كاتێك كه سه‌رقاڵی نووسینی ئه‌م وتارهبووم ،هاوڕێكانم ،له‌واشنتنه‌وه، سه‌باره‌ت ئایندهی ((ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ))بۆ((ده‌نگی ئه‌مریكا)) ،پرسیاریان لێكردم ،ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چی لێ به‌سه‌ردێت ؟لایه‌نگرانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دروشمه‌كه‌یان ده‌ڵێت((ده‌مێنێته‌وه‌و،ته‌شه‌نه ده‌كات))،من كه‌ده‌مه‌وێت واقعی بم ،وازلهتهشهنهكردنهكهی دێنم و،له سه‌ر مانه‌وه‌كه‌ی ڕاده‌وه‌ستم.
سیحری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شاری ((ڕه‌قه))ی سوریانییه، ئه‌وه‌نده‌ی پایته‌خته ڕۆحیهكهیهتی كه شاڕی ((موسڵ))باكوری عێراقه. لێره‌دا به‌رله‌وه‌ی باس له قورسی وسه‌ختی سهندنهنهوهی شاری موسڵ بكه‌م له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ،ده‌مه‌وێت سه‌رنجی هاوڕێیه‌ك ڕابكێشم ،بۆئه‌وه‌ی به بیرم بهێنێته‌وه، له بۆنه‌یه‌كدا جارێكی تر ئه‌و گوتاره‌م دوووباره بڵاوبكه‌مه‌وه ،كه نزیكه‌ی ده‌ساڵێك پێش ئێستا نووسیوومه و تێید اپێشبینی ئه‌وه‌م كردووه ،شاری موسڵ ،ده‌بێته نێوه‌ندی تێكڕای كێشه‌كانی عێراق وناوچه كه!
دووڕێگاههیه بۆئه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بسه‌ندرێته‌وه :

یه‌كه‌میان :پێڕه‌وكردنی قوتابخانه‌ی ئیسرائیلی وئهمریكاییه. ئه‌ویش به‌وشێوه‌یه‌ی ته‌وقی شارهكهبدرێت و،بانگبدرێت بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سڤیل شاره‌كه چۆڵبكه‌ن. پاشان شاره‌كه به‌سه‌ختی بۆردومان بكرێت و،به‌چوارده‌وری دا بۆسهوتهڵهی سه‌ربازی دابنرێێت و،لهچهندلایهكهوه په‌لاماربدرێت. بێگومان له‌ئاكامی ئه‌م پێڕهوكاریهدا ،نه‌ك ههربهتهنهاژێرخانی شاره‌كه وێران وخاپوردهبێت ،به ڵكوپێشبینی ده‌كرێت، قوربانیه‌كانی شارهكهبهڕادهیهك بن ،ئه‌وه‌ی كه دوژمنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیشه، به‌هۆی ئهوكاولكاریهوهكه، په‌لاماری هێزێكی ئه‌مریكایی وعێراقی ده‌یخوڵقێنێت ،ببێتهلایهنگری ده‌وڵه‌تى ئيسلامى!
دووه‌میان :پێڕه‌وكردنی قوتابخانه‌ی ڕوسی ودووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپهراسیونهیه ،كه ((پۆتین))له نێوان ساڵی 1999و2000له‌گرتنه‌وه‌ی ((گرۆزنێی)) پایته‌ختی ((چیچان))دا پێڕه‌وی كرد‌و،ستراتیجه‌كه‌ی بریتی بووله‌وه‌ی : چی جوڵایه‌وه بیكوژه! ئهوهبووتهخت وتاراجی گرۆزنێی تێكدا‌و،دووباره بونیادی نایه‌وه و،حاكمێكی گوێرایه‌ڵی بۆدانا.
بیگومان ڕوسیا خۆی له‌شه‌ڕی توندڕه‌وی سونه ده‌پارێزێت .یه‌كه‌مین كه‌س كة موجاهیده‌كان دهرسیاندادابێت ،شوره‌وی كۆن بووبێت، ئاماده‌نیه بهرمیلهباروتی نوێ بهخۆیدابتهقێنێتهوه و سونه‌ی عه‌ره‌ب بكاته دوژمنی خۆی.
سێهه‌م؛ لێره‌شدا ناكرێت باس له پێڕه‌وی ڕێگای سێیه‌م بكه‌ین بۆ ڕزگاركردنی موسڵ ،نه‌ك له به‌رئه‌وه‌ی ناڕوون وشاردراوهیه ،به‌ڵكوله به‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له ستراتیجێك پێكده‌هێنێت ،كه‌كورد تێیدا زۆركاریگه‌ره، له‌ئێستادا ناكرێت به‌ئاشكرا له‌باره‌یه‌وه قسه بكرێت!
پێده‌چێت هه‌ر له‌به‌رئه‌مه ش بێت ،له م گوتاره‌دا زیاترچه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك به رچاوی خوێنهربخهم ولێبگهڕێم، خۆی ئه‌وبۆچوونه گه‌ڵاڵه بكات، به‌وپه‌ڕی هۆشیاریه‌وه له پشتیه‌وه ڕاده‌وه‌ستم. له‌نێوان ئه‌وانه‌شدا كهبهسهرهقهڵهم ناودێری ده‌كه‌م ،له مانه‌ی خواره‌وه بریتیه:
•(جۆن بۆڵتۆن) یه‌كێكه له موحافزكارهنوێكان ،له‌سه‌رده‌می (بوش) دا،باڵوێزی ئه‌مریكا به‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان .له ئیستاش دا له په‌یمانگای ((ئه‌نته‌رپرایز))كارده‌كات كهدامهزراوهیهكی لێكۆڵینه‌وه‌ی نزیكی نێوه‌ندی بڕیاری ئهمریكايیه. له‌وتارێكی ((نیۆرك تایمز))ی دا ،كه له‌ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت: سوریاوعێراق به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بوون كۆتاییان هاتووه‌و،ئاڵتهرناتیفی ((ده‌وڵه‌تی ئیسلام))یش پێكهێنانی ((ده‌وڵه‌تێكی سونه)) یه ،له‌لایه‌ن ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی و،به‌پشتیوانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له باكوری عێراق.
• به‌پێی بۆڵتۆن،ئه‌م ده‌وڵه‌ته سونیه هێزی به‌رده‌وامبوونی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌یه(13بیرله عێراق و،170بیرلهسوریا) وئه‌مه‌ش به دابه‌شكردن وڕێكهوتن له‌گه‌ڵ كوردوبهسهرپهرشتی ئه‌مریكا.
• ماوه‌یه‌ك به‌رله ئێستادهنگۆی پێكهێنانی هێزیكی عه‌ره‌بی هاوبه‌ش له ئارادابوو ،بۆدژایه‌تی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ). به‌دوایدا سیناتۆر((جۆرج مه كین))و ،سیناتۆر((لیندسی گراهام))(ئه‌ندامی لیژنه‌ی هێزهچهكدارهكان له‌ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكایی ) بانگه‌وازی پێكهێنانی هێزێكی سهدههزاركهسیان ده‌كرد، له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌و،به‌سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌مریكایی. پێموایه به‌م شێوازه ،تاڕاده‌یه‌كی زۆردیمهنه كه ئاشكراده‌بێت و بایه‌خی زیاتری گۆڕانكاریه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام بۆبهرچاوڕۆشنی سه‌باره‌ت دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ،پێویستمان به‌وه‌یه دووخاڵ به رچاوبخهین.
یه‌كه‌م:سونه‌كان ئه‌وه ناكه‌ن كه له ساڵی 2006و2008 دژبه ئه‌لقاعیده كردیان. جارێك له به‌رئه‌وه‌ی تهفرهدراون وده‌ستیان چووه به زاخدا، جارێكیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وساكه جه‌نگیان دژی ئه‌لقاعده ده‌كرد، له سه‌رزه‌مین تۆپ وتانكی ئه‌مریكایان له پشت بوو. وه‌ك ((بینگ ویست))ده ڵێت؛ ،پاڵیان به پاڵی (خێڵه گه‌وره‌كه ) وه‌بوو (كه مه‌به‌ست ئه‌مریكایه )
دووه‌م :هیچ هێزیكی سونه‌و عێراقی خۆماڵی وته‌نانه‌ت ئه‌مریكاییش،ئاماده‌نیه ناوچه‌یه‌كی گهورهوشارێكی گه‌وره‌ی دووملیون سه‌رنشینى، ڕزگاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بیده‌نه ده‌ست ئێران ومیلیشیا هاوپه‌یمانه كانی !
ڕوداوێكی گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا ڕوده‌دات و ڕه‌نگه له قه‌باره‌ی (سایكس بیكۆ)ش گه‌وره‌تربێت. ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵیوه‌شاندۆته‌وه ،له نه خشه‌ی (سایكس بیكۆ ) په‌یوه‌ندی ڕاسته وخۆی به به‌شی سونه‌وه هه‌یه، له خۆرهه‌ڵاتی عه ره‌بی دا.
ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ئێستادا ،كه سه‌نگی سونه له وناوچه یه‌دا به‌ته‌نها له‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه به‌رجه‌سته ده بێت ،هیچ هێزێك هێنده‌ی كورد سه نگین وخاوه‌ن پێگه نه بێت. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به شی سونه یه له كێكه‌كه ،به‌ڵام كورد ئێستا له سه‌رزه‌وی خاوه‌نی به شی خۆیه‌تی ، مهگهرتهنها به‌و شێوه‌یه‌ی كوردخۆی ئاماده‌ی وه‌رگرتنی به شی خۆی و،وازی كردنی ڕوڵی خۆی نه بێت !
بێگومان بارودۆخه كه پێویستی به ڕوانینی حه‌كیمانه ودووربینی هه‌یه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ،جاكه‌ی بارۆدۆخی ئێمه ،پێویستی به حیكمه‌ت ودوربینی نه بووه ؟! به‌بێ ئه‌وه‌ی به شوێن وهڵامهوهبین ،باشتره هیواداربین به‌وه‌ی كه، به تایبه‌ت له م ساته‌دا ،ئه‌گه‌ر حیكمه‌ت ودووربینیش نه بێت ،بخوازين به‌هه‌رنرخێك بووه، بیخولقێنین ودروستیبكهین !

ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی .