نوكتەیەكی كۆن هەیە،كەمێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی(محەمەدی حاجی مەحمود) ئەندامی پەڕلەمانی كودستان دەبێت،كە بەمشێوەیە:دەڵێن؛ كاتێك(محەمەدی حاجی مەحمود) ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان دەبێت هەرگیز بهشداری ناكات لەگفتوگۆی پرۆژە یاساییهكاندا، و سەرنج ناڵێت،بەڵام جارێك لەجارەكان دەست بەرزدەكاتەوە و ئەندامانی ئەوكاتی پەڕلەمانی كوردستان هەموویان بەگرنگەوە چاوەڕوان دەبن كە شتێكی گرنگ بڵێت،بەڵام ئەو هیچ خۆی تێك نادات و بەسادەییەوە(تەزبیحێك!)بەرز دەكاتەوەو،دەڵێت ئەم،تەزبیحەم دۆزیوەتەوە هی كێیە؟!
نوكتە دەكرێت بۆ گوزارشتكردن لەئامادەی كۆی ئەندامانی پەڕلەمانی كوردستان بەدرێژایی هەموو خولەكان هەر ڕاستبێت،بەڵام با پرسیارێك بكەین و بپرسین:ئایا گۆڕان دەتوانێت شكات لەم(محەمەدی حاجی مەحمود)ە بكات؟!
پێشئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە سەرنجتان بۆ نوكتەیەكی تر ڕادەكێشم،كەپێم ێوایە دەتوانی لەڕێگەی ئەم نوكتەیەوە وەڵامی پرسیارەكەشمان دەستكەوێت. نوكتەكە بەمشێوەیە:دەڵێن: ئەو كەسانەی،كەبەیانیان دەچن بۆ پاركی ئازادی شاری سلێمانی بۆ وەزشكردن،دوای وەزشكردن خۆیان دەدەن لەسەروپێكەی لای خانەقا!…تێگەیشت لەنوكتەكە،یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتن،لەسەركردە و ئەندامە پلە بەرزەكانی حیزبە كوردیان لەباشووری كوردستان.ئەوانەی كەبەیانیان دەچن بۆ وەزشكردن بۆ پاركی ئازادی،لەبنەڕەتدا بۆ ئەوە ناچن كە لەشێكی تەندروست و ڕێكیان هەبێت،بەڵكو بۆ ئەوە دەچن كەلەشیان چۆنە بەهەمان شێوە بمێنێتەوە! كەواتە هاوشێوەی بەرپرسەكانی كوردستان،كە هەوڵیان ئەوەیە،كەدۆخی كوردستان وەك خۆی بمێنێتەوە.
نوكتەكە ڕەگێكی كۆنتری هەیە،كەدەگەڕێتەوە بۆ نوكتەی مێشەمڕەكانی(مەلا مستەفا) ؛ كە گوایە جارێك لەجارەكان(مەلا مستەفا) كابرایەكی لاق قرتاو دەبینێت و لەتەنیشتی دادەنیشێت.كابراش نازانێت ئەو كەسەی لەتەنیشتی دانیشتووە (مەلا مستەفا)یە. هەڵبەتە كابرا بەختی هەبووە كە ئاگای لەوە نەبووە،چونكە ئەگەر بیزانیبا نوكتەیەكی تراژیدیتر دروست دەبوو! كابرای لاق قرتاو داوا لە(مەلا مستەفا) دەكات،كە ئەو مێشانەی لەسەر برینی لاقە قرتاوەكەی كۆبونەتەوە دووریانبخاتەوە. مەلا مستەفا،دەڵێت؛ نا، وازیان لێبێنە،چونكە ئەگەر بێت و ئەم مێشان دووربخەمەوە،كەتێر بوون و توانای هەڵمژینی خوێنی زیاتریان نەماوە،ئەوكات كۆمەڵێك مێشی تر دێن،كەبرسین و دەست دەكەن بەهەڵمژینی خوێنی لاقە قرتاوەكەت و تۆش ئازارت زیاتر دەبێت!
پارتی و یەكێتی بەدرێژای ساڵانی حوكمڕانیان ئیشیان لەسەر ئەو نوكتە بێ مانایانه كردوە. ئەوان،بۆ ئەوەی ڕێگربن لەدروستبوونی ئۆپۆزیسۆنی ڕاستەقیە هەموو هەوڵیان ئەوە بووە،كە لەكۆمەڵگا بگەیەنن كەئەوەی دوای ئەوان دێت (یان كەڕەنگە بێت)،لەئەوان گەندەڵتر و برسیی ترن.بۆ ئەوەش هەرخۆیان دانیان بەوەدا ناوە، كەگەندەڵی و بێ سەروبەرەیی هەیە، واتە خۆیان هەم حوكمڕان و هەمیش ئۆپۆزیسۆن بوون،بەڵام نهێنی نوكتەكە،لەوەدانییە كە(مەلا مستەفا) مێشەكان دووربخاتەوە،بەڵكو كابرای لاق قرتاو داوا لەمەلا مستەفا دەكات،كەبرینەكەی بۆ بپێچێت، بەڵام(مەلا مستەفا)لەوە ناگات یان نایەوێت لەوە بگات.
ئامادەی(محەمەدی حاجی مەحمود)،ئامادەیەكی نا ئاگامەندایە،جۆرێكە لەقەزا و قەدەر.ئەو نازانێت بۆ سیاسەت دەكات،لەبنەڕەتدا پێناسەیەكی سادەیی سیاسەتیش نازانێت.ئەو بەهانەیەكی پێ نییە بۆ لەناوسیاسەت بووندا . تەنانەت ناشزانێت سۆشیالیست بوون واتە چی(وەك جارێك لێدەپرسن)،یان جارێك لێدەپرسن(شەڕی ساردت كردوو؟!)،ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: بەڵێ،شەڕی وام كردووە تا كەمەررم لەبەفردا بووە! بەكورتی ئامەدەی بەڕێزیان ئامادەگیەكی تراژیدییە،یان نوكتەیەكی ترایژیدی زۆر ناخۆشە. سیاسەتكردن بۆ ئەو، هاوشێوەی وەزشكردنی كەسەكانی پاركی ئازادی وایە، بەڵام نوكتە گەورەكە لەهەموو ئەوانەدا نییە كەباسمكرد،بەڵكو لەهەوڵی(شكاتكردن) ی(گۆڕان)دایە لەم بەڕێزە،نەك لەبەر ئەوەی كەناكرێت و نەشیاوە شكاتكردن لە(محەمەدی حاجی مەحمود) بەڵكو بەپێی ئەو دروشمانەی كەگۆڕڕن بانگەشەیان بۆ دەكات،نادروستە شكاتكردن لە(محەمەدی حاجی مەحمود) چۆن؟
گۆڕان،بەدروشمی(كێشەمان لەگەڵ سیستەمەكەدایە نەك شەخس)دێته گۆڕهپانهكهوه، هەر لەوخاڵەوە ناكرێت گۆڕان شكات لە(محەمەدی حاجی مەحمود)بكات، چونكە لەبنەڕەتدا گۆڕان كێشەی لەگەڵ(محەمەدی حاجی مەحمود)دا نییە. ئەوە ڕوونە،كەبۆ (گۆڕان)بەدروشمێكی لەوجۆرەوە دێت،چونكە بڕێكی زۆری دامەزرێنەرانی گۆڕان خۆیان بەرپرسی حیزبی و حوكمی بوون، هەر لەبەر ئەوەشە گۆڕان بەدروشمی (كێشەمان لەگەڵ شەخس نییە)وە دێت، چونكە بەوشێوەیە گارهنتیەكدەدات بە(شەخسەكانی تر) بۆ ئەوەی گرنتیەك بەدەستبێنێت بۆ(شەخسەكانی خۆی). ئەگەر تەماشابكەین گۆڕان بەهەما ئەقڵیەتی(مەلا مستەفا)كاریكردووە، ئەگەر بەستایلی نوكتەكە قسەبكەم گۆڕان كێشەی لەگەڵ مێشە مڕەكاندا نەبووە و نیەتی،بەڵكو كێشەی لەگەڵ سیتەم و شێوازی مژینی خوێنەكەدا هەیە.