هونەر لە بازنەدا
پڕۆژەی سفر – هونەر
گفتوگۆی نێوان ئاڤان عومەر لەگەڵ هونەرمەند ساکار فاروق دەربارەی ئەزموون وکارو نمایشە هونەریەکانی.
هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە
- دەیەی نەوەدەکان بارودۆخی سیاسی و ئابووری و لەسەرو هەمووشیانەوە کۆمەڵایەتی، ڕێگربوون لەوەی ژنبە شێوەیەکی بەرچاو لە بواری هونەردا بەشدار بێت و تەنانەت ئەو بەشە هەڵبژێرێت کە خۆی دەیەوێت.
- لە کوردستان هونەرمەند نەیتوانیوە لە ڕێگەی کارو بەرهەمی لەمەڕ بابەتی ژن، گۆڕانگاری لە پرسی ژن دا دروست بکات.
- کارکردنی نەوە جیاوازەکان پێکەوە گرنگیەکی زۆری هەیە، کە بە داخەوە لە کوردستان کەمتر ئەو تێکەڵاوبوون وکارکردنە لە نێوان نەوە جیاوازەکانی هونەردا بوونی هەبووە. ئەمەش کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر هونەری شێوەکاری لە کوردستان دا.
- پرۆژری هونەری `
پردێک بۆ ئاشتی`
هونەرمەند `ئیسماعیل خەیات`
لە `پیرەر`
جگە لە کارکردن لەسەر بابەتە سیاسییەکە لەو کاتەدا، گۆڕانکاریەکی گەورەش بوولە هونەردا، و تائێستاش کاریگەری خۆی هەیە.
- پەروەردە و ڕێگریەکانی کۆمەڵگە بۆ ژن، هۆکارن کە ژنان کەمتر ئەزموونی جیاواز ئەزموون بکات و پێشبکەون و یاخی بن.
- لە ئێستادا لە کوردستاندا هونەر وەک ڕیاکاری لێ هاتووە،کارەکەت هەرچۆنێک بیت، تەنها پێتدەڵین؛ دەستت خۆش بێت. ڕەخنەو قسەکردنی جیدی لەسەر کاری هونەری نەماوە.
بۆ بینینی هەندێک لە کارەکانی ساکار تکایە سەیری گەلەری سفر هونەر بکەن.
فەرموون لەگەڵ کۆی گفتوگۆکە