سفر - هونەر - گفتوگۆ لەگەڵ زانا ڕەسول دەربارەی، ئەزمون و کارو چالایە هونەریەکانی

هونەر لە بازنەدا


Loading

ئاڤان عومەر – هونەرمەندی شێوەکار

هونەر لەبازنەدا

پڕۆژەی سفر – هونەر

 گفتوگۆی ئاڤان عومەر  لەگەڵ زانا ڕەسول دەربارەی، ئەزمون و کارو چالایە هونەریەکانی و هەنری هاوچەرخ.

 

هەندێک هێڵی سەرەکی گفتوگۆکە

  • دەیەی نەوەدەکان لە کوردستان، لەگەڵ ئەوەی زانیاری نەبوو لە سەر ڕەوتی ئەوکاتەی هونەر لە جیهاندا، بەڵام زۆرێک کاری هونەری خۆکردی هەبوو، کە بە شێوازی جیاواز لە شێوازی باو دەکران، ئەوانەش بەپێی پێویستی هونەرمەندەکان بوو.

 

  • بەکارهێنانی ماتریاڵی جیاواز و ماتریاڵی ڕۆژانە لە کارکردندا، تایبەتمەندی زۆرە وە زۆر ڕاستەوخۆ بەر بینەر دەکەوێت، بەڵام گرنکە هونەرمەند بزانێت چۆن و لە کوێدا بەکاریدەهێنێت.

 

  • کارکردن لە ئاوتۆبایۆگرافی و بابەتەکانی تاک لە کارێکی هونەریدا هەوڵ و ئیشکردنی تایبەتی دەوێت، تاوەکو کارە هونەریەکە لە یادەوەری و پەیوەست بوون بە کەسێکەوە (بە تاکەوە) بخرێتە ناو کۆنتێکستێکی گشتییەوە.

 

  • وشە و تێکست نزیکترە و ئاشناترە لای بینەرێکی کورد، وەک لە ئۆبجێکتێکی هونەری.

 

  • لەکوردستان گەندەڵی لە دامودەزگاو ناوەندەکانی هونەریدا بە گشتی،  وەک ئەڵقەیەکی لێهاتووە کە هەموو کایەکانی پێکەوە گرێداوە، هەموانی گرتۆتەوە.

 

  • کێشەکانی ناوەندی هونەری زۆرن، هەر لە پاسیڤی هونەرمەندەوە تاوەکو نەبوونی دامودەزگای زۆر و تایبەت،  تادەگاتە خراپی سیستەمی خوێندنی هونەری و نەبوونی پلانی تۆکمەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ پرۆژە هونەرییەکان. ئەمانە و زۆر شتی تریش کێشەی گەورەن بۆ هونەرو هونەرمەندان لە کوردستاندا. 

 

فەرموون لەگەڵ کۆی گفتوگۆکە؛

 

 

 

 

 

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌