(له پشت هه‌موو فاشیزمێكهوه درۆیه‌كی ئۆرگانیزه‌كراو وه‌ستاوه، له پشت هه‌موو دیكتاتۆرێكهوه دونیایه‌ك دیكتاتۆری بچووك بوونیان هه‌یه، كه له ژێر ناوی هه‌ر سیسته‌مێكه‌وه دێنه ناو سیسته‌مێكی نوێ وه …*))
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
ئه‌م كتێبه باسی به‌شێك و لایه‌نێكی گرنگی فاشیزم و نازیزم ده‌كات، لایه‌نێك تاوه‌كو ئێستا له‌ناو دونیای ئێمه كه‌مترین خویندنه‌وه‌ی بۆكراوه كه‌مترین و كه‌مترین ڕوئیای بۆ كراوه و كه‌مترین ده‌ستی بۆ براوه . نوسه‌ر باس له فۆرمه گشتیه‌كه‌ی ئه‌م چه‌مكانه ناكات، به‌ڵكو باس له پنت و جوغزو لایه‌نێكی گرنگی فاشیزم و نازیزم ده‌كات بۆ ناو دونیای كوردیدا.
لێره‌دا نوسه‌ر له‌سه‌ر دونیا بینی (هانا ئارنێت) چه‌مكه‌كان داده‌ڕێژی و شیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كات. هانا ئارنێت به ویستی خۆی دوور له ئینتیمای عه‌وامی جووله‌كه، ویستێك له هانا ئارنێتدا دژ به نازیه‌ت له ئارادایه، بۆ یه‌كه‌مجاره هانا ئارنێت كاری له سه‌ر ده‌كات به تایبه‌تی له دادگایی كردنی (ئادۆلف ئایشمان) له ئیسرائیل كه له ساڵی 1963…ئایشمان ئه‌و نازییه كه ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌بووه له قه‌ڵاچۆكردنی جوله‌كه، وه‌ك بڵێین سیسته‌می بنه‌ره‌تی ئاوشفیتز – هۆلۆكۆست. نوسه‌ر به هه‌مان ڕوئیا و هه‌مان تێگه‌یشتنی هانا ئاڕێنێتهوه ده‌یه‌وێت دونیابینی خۆیمان له‌مه‌ڕ دادگایی سه‌رانی به‌عس بۆ دیاریبكات .
هه‌قیقه‌تی ئه‌قڵانی و ڕیالستی
هانا ئارنێت له سیاسه‌ت و هه‌قیقه‌ت دا گرینگی ده‌دات به جیاوازیكردن له نێوان دوو هه‌قیقه‌ت؛ هه‌قیقه‌تی ئه‌قڵانی و هه‌قیقه‌تی ڕیالیستی یان بڵێین ڕیاڵ و واقیعی، به‌وه‌ی (هه‌قیقه‌ته ئه‌قڵانیه‌كان) سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خش و ههڵسونێنهری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانین. به ڵام (هه‌قیقه‌تی ڕیالیستی) ئه‌و ڕاستیه مێژوویه مه‌تڕیاڵی و ههبووانهیه كه له سه‌ر زه‌وی كۆمه‌ڵگه كاریگه‌رن وه پێكه‌وه هاوكێشه‌یه‌ك ته‌واو ده‌كه‌ن.
نوسه‌ر له‌م كتێبه‌كه‌دا باس له و چه‌مك و ده‌قانه ده‌كات كه ئارنێت ئیشی له سه‌ر كردووه وه‌ك :
– مێژووی درۆ له گه‌ڵ سیاسه‌ت
– كاڵفامه‌كان ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ خود گفتوگۆناكهن
– بیركردنه‌وه‌ی بێبیركردنهوه
– بكه‌ره‌كانی پشت مێز
– تۆتالیتاریزم بهڕوانگهیهكی ئه‌ده‌بیانه‌وه وه‌ك ئه‌و ڕوانگه‌ی دیستۆیۆفسكی هه‌یه‌تی هه‌م بۆ لیبرال و هه‌م بۆ سیاسه‌ت ، ئا شتێك له‌م بابه‌ته…
– دهبهنگیزم
– دواجار چۆن دونیای خۆمان بگۆڕین
كتێبه‌كه فره لایه‌نه‌یه، گشتگیره شمولی و قووڵه له مێژوویه‌كی خوێناویدا…
چه‌ند سه‌رنج و بۆچوونێك
لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه نوسه‌ر باسی نه‌كردوه، له جینۆسایدی هه‌ریه‌ك له (به‌ڕێوه‌به‌ری كووره‌ی گازی ژه‌هراوی) ه كه (هودا عه‌ماش) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌كی دروستكراوی كیمیاوی له ڕژێمی به‌عس وه‌ك وه‌زیری زانسته كیمیاوییه‌كان . هودا حه‌ماش وه‌ك دڕنده‌ترین كه‌سایه‌تی ژنی ئێراقی و هه‌م (سه‌رۆكی شوعبه‌ی كیمیاوی) كه هه‌م وه‌زیر و هه‌م خۆشی وه‌ك سهرپهریشتیكهری ڕاسته‌وخۆی چه‌كه كیمیاوی و بایهلۆجیهكان بووه.
هودا ساڵح عه‌ماش به‌دیوێكی تردا رۆڵی هه‌بووه له جوانكردنی ده‌موچاوی فاشیزمی به‌عسی. بۆ جوانتر نیشاندانی سه‌ركردایه‌تی به‌عس، به‌شدار بووه له به‌شداریكردنی چه‌ندین ژن له حكومه‌تی به‌عس و به هێزكردنی ( یه‌كێتی ژنانی ئێراقی – ئیتیحادی نیسائی ئێڕاقی) له سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی سه‌دامی دیكتاتۆردا. ئه‌مانه درۆی ئۆرگانیزه‌كراو بوون، چونكه سه‌دام بڕوای به هێزی ژن نه‌بوو ئه‌مه‌ش بۆ جوانكرانی ده‌موچاوی دیكتاتۆریه‌ت و شۆڤێنزم و فاشیه‌ت بوو.
تاوانه‌كانی هودا عه‌ماش كه به‌داخه‌وه كه‌مترین خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه نه‌ك له‌ناو كوردا، به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری ئێراقدا . هه‌ڵبه‌ته دیسان ئه‌مه‌ش ده‌چێته یه‌كێكی تری ئه‌و فێڵانه‌ی كه دیسان ڕاگه‌یاندنی به‌عس وه‌ك یه‌كێك له پڕۆسه فاشیزمه نه‌بینراوه‌كانی خۆی پێشكه‌شی كرد‌و نمایشی كرد . دیسان په‌رده پۆشكردنی تاوان.
تاریقیهكان و تكریتیهكان عه‌لی كیمیاویه‌كان و هاشمیه‌كان و چه‌ندان و چه‌ندانی تر وه‌ك (بكه‌رانی تاوان ) دژ به مرۆڤایه‌تی ناسراون، به‌ڵام چه‌ندانی تری وه‌ك (هودا عه‌ماش) هه‌ر به شاراوه‌یی و په‌رده پۆش كراوی ماونه‌ته‌وه وهتاكاتی ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی ئێستاش كه‌س نازانێ چاره‌نوسی تاوانكارێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك هودا عه‌ماش به‌ره‌و كوێ گه‌یشتووه؛ ئاخۆ ده‌بێت ئه‌ویش وه‌ك وه‌فیق سامرائی له كام به‌شیكی به‌هه‌شتی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه بچوكهداه بێت ؟! خۆ گه‌ر نهشمابهت وه‌ك هه‌واڵه‌كان ده‌ڵێن؛ دوای دوو ساڵ زیندان ئازادكراوه و به‌سروشتی و به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مردووه ، ئه‌وا حوكمی دووساڵ به‌سه‌ر هودا عهماشدا كه‌مترین و سسوكترین سزایه، ده‌بوایه هودا له به‌ندیخانه‌دا بمردایه؟
له دۆسیه‌ی دادگاییكردنی سه‌رانی به‌عس نوسه‌ر باس له تاوانی جه‌نگ (دوجه‌یل) ده‌كات كه بیست و هه‌شت هاوڵاتی شیعه بوونه كۆچی قوربانی هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه، وه بووه دۆسیه‌ی جێبه‌جێكه‌ری تاوانی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر سه‌دام حسێن .
كه ئه‌م دۆسیه‌یه هێشتا نمونه‌ی مشتێكه له‌ئاست خه‌رمانێكی یه‌كجار گه‌وره كه ئه‌وه‌تا تاوانی زۆر گه‌وره‌تر كراوه كه‌چی ئه‌م تاوانه‌ش كرا به ژماره یه‌ك وه‌ك تۆڵه‌ی شیعه به‌رامبه‌ر سونه و سه‌رۆك، ئه‌گینا تاوانه‌كانی دژ به كورد زۆر له هی دوجه‌یل و شیعه‌كان ترسناكتره، به‌مه‌ش شیعه‌كان فێڵیان له كورد كرد‌و وه ئه‌مه به‌دیوێكی تر شیعه‌كان له‌ناو خۆیان فێڵیان له یه‌كدی كرد‌و چونكه تاوانه‌كانی باشوور‌و دژ به خه‌ڵكی ناو ئه‌هواره‌كان زۆر زیاتر بوون له تاوانی وه‌ك موجه‌ره‌د تاوانی دوجه‌یل كه هه‌ڵبه‌ته تاوانه‌كانی شیعه‌كانی باشوور ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه ئه‌مه‌ش په‌رته‌وازه‌ی ماڵی شیعی ناو عێراق نیشانده‌دات .
مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال
له‌كاتێكدا كۆی پڕۆسه‌ی ئه‌نفال زیاتر له سه‌دو هه‌شتا هه‌زاری لێكهوتهوه له‌گه‌ڵ هه‌شت هه‌زار بارزانی له ساڵانی 1988/1983به‌ڵام دیسان نوسه‌ر لایه‌نێكی گرینگی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی فه‌رامۆشكردووه ، له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا هێنده‌ی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به پارتی هینده‌ی گرینگی به ئه‌نفالی بارزانیه‌كان ده‌ده‌ن هێنده گرینگی به ئه‌نفالی سۆران ناده‌ن، كه من پێموایه (گومان ده‌كه‌م) كه هه‌شت هه‌زار بارزانی زینده به‌چاڵ كرابن! بێگومان ئه‌مه‌ش فێڵێكی به ساخته‌كراوی به‌رنامه بۆ دارێژڕاوی حیزبه‌كانه دژ به‌ئه‌ویتر له كاتێكدا ئه‌نفالی سۆران چه‌نده‌ها جار گه‌وره‌تره له هی بارزانیه‌كان ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌سه‌له‌ی دوجه‌یل به سه‌ر یه‌كیه‌تی و سلیمانی و به‌شێكی هه‌ولێردا ڕۆیشت .
به‌شێكی گرنگی به‌شدار بوونی (كایه‌ی دین) له پڕۆسه‌ی ئه‌نفال له ڕێگه‌ی مینبه‌ری مه‌لاو پیاوانی ئاینیه‌وه بوو. ئه‌وانیش به‌شێكن له پڕۆسه‌ی ئه‌نفال و وه‌ك لایه‌نێكی بڕیاردان بوون به به‌شێك له‌و سیسته‌می بڕیاردان له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال. كه‌م نه‌بوون ئه‌و مه‌لاو پیاوانی ئاینییه به‌عسیانه‌ی له ڕێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان و شوینه‌كانی خۆیانه‌وه ڕه‌وایه‌تیان دا به پڕۆسه‌ی ئه‌نفال، چونكه ئه‌مه ویستی حكومه‌ت بوو و بووه پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ بڕیاردان له پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌نفال واتا به‌شداریكردنی لایه‌نی دینی له ڕێگه‌ی مه‌لاو پیاوانی ئاینیه‌وه هه‌م پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌ڕه‌وایه‌تی و به شه‌رعی ده‌كرێت به گوێره‌ی ڕینمایه‌كانی قورئان و سونه‌ته‌كانی دیندهبێت هه‌ڵبه‌ت بێگومان ئه‌مه‌ش له ژێر ده‌مامكی (درۆی ئۆرگانیزه كرا‌و) ه هاته به‌رهه‌م . ئه‌مه‌ش به‌شێكی گرنگی ویستی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌وسا بوو .
بێگومان ده‌بوایه نوسه‌ر زیاتر هه‌لوه‌سته‌ی له سه‌ر كردباو زیاتر بابه‌ته‌كه شمولیتر ده‌بوو
ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی فاشیزم و نازیزم – سینزمی فاشیانه
ئه‌و كاراكته‌ره شه‌یتانیانه‌ی كه ده‌ستێكی گه‌وره‌ی تاوانكاریان هه‌یه له مێژووی جینۆسایددا، له زه‌مه‌نێكی دیكه‌دا ماسكی مرۆڤدۆستانه ده‌پۆشن. ئه‌وانه‌ی به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی داڕێژه‌ری سیسته‌می بڕیارن یان به‌شێكن له پێكهاته‌ی بڕیاربوون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك لهشهوهكان چونكه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تی بوون، له دادگایی ڕزگاریان ده‌بێت و زۆرنابات به ماسكی مرۆڤدۆستیه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه سوستێمی نوێیه‌وه و نمایشی مرۆڤ دۆستیی ده‌كه‌ن.
ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی فاشیزمی كوردی
دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆ ساڵی 1997له یه‌كێك له دیمانه‌یه ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ناسكترین قسه‌ی سه‌رۆكی پارتی مه‌سعود بارزانی به‌رامبه‌ر سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان (مام جه‌لال) ئه‌وه‌بوو؛ كه سه‌رۆكی پارتی گووتی؛ له شه‌ڕی ناوخۆ من و مام جه‌لال ( بێبه‌ری ترین و گوناهترین كه‌سین )… ئه‌م قسه‌یه دواتر ڕه‌وایه‌تیشی پێدراو هه‌ر له‌م ڕێگه‌یشه‌وه كۆبونه‌وه‌و پێكهاتنی ستراتیژی لێبه‌رهه‌م هات كه چه‌ندین ساڵی خایاند.
ئه‌م قسه‌یه هه‌مان دیمه‌نه كه سه‌یر له‌وه‌دایه كه دادگایی تاوانه‌كانی جه‌نگدا چه‌ندین سه‌ركرده له ڕێگه‌ی ماسك و په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌وه بێ‌تاوان ده‌رچوون. ئاوا ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی فاشیزم و نازیزم – سینزمی فاشیانه ئه‌و كاراكته‌ره شه‌یتانیانه‌ی كه ده‌ستێكی گه‌وره‌ی تاوانكاریان هه‌یه له مێژووی جینۆسایدا، له زه‌مه‌نێكی دیكه‌دا ماسكی مرۆڤدۆستانه ده‌پۆشن. ئه‌وانه‌ی به‌شێكی گرنگی پرۆسه‌ی داڕێژه‌ری سیسته‌می بڕیارن یان به‌شێكن له پێكهاته‌ی بڕیاربوون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان چونكه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تی بوون، له دادگایی ڕزگاریان ده‌بێت و زۆرنابات به ماسكی مرۆڤدۆستیه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه سوستێمی نوێیه‌وه و نمایشی مرۆڤ دۆستیی ده‌كه‌ن. كه دواتر ژیانێكی پر فه‌راهه‌م و خۆش ژیان.
ئێستاش سه‌رانی حیزبه‌كان كه هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆن و چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامداوه ئێستاش له خۆشترین ساته‌كانی ژیاندان، كه به‌داخه‌وه ده‌بوایه نوسه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ی بگواستبوایه ناو بابه‌ته‌كه‌و ئه‌وانه‌یشی وه‌ك تاوانباران باس بكردبوایه . به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ر خودی نوسه‌ر بۆ داهاتوو ئه‌م كتێبه ئیزافه‌ی زیاتر بكات، چونكه بابه‌تێكه ناكرێت به ساده‌یی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕین، چونكه گوناهه ئه‌وتاوانانه هه‌ر به نادیار بمیننه‌وه په‌رده پۆش بكرێت .
دواجار كۆتایی به‌م بابه‌ته دێنم له گووته‌یه‌كی ناو كتێبهكهوهی هانا ئارنیت كه ده‌ڵێت:
(( مرۆڤ تاكه بونه‌وه‌رێكه كه نایه‌ویت خۆی به كۆتایی خۆیه‌وه پابه‌ند بكات …)
ده‌شێت ئه‌م گووته‌یه ڕێك گونجاو بێت بۆ سه‌رانی حیزبهكوردیهكانی ئێستا‌و نمونه‌كانی وه‌ك هودا عه‌ماش و وه‌فیق سامهرائیهكان و تاریق هاشمیه‌كان چه‌ندان و چه‌ندانی تری ناو ئێستای سیسته‌می سیاسی هه‌رێم و به‌غدا .
دوا تێبینیم ئه‌وه‌یه كه سه‌دام و به‌عس وه‌ك فایرۆسی سه‌رده‌می مۆدێرنه‌ن و به‌رهه‌می مۆدێرنه‌ن و
هانا ئارنێت وه‌ك نوسه‌رێكی سه‌ده‌ی بیست قوربانی لۆمه‌كردن و گۆشه‌گیركردنی خه‌ڵكی خۆی بوو، چونكه له‌ڕێگه‌ی ئایشمانهوه بازی هه‌ڵدایه ئه‌و فاشیزمه‌ی له ڕۆحی مرۆڤی مۆدێرنه‌دا نوستووه كه خودێكی كاڵفامه و به‌ناڵه و بیرناكهتهوه و خۆی نادوێنێت. هانا ئاڕهنت له‌دادگای ئیسرائیلی ساڵی 1963وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسی نوێنه‌ری جوله‌كه ئاماده بوو، به‌ڵام پۆپۆلیست نه‌بوو و جه‌ماوه‌رخواز نه‌بوو، به‌ڵكو فه‌یله‌سوف بوو، هه‌ر بۆیه ڕای گشتی خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری جوله‌كه‌ی له ده‌ستدا.
له كۆتایدا ده‌ست خۆشی نوسه‌ر (ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین) ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام جیدیانه كار له سه‌ر ئه‌م بوارانه ده‌كات و كتێبه‌كه‌ی بواری ئه‌م گفتوگۆیه‌ی بۆ ڕه‌خساندین.
- ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین – قهوزهیهكی دیكه‌ی فاشیزم- ده‌زگای نوسیار – ٢٠١٩ – له‌هه‌موو كتێبخانه‌كانی كوردستان ده‌ستده‌كه‌وێت –
- ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی په‌یچی كتێبخانه‌ی نێرگرز داوای بكه‌ن. www.facebook.com/nergiz.online.bookstore/
-
چاوپێكه‌وتنی ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌ی له كه‌ناڵی كوردستات – كوردسات – مه‌گه‌زین
-
https://www.youtube.com/watch?v=mL-QMdnWNR4&t=54s