گفتوگۆیەک دەربارەی هونەر و فێمینیزم


Loading

گفتوگۆیەکی چڕ دەربارەی هونەرو فێمینیزم

ئاڤان عومەر بەمیوانداری هونەرمەندان؛ ڕۆژگار مەحمود، ئاڤان سدیق، ڕێزان بەتولە، هەڵگورد ئەحمەد، لەگەڵ هۆزان مەحمود,  نوسەر لە بواری فێمینیزم و جێندەر، دەربارەی پرسی ژن و هونەری هاوچەرخ چەندین باس تاوتوێ دەکەن.

لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ پیشاندانی ئەو کارە هونەریانەی کە سەرەتا لە کوردستانی باشور دەربارەی پرسی ژن  و جێندەر کراوە ، گفتوگۆیەکی چڕ دەربارەی کاری هونەری و هونەری فێمینیستی دەکرێت. هەڵبەت لێرەدا تەنها ئەو ئیشە هونەریانە باسدەکرێت کە بە شیواز و ماتریاڵی جیاواز لە ماتریاڵ و ئیشکردنی  باو ئەنجامدراون.

هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە:

  • شێوازە جیاوازەکانی کارکردن و ئامادەی جەستە لە کارێکی هونەریدا
  • جیاوازی نێوان کاری چالاکەوانی و کاری هونەری
  • ئەنجامدانی کاری هونەری لە شوێنی گشتیدا
  • سەرەتای دروستبوونی هونەری فێمینیستی
  • هەبوونی فۆبیا لە فێمینیزم و هونەری فێمێنیستی لە کوردستان
  • گرنگی پرۆژەی هونەری فێمینیستی بۆ گۆڕینی دۆخی کۆمەڵایەتی و کلتوری لە کوردستان
  • کاری هونەری، کردەی هونەری وە فۆرمی هونەری
  • کێشەکانی زاراوە، وە بەرهەم هێنانی کارێکی هونەری لەناو کۆنتێکستی کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردستانی باشوردا.