نوسینی: میشێل جه‌نته‌ر[*]
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه
هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورد له توركیا شتێكی نوێ نییه، به‌ڵكو له 27 ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1978 ه‌وه، واته هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، به‌رده‌وامی هه‌یه. خه‌باتی چه‌كداری ئه‌م پارته له15 ی ئۆگه‌ستی ساڵی 1984 ه‌وه ده‌ستپێكردوه. به درێژایی هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌یش، ئامانجی په‌كه‌كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ماركسی سه‌ربه‌خۆ بووه (له بری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه ئێستا هه‌یه) بۆ دانپیانان به مافه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كهلتوریهكانی كورد له نێو توركیایه‌كی نامهركهزیدا.
به‌ڵام توركیا هه‌میشه په‌كه‌كه‌ی به بزوتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌مداوه، هاوپه‌یمانه‌كانیشی، واته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌م پێناسه و ده‌ستنیشانكردنه ڕازیبوون. هه‌ر بۆیه تا ئه‌م دواییانه‌ش له‌زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ سه‌قامگیركردن و چه‌سپاندنی ئاشتی، به ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، به‌بێ هیچ جۆره هه‌نگاونانێكی كردهگیانه بۆ ڕیفۆرمی سیاسی كه سوودێكی ئه‌وتۆی بۆ پێشخستنی دۆزه‌كه هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا و به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه په‌كه‌كه چه‌ندین جار ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندوه، به‌و هیوایه‌ی
ببێته هه‌وڵێك بۆ دانوستانی ئاشتی. لێ توركیا زۆرینه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پشت گوێخستووه و زیاتر به نیشانه‌ی لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتی و شكستێكی چاوه‌ڕوانكراو و نزیكی په‌كه‌كه‌ی زانیوون. جگه له‌و هه‌وڵه ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه نه‌بێت كه له مارسی 1993 دا درا، كاتێك وا ده‌ركه‌وت سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی توركیا تورگوت ئۆزال یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی په‌كه‌كه بۆ دانوستان قبوڵبكات. به‌ڵام مه‌رگی له‌ناكاوی ئۆزال له 17 ی ئه‌پریلی 1993 دا كۆتایی به‌م هه‌وڵه هێنا، ته‌نانه‌ت شه‌ڕ و پێكدادانێكی قورسیشی به دوادا هات.
دواجار زیادكردنی فشاری سه‌ربازی توركیا له كۆتایی 1990 دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌كه‌كه (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) له ئۆكتۆبه‌ری 1998 دا به زۆره‌ملێ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له سوریا، ده‌ربكرێت. تا دوا جار له 15ی فێبریوه‌ری 1999 دا له لایه‌ن جه‌ندرمه‌كانی توركیاوه له نایروبی، له كینیا ده‌ستگیركرا. له‌و كاته‌دا وا دیاربوو به‌ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان كێشه‌كه كۆتایی دێت. ئه‌وه بوو جارێكی تر په‌كه‌كه ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یانده‌وه و هێزه‌كانی خۆی له توركیا كشانده‌وه و به‌ره‌و شاخه سه‌خت و دوردهستهكانی قه‌ندیل له باكوری عێراق ڕوه‌و سنووری ئێران، هه‌ڵكشا. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا به‌رده‌وام بوو له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌كه‌كه بۆ دانوستان و داوای لێده‌كردن چه‌ك دابنێن و خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه. له هاوینی 2004 دا سه‌رله‌نوێ توندوتیژی ده‌ستی پێكرده‌وه و تا ده‌هات زیاتریش په‌ره‌ی ده‌سه‌ند، به ڕاده‌یه‌ك كه له 2012 دا ڕێژه‌ی كوشتاری جه‌نگه‌كان گه‌يشته ترۆپك، گه‌یشته ئاستێك كه له بیست ساڵی ڕابردوودا بێ وێنه بوو.
به‌ڵام وا پێده‌چو هاوینی 2009 كێشه‌ی كورد له توركیا به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن بچێت كاتێك حكومه‌تی فه‌رمانڕه‌وا (داد و گه‌شه‌پێدان \ ئاكه‌په) به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران (ره‌جه‌پ ته‌یب ئه‌ردۆغان) و سه‌رۆك (عه‌بدوڵا گیول) بانگه‌شه‌یان بۆ كرانه‌وه‌ی كوردی یا ده‌ستپێشخه‌ری كوردی كرد، هه‌وڵێك كه به (ده‌ستپێشخه‌ری كرانه‌وه‌ی دیموكراتی) ناوده‌برێت. گیول ڕایگه‌یاند: (گه‌وره‌ترین كێشه له توركیادا پرسی كورده، له ئێستایشدا هه‌لێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه نابێت به فیڕۆ بڕوات و له ده‌ست بچێت). ئه‌ردۆگان پرسی: (گه‌ر توركیا ووزه، بوجه، ئاشتی و گه‌نجه‌كانی بۆ (دژایه‌تیكردنی) تیرۆریزم به‌كار نه‌بات، گه‌ر توركیا ئه‌م بیست و پێنج ساڵه‌ی ڕابردووی له‌و كێشه‌یه‌دا به فیڕۆ نه‌دایه، داخۆ ئه‌مڕۆ له كوێ ده‌بووین؟).
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هێشتا خودی په‌كه‌كه هه‌ر له لایه‌ن سه‌ركرده دیلكراوهكهیهوه (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) به‌ڕێوه‌ده‌برێت. به‌كورتی، توركیا كرانه‌وه‌ی كوردیان به جدی وه‌رگرت و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌م قسه و باسانه بوونه هۆی دروستبوونی گه‌شبینییه‌كی زۆر.
ئه‌ی چی ڕوویدا؟ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م گوتاره ڕاڤه‌كردنی هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی حكومه‌تی توركیایه بۆ كرانه‌وه‌ی كوردی له ساڵی 2009 دا، هه‌روه‌ها دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌وڵ له كۆتایی 2012 دا.
كێشه‌كان
به كورتی، پاش ڕاگه‌یاندنه سه‌ره‌تاییه‌كه بۆ كرانه‌وه‌ی كوردی، ده‌ركه‌وت كه حكومه‌تی ئاكه‌په به باشی بیری له پرۆسه‌ی كرانه‌وه كوردیه‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها كارامه و لێهاتوویش نه‌بووه له جێبه‌جێكردنیدا.
پێشنیاری تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه نه‌بوو. له‌وه‌ش زیاتر، سه‌رهRای هه‌وڵی ئاكه‌په بۆ پشتگیریكردنی
كرانه‌وه‌ی كوردی، هه‌رسێ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌م هه‌وڵه‌یان ڕه‌تكرده‌وه. له ڕاستیدا پارتی گه‌لی كۆماری (كهمالیستهكان یان نه‌ته‌وه‌ییه‌كان) ئاكه‌په‌یان به (جوداخواز) تۆمه‌تباركرد: به‌وه‌ی كه ملكه‌چه بۆ ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه، دژ به یه‌كێتی توركیایه، ده‌بێته هۆی جیاكاری ئه‌تنی له نێوان كورد‌و توركدا، به‌كرێگیراوی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌وه‌یه و ته‌نانه‌ت خیانه‌تیش له وڵات ده‌كات. له كاتێكدا مه‌هه‌په (توركه ناسیۆنالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان) ڕایگه‌یاند كه ئاكه‌په مه‌ترسیدارن و به بێده‌سه‌ڵات و ناپاك تۆمه‌تباریكردن. ته‌نانه‌ت دهتهپهیش شكستی هێنا له‌وه‌ی به‌شداری ئه‌م پرۆسه‌یه بكات. له‌م لایشه‌وه ئه‌ردۆگان ترسا و سڵه‌میه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌شێت هه‌ر هه‌وڵێكی تر بۆ كرانه‌وه‌ی كورد زیان به بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه توركیه‌كه‌ی و هیوای داهاتووی به سه‌رۆكایه‌تی بگه‌یه‌نێت.
(گروپى ئاشتی) په‌كه‌كه له 18 ی ئۆكتۆبه‌ری 2009 دا، هه‌وڵیدا سی و چوار ئه‌ندامی په‌كه‌كه له باكوری عێراقه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ توركیا، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ش له باربرا. كاتێك كه ئه‌م كوردانه گه‌ڕانه‌وه، له سنوری خاپور و دواتریش له دیاربه‌كر به‌خێرهاتنێكی گه‌رم كران و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشوازیان لێكرا. ئه‌م ئاهه‌نگانه له سه‌رتاسه‌ری توركیا په‌خشكران و ده‌ركه‌وت كه ده‌وڵه‌تی هه‌راسانكردوه، ته‌نانه‌ت توركه ڕاستڕهوهكانیش ئه‌م كاره‌یان وه‌ك جۆرێك له شكۆی سه‌ركه‌وتنی په‌كه‌كه بینی و لێكدایه‌وه. ئه‌م كاره‌ی گروپی ئاشتی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه حكومه‌تی توركیا به باشی بیری له جێبه‌جێكردنی كرانه‌وه‌ی كوردی نه‌كردۆته‌وه و ناتوانێت به‌ڕێوه‌ی ببات، چ جای لێكدانه‌وه و پێشبینیكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی.
پاشتر و له 11 ی دیسه‌مبه‌ری 2009 دا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له دادگای ده‌ستوریدا له مه‌سه‌له‌كه كۆڵرایه‌وه، كه‌چی له ناكاو چالاكی سیاسی له ده‌ته‌په قه‌ده‌غه‌كرا به هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه. هه‌رچه‌نده ده‌ستبه‌جێ به‌ده‌په شوێن و پێگه‌ی ده‌ته‌په‌ی گرته‌وه. دیاره نه‌ده‌كرا فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی سیاسی ده‌ته‌په له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له كاتێكی خراپتردا بدرایه، چونكه ده‌بوه ناپاكی و و جۆرێك له خیانه‌ت له پرۆسه‌كه، واته پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی توركیا به ڕوی كوردا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، زیاتر له هه‌زار ئه‌ندامی ده‌ته‌په و چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی دیاری كورد به بیانوی پشتگیری‌یان له په‌كه‌كه، ده‌ستگیركران و خرانه ژێر چاودێرییه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی گورزێكی كوشنده‌ی تر بوو كه له پڕۆسه‌كه وه‌شێنرا. ده‌موده‌ست له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا توڕه‌یی و بێزارییه‌كی زۆر دروستبوو كه دیسان ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك ده‌بینرا بۆ سه‌رله‌نوێ داخرانه‌وه‌ی كرانه‌وه به ڕوی دۆزی كوردا. به‌و مانایه‌ی كه هه‌مو ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی له‌و كرانه‌وه‌یه هه‌بوون، هیچیان لێ سه‌وز نه‌بوو، بگره جارێكی تر ته‌واوی پرسی كوردیان له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی داخراودا بهندكردهوه.
له مای 2010 دا، كۆنگرێسی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) كه باڵێكی په‌كه‌كه‌یه، ڕایگه‌یاند كه له ئه‌پریلی 2009 دا زیاتر له 1500 سیاسی، پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، نوسه‌ر، هونه‌رمه‌ند و سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ستگیركراون. سه‌رباری ئه‌وه‌ش 4000 مناڵ ڕاپێچی دادگا كراون و 400 له‌و منداڵانه‌ش به تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان له خۆپیشاندانه‌كاندا، خراونه‌ته زیندانه‌وه. عوسمان بایده‌میری كه یه‌كێكه سه‌رۆكه به‌ناوبانگه‌كانی كورد و باژێڕوانی دیاربه‌كره، له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دا بوو كه بڕیاربوو ڕاپێچى دادگا بكرێت ((به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامه له ڕێكخراوێكی تیرۆرستیدا)) له كاتێكدا موحه‌ره‌م ئه‌ربی (سه‌رۆكی پێشوی گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركی) دهستگیركرابووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریكی (جێس هێس) له سه‌ر ڕاپۆرته ڕهخنهیهكانی سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤی كورده‌كان، ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌كان
له 12 ی جونی 2011 دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌كانی په‌رله‌ماندا ئاكه‌په به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی (%50) ی ده‌نگی خه‌ڵكی به‌ده‌ستهێنا، واته 326 كورسی، له كاتێكدا به‌ده‌په و هاوپه‌یمانه‌كانی ڕیكۆردیان شكاند 36 كورسیان برده‌وه. شانبه‌شانی ئه‌مه‌ش كێشه و گرفتی نوێ سه‌ریانهه‌ڵدا، هیوا و خواستی كرانه‌وه‌یه‌كی كوردی سه‌ركه‌وتوو هه‌ره‌سی هێنا. دانوستان و قسه‌وباسه نهێنیه‌كانیش له نێوان ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمراڵی و سه‌رۆكه‌كانی تری په‌كه‌كه له ئۆسلۆ له گه‌ڵ كادێره فه‌رمیه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) شكستیهێنا. ئه‌مجاره‌شیان توندوتیژی گه‌یشته‌وه ئه‌وپه‌ڕی سنوره‌كانی خۆی.
پێشنیاره‌كانی ئۆجه‌لان
هه‌رچه‌نده نه‌خشه‌ڕێگه سه‌دوشه‌ست لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیه‌وه له ئۆگه‌ستی 2009 ه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌ر بۆیه هه‌رگیز ته‌نانه‌ت بوار نه‌دراوه بخرێته به‌ر باس و پێشكه‌شبكرێت. به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه شتێكی زانراوه، به تایبه‌تی له ڕێی ئیفاده‌كانی ئۆجه‌لانه‌وه له كاتی دادگاییكردنی به تۆمه‌تی ناپاكی له‌ساڵی 1999) دا، هه‌روه‌ها له ڕێی لێدوانه سیاسیه‌كانیه‌وه له چه‌ند ساڵی ڕابردودا.
له جه‌وهه‌ردا سه‌ركرده دیلكراوهكهی په‌كه‌كه پێشنیاری ده‌وڵه‌تێكی توركی دیموكراتخواز و نامه‌ركه‌زی كردوه ، ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زیاد له چه‌ند جارێك به وشه‌ی كۆماری دیموكراتی، كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی، ده‌وڵه‌تی دیموكراتی یان نیشتمانێكی دیموكراتی ناوی بردوه. ئه‌م جۆره له ئۆتۆنۆمی و نامهركهزیبوونه ده‌كرێت له سه‌ر ئه‌و ڕێنماییانه بونیادبنرێت كه له په‌یماننامه‌ی ئه‌وروپیدا بۆ حكومه‌تێكی ئۆتۆنۆمی ناوخۆیی له ساڵی 1985 دا دانی پێدانراوه و له ئێستاشدا له لایه‌ن 41 ده‌وڵه‌ته‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه كه توركیاش یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه (دیاره به كۆمه‌ڵێك مه‌رجی گرنگه‌وه، به‌و مانایه‌ی كه توركیا كاتێك ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ی ئیمزا كردوه كه هێشتا له قۆناغی ڕه‌شنوسدا بووه و ده‌ستكاری نه‌كراوه).
هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه یه‌كێك بڵێت پێشنیاری پێشوی ده‌ته‌په بۆ ئۆتۆنۆمی ناوخۆیی، توركیا ده‌خاته ڕوبوهڕووبونهوه له‌گه‌ڵ ڕێنمایه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ به‌خشینی ئۆتۆنۆمی به كورد! سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بڵێین؛ كه سیستمی میللییه‌تی پێشوی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی مۆدێلێكی مێژویی بۆ ئۆتۆنۆمی ناوخۆیی یان (پرۆتۆفیدرالیزم) له توركیا پێشكه‌شكردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاكه‌په تووشی شۆك بوو كاتێك له ناوه‌ڕاستی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2010 دا (كۆنگرێسی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتی كوردی) ده‌ته‌كه (كه ڕێكخراوێكی ناحكومی نوێیه و نزیكه له په‌كه‌كه و په‌ده‌په) له دیاربه‌كر كۆبوونه‌وه و ڕێگه‌چاره‌ی ئۆتۆنۆمی دیموكراتیان داڕشت. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا زمانی كوردی به زمانی فه‌رمی دووه‌م، ئاڵایه‌كی جیاواز و شێوازی ماركسی و مۆدێلی ڕێكخراوه‌یی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دانرابوو.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌م ڕه‌شنوسه‌ی ده‌ته‌كه ئاماژه‌یه‌كی ته‌مومژاوی بوو بۆ بیرۆكه‌ی (هێزی خودبهرهنگاری) كه نه‌ك به ته‌نها به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ده‌ره‌وه، به‌ڵكو دژ به خودی ئه‌وه‌ش به‌كاردێت كه پێی ده‌ڵێن (ده‌ستپێشخه‌ری ئۆتۆنۆمی دیموكراتی) و ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارنه‌بوون له‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن (خه‌بات و تێكۆشان).
كۆماری توركیا كه له ساڵی 1923 دا له لایه‌ن كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه دامه‌زراوه، هه‌میشه ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێز بووه. بیرۆكه‌ی ڕادیكاڵی نامهركهزییش كه له لایه‌ن په‌كه‌كه و به‌ده‌په‌وه پێشنیاركراوه، دژ به‌و بیركردنه‌وه به‌هێزه‌ی توركه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه زیاترین كێشه دروستده‌كات.
له لایه‌كی تریشه‌وه، ووڵاتانی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بهناوبهنگن به‌وه‌ی كه خاوه‌ن ستراكتورێكی یه‌كگرتوی مهركهزیین. له‌م دوایانه‌دا چ وه‌ك فۆرم چ وه‌ك پێكهاتهیش بونیادیهكهیان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ فۆرمی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوایان به گرنگی نامهركهزیبوونه. جگه له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی لێكترازانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، به‌ڵام له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م نامهركهزیبوونه بۆته هۆی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بۆ ناوه‌وه و ئه‌زمونكردنی پێداویستی شیاویش بۆ سه‌ربه‌خۆیی له پاشه‌ڕۆژدا.
ئه‌گه‌رچی كه زیاتر له نیوه‌ی كوردانی دانیشتوی توركیا له ناوچه مێژوییه‌كه‌ی خۆیاندا ناژین كه نیشتمانی خۆیانه و ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵه‌وه، به‌ڵكو به ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا په‌رشوبڵاو بونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له شاره‌كانی وه‌ك ئه‌سته‌نبوڵدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستیه‌ش، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیا بوونه‌ته هه‌ڵگری شوناس و ناسنامه‌ی شارستانی توركی، هه‌ر بۆیه نامهركهزیهتی ڕادیكاڵانه له‌گه‌ڵ كه‌له‌پوری مۆدێرنی توركیدا ناگونجێت، وه‌ك چۆن پێویستیش نیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت ده‌ستبكات به دانوستانی جیدی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره كارامه‌كانی كه‌مینه كوردیه ناڕازی توڕه‌كه‌ی: واته په‌كه‌كه.
گه‌ر توركیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه دانوستان بكات، ئه‌وا به دڵنییایه‌وه ده‌بێت كاتی ئه‌وه هاتبێت كه چیدی په‌كه‌كه به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناوزه‌ند نه‌كات و له پێناوی دانوستای ئاشتیدا تێبكۆشێت. زاراوه‌ی (تیرۆریزم) گفتوگۆ و دانوستانه‌كه ده‌شێوێنێت. چونكه زاراوه‌ی تیرۆریزم هه‌ر به‌ته‌نها ڕێ له‌وه ناگرێت كه هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو وگونجاو دانوستان بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێته به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م یه‌كێتی ئه‌وروپا و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی به‌هێز و كاریگه‌ریان له پرۆسه‌كه‌دا هه‌بێت.
به‌كورتی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جونی 2011 بڵاوكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌ر له نوێ هه‌ڵبژێراوی توركیا (ئه‌ردۆغان) پشتی كردۆته ئه‌و په‌یمانه‌ی پێشووی سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ كۆده‌نگی له‌سه‌ر داڕشتنی ڕه‌شنووسی ده‌ستورێكی نوێ كه یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بدات. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ده‌په پچڕاند و به‌رده‌وام ڕایده‌گه‌یاند كه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ركراوه و به‌ته‌نها كێشه‌ی په‌كه‌كه ماوه چاره بكرێت.
دواتر له 14ی جولای2011 دا ده‌ته‌كه (چه‌تری ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانی كورد) كه پێشتر باسمانكرد، ڕایگه‌یاند كه (ئۆتۆنۆمی دیموكراتی) ڕاگهیهندراوێكه پێده‌چێت زۆر كرچ و كاڵ بێت و بۆ زۆربه‌ی چاو‌دێر و فه‌رمانبه‌ره ناڕازییه‌كانی توركیش ته‌نها وه‌ك شتێكی فووتێكراو ده‌بینرێت. له نێو ریتۆریكی شه‌ڕئامێز و تۆمه‌تباركردنی هه‌ردوو لا بۆ یه‌كتری به‌وه‌ی كه كێ ده‌ستپێشخه‌ر بووه له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگدا،
له 17ی ئۆگه‌ستی 2011 دا هێزه سه‌ربازیه‌كانی توركیا هێرشێكی چه‌ند ڕۆژه‌یان كرده سه‌ر ئامانجه ڕاپۆرتكراوهكانی په‌كه‌كه له شاخه‌كانی قه‌ندیلی باكوری عێراق. حكومه‌تی توركی كوشتنی 100 كوردی هه‌ڵهاتووی له‌م شه‌ڕه‌دا ڕاگه‌یاند، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند به ته‌نها 3 گه‌ریلای له‌ده‌ستداوه له‌گه‌ڵ كوژرانی 7 كوردی سڤیلی عێراق. توندوتیژی هه‌ر به‌رده‌وام بوو له 19ی یونی 2012 دا كاتێك كه په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر (دیگلیجه) باره‌گایه‌كی توركی نزیك سنوره‌كانی پێشه‌وه‌ی عێراق و 8 سه‌ربازی توركیان كوشت و 16 ی تریشیان بریندار كرد. پێنج ساڵ له‌وه‌وپێشیش هێرش كرابووه سه‌ر هه‌مان باره‌گا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م هێرشه‌ی دوایی په‌كه‌كه سه‌لماندی كه توركیا كه‌موكورته له به‌ره‌و پێشچوونی كۆنترۆڵكردنی توندوتیژییدا، به لای زۆر كه‌سی تریشه‌وه زیاتر وه‌ك ئه‌نجامی شكستی ده‌وڵه‌ت له دانوستانكردن له گه‌ڵ په‌كه‌كه دا ده‌بینرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكی تر باسیان له‌وه ده‌كرد كه كێشه سه‌ره‌كیه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مکیراته توركیه ئهتنیهی توانای قبوڵكردنی ئه‌و ڕاستیه‌ی نیه كه پێویسته توركیا به‌ده‌وڵه‌تێكی فره‌ئاین دابنرێت كه تیایدا كورده‌كان وه‌ك خاوه‌ن پشك، مافی ده‌ستورییان هه‌یه.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش له 2011 و 2012 دا زۆرێك له سه‌ركرده ڕۆشنبیره‌كان كۆبوونه‌وه تا لایه‌نگیری خۆیان بۆ كه‌جه‌كه و په‌كه‌كه دووپاتبكه‌نه‌وه، كه پێشنیاره‌كانیان بۆ ئۆتۆنۆمی دیموكراتی پێده‌چوو ئاماژه بێت بۆ حكومه‌تێكی جێگره‌وه و ئه‌لته‌رناتیڤ. زۆر له‌وانه‌ش كه ده‌ستگیركران لایه‌نگری به‌ده‌په بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌رله‌مانتار و ژنه سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی به‌ده‌په له‌یلا زانا جارێكی تر له 24 ی مای 2012 دا بڕیاری زیندانی كردنی درا، به بیانوی بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه. حوكمه‌كه‌یشی له سه‌ر ئه‌و 9 گوتاره بوو كه به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر دانپیانان به شوناسی كوردی باسی لێوه كردبوو. ئه‌و ئۆجه‌لانی به سه‌رۆكی كورد ناوزهدكردوه، باسی له سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دانوستانی ئاشتی له نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌دا كردووه. له ساڵی 1994 دا له‌یلا زانا له ئیش و كاره‌كانی وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه. بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له سه‌ر هه‌مان تۆمه‌تی پێشوو زیندانی كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه حاڵی حازر له‌یلا ئازاده و خاوه‌نی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانیه.
جێی سه‌رنجه كه به ماوه‌یه‌كی كورت پاش ئه‌و ڕووداوانه، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و دڵنیایه له توانای ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد. له 30 ی جونی 2012 دا توانی چاوی به سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌وێت، ڕووداوێك كه بووه جێی مشت‌ومڕ و قسه‌وباسێكی توندی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا لێكهوتهوه، به‌ڵام من ئه‌مه به‌هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ ئه‌بینم. ئه‌و گرتن و مهحكومكردنانهی كه له پێشه‌وه باسمكردن، ئاماژه‌ن بۆ كێشه و گرفتی جیدی.
یه‌كه‌م: سروشتی تاوانه‌كان، هیچ كام له‌و تاوانانه ئاماژه نین بۆ بوونی توندوتیژی. مه‌سه‌له‌كه زیاتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ته‌نها هاوتاكردنیان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به تیرۆریست دابنرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌یوه‌ندیه‌كه زۆر به ڕوونی دیاره، هه‌روه‌ك چۆن ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ تێبینی كرد (به‌ڵگه‌ی زۆر لاواز هه‌یه ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباره‌كان له‌هه‌ر كارێكی تیرۆرستیدا به‌شداربووبن، به‌و شێویه‌ی كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی لێی تێگه‌یشتووه).
دووه‌م: پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه له كاتێكدا بوو كه توركیا خۆی خه‌ریكی پلاندانان بوو بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌ستووری نوێ. لایه‌نگرانی كوردیش به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بێده‌نگیان له‌مه‌ڕ گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی ده‌ستور كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌ره‌نجامێكی پێچه‌وانه‌ی بۆ دواڕۆژی توركیا لێده‌كه‌وێته‌وه، دواجار ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش كه گومانلێكراوه‌كانی پێ مامه‌ڵه ده‌كرا. تا ڕاده‌یه‌ك ئاشكرایه كه به‌ر له دادگایكردنیان، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ـ له پێواری هیچ به‌ڵگه‌یه‌كدا كه ئاماژه بێت بۆ ئه‌نجامدانی تاوان ـ به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر نكوڵی له سه‌ربه‌خۆیی و ئازادییان بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ژماره و ئاماری ته‌واویش له‌به‌رده‌ستدا نیه، به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندوه كه هه‌نوكه چه‌ند هه‌زار كه‌سێك له به‌رده‌م دادگادان، 605 كه‌سی تریش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به كه‌جه‌كه و په‌كه‌كه‌وه له زینداندان و هێشتا دادگایی نه‌كراون.
سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه!
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه هیوایه‌ك ده‌به‌خشن، به‌ڵام ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌و مانایه‌ی كه ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رله‌نوێ دیالۆگ بكرێت و دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه ده‌ستپێبكات. بۆ نمونه له كۆتایی ئۆكتۆبه‌ری 2012 دا له ڕاپۆرته هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (زه‌مان) دا هاتووه كه (حكومه‌ت ئاماده‌باشى بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده‌كان ده‌كات به‌و نیازه‌ی كه بۆ هه‌تاهه‌تایه چه‌ك و تفه‌نگ له‌و ململانێیه‌دا نه‌مێت). ڕاپۆرته‌كه‌ی زه‌مان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه حكومه‌ت له هه‌نگاوه‌كانی پێشوه‌وه فێربووه چ هه‌نگاوێك زیان به پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ش گه‌یشتبووه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه (هه‌موو ئه‌و ئه‌كته‌ر و فاكته‌رانه‌ی به‌شداربوون و به‌شێك بوون له پرۆسه‌ی ئاشتی پێشوو، ئه‌م جاره له‌م پرۆسه نوێیه‌دا به‌شدار نابن، له‌كاتێكدا بۆ هه‌ندێ له ئه‌كته‌ره‌كانی تر، حكومه‌ت خۆی ده‌گاته بڕیارێك، ئه‌ویش له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه چاودێری هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌و ئه‌كته‌رانه ده‌كات).
ڕه‌نگه شه‌ڕی ناوخۆی سوریاش فاكته‌رێكی هانده‌ر بێت بۆ دیسان كرانه‌وه‌ی توركیا به ڕوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردا. له ته‌مموزی 2012 دا ، سوپا تهوقكراوهكهی ڕژێمی ئه‌سه‌د هێزه‌كانی خۆی له ناوچه به‌رفراوانه كوردنشینه‌كانی سوریا كشانه‌وه، ئه‌م كاره‌ش بووه دیفاكتۆیه‌ك تا ده‌ستبه‌جێ ئۆتۆنۆمی له‌و ناوچه‌نه‌دا جێگیر بێت. هه‌ڵبه‌ته یه‌كه‌م جار توركیا پێشوازی خۆی بۆ ئه‌م گه‌شه‌كردنه نیشاندا له ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌بادا كورده ناڕازیه‌كانی توركیاش به هه‌مان شێوه داوای ئۆتۆنۆمی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له زیادبوونی هه‌ڕه‌شه و پشێویه‌كان له سنوری باشوری توركیا.
سه‌ردانی ئه‌ردۆغان له كۆتایی ئۆكتۆبه‌ری 2012 دا بۆ ناوچه كوردنشینه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا مشتومڕی ئه‌وه‌ی هێنایه ئاراوه كه ئه‌و ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه‌یه‌كی تر نیشانبدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی. ئه‌ردۆغان خۆی باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌و ئاماده‌یه جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان وتوێژبكات. گه‌رچی سه‌رۆكی په‌كه‌كه تا ئێستاش له دوورگه‌كانی ئیمراڵی زیندانكراوه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوه كه ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی توركیا ده‌توانن (هه‌موو شتێك بكه‌ن له هه‌ر كاتێكدا بێت…. بۆ نمونه گه‌ر پێویست بكات به‌یانی بچم بۆ ئیمراڵی، ئه‌وا به‌سه‌رۆكی میت ده‌ڵێم ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م كاره بكات). له ڕاستیدا حه‌سیب كه‌پلان سه‌ركرادیه‌تی به‌ده‌په ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه كه حاڵی حازر دانوستانێكی نوێ له ئارادایه:(به بڕاوی من ئه‌و قسه‌وباسه‌ی ئه‌ردۆغان له سه‌ر ئیمراڵی ئه‌م دانوستانه نوێیه‌ی دروست كرد).
ڕه‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كی خواستی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه‌ی به ڕووی كوردا هاتنی واده‌ی هه‌ڵبژارنه‌كانی ناوخۆیش بێت. واش چاوه‌ڕێده‌كرێت كه ئاكه‌په‌ی ئه‌ردۆغان له گه‌ڵ لایه‌نگره كورده‌كانی به‌ده‌په له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كێبڕكێكاری سه‌ره‌كی بن بۆ پشتگیریكردن له ناوچه‌كه. له كاتی دوا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌م ناوچانه، ئه‌وه‌ی دووپاتكردوه كه حوكمڕانی ئه‌كه‌په زیاتر له لایه‌نگره كورده نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌ده‌په توانیویه‌تی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان پێشكه‌ش به خه‌ڵكانی ئه‌م ناوچه‌یه بكات.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه ڕاسته‌وخۆ لێره‌دا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، ئایا چ هۆكارێك بووه هۆی ڕاكێشانی ده‌نگده‌ره‌كان به لای خۆیدا: ئایا ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ساڵی 2007 بوو كاتێك ئاكه‌په له ناوچه‌كه‌دا به سه‌ر هه‌ردو به‌ده‌په‌و ده‌ته‌په‌دا سه‌ركه‌وت، یان هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ساڵی 2009 بوو كاتێك ده‌ته‌په سه‌ركه‌وت به سه‌ر ئاكه‌په‌دا؟
له ڕاستیدا، له جانیوه‌ری 2013 دا به ڕوونی دیار بوو كه حكومه‌تی توركی جارێكی تركرانهوهی به ڕوی كوردا نیشانداوه‌ته‌وه و مه‌رامی دانوستانی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌ڵانی دیلكراو ده‌ستیپێكردوه.
پێده‌چێت تیرۆرکردنی له ناكاوی سێ ژنه چالاكوانه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یش له 10ی جه‌نیوه‌ری 2013 دا له پاریس هه‌وڵێك
بێت بۆ تێكشكاندن و له‌ناوبردنی ئه‌م دانوستانانه. سه‌ڕه‌رای ئه‌مه‌ش، ڕاپۆرته‌كانی دوایی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه دووباره كه‌سه فه‌رمیه‌كانی میت له گه‌ڵ سه‌ركرده دیاره‌كانی په‌كه‌كه وه‌ك سه‌بری ئۆك له ئه‌وروپا، كۆبونه‌ته‌وه، له كاتێكدا هه‌ندێ دانوستانی تر به به‌شداری خودی ئۆجه‌لان بووه.
له سه‌ره‌تای مارسی 2013 دا وا ده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات، كاتێك گروپێكی به‌ده‌په گه‌یشتنه سلێمانی له باكوری عێراق، كه له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرێت تا په‌یامێكی ئۆجه‌لان بگه‌یه‌ننه سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه، له چیاكانی قه‌ندیلی سنووری ئێران و عێراق. هه‌مان په‌یامیش نێردرا بۆ سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌وروپا. له‌و نامه‌یه‌دا ئۆجه‌لان باس له ئاگربه‌ست، كشاندنه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له توركیا ده‌كات، هه‌روه‌ها له هه‌مان نامه‌دا باس له ئازادكردنی زیندانیه‌كانی په‌كه‌كه و چه‌كدانان، گه‌ڕانه‌وه‌ی 7000 گه‌ریلای په‌كه‌كه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی توركی و ڕیفۆرم له ده‌ستوردا ده‌كات.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه‌ش سه‌رۆكه دیلكراوهكهی په‌كه‌كه گه‌شبینی و ڕه‌شبینی خۆی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خاته ڕوق:
هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت بزانێت كه چیدی ئێمه نه وه‌ك جاران ده‌ژین و نه‌وه‌ك جارانیش شه‌ڕ ده‌كه‌ین… ده‌بێت به باشی ئه‌وه بزانن كه نه من و نه حكومه‌تیش هه‌نگاوێك ناچینه دواوه. ئێمه ئاشتیه‌كی مێژوویی و گۆڕان به‌ره‌و ژیانێكی دیموكراتی (به‌ده‌ستده‌هێنین).
دواتر ئۆجه‌لان باس له‌وه ده‌كات كه:
كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له توركیا له پاش خولێكی په‌رله‌مانی ده‌بێت و پێویسته ئه‌نجومه‌نی باڵای توركیا ئه‌م بڕیاره قبوڵ بكات، پێویسته كۆمسیۆنی ڕاسته‌قینه دابمه‌زرێت ( ئه‌و كوردانه‌ی كه نه‌فیكراون) پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لادێكانی خۆیان. گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا كشانه‌وه‌ی (په‌كه‌كه) نابێته كردار.
هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان ئاماژه به ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كه‌شوهه‌وا سیاسیه ده‌كات كه خۆی چاوه‌ڕێیه‌تی و ده‌ڵێت (له پاش به‌رقه‌راربوونی ئاشتی ، نه به‌ندیخانه و نه ئه‌منیستی نه‌مێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی چی دی پێویست به‌م جۆره شتانه ناكات، ئێمه هه‌موو ئازاد ده‌بین). لێ گه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی شكست بهێنێت( ئه‌وا شه‌ڕێكی ناوخۆیی هه‌ڵده‌گیرسێت كه لانیكه‌م 50000 كه‌سی تێوه ده‌گلێت).
له لایه‌نی توركیایشه‌وه، ڕای گشتی ئه‌وه‌ی نیشاندا كه سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی به ڕووی كوردا پشتگیری خه‌ڵكی له‌گه‌ڵه، به‌راود به ڕابردویش، گۆڕانێكی گه‌وره ده‌بینرێت، چونكه جاران هه‌ر چه‌شنه پێشنیارێكی له‌و جۆره به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی به ناپاك و خیانه‌ت تۆمهتباربكرێیت. حكومه‌تی توركی هێدی هێدی ده‌ستی كردووه به مرۆییكردنی ئۆجه‌لان وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ڕێخۆشكردن بۆ ئاخاوتن. بانگه‌شه سهركهتوهكهی ئۆجه‌لان بۆ ئه‌و 600 لایه‌نگره‌ی كه مانیان له خواردن گرتبوو تاوه‌كو كۆتایی به‌و مانگرتنه بێنن، مانگرتنێك كه سه‌رئێشه‌یه‌كی سیاسی مه‌ترسیداری بۆ حكومه‌ت له كۆتایی 2012 دا دروستكردبوو، یه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانی.
له لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند (گه‌ر خواردنه‌وه‌ی ژه‌هریش پێویستكات ئه‌وا ده‌یخۆینه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی ببێته مایه‌ی به‌رقه‌راربونی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی). ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئاكه‌په له دیاربه‌كر به ناوی غالب ئێنساریوگلو، ووتی كه (ئۆجه‌لان زۆر له‌وانه ژیرتره كه له ده‌ره‌وه‌ن. ئۆجه‌لان به‌رپرسیارانه كارده‌كات و ئه‌مه‌ش خۆی هه‌لێكه بۆ توركیا). هاكان فیدان، سه‌رۆكی میت كه پێشتر له ئاخاوتنه‌كانی ئۆسلۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه به‌شداربوو، له كۆتایی 2012 دا له گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆجه‌لان كه‌وتبووه وتوێژكردن. به پێی ووته‌كانی ئایلا ئاكات، كه به‌م دوواییانه سه‌ردانی ئۆجه‌لانی كردبوو (فیدان و ئۆجه‌لان هه‌ردووكیان توانیوویانه له یه‌كتر تێبگه‌ن).
ئاماده‌كاریه پێشینهییهكان ڕاسته‌وخۆ كورد و توركی له به‌ریتانیا و باشوری ئێرله‌ندا پێكه‌وه كۆكرده‌وه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی فێربوون و ناسینی ئه‌و شته‌ی كه پێی ده‌ڵێن به‌ڵێننامه‌ی هه‌ینییه باشه‌كه، به‌ڵێننامه‌یه‌ك كه دواجار توانی ئاشتی له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا به‌رقه‌رار بكات. ئه‌ردۆگان ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی قبوڵكردوه. یه‌كێك له‌و سه‌ردانانه بۆ په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندی له ئێدنبه‌ره بوو به مه‌به‌ستی بینینی ئه‌وه‌ی كه چۆن هێز ڕه‌نگه له سه‌نته‌ره‌وه به سه‌ركه‌وتوویی بگوێزرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی خاڵێكی هه‌ستیاره له سازشی ئێستای نێوان توركیا و په‌كه‌كه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی توركیا ئاژانسێكی هاوبه‌شی دامه‌زراند ـ تا به‌رپرسیارێتی ئه‌م لایه‌نانه بگرێته ئه‌ستۆ، هه‌ر له ئاسایشه‌وه تاوه‌كو په‌روه‌رده و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ بۆ ڕێكخستنی سیاسه‌ت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسی كورد. سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه‌یش خۆی یه‌كێك بوو له وانه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ به‌ریتانیا به‌شدار بوو.
له‌لای خۆشیه‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا له دانیشتنێكی تایبه‌تدا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه‌یه به ڕوی كوردا، ده‌ربڕی. لوسیندا كرهیتۆن كه سیاسه‌تمه‌دارێكی ئیرله‌ندیه، به‌م شێوه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وروپا دوا: ((ئاشكرایه كه ته‌نها ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئاڕاسته‌كردنی دۆزه به‌رفراوانه‌كه‌ی كورد بریتیه له ئاشتیه‌كی سه‌رتاسه‌ری به‌رده‌وام)).
ستێفان فولهیش كه ئه‌ندامی كۆمسیۆنی به‌رفراوانكردنی پهوهندیهكانه له یه‌كێتی ئه‌وروپا وتی: ئه‌و دانوستانانه‌ی له‌مه‌ڕ كرانه‌وه و پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌بوون، مێژویی بوون (و) كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزیان ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی له‌خۆگرتنی توركیا و هاتنی بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها پشتگیری ڕۆڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات وه‌ك سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عێك بۆ ڕیفۆرم له توركیا.
ئه‌فسوس، هه‌موو ئه‌م هیوایانه بۆ ده‌رئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرانه‌وه‌ی نوێی توركیا بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كورد، له به‌ر چه‌ند هۆكارێك لاواز ده‌رده‌كه‌وێت. جیاوازیه‌كی ئێجگار زۆر له نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌دا هه‌ر ماوه. حكومه‌تی ئاكه‌په ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات كه په‌كه‌كه ده‌ست له چه‌ك هه‌ڵبگرێت و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه پێشتر له كاری توندوتیژیدا به‌شداریان كردووه بچن له وڵاتێكی تر داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له بری لابردنی كۆت و به‌ندی یاسایی له سه‌ر شوناس و زمانی كوردی. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، په‌كه‌كه ئۆتۆنۆمیه‌كی ماناداری ده‌یه‌وێت كه به‌هۆیه‌وه بتوانێت هێزی پێویست بۆ لایه‌نگرانی، له وانه‌یش ئۆجه‌لان دابینبكات. گه‌ر ئه‌و تۆماره مێژووییه‌ی توركیا وه‌ك ڕێنیشانده‌رێك ڕه‌چاوبكه‌ین، ده‌بینین كه حكومه‌تی توركی هه‌رگیز حه‌زی به‌وه نیه ئه‌م جۆره له ئیمتیازات بداته كورده‌كان، ئیمتیازاتێك كه پێده‌چێت بێته هۆی لێكترازانی ده‌وڵه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ككردنی په‌كه‌كه كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه ته‌واوی هێزی په‌كه‌كه بریتیه له هێزه چه‌كداره‌كه‌ی وه‌ك گه‌ره‌نتیه‌ك بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه كوردیه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا. لایه‌نێكی ئایرۆنییش له هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پشتگیری ئۆجه‌لان و به‌ده‌په به ده‌ستبهێنێت بۆ ده‌ستوری توركیای نوێ كه تیایدا ئه‌ردۆغان پله‌وپایه‌ی (سه‌رۆكی بێ وێنه) بۆ خۆی بگرێت. هه‌رچه‌نده ئۆجه‌لان به هانای كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكاوه چووه كه پێی وایه پێویسته هاوسه‌نگی ڕابگیرێت.
هه‌موو ئه‌مانه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه بپرسین: ئایا له ڕاستیدا باجی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ئێستا ئه‌وه‌نده زۆرن كه ببنه مایه‌ی سه‌قامگیركردنی ئاسایش؟ ڕه‌نگه وا نه‌بێت. هه‌ر وه‌ك نیهات عه‌لی ئۆزكان (به‌رپرسی دژه تیرۆر) جه‌ختی لێكرده‌وه كه ده‌ڵێت: (ده‌توانین ته‌حه‌مولی 500 مردن بكه‌ین له ساڵێكدا . ئه‌مه به شتێكی ئاسایی داده‌نرێت). له ڕاستیدا چه‌نده‌ها بنه‌ما و پره‌نسیپ له هه‌ردوو ئه‌قڵیه‌تی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی قوڵی توركی (ده‌وڵه‌تی قوڵ به مانای بوونی بڕێك له هاوپه‌یمانێتی دژه دیموكراتی دێت له ناو سیستمی سیاسی توركیدا، و.ك) له‌و لاشه‌وه په‌كه‌كه‌دا هه‌ن كه له ڕاستیدا سوود له به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕكردن ده‌بینن.
به دڵنییایه‌وه ، هیچ كام له‌م دوو لایه‌نه ئاماده نیه له‌به‌ر ئاشتیه‌كی نه‌ویستراو له پله‌وپایه‌ی خۆی بێته خواره‌وه، ئاشتیه‌ك كه زیاتر وه‌ك خیانه‌ت ده‌بینرێت به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجانه‌ی چه‌ندین ساڵه ته‌حه‌مول و قبوڵ ده‌كرێن.
له كۆتاییدا؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لانیش به‌و سازشه ڕازی بێت، ئاشكرا نییه كه بتوانێت ئه‌م بیروڕایه‌ی خۆی به به‌سه‌ر هزری گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له چیاكانی قه‌ندیلدا بسه‌پێنێت. له دوای هه‌موو شتێكه‌وه، زیاتر له 14 ساڵه سه‌رۆكی باوه‌ڕپێكراوی په‌كه‌كه له ئیمراڵی، له ناو زیندا پیر بووه، سه‌ركردایه‌تی و كادێره نوێیه‌كانی په‌كه‌كه‌یش ئه‌وه‌نده گه‌وره بوون كه واز له پله‌وپایه‌ی خۆیان نه‌هێنن، به‌ته‌نها له به‌ر قسه‌ی كه‌سێك كه له ڕاستیه‌كانی ههنوكهدا به كه‌سێكی دوره‌ده‌ست داده‌نرێت.
ده‌شێت سه‌رباری بوونیشی له زینداندا، هێشتا ئۆجه‌لان هه‌ر به سه‌رۆكی په‌كه‌كه دابنرێت، به‌ڵام گه‌ر بیه‌وێت بێته حاكمی ئه‌و ڕووداوه ڕاسهقینانهی كه ڕۆژانه ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وا دۆخه‌كه زۆرجیاواز ده‌بێت.
له ڕاستیدا ئۆجه‌لان خۆیشی له‌م دواییانه‌دا ڕایگه‌یاند كه هاوه‌ڵه‌كانی له چیاكانی قه‌ندیل هێنده بۆ هه‌وڵه‌كانی ئاشتی به گڕ و تین نین، ئه‌و ده‌ڵێت: (ته‌نانه‌ت په‌كه‌كه‌ش لێم تێناگه‌ن… قه‌ندیل ڕه‌شبینیه، شتێكی باش ده‌بێت گه‌ر بتوانن به‌سه‌ر ڕهشبینیهكهیاندا زاڵ‌بن….. من توڕه‌م لێیان).
هه‌ربۆیه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌یش، سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه‌ی ئێستای توركیا به‌خشینی هه‌لێكی مێژووییه. ئاشكرایشه كه به‌رله‌وه‌ی ئاسایشی هه‌میشه‌یی به‌رقه‌رار بێت، هێشتا زۆر ڕێگری جیدی ماون كه پێویسته به سه‌ریاندا زاڵبین.
سه‌رچاوه:
Michael Gunter: Reopening Turkey’s Closed Kurdish Opening
Middle East Policy, Vol. XX, No. 2, Summer 2013
[*] دكتۆر میشێل جه‌نته‌ر پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌كانه له زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی تێنیسی و خاوه‌نی 9 كتێبه له‌سه‌ر میلله‌تی كورد.