1
من شه‌رابێكی سپیم، قاپم تێكه‌ڵی ته‌م بووه
زۆركه‌ڕه‌تان له ڕێگاكان
جێگه‌م له‌سه‌ر فه‌رشی مه‌رگ ڕاخستووه
تا شیعرم گه‌ییه ئاسمان
به‌ردم له‌سه‌ر به‌رد داناوه
من سه‌رخۆشێكی سپیم، زه‌یتی سه‌رم ده‌سووتێنم
پێكێكم قه‌ڵه‌مه‌و پێكێكیشم شیری خاوه
2
چه‌ند حه‌سوودی به بژی ئه‌و ئه‌سپه ده‌به‌م
كه با به ناویا ده‌سووڕێ وحیله ده‌به‌خشێ به خوێنیا
چه‌ند حه‌سوودی به باڵی ئه‌و مراویه ده‌به‌م
كه با له ناویا ده‌خه‌وێ وفڕین ده‌به‌خشێ به ڕۆحیا
چه‌ند حه‌سوودی به‌و ته‌واره سپییه ده‌به‌م
كه له شه‌وی تاریك و توونی قه‌ترانی
زمانی ئاگری گرتووه‌و
كه‌وتۆته سه‌مای ئازادی و جاویدانی
3
وه‌ك ته‌م دونیای سپی ده‌كرد
وه‌ك ئاوریشم له قۆزاخه ده‌كرایه‌وه
وه‌ك ئاو هه‌ڵده‌ڕژاو تاشه‌كانی ده‌شووشته‌وه
وه‌ك با به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپ هه‌ڵیده‌كرد
كه ڕۆیشت دونیا ڕه‌ش ڕه‌ش داگه‌ڕا
چرای زه‌مه‌ن كوژایه‌وه
تۆ كێی؟ هه‌یبه‌تت سه‌ر به لوتكه نه‌وی ده‌كا
ڕێگاكان له ژێر پێت ده‌له‌رزن
ئاو له ژێر قووڵایی سه‌د ته‌به‌قه‌ی زه‌مینه‌وه
بۆ لای تۆ هه‌ڵده‌قوڵێ و له ناو له‌پت ده‌نیشته‌وه
تۆ كێی؟ وه‌ك شه‌راب مه‌ستی ئه‌به‌دت كردین
وه‌ك شه‌پۆلێكی شه‌وقنار به ونبوونت
ئاوا بوونت لێ ته‌نگ كردین
4
ئێمه به‌یه‌كه‌وه مناڵبووین، ئاوی بارانمان ده‌خوارده‌وه
ئێمه هاوسێی یه‌كتری بووین، سوێندمان به‌سه‌ری یه‌كتر ده‌خوارد
ئێمه به‌یه‌كه‌وه ده‌چوینه قوتابخانه‌و گۆرانیمان بۆ یه‌كتر ده‌چڕی
له كۆڵانه‌كان شه‌ڕه په‌لكه شوتیمان ده‌كرد
به‌یه‌كه‌وه ده‌چوین ئیمتحانمان ده‌دا و كارتمان وه‌رده‌گرته‌وه
قۆپیه‌مان ده‌كردو له‌یه‌كمان ده‌شارده‌وه
كتێبی یه‌كتریمان ده‌دزی و قه‌تاته‌ی یه‌كتریمان ده‌شكاند
به‌یه‌كه‌وه مورتكی شه‌قامی نه‌خۆشخانه‌ی جمهوریمان ده‌خوارد
نامه‌ی عه‌شقی مناڵیمان بۆ مه‌عشووقه‌كانی خۆمان ده‌برد
گه‌وره‌بووین یه‌كتریمان ونكرد و یه‌كتریمان نه‌دۆزیه‌وه
پاشان به‌یه‌كه‌وه چوینه شاخه‌كان
ساڵ دوانزه‌ی مانگ نانی ڕه‌قمان ده‌خوارد
له‌یه‌ك سه‌نگه‌ر بووین خوێنمان بۆ یه‌كتری ده‌ڕشت
به‌یه‌كه‌وه هاتینه‌وه شار ژنمان بۆ یه‌كتری ماره ده‌كرد
به‌یه‌كه‌وه مناڵمان هاته دی ناوی كوردیمان لێده‌نان
گه‌وره‌بووین و به ساڵدا چووین و هه‌ر به‌یه‌كه‌وه بووین
ئێستا ئاخ ئێستا هه‌ر هه‌موومان ته‌نهاین
له ناو جاده‌و بازاڕ‌و مه‌یدانه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه
ئاخ هه‌ڵده‌كێشین و له كۆستی یه‌كتری ده‌بوورێینه‌وه
(میهره‌بانی چی به‌سه‌رهات
میهره‌بانان چوونه كوێ؟)
5
ده‌چمه خۆرهه‌ڵات
ڕۆمی ماڵێكی له قامیشه‌ڵان دروست كردووه
له مه‌نفای غوربه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه
له‌سه‌ر گومه‌زی سپی شیرازا
ناڵه‌ی جوادایی ده‌خوێنێته‌وه
چی مه‌ل و قومری ده‌ریای خه‌زه‌ره
هه‌ر هه‌موویانی كۆكردۆته‌وه
***
ده‌چمه‌وه باكوور ئاخر من واده‌م به ورچێ داوه
له‌به‌فری قوتبا فه‌رشێ ڕابخه‌ین
چی ڕاوچی هه‌یه هه‌مووی بانگ بكه‌ین
تیروتفه‌نگیان لێ بكڕینه‌وه
بۆ تاهه‌تایێ خه‌یاڵی ڕاویان
وه‌ك ته‌می به‌یان لێ بسڕینه‌وه
***
ده‌چمه‌وه خۆراوا والت وایتمان كتێبی گیای چاپكردۆته‌وه
هه‌ندێ شاعیری هه‌رچوار ئه‌قلیمی كۆكردۆته‌وه
به‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ئه‌زراپاوه‌ندا
دوا ئیمزا ده‌كاو
كتێبه‌كه‌شی وه‌ك ماڵاوایی ده‌به‌شێته‌وه
***
ده‌چمه‌وه باشوور بۆ دڵی شێلوی ئاوه گه‌رمه‌كان
له ناو دارستان خێوه‌ت هه‌ڵده‌ده‌م
له گه‌ڵ سه‌یابدا شه‌رابی خورما ده‌به‌شینه‌وه
به‌سواری به‌له‌م بۆ بورجی جیكۆر ده‌په‌ڕینه‌وه
به‌سه‌ر به‌رزایی شانه‌شینه‌كان
سروودی باران ده‌خوێنینه‌وه