ڕادوێی دهنگی ئهمریكا له ڕێكهوتی 10.06.2016 گفتوگۆیهكی فراوانی لهگهڵ نوسهر (بهكر عهلی ) ئهنجامدا دهربارهی توندڕهوی ئیسلامی و توندڕهوی ڕاستڕهوی لهجیهاندا، ههروهها چهندهها بابهتی فیكری دیكهش ؛
لهمبارهیهوه بەکر عەلی لهچاوپكهتندهكدا دهڵێت دەڵێت “ئەوروپییەکان و کۆمەڵگەکانیان و ئەو کۆمەڵگە دیموکراتیانەی کە ئەو جڤاتە بێگانانەیان تیادا دەژی و مافی ئەوەیان داونەتێ چالاکی ئاینی کولتوری خۆیان ئەنجامبدەن و وە لەزۆر شوێنیش بنکەو قوتابخانەو دامودەزگاشیان هەبێت ئاسایی بوو تا ئەو رادەیەی کە نەبونەتە مایەی هەڕەشەو مەترسی بن بۆ سەر ستایڵ و شێوازی ژیانی ئێرە.”
سەبارەت بەوەی کە پێویستە لێپرسینەوە لە قوتابخانە ئاینیی و رێکخراوەکانیان بکرێت بەکر عەلی دەڵێت “پاش ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی کە لە ئەروپا ئەنجامدرا، دەرکەوت زۆرێک لەوانە پەروەردەکراوی ئەو بنکانەن کە لێرە هەن، وەک مزگەوتەکان و قوتابخانە ئاینییەکان. ئیدی کۆی ئەو دامودەزگایانە تێکڕا کەوتنە بەردەم گومان و پرسیاری ئەوەی ئەمانە چی بەرهەمدەهێنن و ئایا ئەوەی کە کردیان کارێکی راستە کە رێگەیان پێدرابوو ئەو دامودەزگاو بنکانە بکەنەوە؛ هەڵەیەک بووەو دەبێت زوو چارەسەر بکرێت.”
هەروەها دەڵێت “لەناو جیهانی ئیسلامیدا هیچ رستەیەکی زانستی، هیچ رستەیەکی فەلسەفی، هیچ رستەیەکی شیعری بەقەدەر ئەو رستەیە بەهێز نیە بڵێی( اللە اکبر).”
سەبارەت بە ڕۆشنگەریش دەڵێت “رۆشنگەری بریتییە لە رزگارکردنی مرۆڤ لە گەمژەیی، گەمژەیش دۆخێک نیە مرۆڤ فیزیکییانە هەڵگری بێت، دۆخێکە لەڕێی ئیرادەوە فەرمانت پێدەدات بیربکەیتەوە یان بیر نەکەیتەوە، کاتێک بیر نەکرایەوە دۆگما دروست دەبێت؛ بۆ گەمژەیەتیش ئەوەیە، مێژوی گەمژەیەتیش خۆی لەخۆیدا دیوێکی تری ئەوەیە پێمان دەڵێت مێژووی شارستانیەت چیە.”
هاوکات دەڵێت “ئەو هەموو چالاکییە خوێناوییەی تیرۆریستان لەئەوروپا، ئەوروپای توشی شۆک نەکرد بەقەدەر ئەو هەراسانکردنە سێکسییەی کە لەو شەوەدا لە ئەڵمانیا لە کۆڵن ڕوویدا.”
هەروەها سەبارەت بە گۆڤاری بوون و ئەو تەوژمە فیکریەی ساڵانی نەوەدەکان؛ بەکر عەلی دەڵێت “ئەو تەوژمە فیکرییەی کە لەدوای ڕاپەرینەوە درووستبوو، پێموایە تائێستاکە کاریگەرییەکانی لەبەرچاودا دەبینرێت و دەتوانین بیخوێنینەوەو بیبینین. گۆڤاری بوون گۆڤارێکی ڕووتی پەتی نەبوو، بەڵکو لە ناوەخندا هەڵگری پڕۆگرامێکی فەلسەفی بوو بۆ خوێندنەوەی خودی کورد لەساتەوەختی دوای راپەرین.”
لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە بن..
http://av.voanews.com/clips/VKR/2016/06/10/8e901334-085b-488b-b2ae-e50ed04265f2.mp3