هونەر لەبازنەدا
پڕۆژەی سفر – هونەر – دیدار لەگەڵ سۆران ڕەفعەت
ئاڤان عومەر
لەگەڵ سۆران ڕەفعەت دەربارەی ئەزموونی هونەری سۆران و هونەری هاوچەرخ بە گشتی گفتوگۆدەکەین. هەر لەم گفتوگۆیەدا باس لە هەنديک ڕەهەندی ئەو نمایش و چالاکیانە دەکەین کە لە ڕابوردوودا لە شاری سليمانی ئەنجامدراون.
هەنديک هيڵی سەرەکی گفتوگۆکە:
-
گەلەری سالار لە سليمانی لە ساڵی نەوەدەکاندا گرنگیەکەی لەوەدا بوو، کە هەوڵيکی کۆی دروستکرد، بە تەنها شێوەکار نەبوو، بەڵکو شانۆکارو میوزیسیان و نوسەر و فیلمساز، و هەمووی لەوێ کۆدەبوونەوە و چالاکیان دەکرد.
-
ئەو گۆڕانکاریە ئابووری و سیاسی و کولتوریەی کە لە دوای ڕاپەڕین دا بەسەر کوردستان و ناوچەکەدا هات، بۆ هونەری شێوەکاری بووە هۆی گۆڕانکاری لە هەندێک میتۆد و کۆنسێپتی تازە لە ناو هونەری شێوەکاری خۆیدا، کە لە ئەزموون زیاتر تێپەڕی نەکرد. نەیتوانی بیخاتە دەرەوەی خۆی و لەگەڵ فەزای گشتی دا پەیوەندی دروست بکات.
-
لە کوردستان پیاوسالاری دەستێکی باڵایە لە ناوهونەردا و لە دروستکردنی سیستەمی هونەریدا.
-
ئەنجامدانی پڕۆژەی هونەری بە گروپ، کە زۆر باوە، یەکێکە لە خاڵە پۆزەتیڤەکان لەناوەندی هونەریی لە کوردستاندا.
-
ئەو ئیشە هونەریانەی کە لە ناوکایەی کۆمەڵایەتی دا دەنگدانەوەی دەبێت، وەک مەترسیەک بۆ چوونە ناوەوەی هونەر بۆ کایەی کۆمەڵایەتی دەبینريت، بۆیە بە زۆر شێوە دژایەتی دەکرێت و ڕەخنەی لێ دەگیرێت.