نیگاكانت به ڕه‌وتی نسكۆ
له‌و ڕێگایانه په‌رت بوون
فێڵیان لێ كردین
به داڵانه هێمنه‌كانی ڕۆح‌دا تێپه‌ڕین
بێ ئاوڕدانه‌وه ..
بێ لالێكردنه‌وه ..
بێ ڕوانین
وێنه‌ی گولله‌یه‌ك له نیشانه‌دا سه‌رده‌كا
له سێبه‌ری له‌ززه‌تدا توانه‌وه ..
نێچیرێكی ئاسان نه‌بووم من
دڵێك بردمی ،
به ڕه‌وتی نسكۆ ، به كامی له‌تردان
به‌هارێكی بۆیه‌كراو
په‌ڵه‌هه‌ورێك
له چاوی منه‌وه هه‌ڵكشابوو..
سوپاس بۆ با
سوپاس بۆ با
سوپاس بۆ با
نه‌یهێشت چاوم له ئاسۆدا ببڕێ
سوپاس بۆ با
ده‌نگی به‌و چرایانه به‌خشی
له ناخی (من )ی ناو (خۆم )دا
بانگیان ده‌دا:
جیهان فریشته‌یه‌كه له په‌شم
له‌و زه‌مه‌نه درێژتره
گوڵێكی تیا ده‌پشكوێ
له‌و ڕووبه‌ره فراوانتر
به مه‌زاری بێ سنووری
زینده‌خه‌ونه‌كانمان دیاره ..
گوناه ، ئه‌شقیای خانه‌گه‌ردان
به‌سه‌ر كه‌پكی بێئومێدی و له‌خۆنووسان
گوناه ،
ڕێبواری شه‌كه‌تی چاوغایه‌نی هه‌ڵوه‌دا
له شه‌قامی كوژاوه‌و چۆلی
ئێواره‌دره‌نگان ..
ئه‌مجاره‌ش با ،
له دیدائاخری تۆی پاراستم
ئه‌مجاره‌ش با ،
له‌و هه‌ورانه‌ی شاردمه‌وه
له‌بن پێیان كه‌وتبوون ..
سوپاس بۆ با
سوپاس بۆ با
كه هه‌میشه ناهێڵێ
بازی كێوییان بگیرێ ..
وه‌سیه‌تی ئه‌ستێره‌كان نه‌بوو
ڕۆژگار جێنووكی سپی
به سیمای ماندوومان به‌جێهێشت ..
وه‌سیه‌تی ئه‌ستێره‌كان نه‌بوو
خۆر له نیگای تۆدا
ترس و گومانی بۆ باراندین
وه‌سیه‌تی ئه‌ستێران نه‌بوو
ڕێگاكان فێڵیان له خه‌ونه‌كانمان كرد
وه‌سیه‌تی ئه‌ستێره‌كان نه‌بوو ..
ڕه‌وتی باهۆزه‌كانی دۆزه‌خی زه‌مین بوو
له‌گه‌ڵ ته‌نیایی كزه‌بای سپێده و
دڵه هه‌لاهه‌لابووه‌كان جووت ده‌بوون ..