دەرئەنجام یه‌كێتی خۆی کرد. بەپاڵهوان و براوه‌ی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كان بوو.
هۆكاره‌كان:
1. یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ند بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو؛ به به‌شدارینه‌كردن و ته‌ریك وه‌ستانه‌وه‌یان ئه‌و وێنه‌یه‌یان جوڵاند، كه پشتگیریكردنیان له‌داواكانی خه‌ڵكی بێ مووچه ته‌نها دروشمه، ده‌نا باشترین فرسه‌ت بوو بۆ دروستكردنی فشاری گه‌وره. به‌مه‌ش گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزیسێۆنێكی ئیفلیج ده‌ركه‌وت.
2. پارتی زه‌ره‌رمه‌ندی دووهه‌م بوو؛ وه‌ك هێزێكی تۆقیوو و (خۆپیشاندان فۆبیا) ده‌ركه‌وت، هه‌ڕه‌شه‌كانی نیشانه‌ی ئه‌و شڵۆقیه سیاسی و ترسه‌ی بوو لهفراونبوونی ناڕه‌زایی خه‌ڵك . زارهترهكی پارتی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پارتی ته‌واو نمایشكرد؛ وه‌ك هێزێكی له‌قیوو و ترسا‌و له‌شه‌قام.
3. لهبهرامبهرئاپاتی (نابهشداری) گۆڕان به‌فه‌رمی و فۆبیای پارتی ، یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی مه‌ده‌نی خۆی نیشاندا، كه‌له‌گه‌ڵ داواكانی مامۆستایانه، بۆ ئه‌وه كادێرهباڵاكانی نێو حكومه‌ت و هه‌ردوو گروپی زۆرینه‌و ناوه‌ندی بڕیاڕیشی به‌شداری پێكرد. به‌مه‌ش ویستی به‌مامۆستایان بڵێت ؛ من نوێنه‌ری بێ ڕكابه‌ری داواكاریه‌كانی ئێوه‌م . کەلەڕاستیدا یەکێتی هۆکارێکی گەورەی ئەم بارودۆخەیە.
4. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ئه‌م خۆپیشاندانهوهك هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتی شكایه‌وه.
5. مامۆستایانی خۆشه‌ویست به‌نامورادی گه‌ڕانه‌وه، بهوههمهوه كهخۆپیشاندانیان كردووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا قۆڵیانبڕا.