ئیسلام وه‌ك یه‌كێك له‌ئاینه ئاسمانیه گه‌وره‌كان، ڕه‌هه‌ندو ههڵوێستو بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌بووه‌و هه‌یه ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێك رواڵه‌ت‌و دیارده‌ی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگا، له‌وانه (ژن، فرهچنی، حیجاب، سیغه، كۆیله، ئه‌خلاق، مه‌شروباتی كحولی، مۆسیقا‌و گۆرانی‌و هه‌ندێ رواڵه‌تی تر. له‌م نوسینه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌پێی توانا‌و پشت به‌ستن به‌كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه رهههندو هه‌ڵوێستی ئه‌م ئاینه بخه‌ینه روو ده‌رباره‌ی ئه‌و رواڵه‌ت‌و دیاردانه.
ژن:
ئاینی ئیسلام دیدێكی كۆنه پهرستانهو دواكه‌وتوانه‌ی هه‌یه ده‌رباره‌ی ژن، به‌چاوی سوك سه‌یری ژن‌و رۆڵی ژن ده‌كات، ژن ئه‌كاته كۆیله‌ی پیاو، دوو ژن به‌یه‌ك شاهید ئه‌ژمار ئه‌كات، له‌میراتدا ژن نیوه‌ی پیاو وه‌رئه‌گرێت رێگه‌ی به پیاو داوه چه‌ند ژنێك بهێنێو زۆر جیاوازی تر. ئه‌م تێڕوانینه‌ی ئاینی ئیسلام ده‌رباره‌ی به‌سوك سه‌یر كردنی ژن به‌ده‌یان ئایهتو فه‌رمووده سه‌لمێنراوه، هه‌روه‌كو له‌خواره‌وه هه‌ندێك له‌و ئایهتو فه‌رموودانه راڤه ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ژن. (الرجال قوامون علی النسا‌و بما فضل الله بعچهم علی بعض وبما انفقوا من اَموالهم) واته پیاوان سه‌ردارو سه‌ركاری ژنانن (كۆمه‌ڵگای ژنان) چونكه خودا هێندێكی لههێندێكی گه‌وره‌تر كردووه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان ماره‌یی ئه‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت (ولهن مثل الذی علیهن بالمعروف والرجال علیهن درجه والله عزیز حكیم) واته ژنان مافیان له‌سه‌ر پیاوان هه‌یه، هه‌روه‌ها پیاوان مافیان به‌سه‌ر ژنان هه‌یه، به‌ڵام بۆپیاوان پله‌یه‌كی زیاتر هه‌یه، وه خودا به وزه‌و خۆشهویستو حه‌كیمه. پێغه‌مبه‌ر ئه‌ڵێت: نسائكم حرپ لكم فاتوا حرپكم أنی شئتم، واته ژنه‌كانتان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئێوه ئاره‌زوی ئه‌كه‌ن ئاوه‌ها بچنه سه‌ر كێڵگهكانتانو به‌كاری بهێنن.
- هه‌روه‌ها خودا ئه‌فه‌رموێ (والی رجلك یكون اشتیقكم وهو یسود علیك) واته ئه‌بێ پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا زاڵ‌بێت.
- هه‌روه‌ها محمد ئه‌ڵێت: (أیما مرآة ماتت وزوجها عنها راض دخلت الجنه) واته هه‌رژنێك بمرێت‌و پیاوه‌كه‌ی لێی رازی بێت ئه‌چێته به‌هه‌شت، هه‌روه‌ها خودا ئه‌فه‌رموێ (والتی تخافون نشوزهن فضوهن واجرهن فی المضاج واضربهن فان اغنكم فلا تبغو علیهن سبیلا ان الله كان علیها كبیرا) واته ئه‌وژنانه‌ی كهلهقسهو فه‌رمانتان ده‌رئه‌چن، ئامۆژگاریان بكهنو لێیان بده‌ن.
- هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت: (زین الناس حب الشهوات من النساء والبنین والقنطیر المنقطرة من الذهب والفضه والخیل المسومه واڵانعام والحرث ذلك متاع الحیاه ا‌لدین) … واته ئاره‌زوی ژن‌و مناڵ و زێر‌و زیوی زۆر و ئه‌سپی راهێنراومهڕو ماڵات‌و كێڵگه ئه‌مانه كه خۆشی ژیانن له‌به‌ر خاتری پیاو جوان‌و رازێنراوه‌ته‌وه.
- دیسانه‌وه محمد ئه‌ڵێ. (وعندهم قاصرات الطرف اتراب) واته بۆ ئه‌و پیاوه بڕوادارو خواپهرستهو به‌هه‌شتی له‌رۆژی دوایی له‌و به‌هه‌شته‌ی كه گفتیان پێدراوه ژنی وه‌هایان ئه‌درێتێ، كهچاو له‌ده‌ر نین‌و تایبه‌ت به‌خۆیانن. یان ئه‌ڵێت (كذلك وزوجناهم بحورعین) واته ئه‌وانه‌ی به‌هه‌شتین ژنی جوانی سپی‌و چاوگه‌شیان ئه‌درێتێ. له‌م ئایهتو فه‌رموودانه‌ی سه‌ره‌وه به‌ڕونی ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئیسلام چ فهزاعهتێك به‌ژن ئه‌كات، ئه‌مه فهزاعهتو كۆیله كردن‌و به‌سوك ته‌ماشا كردنی ژن له‌لایه‌ن ئاینی ئیسلامه‌وه.
فره‌ژنی:
فره‌ژنی ناههقیو غه‌درێكی تری ئیسلامه به‌رامبه‌ر به‌ژن، ئیسلام نه‌یتوانی فره‌ژنی قه‌ده‌غه بكات به‌ڵكو سنورداری كرد بۆ چوار ژن، فره‌ژنی له‌پێش ئیسلامیشدا هه‌ر هه‌بووه و به‌جۆر و شێوه‌ی جیاواز، له‌سه‌ره‌تادا له ئیسلامدا ژماره‌ی ژن دیاری نه‌كراوه و پیاو بۆی هه‌بووه ده‌یان ژنی هه‌بێت له یه‌ك كاتدا بێجگه له كه‌نیزه‌ك، بۆ نموونه حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی ئه‌بو طالیب له‌یه‌ك كاتدا نه‌وه‌د ژنی هه‌بووه بێجگه له كه‌نیزه‌ك، هه‌روه‌ها وه‌لیدی كوڕی عبداملكی خه‌لیفه شه‌ست و سێ ژنی هه‌بووه، متهوهكهلی خه‌لیفه بێجگه له‌ژنه‌كانی چوار هه‌زار كه‌نیزه‌كی هه‌بووه، پێغه‌مبه‌ر بۆخۆی نۆ ژنی هه‌بووه بیبَجگه لهكهنیزهك و ئه‌و ژنانه‌ش كه خۆیان پێشكه‌ش كردووه، دوایی له‌ئیسلامدا فره‌ژنی كه‌م كرایه‌وه و كرا به چوار ژن بێجگه له كه‌نیزه‌ك له‌كاتێكدا له ئاینی فه‌له دا فره‌ژنی قه‌ده‌غه كراوه.
دیارده‌ی فره‌ژنی له‌جیهانی مه‌سیحیدا نه‌ماوه‌و فره ژنی سزای یاسایی له‌سه‌ره. فره ژنی له‌بنچینه‌دا هۆكاری ئابوری بووه، پیاو چه‌ند ژنی زیاتر بووه، وه‌چه‌ی زیاتر بووه‌و زیاتر به‌رهه‌میان وه‌به‌ر هێناوه، چونكه له‌سه‌ره‌تادا كاری كشتوكاڵ‌و به‌رهه‌م هێنانو ئه‌ركی ژن بووه، هۆیه‌كی تر زیاد بوونی ژماره‌ی ژن بووه له پیاو پیاو زیاتر كوژراوه‌و رووبه‌ڕووی شه‌ڕو ئاژه‌ڵی دڕنده بۆته‌وه، ئه‌مه هه‌لی ڕه‌خساندووه كه پیاو به ئاسانی چه‌ند ژنێك بهێنێ. پاشان له‌قۆناغێكی تردا پیاو چه‌ند ژنێكی هه‌بووه به‌ڵام یه‌كێكیان سه‌ره‌كی بووه‌و ئه‌وانی تریش لاوه‌كی بوون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بووه كهسهروهتو سامانه‌كه‌ی پیاوه‌كه پهرشو بڵاو نه‌بێته‌وه ده‌وای مردنه خۆی بۆ مناڵانی ژنه سه‌ره‌كیه‌كه بمێنێته‌وه.
داهێنانی ئه‌م ژنه سه‌ره‌كیه زه‌مینه‌ی خۆش كرد بۆ تاكگه‌رایی واته یه‌ك ژنی‌و ئینجا ئاینی مه‌سیحی به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌م جۆره نه‌ریته‌ی به باش زانی‌و فره ژنی له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌كرد، له‌كاتێكدا كه ئینجیلهكهیان فره‌ژنی حه‌ڵاڵ كردووه. ئاینی ئیسلام چوار هۆی هێناوه‌ته‌وه بۆ فره ژنی.
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ژنه‌كه مناڵی نه‌بوو پیاو بۆی هه‌یه ژنێكی تر بهێنێ.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆی مناڵ نه‌بوونه‌كه له پیاوه‌كه بوو، ئیسلام چی ده‌ڵێت كه هیچی نه‌وتووه له‌م باره‌یه‌وه!
دووه‌م؛ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه نه‌خۆشیه‌كی كوشندهیو درێژ خایه‌نی هه‌بوو، پیاو بۆی هه‌یه ژنێكی دیكه بهێنێت، به‌ڵام ئه‌ی ئەگه‌ر پیاوه‌كه نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌ی هه‌بوو ژنه‌كه چیبكات، له ئیسلامدا ئه‌ڵێ ژنه‌كه بۆی هه‌یه ده‌وای ته‌ڵاق بكات.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر پیاو به‌یه‌ك ژن غه‌ریزه سێكسیه‌كانی تێر نه‌بوو، بۆی هه‌یه ژنێكی كه بهێنێ!. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ژنه‌كه غه‌ریزه سێكسیه‌كانی به‌یه‌ك پیاو تێر نه‌بوو چی بكات؟!
چواره‌م: له‌كاتی حه‌یزی مانگانه‌ی ژناندا پیاو بۆ ئه‌وه‌ی زینا نهكاتو جووت نه‌بێ له‌گه‌ڵ ژنی تردا بۆی هه‌یه ژنێكی كه بهێنێ. یان ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ژنان له‌كۆمه‌ڵدا له‌پیاو زیاتر بوو، پیاو بۆی هه‌یه ژنی تر بهێنێ، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پیاوان له ژنان زیاتر بوو، ژنان بۆیان هه‌یه چه‌ند پیاوێكی تریان هه‌بێت؟!
لهقورئاندا هاتووه ئه‌ڵێت (فانكحوا ماطاب لكم النساء مثنی وثلث ورباع) واته ئه‌و ژنانه‌ی كه دڵخوازی خۆتانن دوو دوو سێسێو چوار چوار بهێنن، هه‌روه‌ها لهقورئاندا هاتووه ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌بن له‌نێوان ژنه‌كانتاندا ئه‌وه كه‌نیزه‌ك بگرن (فان خفتم اڵا تعدلو فواحده او ماملكت أیمانكم). چونكه له‌ڕوانگه‌ی محمد‌و ئیسلامه‌وه كه‌نیزه‌ك مرۆڤ نه‌بووه‌و كۆیله بووه‌و وه‌كو مه‌ڕوماڵات كڕین‌و فرۆشتنی پێوه‌كراوه، بۆیه دادوه‌ریش نه‌بن له‌ئاس كهنیزهكهكانتان ئاساییه. به‌م شێوه‌یه ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه ئیسلام چه‌ند به‌چاوێكی سووكئ بێ نرخ‌و كۆیله ئاسا سه‌یری ژنی كردووه‌و رۆڵی ژنی سووك‌و فه‌رامۆش كردووه.
حیجاب:

له‌سه‌ره‌تادا له ئیسلامدا حیجاب نه‌بووه، حیجاب له ئیسلامدا له ئه‌سڵدا بۆ داپۆشینی دهمو چاوو سنگ‌و مه‌مكی ئافره‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ژنه ئازاد‌و سه‌ربه‌سته‌كان بووه له ژنه كه‌نیزه‌ك‌و كۆیله‌كان.له‌ئه‌نجامی هه‌ر شه‌ڕو هێرشێكدا كه موسڵمانه‌كان كردویانه‌ته سه‌ر گهلامی غه‌یری موسڵمان، هه‌رچیه‌كیان گرتووه حه‌ڵاڵ بووه بۆیان لهماڵو موڵك‌و سهروهتو سامان‌و ژن‌و منداڵدا، ژن‌و كچه‌كانیان كردۆته كه‌نیزه‌ك‌و دیل‌و كۆیله كه‌به ئاره‌زوی خۆیان كاریان پێكردوونو چهوساندویاننهتهوهو ئازاریان داون‌و كاری سێكسیامن له‌گه‌ڵ كردوون.
بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ژنی ده‌وڵه‌مه‌ندو خوا پێداوهكانو ژنه ئازاده‌كان له‌ژنه كۆیله‌كان حیجابیان داهێنا بۆ ژنه ئازاده‌كان كه بیپۆشن بۆ جیاكردنه‌وه‌یان له ژنه كۆیله‌كان كه هه‌میشه جێگه‌ی ده‌ست درێژی‌و ئازاردان‌و چهوساندنهوهبوون.
واته حیجاب بۆ ژنه كۆیله‌و كه‌نیزه‌كه‌كان نه‌بووه له‌كاتێكدا كه ئه‌وانیش ژن بوون، كه‌واته پێش په‌یدابوونی ژنی كۆیله‌و كه‌نیزه‌ك حیجاب نه‌بووه، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه خۆ ئێستا له ئیسلامدا ژنی كه‌نیزه‌ك‌و كۆیله نه‌ماوه تا به حیجاب جیابكرێته‌وه له ژنه ئازاده‌كان، كه‌واته پۆزشی مانه‌وه‌ی حیجاب نه‌ماوه‌و ئه‌و ئایهتو فهرموودایهی به‌و بۆنه‌یه‌وه هاتووه ئێستا به‌سه‌ر چووه‌و باوی نه‌ماوه.
هۆیه‌كی تری په‌یدا بوونی حیجاب بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه ژینگه بیابانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب به‌رده‌وام بۆ ژیانی مرۆڤه‌كان ناله‌بارو نه‌گونجاو بووه به‌هۆی پله‌ی به‌رزی گه‌رماو بیبانو وشك‌و برینگی ناوچه‌كه‌و ره‌شه‌باو گهردهلولو تهپو تۆز، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م له‌م دورگه‌یه‌دا به‌شێوه‌ی عه‌شیره‌تی پرژو بڵاو له‌هه‌ندێ شوێندا ژیاوه، ئیستاش ناهچهیهكی فراوان هه‌یه كه پێی ئه‌ڵێن (ربع الخالی) واته چاره‌كێكی ناوچه‌كه چۆڵه لهبیهر وشكی‌و بیابان‌و بێ ئاوی. به‌هۆی ئه‌و وه‌زعه‌ی نیمچه دورگه‌یه عه‌ره‌بستان، عه‌ره‌به‌كان بۆ خۆپاراستن له تهپو تۆز‌و چه‌وو لمی ورد‌و سوتێنه‌ر كه‌ده‌چنه نێو لووت‌و گوێ‌و چاوی مرۆڤه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ه‌چنه قژی مرۆڤه‌وه، بۆیه مرۆڤه‌كان بۆ خۆپاراستن به‌كاریان هێناوه.
كه‌واته به‌كارهێنانی چه‌فته‌و عهگاڵو عه‌باو چارشێو به‌هیچ جۆرێك مه‌به‌ستی ئاینی له‌دواوه نه‌بووه. ته‌واوی مێژوو نووسان جه‌ختیان كردۆتوه كهلهبنهرهتدا له‌نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا حیجاب نه‌بووه‌و سێكسیش بێ قهیدو شه‌رت كراوه.
كاتی خۆی له‌عه‌ره‌بستانی نیمچه دوورگه‌دا ژن هه‌ندێكجار ده‌یان هاوسه‌ری هه‌بووه‌و كاتێكیش منداڵی ئه‌بوو كه‌سانێك هه‌بوون كه پێیان ئه‌وترا (روخسار ناسه‌كان) و نیشانی ئه‌وانیان ئه‌داو ئه‌ویش بڕیاری ئه‌دا كه كه‌منداڵی كام هاوسه‌ره یان مێرده!
كه‌واته ژنێك كه‌ده‌یان مێردی ههبووبێو بێ قهیدو شه‌رت سێكسی كردبێت، هیچ پێویستی به‌وه نییه ئه‌ندامه‌كانی له‌شی بشارێته‌وه. ته‌نانه‌ت (مه‌لیك حسێنی) ئه‌رده‌ن گوتوویه‌تی؛ كاتی خۆی لەناو ژنانی عه‌ره‌ب باو بووه كه سنگی خۆیان ئاوه‌ڵاكردووه، ته‌نانه‌ت پاراستنی په‌رده‌ی كچێنی به‌جۆرێك باوه‌ڕی دواكه‌وتوانه له‌قه‌ڵه‌م دراوه، هه‌ر بۆیه په‌چه‌و ڕووبه‌ندو عه‌باو حیجاب‌و پاراستنی په‌رده‌ی كچێنی له‌و باوه‌ڕه چه‌وتانه‌ی ئیسلامن، كه بۆماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده له‌مێشكی مرۆڤه‌كاندا چه‌سپیووه.
سیغه، موتعه،یان زه‌واجی كاتی
بریتیه له ژنهێنانێكی كاتی یان ڕابواردنێكی كاتی به‌رامبه‌ر به مه‌بله‌غێك پاره كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون، ماوه‌كه‌ی سه‌عاتێك یان دوان، رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێك، ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریشدا هه‌بووه‌و حه‌ڵاڵی كردووه به‌ڵام دوایی حه‌رامی كردووه.پێغه‌مبه‌ر شه‌ش جار حهڵاڵو حه‌رامی كردووه، دوا حار عومه‌ری كوڕی خه‌تاب حه‌رامی كردووه. دوو مه‌رج هه‌یه بۆ سیغه كردن یاخود زه‌واجی كاتی1 ماره‌یی هه‌رچه‌ندێك بێت گرنگ نییه‌و له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون.2 كات، كاته‌كه‌ش گرنگ نییه چه‌ند بێت له‌یه‌ك سه‌عاته‌وه تا چه‌ند هه‌فته‌و مانگ‌و ساڵ، له‌ئاینی ئیسلامدا موتعه یان سیغه شه‌رعییه‌و رێگه پێدراوه به‌و دوو مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه.
هیچ ئایهتو فه‌رمووده‌یه‌ك نییه لهقورئاندا قه‌ده‌غه‌ی كردبێت، له ڕاستیدا جۆرێكه لهلهشفرۆشیو فاحیشه بغاو، هه‌رچه‌نده موحەمەد چه‌ند جارێك قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌و دوای تر رێگه‌ی پێداوه، وشه‌ی (موتعه) یانی خۆشی‌و ڕابواردنو له‌زه‌ت چێشتن، موتعه‌ش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه له‌وانه: موتعه‌ی حه‌ج كه‌كاتی چوونیان بۆ حه‌ج كراوه، هه‌روه‌ها موتعه كاتی جهنگو شه‌ڕو شۆڕه‌كان. شایانی باسه پێغه‌مبه‌ر بۆخۆشی موتعه‌ی كردووه. موتعه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو خه‌لیفه ئه‌بو بهكریشدا هه‌ر هه‌بووه‌و دوایی تر عومه‌ری كوڕی خه‌تاب قه‌ده‌غه‌ی كرد.
هه‌رچه‌نده لێكۆڵهرهوانو زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (موتعه) هاوڕا نین و زۆربه‌یان ڕایان وایه كه موتعه بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر موحەمەد ڕه‌واو شه‌رعی بووه به‌ڵام بۆ سه‌رده‌می ئێستا نابێ‌و گونجاو نییه. مه‌سه‌له‌ی مهتعه له ئیسلامدا مشت و مڕێكی زۆری له‌سه‌ره‌و نیقاشێكی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كراوه، كه ئایا حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه؟ له‌لای سوننه‌كان حه‌رامه‌و ناكرێ، به‌ڵام له‌لای شیعه كان حه‌ڵاڵه‌و ڕایان وایه كه موتعه خێرێكی ئێجگار گه‌وره‌یه كه بكرێ‌و پشتیان به قسه‌ی ئیمامه‌كانیان به‌ستووه.
موتعه هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا هه‌بووه‌و له‌سه‌ر ده‌می خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌میشدا هه‌بووه‌و حه‌ڵاڵ بووه، ته‌نانه‌ت تا شه‌ش ساڵی فه‌رمان ڕه‌وایی خه‌لیفه‌ی دووه‌م هه‌ر هه‌بووه‌و دوایی قه‌ده‌غه‌ی كردووه له‌به‌ر گیروگرفتی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌له‌م دیارده‌یه بۆتوه، وه‌كو بوونی مناڵ‌و پاره‌ی له‌ش فرۆشیهكهو كێشه‌ی تریش.
ڕهوشتو ئه‌خلاق:
ئه‌خلاق هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئاینه‌وه نییه، ئاین‌و ئه‌خلاق دووشتی جیاوازن، زۆر كهسو گروپ‌و كۆمه‌ڵ هه‌ن ئاینیان نییه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه ئه‌خلاقیان نییه هه‌مووكه‌س ئه‌خلاقی هه‌یه به‌ڵام هه‌موو كه‌س ئاینی نییه یان باوه‌ڕی به ئاین نییه، نزیكه‌ی له‌سه‌دا سی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی بڕوایان به هیچ ئاینێك نییه به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌خلاقیشن.
ئه‌خلاق به‌شێكه لهكهلتورو نزیكه له هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، ئه‌خلاقیش به‌پێی سه‌رده‌م و قۆناغ و وڵات‌و كۆمه‌ڵگاكان ئه‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ی لای مرۆڤێكی ڕۆژئاوایی ئه‌خلاق نیشتمانه، ئیشكردنه، دڵسۆزه یان كۆمه‌ڵێك به‌های جوانی تره، به‌ڵام ئه‌خلاق لای مرۆڤی موسڵمان زۆرتر په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی نەریتی ئاینی‌و شوره‌یی ئافره‌ته‌وه هه‌یه، هه‌روه‌كو ئه‌خلاق به‌پێی وڵات‌و كۆمه‌ڵگاكان ئه‌گۆڕێت به‌پێی قۆناغ‌و سه‌رده‌مه‌كانیش ئه‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌مه‌كانی ناوه‌ڕاستدا به ئه‌خلاق ئه‌ژمار كراوه، ئێستا هه‌مان مهفهومو مانای نییه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
كۆیله:

ئاینی ئیسلام كۆیله كردنی ئاده‌میزادو سیستمی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌باته سه‌ر ئیراده‌ی خوداوه‌ندو بیانوو بۆ سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌یكاته ئه‌و چاره‌نوسه‌ی ناشَێ ئاده‌میزاد سه‌رپێچی لێ بكات. هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی یاسایه‌ك خواوه‌ند بڕیاری له‌سه‌ردابێ له‌چاره‌ی ئاده‌میزادی نوسیبێت، سه‌رپێچییه له ئیراده‌ی ئه‌وو ده‌رچوونه له‌پره‌نسیپه‌كانی شه‌ریعه‌ت.
ئەو ئایه‌تانه‌ش لهقهرئاندا باسی ئازادكردنی كۆیله ده‌كه‌ن سزای ئابورینو موسڵمانی خاوه‌ن كۆیله‌ی پێ چاوترسێن ده‌كرێت، سزایه‌كن بۆ ئه‌وه دانراون موسڵمانی خاوه‌ن كۆیله سه‌رپێچی له ڕێ و ڕه‌سمی ئاین نه‌كه‌ن، نه‌ك له‌به‌رخاتری كۆیله، بۆنمونه؛ هه‌ركه‌سێ سوێنێكی درۆی خوارد ده‌بێ كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكات، هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ڵه كه‌سێكی كوشت ده‌بێ كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكات. له‌هیچ ئایه‌تێكی قورئاندا كه‌سه‌رچاوه‌ی شه‌ریعه‌ته باس له‌حه‌رامكردنی كۆیله نه‌كراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه داوا له موسڵمان ده‌كرێ ئه‌وه‌ی سامانی زۆری هه‌یه به‌شی كۆیله‌و ژێرده‌سته‌كانی خۆیان نه‌ده‌ن.
پێغه‌مبه‌ر موحەمەد خۆشی له‌به‌رامبه‌ر كۆیله‌یه‌ك هه‌وڵی ئازادبوونی دابێت هه‌ڵوێستی تایبه‌تی هه‌بووە، ئه‌وه‌تا دەڵێت : سێ كه‌س شایه‌نی ئه‌وه نین قسه‌یان له‌باره‌وه بكرێ، ئه‌و پیاوه‌ی له‌كۆمه‌ڵدا گۆشه‌گیر ده‌بێ، ئه‌و كه‌سه‌ی له ئیمام یاخی دهبێو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه ده‌مرێ، كۆیله‌یه‌ك لهخاوهنهكهی ههڵهاتبێێت و بهههڵاتوویی مردبێت، یاخود سێ كه‌س نوێژیان قبوڵ نییه‌و شته چاكه‌كانیان ناگاته ئاسمان، یه‌كه‌میان ئه‌و كۆیلهیهی لهخاوهنهكهی هه‌ڵاتبێ مه‌گه‌ر بگه‌رێته‌وه بۆلای خاوه‌نه‌كه‌ی.
له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین كه هه‌م ده‌وڵه‌ت وه‌كو داموده‌زگایه‌كی سیاسی، هه‌م تاكه‌كه‌س له‌سیستمی ئیسلامدا مافی ئه‌وه‌یان هه‌بووه خاوه‌نی كۆیله بن‌و چه‌ندیان بوێ كۆیله رابگرن. له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئهمهویهكاندا كۆیله‌ی نێرینه له‌و مافه‌ش بێبه‌ش درا كه‌سروشت پێی به‌خشیووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلام كهلهدهربارو حه‌ره‌مسه‌را پێویستیان به‌هێزی كاری كۆیله ده‌بوو به‌شێوه‌ی دهستو پێوه‌ندو خزمه‌تكار ڕایان ده‌گرتن، به‌ر له‌هه‌موشتێك ده‌یان خه‌ساندن، له‌مه‌وه دیارده‌ی خه‌ساندنی كۆیله‌یان كرده نه‌ریتێكی باو له‌كۆمه‌ڵدا په‌یڕه‌و ده‌كرا. خه‌لیفه مه‌عاویه یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتداره كه كۆیله‌ی بهخهساوی له حه‌ره‌مسه‌را راگرتووه.
له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كانیشدا ئه‌م نه‌ریته نه‌ك هه‌ر په‌یڕه‌وی كراوه بگره په‌ره‌شی پێدراهوه ، بهنمومه لهحهرهمسهرای خه‌لیفه (موقته‌دیر) دا یانزه هه‌زار كۆسلهی خه‌ساوی تیابووه، ئه‌مه بێجگه لهكۆیلهی ژن كه هه‌م كاری به‌رهه‌م هێنانی پێ سپێردراوه‌و هه‌م لهدهربارو حهرهمسهراو مابی ده‌وڵه‌مه‌نداندا كه‌نیزه‌ك‌و كاره‌كه‌ر بوون، گومان لەوه‌دا نییه كهكۆیلهی ژن هۆیهكسش بووه بۆ رابواردن‌و له‌زه‌ت لێوه‌رگرتن. (كۆمه‌ڵگه له‌سایه‌ی خه‌لافه‌تدا) . موحەمەدی پەیامبەری موسوڵمانان كه‌هاتووه نه‌یتوانیووه هه‌ندێك داب‌و نه‌ریت كه‌پێشتر له‌نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا هه‌بووه قه‌ده‌غه بكات، وه‌كو كۆیلهداریو كه‌نیزه‌ك، له‌هیچ قۆناغ‌و سه‌رده‌مێكی ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كاندا ، له‌هیچ سورهتو ئایهتو حه‌دیسێكدا كۆیله حهرامو قه‌ده‌غه نه‌كراوه.

كۆیله له‌م رێگایانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وت : دیله‌كانی شه‌ڕو جه‌نگه‌كان ده‌كران به‌كۆیله، واته كۆیله په‌یدا كردن ده‌بووه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕو ههڵمهتو په‌لامار بۆسه‌ر هۆزه‌كانی سه‌ره‌تایی، ئه‌وانه‌ی قه‌رزار دهبوونو توانای قه‌رز دانه‌وه‌ی نه‌بوو ده‌كرانه كۆیله، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجام ده‌دا ده‌كرانه كۆیله. هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بستانی به‌ر له ئیسلام كۆیلایه‌تی تێیدا سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه به‌ڵام هاتنی ئیسلام هیچ سنورێكی بۆ كۆیلایه‌تی دانه‌ناوه‌و ته‌نانه‌ت شه‌خسی پێغهمبهرەکەشیان خۆی خاوه‌نی كۆیله بووه! له‌به‌ر ئه‌وه كۆیله ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشی به ئیسلام بهێنایه هه‌ر ئازاد نه‌ده‌كرا ،ئازاد كردنی كۆیله له‌سایه‌ی سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلامدا به‌ند بووه به‌چه‌ند حاڵتێكهوهو كه قورئان شهرتو شروتی بۆ داناوه.
مۆسیقا‌و گۆرانی‌و میوزیك ژه‌ن:
بۆچوونی زۆرێك له لێكۆڵه‌ره‌وان وایه كه ئهدهبو شیعر له سروته ئاینیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، ته‌نانه‌ت (هێربه‌رت سپینه‌ر) پێی وایه زانینیش وه‌ك ئه‌ده‌ب له كاهینه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه‌و په‌ره‌ی سه‌ندووه. ده‌توانین بڵێین كه ژه‌نینی مۆسیقاش به ئامێره مۆسیقیهكانو شانۆش له‌سه‌ماوه كه‌وتونه‌ته‌وه، ژه‌نینی مۆسیقاش له‌وه‌وه هاتووه مرۆڤ ویستویه‌تی ئه‌و سه‌مایه‌ی ئه‌یكات بڕگه بڕگه‌ی بكات‌و ده‌نگی لهگهڵدابێتو به‌هێزی بكات. هه‌روه‌ها ئاره‌زوی كردووه له‌رێی ده‌نگه دهنگو هه‌راو قیژه‌وه هاوسه‌نگی ئه‌و خرۆشانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ستی نیشتمانی یان سێكسدا زیاتر بووروژێنێت، ئامێره‌كانی مۆسیقا‌و ژه‌نین سه‌ره‌تا ئاستێكی سنورداریان هه‌بووه.
مۆسیقا‌و گۆرانی‌و ژه‌نین له‌ئیسلامدا به‌ته‌واوی حه‌رام كراوه‌و ته‌نانه‌ت ئیسلام رای وایه ئه‌وانه‌ی مۆسیقا لێ دهدهنو گۆرانی ده‌ڵێن له‌قیامه‌تدا لهگۆڕهكانیان دێنه ده‌ره‌وه‌و وه‌كو سه‌گ ئه‌وه‌ڕن. ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وتویه‌تی؛ ئه‌وكه‌سه‌ی كهدرههمێك ده‌دات به میوزیك ژه‌نێك یان درهه‌مێك به ئه‌هلی ساز‌و ئاواز بدات گوناهی ئه‌وكه‌سه له‌لای خودا قورستره له‌و كه‌سه‌ی حه‌فتا جار چووبێته لای دایكی…له‌كاتێكدا له ئاینه‌كانی تری وه‌كو هیندۆسیو زه‌رده‌شتی‌و مانی‌و بوزیو داویو شهنتۆیو چینی‌و هوودیو مه‌سیحدا به‌به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ئاینه‌كانیان دهزاننو ته‌نانه‌ت بهپیرۆزیشیان دهزاننو له‌مه‌راسیمه ئاینیه‌كانیاندا مۆسیقا‌و گۆرانی ده‌ڵێن.
مه‌ی خواردنه‌وه
له‌سه‌ره‌تادا له‌ئیسلامدا مه‌ی خواردنه‌وه حه‌رام نه‌بووه‌و مه‌شروباتی كحولی خوراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان به‌سه‌رخۆشی نوێژیان ئه‌كردو نوێژیان به‌هه‌ڵه ئه‌خوێند، ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه (ولاتقربوا الصلات وانتم سكاری) واته كاتێك سه‌رخۆش ئه‌بن نوێژ مه‌كه‌ن یان له‌نوێژكردن نزیك مه‌كه‌ونه‌وه، دوایی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی زۆر‌و سه‌رخۆش بوون‌و كردنی هه‌ڵه‌و كرداری نابه‌جێ ئایه‌تێكی تر هاته خواره‌وه به‌یه‌كجاری خواردنه‌وه‌و مه‌شروب قه‌ده‌غه كرا.
سه‌رچاوه‌كان
* كۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا، فوواد مجید میسری، چاپی دووه‌م 2000 ، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
* ئاین‌و ئازادی بیروڕا، عبدالرحمن مونیف، وه‌رگێڕانی عوسمان حه‌سه‌ن شاكر، ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادیران، 2010.
* عهلمانیهتو ئاین، عهقڵو شه‌ریعه‌ت، زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆی مه‌ده‌نی، ئومێد قه‌ره‌داغی سلێمانی 2010.
* توندڕه‌وی ئاینی له جیهانێكی گۆڕاودا، ئهلعهفیف ئه‌لئه‌خزه‌ر، سه‌لاح عیسا‌و…..، وه‌رگێڕنی حسن یاسین، 2013 سلێمانی، ئه‌كادیمیای هۆشیاریو پێگه‌یاندنی كادران،
* ئیسلام‌و مۆدێرنی سیاسی، مۆریس باربیه، وه‌رگێڕنی ئه‌كره‌می میهرداد، ئه‌كادیمیای هۆشیاریو پێگه‌یاندنی كادران، 2012 سلێمانی.
* توندوتیژیو پیرۆزی‌و سێكس له میتۆلۆژیای ئیسلامدا، تركی علی ئهلرهبیعو، وه‌رگێڕانی ئاوات محمد 2007 سلێمانی.
* ئیسلام‌و مۆدێرنه، ئیسلام له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری عه‌لمانیه‌تدا، وه‌رگێڕنی عوسمان حه‌سه‌ن شاكر، نووسینی محمد ره‌زا شالگونی، 2001 سلێمانی.
* Islam and observances. Seven Edition 2003 london . Cuesar E. Farah. Ph.d. university of minneota.
* The Koran . Penguin classics . translated with notes by N.J. Dawood . London 1959.
* IOslam For Beginners . N. I. Matar . London 2001.