته‌كه هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى هه‌ستى خۆ به‌كه‌م زانین و ئه‌ویتر به‌گه‌وره زانین نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌دا كارى له‌سه‌رده‌كرێت له‌لایه‌ن رِۆژئاواییه‌كانه‌وه.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان
- هۆمه‌ر: (هۆمیرۆس)، شاعیرى گه‌وره‌ى یۆنانى كۆنه. خاوه‌نى هه‌ردوو داستانى شیعرى (ئیلیاده) و (ئۆدیسه)یه و باس له‌قاره‌مانێتى و سه‌ربه‌رزى گه‌لى یۆنان ده‌كات به‌سه‌ر گه‌لانیتردا، له‌باره‌ى مێژووى ژیانى (هۆمه‌ر)ه‌وه سه‌رده‌مێكى دیارى كرا‌و نیه هه‌ندێك بۆ سه‌ده‌ى حه‌وت و هه‌شت پێش زاینى ده‌گێرِنه‌وه، بۆچونێكى دیكه بۆ سه‌ده‌ى (12) دوازده و سه‌رده‌مى شه‌رِى “تراجان”. به‌لآم ئه‌وه‌ى روونه ماوه‌یه‌كى زۆر پێش ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنى ژیاوه. كه‌چى زۆربه‌ى سه‌رچاوه تازه‌كان بۆ سه‌ده‌ى حه‌وت و هه‌شتى پێش زاینى ده‌گێرِنه‌وه. هۆمه‌ر، به مامۆستاى گه‌وره‌ى یۆنان ناوده‌برێت له‌به‌ر ئه‌و كاره گه‌وره‌یه‌ى له‌به‌رهه‌مه‌كانى كردویه‌تى.
- Rechard, L, Nisbett: The geography of thought (how Asian and westerner differently why ),New york 2003, page 3
- Rechard, L, Nisbett: Ibid, page 4
- شه‌رِى ماراسۆن: شه‌رِى نێوان یونانیه‌كان و فارسه هه‌خامه‌نشین (ئێران)یه‌كانه، له‌ساڵى (480 پێش زانینى) بوو، هه‌خامه‌نشینه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى كۆرشى گه‌وره‌ى پاشاى ئێران بوو ، له‌ناوچه‌ى ماراسۆنى یۆنان، دواى چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك (چه‌ندین ساڵ) له‌شه‌رِ و ململانێ ، ئێرانیه‌كان نه‌یانتوانى یۆنان كۆنترِۆڵ بكه‌ن و شكان. ئه‌م شكسته‌ى ئێرانیه‌كان، یۆنانیه‌كانى وره به‌رزكرد و خۆیان به‌سه‌ركه‌تو به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت ده‌زانى ئه‌م هه‌ستى خۆبه گه‌وره زانینه تائێستا به‌رده‌وامى هه‌یه. و لاى رِۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رِۆژهه‌لآت داده‌نرێت.
- Zachary Lockman: Contending Visions of the Middle East ( the history and politics of Oreintalism), University press new York. Page 12.
- دكتر محمد دسوقى: سیر تاریخى و ارزیابى شرق أندیشه شناسى، ترجمه دكتر محمود رچا افتخار زاده، تهران، چاپخانه، گلوع ازادى، چاپ أول، 1376، لاپه‌رِه 19.
- عه‌بدوڵلآ ئۆج ئالان: قه‌یرانى شارستانى له‌خۆرهه‌لآتى ناوین و چاره‌سه‌رى شارستانێتى دیمو‌كراتى، وه‌رگێرِانى: لوقمان عه‌بدولآ، كتێبى چواره‌م چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى ره‌نج، سلێمانى، 2011، لاپه‌رِه، 49.
- ده‌وڵه‌ت_شار: قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ یان ئۆتۆنۆمیه و نه‌به‌ستراوه به به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى هیچ حكومه‌تێكى ناوه‌ند یان ناوچه‌ییه‌وه، كه له ناوچه‌یه‌كى جیاواز پێكدێت. یان به‌شارێك بوترێت كه كۆمه‌ڵێك گوند له‌ده‌وروبه‌رى هه‌یه و خاوه‌نى یاسا و زمان و ئایینى خۆیانن. وه‌ك قه‌رتاجه، ئه‌سینا، سپارتا‌و چه‌ندانى تر یان ده‌وڵه‌ت_شاره‌كانى سه‌رده‌مى سۆمه‌ریه‌كان. ده‌وڵه‌ت_شار به‌شێوه‌یه‌كى گشتى مۆدێلى به‌سه‌رچووه زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان مێژووى ده‌وڵه‌ت_شار بۆ سه‌رده‌مى یۆنانى كۆن و رۆما ده‌گێرِنه‌وه، به‌لآم مێژووه‌كه‌ى زۆر له‌وه كۆنتره و بۆ سه‌رده‌مى سۆمه‌ریه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه.
- Zachary Lockman ; Op. cit ، page 13.
- ابو الحسن على الحسنى الندوى: به‌داروخانى موسڵمان، جیهان چ زیانێكى لێكه‌وت؟!!، و: ئارام گه‌لآڵ چاپى دووه‌م ، نوینگه‌ى ته‌فسیر، هه‌ولێر، 2008، لاپه‌رِه 23
- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌رِه 24.
- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌رِه 239.
- A.L.. Macfie: Orientalism, first bublish. UK, 2002, Page, 15.
- زه‌ینه‌فۆن(گه‌زنه‌فۆن): Xenophon ، ئه‌فسه‌رێكى یۆنانى بوو له‌سه‌ده‌ى چوارى پێش زاین، له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار سه‌ربازى یۆنان له‌ساڵى 401 پێش زاین دێنه رِۆژهه‌لآت (ئاسیا) به‌تایبه‌تى ئێران و ولآتانى تر‌ى ناوچه‌كه بۆ یارمه‌تیدانى كۆرشى گه‌وره دژى براگه‌وره‌كه‌ى. زه‌ینه‌فون، ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌مێننه‌وه و یاداشته‌كانى تۆمار ده‌كات له‌و گه‌شته‌یدا و دواتر هه‌ربه‌ناوى زه‌ینه‌فۆن، بلآوده‌كرێته‌وه. بۆ زانیارى زیاتر برِوانه، محه‌مه‌د جه‌لیزاده، ولاتى بێ پایته‌خت، چاپى یه‌كه‌م، هه‌ولێر، 2006.
- گه‌شته‌كه‌ى زینۆفۆن، وه‌رگێرِانى، محه‌مه‌د مه‌سعود محه‌مه‌د جه‌لیزاده، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى ئاراس، هه‌ولێر، 2006 لاپه‌رِه 103
- S.R.Myneni: Indian history (f0r pre-law first year), Delhi, published by Allahabad Law agency, second edition, India , reprint 2008, page 28.
- فاروق ره‌فیق: غه‌مه جڤاتیه‌كان، سلێمانى ، به‌رگى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى ره‌نج، چاپى یه‌كه‌م، 2006. لاپه‌رِه 267.
- هه‌مان سه‌رچاوه: لاپه‌رِه 243.
- هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌رِه.
- عه‌بدوڵلآ ئۆج ئالان: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه، 50.
- فاروق ره‌فیق سه‌رچاوه‌ى پێشوو. لاپه‌رِه، 268.
- Zachary Lockman; Op. cit ، page 21
- ابو الحسن على الحسنى الندوى: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه 238.
- Samuel P. Huntington: the clash of civilizations and the remark of world order, penguin books, first edition, Delhi, India, 1997. Page 32.
- ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین، نه‌وه‌كان و گه‌رِه‌لاوژه‌كانیان، (كۆمه‌ڵه وتار)چاپخانه‌ى چوار چرا، سلێمانى، 2006، لاپه‌رِه، 12.
- هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌رِه 11.
- سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم: موقه‌ده‌س و كو‌لتور(ئیشكالیه‌تى به‌ریه‌ككه‌وتنى نێوان ئیسلام و خۆرئاوا)، چاپى یه‌كه‌م، چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، سلێمانى 2007، لاپه‌رِه، 69.
- د. مه‌حمود زه‌قزوق: گۆڤارى كۆچ، وه‌رگێرِانى، سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم، ژماره 7و8، 2008، لاپه‌رِه 303.
- ئافراسیاب گرامى: ئاخێوى (گفتمان Discourse) زاراوه، ره‌ورِه‌وه‌ى مێژوویى، }هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ شوێن و ساڵى چاپكردنى نه‌كراوه{، لاپه‌رِه 16.
- هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌رِه.
- مۆنتیسكۆ، رۆحى یاساكان، وه‌رگێرِانى، ئیدریس شێخ شه‌ره‌فى، چاپى سێیه‌م ، چاپخانه‌ى شڤان، سلێمانى ، 2011.لاپه‌رِه 587
- ئافراسیاب گرامى: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه، 19.
- فاروق ره‌فیق: سه‌رچاوه‌ى پێشوو. لاپه‌رِه، 233
- فاروق ره‌فیق: هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌رِه.
- فاروق ره‌فیق: هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌رِه 234.
- فاروق ره‌فیق: هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌رِه 264.
- سه‌لام عبدولكه‌ریم: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه 75.
- ابو الحسن على الحسنى الندوى: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه 285
- عه‌بدوڵلآ ئۆج ئالان: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه 57
- سه‌لام عبدولكه‌ریم: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه 71.
- هیگڵ: (1770_1831)، فه‌یله‌سوفى ئایدیالى ئه‌ڵمانیه، له‌یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌ناوى “رۆحى موتڵه‌ق”، پێى وایه گه‌شتى ژیان له‌رِۆژهه‌لآته‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌لآم له‌رِۆژئاوا كامل ده‌بێت و ده‌گاته لوتكه به‌شێوه‌یه‌ك شارستانیه‌تى رِۆژئاوا به‌رز ده‌نرخێنێت.
- فاروق ره‌فیق: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه 259.
- بێرنارد لویس: رابردو و ئێستا، وه‌رگێرِانى، شوان ئه‌حمه‌د، رِۆژنامه‌ى چاو‌دێر، ژماره 192، دوو شه‌ممه 17/3/2014. لاپه‌رِه 5.
- بیرنارد لویس: هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌رِه 5.
- عه‌بدوڵلآ ئۆج ئالان: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لاپه‌رِه 50
- عه‌بدولآ ئۆج ئالان: مانیفستۆى شارستانێتى دیموكراسى شارستانی سه‌رمایه‌دارى، و/ لوقمان عه‌بدولآ، به‌رگى دووه‌م، بلآوكراوه‌كانى كۆنگره‌ى گه‌لى كوردستان }ئاماژه به‌شوێن و ساڵى چاپكردنى نه‌كراوه{، لاپه‌رِه 181
- عه‌بدولآ ئۆج ئالان: هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌رِه 184.عه‌بدولآ ئۆج ئالان: هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌رِه 188.
- Zachary Lockman ; Op. cit ، page 14
- Zachary Lockman : Ibid, page, 15
- عه‌بدوڵلآ ئۆج ئالان: قه‌یرانى شارستانى له‌خۆرهه‌لآتى ناوین و چاره‌سه‌رى شارستانێتى دیمو‌كراتى، وه‌رگێرِانى: لوقمان عه‌بدولآ، كتێبى چواره‌م چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى ره‌نج، سلێمانى، 2011، لاپه‌رِه 56.
- د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: رێنسانس، وه‌رگێرِانى له عه‌ره‌بیه‌وه، فوئادى مه‌جید میسرى، چاخانه‌ى حه‌مدى چاپى سێیه‌م، سلێمانى ، 2006، لاپه‌رِه، 31
- د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌مان لاپه‌رِه.
- د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌مان لاپه‌رِه.
- A.L.. Macfie: , Op. cit ، page 8
- A.L.Macfie, Ibid, page, 8
- ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین: سه‌رچاوه‌ى پێشوو: لاپه‌رِه، 15.