سیاسەت و درۆی ئۆرگانیزەکراو 9
ده‌نگدانه‌وه‌ی پێچکه‌کان
ئه‌م ماشێنه پێدا له‌خولانه‌وه‌ی پێچکه بچوکه‌کان پێکهاتووه، به‌جۆرێک ئه‌م پێچکه ئه‌ویتر ته‌واو ده‌کات. له‌ڕاستیدا تێگه‌یشتنمان بۆ تۆتالیتاریزم، بۆ سوستێمی فاشیزم و فیگوری دیکتاتۆر بهوئاڕاستهدا ده‌ڕوات، که ئه‌م سیستمه له‌نێوان پێچکه بچوکه‌کاندا وه‌ک فه‌رمانبه‌ری پشتمێزو به‌کاربه‌ره بچوکه‌کانی سوستێم، کۆی فاشیه‌ت بیناده‌که‌ن. له‌پشت هه‌موو فاشیزمێکهوه درۆی ئۆرگانیزه‌کراو وه‌ستاوه، له‌پشت هه‌موو دیکتاتۆرێکه‌وه دونیایه‌ک دیکتاتۆرچکهی بچوک وه‌ستاوون که‌له‌دوای ڕووخانی سوستێمهوه جاریکی‌تر دێنه‌وه نێو سوستێمی نوێ، گه‌ر هاتوو ئه‌و نوێیه‌ش هه‌وڵدانیک بێت بۆ دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه.
لێره‌وه (هه‌قیقه‌تی ڕیالستی) جه‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا ده‌ستپێده‌کات، چونکه سیاسه‌ت له‌م باره‌دا نایه‌وێت ئه‌و هه‌قیقه‌ته بناسێت، نایه‌وێت له‌ڕێگه‌ی دیالۆگی ئه‌قڵانیه‌وه تاوتوێی فاکته‌کان بکات، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات که‌سیاسه‌ت به‌ره‌و درۆ و درۆی گه‌وره هه‌نگاو بنێت، بێگومان گه‌ر خاوه‌نی سه‌رچاوه ماددی و مرۆیی گه‌وره بێت، ئه‌وا هه‌ڵخزانی بۆ نێو بوغرایی و چه‌وساندنه‌وه و دیسپۆت فراونتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌موو ئه‌مانه ده‌دات ئه‌و فه‌رمانبه‌ره خشکهییهکانی سوستێمی کۆنینه یان پێچکه بچوکه‌کانی دیکتاتۆری دێرینه‌ن، که‌بۆ جاری دووهه‌م و سێهه‌م له کون و که‌له‌به‌ره‌کانه‌وه دێن و وه‌ک قه‌وزه‌ی هه‌راش به‌سه‌ر ڕووبهرێکهوه بن، ئاوه‌ها له‌سووچێکی بنمیچه‌کانه‌وه بێت، یاخود له‌سوچێکی ژووره‌کاندا بێت، زۆر به‌نهینی و خشکه‌یی ته‌شه‌نه ده‌که‌ن و مرۆ کاتیک وه‌ئاگادێته‌وه کۆی خانوو و خانه‌کان بۆنی قه‌وزه‌یان لێدێت. سه‌یر نییه (هانا ئاڕێنت ) وه‌ک قه‌وزه‌ی وه‌سفیانده‌کات که‌به‌سه‌ر ڕووبهڕهکاندا به‌خێرایی بڵاوده‌بنه‌وه، ئه‌م قه‌وزانه ماشێنی بچوکی به‌رهه‌مهێنانی درۆی ئۆرگانیزهکراون. ئه‌م قه‌وزانه لهسوستێمی داهاتوودا جارێکی‌تر ئه‌کتیڤ ده‌بنه‌وه، چ له‌ڕێگه‌ی بیروکراتیه‌تی ڕه‌سمیه‌وه بێت، یان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ماسکه‌وه بێت که‌دێت و ده‌ڵێت: ئێمه لهسوستێمی کۆندا ته‌نها مانا پێچکه‌یه‌کی بچوک، فه‌رمانبه‌ری جێبهجیکهر بووین .
قه‌وزه‌یه‌کی دیکه‌ی فاشیزم
نمونه‌ی زیندوو له‌ئه‌ڵمانیدا نمونه‌ی (هانز گلۆبکه 1898ـ1973) له‌زه‌مه‌نی ناسیونال سۆسیالزم گه‌یشته پله‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی ناوخۆی نازیه‌کان، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو یه‌کێک بووه له‌و که‌سه کاریگه‌رانه‌ی که له‌داڕشتنی یاساکانی خوێن و ڕه‌گه‌ز که‌ناسراوه به (یاساکانی نورنبێرگ ) ده‌ستی هه‌بووه، دیاره له‌ژێر چه‌تری ئه‌و یاسایه جوله‌که‌کان به‌ره‌و ئاوسشڤیتز نێردران. به‌ڵام (هانز گڵۆبکه) له‌دادگایکردنی سه‌رانی نازیه‌کاندا ڕزگاری ده‌بێت، به‌وه‌ی ئه‌و ته‌نها فه‌رمانبه‌رێکی بچوک بووه. له‌م که‌لێنه‌دا (گلۆبکه) ڕزگاری ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ک (هانا ئانارێنت ) ده‌ڵێت ئه‌م پێچکه بچوکانه وه‌ک قه‌وزه‌ی هه‌راش گه‌شه ده‌که‌ن و لهسوستێمیکهوه باز هه‌ڵده‌ن بۆ ئه‌ویتر.(هانز گلۆبکه) له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م دیسانه‌وه بهپلهکانی وه‌زیفیدا سه‌رده‌که‌وێت، به‌جۆریک ده‌بێته سکرتێری بیرۆی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی ئه‌ڵمانیا ( کۆنراد ئادناوه‌ر ).
له‌ساڵی 1963 ئه‌ڵمانیای سۆسیالستی DDR ڕه‌خنه‌ی توند ده‌گرێت له حکومه‌تی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا به‌وه‌ی یه‌کێک له‌هه‌ر که‌سه یاسادانه‌ره نازیه‌کانی له‌خۆگرتووه، که(ئادۆلف ئایشمان) له‌دادگایکردنی ئیسرائیل‌دا حوکمده‌درێت، له‌زۆر شوێنای دادگایکردنه‌که‌دا ئاماژه ده‌کات به هاریکاری ئه‌م پیاوه، ته‌نانه‌ت ده‌ستی هه‌بووه لهدیپۆرتکردنی زیاتر له بیست هه‌زار جوله‌که له‌ئه‌سینای سه‌روو بۆ سه‌ربازگه‌کانی هۆلۆکۆست. له‌دواجاردا دوای کۆتایی هاتنی زه‌مه‌نی سیاسی (کۆنراد ئادناوه‌ر) ، ئه‌م پیاوه (گلۆبکه) بهخانهنشینیهکی گه‌وره‌وه له‌سویسرا نیشته‌جێده‌بێت و ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌م قه‌وزانه به‌رده‌وام له‌هه‌موو سوستمێکدا درێژه به‌خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌م پێچکه بچوکانه کاریگه‌ری گه‌وره‌ن لهبهردهوامدان به شێواندنی هه‌قیقه‌ته ڕیالستیهکان، کهڕاستیهکانن بهفاکتهکانهوه، له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی که‌شه‌ڕی ئه‌م قه‌وزانه و تۆتالیتاریزم ده‌کات نوێنه‌ری هه‌قیقه‌ته ئهقڵانیهکانن، که لهفیگوری ڕۆشنبیراندا به‌رجه‌سته ده‌بن.
شێواندنی مرۆڤه باڵاکه‌ی نیتچه
وه‌ک له‌نوسینه‌کانی دیکه‌مان ئاماژه‌مان پێدا که هه‌قیقه‌تی ئه‌قڵانی ئه‌و جێگیره ئه‌خلاقی و ئایدۆلۆژیانه ده‌خاته به‌رده‌م تاقیکردهنهوهی ئه‌خلاقی و لۆجیکی خۆی، لێرەوە دەتوانین لەو دەستەواژەیەی ئارێنت تیبگەین کەپیێوایه؛ (شه‌ڕی نێوان سیاسه‌ت و هه‌قیقه‌ت سه‌ره‌تا له‌نێو هه‌قیقه‌تی ئه‌قڵانیدا هه‌ڵده‌گیرسێت..ل 15)
که‌واته ئه‌م جه‌نگه لهوناوچهیهدایە هه‌ڵده‌گیرسێت که‌سیاسه‌ت ده‌یه‌وێت لهههقیقهته ئهقڵانیهکانهوه بیروڕاکانی خۆی بینابکات و بیکاتە دۆزێک بۆ دەستبەسەراگرتنی کۆمەڵگە. چیرۆکی هێزه فاشیست و دیسپۆتەکان لەسەرەتادا چیرۆکی خۆنێزیکخستنەوەی ئەو هێزە سیاسیانەن لهههقیقهته ئه‌قڵانیه‌کان، بەوەی سیاسەت کار لەسەر هەقیقەتی ئەقڵانی دەکات، دەیکات به‌سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ پێکهینانی بیروڕاسیاسیهکانیان، بیروڕاکانیش له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی سیاسی‌دا، مەرج نییە هه‌ڵگری خه‌مێک بن بۆ هه‌موو هه‌قیقه‌ت، وه‌ک چۆن له‌پرسیاری مۆراڵ و لۆجیک و وجود و پرسه میتافیزیکیه‌کان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت. بۆ سیاسه‌ت به‌شێک گرنگه لهههقیقهته ئه‌قڵانیه‌کان، ئه‌و به‌شه‌ش له‌کۆی تێزه‌کان جیاده‌کرێته‌وه و بیروڕاکانی له‌سه‌ر بیناده‌کرێت، لێره‌وه سیاسه‌ت له‌سنورەکانی درۆی ئۆرگانیزەکراو نێزیک ده‌بێته‌وه.
نمونه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م تێزه‌ی ئاماژه‌مان بۆ کرد یاریکردنی تۆتالیتاریزم بوو به (هه‌قیقه‌ته ڕیالستیهکان) ، به‌شێواندنی مێژوو و فاکته‌کان و دۆزینه‌وه‌ی پۆزشی یاسایی و گومڕاکردنی هه‌قیقه‌ته‌کان له‌به‌رچاوی فه‌زای گشتیدا. به‌ڵام دیویکی دیکه‌ی تۆتالیتاریزم لهجهنگکردنیدایه له‌نێو هه‌قیقه‌ته ئهقڵانیهکاندا و له‌گه‌ڵ فیگوری نوێنه‌ری ئه‌م هه‌قیقه‌ته کهڕۆشنبیره، فه‌یله‌سوفه و نوسه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه. سه‌ره‌تا به‌پڕۆسه‌ی شیواندنی هه‌قیقه‌ته ئه‌قڵانیه‌کان ده‌ستپێده‌کات و هه‌وڵده‌دات بیانکات بهئامڕازێک بۆ خۆیان و له‌پێناو فراونکردنی سنوره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌سته‌به‌ری بکات. نمونه‌ی دیار ، نمونه‌ی مامه‌ڵه‌ی (ناسیونال سۆسیالزم) بوو له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی نیچه. نازیەکان خۆیان بەقوتابی نیتچە لەقەڵەمدەدا، ده‌قه فه‌لسه‌فیه‌کانی نیچە وەک ئامڕازێکی ئایدۆلۆژیانە بۆ پەرەپێدانی ڕاسیستی و دژەجولەکەیی ڕاڤهدهکرا.
خوێندنه‌وه‌ی نازیه‌کان بۆ تێکسته‌کانی (فردریک نیچه) بۆ ئه‌وه نه‌بوو له‌پرسه‌کانی گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندی ئەم چاخە تێبگه‌ن، به‌ڵکو ئامانجیان تیۆریزه‌کردنی ڕەگەزپەرستی بوو. کارکرکردنی نازیه‌ت له‌ده‌قه فه‌لسه‌فیه‌کانی نیچه‌دا ،بەزمانیکی ساکار بدوێین، له‌چه‌ند خاڵێکدا کۆده‌بۆوه. بۆ نمونە لەچەمکی مرۆڤی باڵا ( مرۆڤی باڵا / Übermensch ) کەلەچەندەها چواراچێوەی فەلسەفیدا لەلایەن نیچەوە ڕاڤەکراوە، بەڵام ئەوە ناسیونال سۆسیالزمە، ڕاڤەکردنێکی تر بۆ چەمکی مرۆڤی باڵا دەدۆزێتەوە، دەیکاتە ئایدۆلۆژیەک لەدواجاردا ئاوسشڤیتز و هۆلۆکۆست بەرهەمدەهێنیت.
مرۆڤی باڵا، به‌ڕای نازیه‌کان نه‌ژادی ئه‌ڵمانیه، قژی زەرد و چاوی شینە و لوتی قنجە و لەشی تۆکمە و وەرزشی هەڵکەتوو و پتەوە، مرۆڤێکه خاوه‌ن کولتورێکی پڕ مۆڕاڵ و شارستانیه. ئه‌وروپا ده‌بێت به‌پێی مۆدێلی نەژادی ئاری باڵا خۆی دروستدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ئەوروپا خۆی له‌و توخمه نه‌خۆش و لاوازانه پاکبکاته‌وه که‌ڕێگره له‌به‌رده‌م شارستانیه‌تێکی گه‌وره‌دا. لەژێر ئەم ناونیشانەدا چەندەها وڵات داگیرکراو بەسەدەها هەزار کەمئەندام و نەخۆشێ دەروونی و هۆمۆسێکسوال لەناوبران و ملیۆنەها جولەکەش جینۆساید کران.
(مرۆڤی باڵا) بەڕای نازیەکان مه‌رجی یه‌که‌می ئه‌م شارستانیه‌ته گەورەیە، دروستکاری ئەو کولتورەیە کەلاوازی و تەمەڵی قبوڵ ناکات. پاکتاوکردنی جوله‌که و داگیرکردنی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و فراوانکردنی سنوره‌کانی ئەڵمانیای نازی، کارێکی وه‌حشیگه‌رانه نیه، بەڕای ناسیونال سۆسیالزم، به‌ڵکو کارێکی شارستانی مه‌زنه که‌مرۆڤایه‌تی له‌کلتوری باڵا نێزتکدهخاتهوه، لێره‌وه پاکتاوکردنی نه‌ژادی بەڕای ئەوان نابێت به‌تاوان، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێته ئه‌کتێکی کولتوری.
ناسیونال سۆسیالزم (نازیه‌ت ) دێت و تێزەکانی نیچە دەربارەی ئاین و خواوەند بەدیوێکی ترسناکدا وەردەگێڕێت، له‌کتێبی (زه‌ردشت وه‌های گووت) فردریک نیچه باس (له‌مردنی خواوه‌ند) ده‌کات. مردنی خواوه‌ند قسه‌کردنه له‌مه‌ڕ فه‌لسه‌ی ئیراده، مۆڕاڵیکی نوێ، قسه‌کردنه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نموزه‌جی مرۆڤێکی تازه دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی خواوه‌ند و کڵێسا خۆی بینادەکاتەوە. گفتوگۆیه‌کی ئهنتۆلۆژیە لەمەڕ میتافیزیک که‌ناکرێت به‌چه‌ند دێڕێک کورتبکرێته‌وه، چه‌نده‌ها تێزی فه‌لسه‌فی له‌گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه له‌مه‌ڕ مردنی خواوەند له‌فه‌لسه‌فه‌ی نیچه‌دا کاری کردووه، به‌ڵام ناسیونال سۆسیالزم ئه‌م چه‌مکه کورتده‌کاته‌وه بۆسه‌ر چه‌ند بیروڕایه‌ک مردنی خواوەند بۆ لێدانی دەسەڵاتی کڵێسا و سنوردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی مەملەکەتی ڤایمار به‌کارده‌هێنیت. وه‌ک ئایدۆلۆژیه‌کی پێچه‌وانه مردنی خواوەند دەکرێت بەدەستەواژەیەک بۆ ئه‌وه‌ی که‌شی سیاسی پێ پڕبکات بهتهوژمێک دژه کڵێسا.
دژایەتی کردنی کڵێسا خۆی لەخۆیدا لێدانی ئەو دیموکراتیەتە بوو کەلەزەمەنی (بسمارک) وە دەوڵەتی ئەڵمانی کاری لەسەر کردبوو، مردنی خواوه‌ند وه‌ک چه‌مکێکی سیاسیانه مانای مردنی قه‌یسه‌ری ئەڵمانی بانگەشەدەکرد، بەوەی قەیسەری ئەڵمانی سەرپەرشتی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی دەکرد و براوە دەبووە سەرۆک وەزیرانی ئەو دەوڵەتە، قەیسەر وەک نەریتێک ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ندبوو بهکڵێساوه، لەڕێگەی لێدانی کڵێساوە نازیەت دەیویست لەو پڕۆسە دیموکراتیە بدات. لێدانی خواوەند مانای لێدانی کڵێسا و لێدانی کڵێساش مانای لێدان بوو لەهەیبەتی قەیسەری ئەڵمانی، لێدانی قەیسەریش لێدان بوو لەدیموکراسیەت کە نازیەکان بڕوایان پێی نەبوو.
لێدانی (دیموکراسی تەقلیدی) لەڕێگەی لێدانی کڵیساوە بوو، کەخۆی لەخۆیدا لێدانی هەیمەنەی قەیسەر بو کەگەمەی هەڵبژاردن و پەرلەمانی بەڕێوەدەبرد. ناسیونال سۆسیالزم وەک هێزێک دێت باس لەمۆدێلی مرۆڤێک دەکات لەدەرەوەی دەسەڵاتی خواوەند، بەمانای لەدەرەوەی دەسەڵاتی قەیسەری ئەڵمانی، کەلەدوای دۆڕانی جەنگی جیهانی یەکەمەوە خۆی له‌مه‌نفادا ده‌ژیا، به‌ڵام سوستیمی دیموکراسیه‌تی ڤایمار هه‌ر له‌ئارادا بوو. ئه‌ڵمانیا لەنێو قەیرانی ئابووری و سیاسی‌دا هەناسەی توند بوو. ناسیونال سۆسیالزم لەم کەلێنەوە سیاسەتی خۆی بینادەکات، بەمەرجێک دوای گرتنە دەسەڵات مامەڵەی لەگەڵ کڵێسادا نەرمتر بوو وەک لەوەی چاوەڕوانی لێدەکرا. بەمشێوەیە، چەمکی (مردنی خواوەند) نیچەوی لە گفتوگۆی ئەقڵانیەوە دەبێتە چەکیکی ئایدۆلۆژی بۆ لێدانی دەسەڵاتی کۆماری دیموکراتیه‌تی ڤایمار ئەڵمانی، لێدانی دەزگا دیموکراتیەکانی وەک پەڕلەمان و هەڵبژادن و ئازادی بیروباوەڕ لەسەر دەستی ئەم مرۆڤەباڵایەی بانگەشەی مردنی خواوەند دەکات هەڵدەوەشتێتەوە..
به‌مشێوه‌یه کاتێک ئەقڵیەتی سیاسی (درۆی ئۆرگانیزکراو) بەڕێوەدەبات، بەهەڵبژاردەیی مامەڵە لەگەڵ ئەقڵی فەلسەفیدا دەکات، تێزەکان لەهاوکێشە دیالۆگیەکەی وەدەردەنێت و سادەی دەکاتەوە بۆ بەرخوارەدیی جەماوەریی. (هانا ئارێنت) باس لەوە دەکات کەنێزکبوونەوەی سیاسەت لەسنورەکانی درۆ لەوکاتەوە دەستپێدەکات کەلەنێو هەقیقەتی ئەقڵانیدا جەنگێک بەرپادەبێت، ئەو ناوچانە داگیردەکات کەلەهەقیقەتی ئەقڵانیەوە بیروڕاکان پێکدێنێت، لەم خاڵەدا مامەڵەی سیاسەت لەگەڵ هەقیقەتی ئەقڵانیدا ڕاستگۆیی و درۆکردن دەخاتە نێو پێوەرەکانی خۆیەوە. سیاسەت تێگەیشتنی خۆی بینادەکات بۆ هەقیقەتە ئەقڵانیەکان، کە تێگەیشتنێکی ئامڕازگەراییە، نەک دیالۆگێک بێت بۆ گەڕان بەدوای هەقیقەتدا.
(ماویه‌تی )
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی هه‌شته‌م (كلیك بكه)
*Hannah Arendt , Wahrheit und Politik, Klaus Wagenbach Berlin 2006