ده‌نگی شکانی په‌رداخێک به‌رزبووه‌وه. پارچه شووشه په‌رش و بڵاوبوونه‌وه. شه‌ڕابه سووره‌که پڕژایه سه‌ر دیواره‌که. هاوارێک به‌رزبووه‌وه، دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک چه‌ند قیژه‌یه‌ک له ژووره‌که‌ی ئه‌ودیوه‌وه بیسترا. ده‌نگی چه‌ند گوللەیه‌ک کۆتایی به ژاوه‌ژاوی ژووره‌که هێنا و خامۆشیه‌ک باڵی کێشا.
پۆرترێتی ژنێک به‌ربووه‌وه سه‌ر زه‌ویه‌که، چه‌ند دڵۆپه فرمێسکێک تێکه‌ڵ به شووشه‌ی شکاو ببوو. هاوارێکی شێتانه به‌رزبووه‌وه. بۆنێکی تیژ کاسی ده‌کردی. جل و به‌رگ و سه‌رین و به‌تانی به‌و ناوه‌دا په‌رش و بڵاببووه‌وه. دڵۆپه خوێنێک له سه‌ر گه‌ڵای گوڵه‌باخه‌که‌ی ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌که به‌ربووه‌وه سه‌ر زه‌وی. بووکه شووشه‌یه‌ک پاڵی به سوچێکی دیواره‌که دادابوو.
- یه‌که‌م په‌ڵه‌خوێن پڕژابووه سه‌ر بوکه شووشه په‌ڕۆیینه‌که.
- دووه‌م په‌ڵه خوێن پڕژابووه سه‌ر شووشه‌ی مێزته‌والێده‌که، قه‌تره‌یه‌کی تۆخ به‌هێواشی به شووشه‌که‌دا غلۆرده‌بووه‌وه و ده‌ڕژایه سه‌ر سووراوێکی سیحری.
بوتڵه شه‌رابه‌که به‌لادا که‌وتبوو، دوا دڵۆپی ده‌ڕژایه سه‌ر فه‌رشه سووره‌که. ده‌نگی هه‌ناسه‌یه‌کی کز ده‌بیسترا، تێكه‌ڵ به گریانێکی دووری خنکاو …
ڕه‌شه‌باکه له ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌ک بێده‌نگ بوو. هه‌وره‌گرمه‌کان خۆیان به خامۆشیه‌کی ترسناک سپارد. ده‌نگی ماشێنی پۆلیس خامۆشیه‌که‌ی شکاند. لووله‌ی ده‌مانچه‌که به‌رزبووه‌وه. ده‌نگی هه‌ناسه‌کان تاوه‌كو ده‌هات به‌رزتر و پچڕپچڕتر ده‌بووه‌وه، دەنگى دڵى تێکه‌ڵ به ده‌نگی. ده‌نگی گولـله‌یه‌ک بیسترا، ده‌مانچه‌که به‌ربووه‌وه سه‌ر زه‌ویه‌که.
خامۆشیه‌ک باڵی کێشا به‌سه‌ر ئه‌و خانووه‌دا. خامۆشیه‌که له نێو هه‌زاران ماڵدا، هه‌زاران ماڵ له‌نێوان هه‌زاران ماڵی دیکەدا. ده‌نگی جوڵه‌ی لانکه‌که حه‌ڤده جار بیسترا.
- په‌ڵه‌ی سێیه‌م ئه‌و خانوه‌ی به سوورێکی تۆخ نه‌خشاند، ئه‌و سووره‌ش له‌نێوان هه‌زار سووریدیکەدا ون ده‌بوو، حه‌ڤده‌جار فڵچه‌که به تابلۆكه‌دا هات، ده‌نگی گۆرانیه‌کی غه‌مگین ده‌هات. ده‌نگی به‌لاداکه‌وتنی لانکێک تێکه‌ڵ به گریانێکی به‌پڕتاو به‌رزبووه‌وه. په‌رداخه‌که به هێزێکی زۆر به تابلۆ سووره‌که که‌وت. شه‌رابه سوره‌که له‌سه‌ر سوورایی تابلۆکه په‌خشبوو.
قیژه‌یه‌ک…
تاریکیه‌کی ترسێنه‌ر…
ته‌واو