149 جار خوێنراوهتهوه
ئه‌سپی ڕاسپار‌ده زینی خۆشكرد
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌م شیعر
ئه‌گه‌ر شێر بمخوا
ڕووناكی ده‌مارم له‌ناوچه‌وانی لێده‌دا
ناسینه‌وه‌ی مه‌رد ئاسانه
ئه‌گه‌ریش چه‌قه‌ڵی دۆڕاوی خودی خۆی بمخوات
ڕووناكی ده‌مارم له‌ناوچه‌وانی خاوده‌بێته‌وه
چاو مه‌سووڕێنه
هه‌زار و یه‌ك سووڕی ژیان له ساده‌یی دوانت ده‌خەمڵێن و ده‌رده‌كه‌ون
هه‌وێنی دڵ بگره‌وه و جریوه و جووكه‌ی دێڕ هه‌ڵمژه
گه‌ڕه‌كه جوانه‌كان داوات لێده‌كه‌ن بچیته ناویان و چه‌تریان هه‌ڵده‌ی
نالی و
گۆران و
ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د بكوژه
لۆكه‌ت نه‌خستووه‌ته گه‌رووی هیچ گۆرانیبێژێكه‌وه
شاعیری پاشخاپه‌رۆك و قۆپیه‌چی و نانی نانیش
له كاتی كڕنووشدا وشه‌كانی ماڵی كران و چه‌پۆك له‌سه‌ریان درا
***
گه‌رمایی كه‌ڵدڵی هێشوو پێده‌گه‌یه‌نێ
ئاواز له چاوانی ون نییه
گای عول و حه‌پۆلیش له‌جێی كه‌ڵه‌باب ناخوێنێ
16/3/2021 هه‌ولێر
