بۆ شاعیرێكی فاشیل
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
١
هه‌موو به‌شه‌كانی ژیان لای من یه‌ك ئامانجیان هه‌یه. ئه‌ویش شیعره، شیعریش بۆ من مه‌ته‌ڵێكی گه‌وره‌یه، مرۆڤایه‌تی خۆمی پێ بگه‌شێنمه‌وه. شاعیرێكی دیندار و نيمچه دێهاتی و به‌ره‌و خودی خۆم گه‌ڕاوه‌م. ئه‌م دنيايه چۆن بناسم، سه‌رله‌نوێ شته‌كان بدۆزمه‌وه و پێكهاته وه‌ربگرم و له چییه‌تی بپرسم و ڕووبه‌ڕووی واقیع ببمه‌وه. كه‌موزۆر به‌شێكیبه‌هره سروشتییه‌كانم گه‌ڵاڵه‌كردووه. له خانه و شانه‌ی هەستیاری زمان و بنيادنانى ناسنامه‌دا بۆن و ڕه‌نگ و ڕۆشناییم هه‌ڵمژیوه و شیعر پاڵاوتوومی، لە شیعریش بەولاوە هیچ چالاكییەكی دیكەم نییە هێزی پێویستی لێ وه‌ربكرم. گونده‌كه‌شم له شاره‌كان زیاتر بیری شیعرییم پێ ده‌به‌خشێ و دۆخی نووسینم لا په‌یدا ده‌كا گه‌رم بنووسم، بنه‌مایه: مرۆڤ، باڵنده، په‌له‌وه‌ر، ئاژه‌ڵ، خشۆك، زینده‌وه‌ر، سروشت، گیا، دره‌خت، پرسیار، وه‌ڵام، به‌ڵێ، نه‌خێر، گوڵه‌گه‌نم… تاد، له‌ودا ناسی. شار واقیعێكی توندوتیژه، كه‌متر هارمۆنی نه‌رمونیانی تێدایه. هێڵی تایبه‌تی له نێوان مرۆڤی گوند و مرۆڤی شار له باری سایكۆلۆژییه‌وه له‌كوێوه جیاوازن و له‌كوێوه‌ش نزیكن، ناوی شوێن له شیعردا به ده‌گمه‌ن ده‌هێنم، به‌ڵام هه‌ستی هه‌ستكردن به شوێن و ناسینی شوێن زاڵده‌كه‌م.
٢
لەو شیعرە دەدوێم نووسیومە، یان لە نادیارییەكدا دەبێتە خولیای نووسین، هەستی هه‌ڵقوڵاو و تاسه‌ی ڕوحیم دەیدۆزێتەوە، دەینووسم و تێیدا پشت به خود و زمان و وێنه ده‌به‌ستم، خود و زمان و وێنه‌ش وه‌ك كرده‌یه‌كی كارای بیركردنه‌وه بوونی مرۆڤ داده‌ڕێژن و چالاكی زه‌ینی و ده‌روونیین، له ناسینی به‌های ئه‌ده‌بی خوێنه‌ر ئاسووده ده‌كه‌ن.
٣
نیمچه ده‌ستووری ڕوونبێژی و ڕه‌وانبێژی و ناسكوێژیم و داروپه‌ردووی ڕسته‌سازی و په‌نجه‌مۆری تایبه‌تمه‌ندیم به‌كارهێناوه، قەتیش لێكدانەوەم بۆ وشە نەكردووە، وام زانیبێت بەلای خوێنەرەوە گران و سەختە، وشه‌كه چه‌ند دیوێكی هه‌یه؛ ئاسۆیی به‌كارهاتووه، یان ستوونی. ئەو بڕوایەم هەیە، كە خۆم زانیم چیم گوتووە. خوێنەریش دەزانێت چیم گوتووە و به‌كام دیودا به‌كارم هێناوه.
٤
شیعر شێوازی بوون و به‌ها و پێوه‌ر و گه‌ڵاڵه‌بوونی دیدگای شاعیرە، واتە: بوون و چییەتی و دۆزینەوە و ناسینەوە. سەختیی ژیانی بۆ قەرەبوو كردوومەتەوە، لە ئەزموونی ئازاد دا ئامانجی خوڵقاندووم، شيعريش تاكه شوێنه لێوه‌ی بڕوانمه ژیان و گه‌ردوون و یاده‌وه‌ری، له ژیان و گه‌ردوون و یاده‌وه‌ری ڕامان هێزی پێویستی پێ به‌خشیوم. هه‌ستم بۆ ژیان به‌هێزه و یاده‌وه‌ریشم به‌هێزه و حه‌زێكی گه‌وره‌شم هه‌یه بۆ ژیان، له‌و شیعره‌ی ژیانت بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه، واته: شیعری ژیانیی وشه و ڕسته تێكه‌ڵاو ده‌بن و ڕسته له وشه‌دا داده‌ڕێژرێته‌وه، تێكۆشاوم ئه‌م كاركردنه‌م بكه‌مه شێوازێك تا ببێته ده‌نگێك بۆ بێده‌نگه‌كان، یان گفتوگۆی نێوان شاعیر و خوێنه‌رانی.
٥
شیعری بێگەرد مەی لە چڵ و گەڵا نەخەمڵاندووە. لە ڕەگ خەمڵاندوویەتی، بۆیه مه‌ی و مه‌ستییه‌كه‌ی، بژاركراو و ڕێكخستنه‌وه و تاهه‌تایی و گره‌وی سه‌ختی بوونه، ده‌كرێ جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی سۆفیگه‌رییانه‌ی تێدا بدۆزێته‌وه، كه زه‌ینی داهێنه‌ر و خوێنه‌ر ده‌پارێزێ.
٦
شیعر بە كردەی سرووش و خرۆشان و ئاماژه و نیشانه و مۆتیڤ تێدەگەم، سروشت دەدۆزێتەوە و مرۆڤی هه‌ستیاری بۆ ئامادەدەكات. شاعیر سروشتی دووەمە و مرۆڤ دەدۆزێتەوە. لە سەرچاوەكانی سروشتی یەكەم هه‌ڵكۆڵیندەكات.
٧
شیعر ئه‌و هێزانه‌یه، كه مرۆڤ و خوداوه‌ند و ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر و باڵنده‌ی دروست كردووه و ئاشقی ژیانە. ئاشقی ژیانیش له هیچه‌وه دروست نابێ، ئاسۆ و دووریه‌كانی فره‌دیوی بوون ده‌ناسێت، لە سەرەتاوە دەست پێدەكاتەوە. هەموو شت به پله‌ی باڵا لە شیعردا دەژی، شته‌كان پێشبینیه‌كی ورد و زیره‌كن. ئەو شوێنەی هێزی ژیان دەستی دەگاتێ، شوێنە لە شیعردا و جیهان تێیدا ئاوارەیە. مرۆڤە ئاوارەكانی دنیای تێدا دەناسێ و ساتی ناسینی دەربڕین لێكردنە بۆ نزیكبوونەوەی هەموو شتەكان لە ڕێگای شیعرەوە. هەموو شتەكانیش لە شیعردا چەندین جار لەدایكدەبنەوە و ژیان به باری تر ده‌گوازنه‌وه.
٨
سەرەتا هەموو وەرگێڕانێك لە ناسینی ئەوی دی دەست پێدەكات. لە ڕێگای وەرگێڕان بۆ كوردی نهێنی هونەری و تانوپۆی شیعری بەشێك لە شاعیرانی زمانانی ترم ناسی. وەرگێڕان كردەیەكی گرنگی ئاشتیخوازییە. ئەوە حاڵەتێكە من لەناو شیعری وەرگێڕدراودا باش ژیاوم، به‌رزی و نزمی پله‌ی لێدانی دڵی خۆم زانیوه. ئەگەر نەتوانی بە زمانی دنیاش بخوێنیتەوە، بە وەرگێڕانیش بیخوێنێتەوە هەر كارێكه نه‌خشێكی گرنگ له بوونی شیعر ده‌بینێت و زیاتر قووڵیت لێ ده‌رده‌كه‌وێت. دڵم لەناو شیعری وەرگێڕدراودا بەباشی لێدەدا، بەڵام ناسنامەم سەر زەمینی كولتوری شیعری كوردییە. بڕوام بە وشە و هێزی وشە هەیە، زمان ناوەند و بوون و چییه‌تی و دۆزینه‌وه و ناسینه‌وه‌یه. ڕۆحی به‌شێك له شیعری كوردی بە شێوەیەكی زیندوو و چالاك ماوەتەوە، ڕووبه‌ڕووی شارستانیه‌ت ده‌بێته‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
٩
هەستەكان و ده‌ربڕینی به‌هێزی هه‌ست ڕێگا و ڕووگه‌نمای دۆزینەوەی شتەكان و وشەكان و ماناكانن، سەرەتای كردەی نووسینن، كە ڕەشنووسی شیعرێك تەواودەبێت، بوێریی ئەوەم لایە زیاتر كار لەسەر لابردن و سڕینەوە بكەم. كەمتر كار لەسەر زیادكردن و خستنەسەر بكەم. لە ڕەشنووسدا زیاتر كار لەسەر جێگۆڕكێی وێنە دەكەم، هه‌وڵیش ده‌ده‌م هه‌ستی بۆنكردن له وێنه‌دا به‌رز بكه‌مه‌وه و وێنه بۆن بكرێ، كه وێنه بۆنكرا هه‌ستی بیستن پێی هه‌ستیار ده‌بێت، هه‌وڵمداوه هه‌ندێك وێنه‌ی باو خواز بۆ ناو ساده‌یی و وێنه‌ی بژارده‌خواز و ڕوانینوان بهێنم.
١٠
شیعر و گه‌ردوون ڕووخسار و ئاوێنه كولتورن، شیعریش جه‌نگێكی ڕۆژانه‌ی به‌رده‌وامه و وزەی زیندووی ناو كولتورە، هەستەكان بە ئاوازی جیا جیا درێژی دەكەنەوە، شاعیری دامەزراو بە زمانێكی بەرجەستە لە مێژوو و كانگای مرۆڤی نزێكدەكاتەوە. لە خودەوە بۆ خودی باڵا. ژیان لەم كردەیەدا سەرلەنوێ لەدایكدەبێتەوە، منیش له‌م له‌دایكبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵمداوه په‌خشانه‌شیعر بكه‌م به نموونه‌یه‌كی كوردی.
١١
شیعری بێگەرد بڕوای بە هیچ ئایدیۆلۆژیا و شانه و شه‌پۆل و جڵه‌وبه‌ده‌ستێك نییە. بڕوای بە ئاڕاستەی دیاریكراوی شیعریبوون و ئیستاتیكای سادەیە. هەموو ئایدیۆلۆژیایەك فشۆڵە، شیعر و زمان تێیدا بۆگه‌ن ده‌كا،خه‌یاڵیش باڵگرن ده‌كات. خه‌یاڵ ئه‌و ڕه‌گه‌زه كاریگه‌ر و ڕووناكه‌یه ژیانی مرۆڤی شاعیر ده‌وڵه‌مه‌ند و به به‌رهه‌م ده‌كات. به وزه‌یه‌كی به گوڕی ده‌ربڕینه‌وه له‌ناو گۆشه و ڕووبه‌ری شیعردا ده‌تهێڵێته‌وه تا هه‌ست به ئاسۆ دوورییه‌كانی گومان و سه‌رسوڕمان و زمان و پرسیار بكه‌ی.
١٢
خوێنه‌ر دوای نووسینی شیعر گرنگه، شیعر خۆی كۆدەكاتەوە و ئەزموون و شارەزایی و يه‌كێتی هه‌ستیاری و هه‌سته‌كان دەینووسێت، دواتر بژاری دەكەی. خوێنەری كراوە دەیخوێنێتەوە. من هیچ بڕوام بە خوێنەری چێژى ته‌نك و لابه‌لا نییە. ئەدەب چێژی ته‌نك و لابه‌لا نییە، ئێستێتیكا و یه‌كێتی هه‌ستیاری و هه‌سته‌كانه. چێژ ڕه‌سه‌نایه‌تیی داهێنان یه‌كناخات، به‌ڵام ئێستێتیكا یه‌كی ده‌خا. خوێنەری چێژی ته‌نك و لابه‌لا تەمبەڵ و فشۆڵ و نه‌دۆزه‌ره‌وه‌یه. خوێنەری كراوە خەیاڵی خۆی بەكاردەهێنێ، واتای زه‌ینی و ده‌روونیی به‌رهه‌م ده‌هێنێ و پێشكێشی ده‌كات، كه‌پوو بۆنی وێنه ده‌كا و بۆنی وێنه‌ش ده‌ناسێ. قەت لە خۆم نەپرسیوە شیعر خوێنەری ماوە، یان نا. یان چه‌شنێكی تری ئه‌ده‌ب شكۆی شیعری ته‌نك و ڕفۆك كردبێت. ئەم پرسیار لە خۆكردنە وزە لەخۆ ناگرێ و پەیوەست نییە بە بوون و چییه‌تی و دۆزینەوە و ناسینەوە. گومان لە توانای خۆكردنە، یان ترسێكە بیركردنەوەت شێلوو و شڵەژاو دەكات. ڕووباری وزە و هەست ناتگاتێ و فریات ناكەوێ. توانای بیركردنەوە و وێناكردنت كۆناكاتەوە. خوێنەری كراوە بەشێكی گرنگە لە كتێب، مادام شیعری بێگه‌رد هه‌یه، خوێنه‌ری كراوه‌ش هه‌یه. خوێنه‌ر له شیعردا نه‌شونما ده‌كا و په‌روه‌رده ده‌بێ و ده‌دره‌وشێته‌وه، شیعریش له خوێنه‌ردا ده‌ژی، خوێنه‌ر له كۆتاییدا فه‌لسه‌فه‌ی شیعره، ماڵی ده‌دۆزێته‌وه، ئاڵای له‌ناو هه‌ڵده‌دا و ئامانجی كۆده‌كاته‌وه و مه‌شخه‌ڵی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ.
١٣
وا دەزانم سەرزەمین بە من بەخشراوە، بە شیعر بینای بكەم. لە سەرەتای شیعرەوە بە درێژایی هاتنی بیناكردن بەردەوام لەدایكدەبێتەوە و داهێنەر تێیدا ناوەندە. وەك خەونێك لەناو بیناكردندا دەژیم و لە تەواوی خانەكانی لەشمدا ئامانجی كۆكردووه‌ته‌وه.
١٤
پێش نووسینی سه‌ر كاغه‌ز، له مێشكمدا نووسیومه و ده‌نووسم، كه ده‌ستیشم به نووسین ده‌كه‌م شێوه‌ی گشتی شیعره‌كه‌م لا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م وێنه‌دا زه‌مینه‌ی به‌رده‌وامبوون خۆش ده‌بێت و ورده ورده بیركردنه‌وه‌م ڕوونتر ده‌بێ و وێنه گه‌وره‌كه‌م لێ ده‌رده‌كه‌وێت، سروشتی خودایی و سروشتی زه‌ینیی یارمه‌تیم ده‌ده‌ن.
شیعری بێگەرد گوێڕایەڵی واقیع و ڕووداوی فریوده‌ر نابێ. هەوڵدەدا بیدۆزێتەوە و ڕوو لە سادەترین شتی بكات. سادەیی و هەستەكان دەمێننەوە و پەیام و دۆخ دەپارێزن.
١٥
نیگەرانی بارودۆخی ئاڵۆز و كاره‌ساتبار و كەوتووی كۆمەڵگای كوردی و سیاسه‌تی كوردی نیم. نیگه‌رانی ناوەندی شیعری كوردیم، كە خۆم تێیدا دەژیم و به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ هیچی تێدا ڕوونادات و هێڵی گه‌وره‌ی تێدا ده‌رناكه‌وێ، به‌شێك له نووسه‌ران مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی، یان گه‌وهه‌ری تاجیان ده‌ستكاری كردنی دۆخه به‌ره‌و باشتر و ناسینه‌وه‌ی نرخی ڕاسته‌قینه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی، یان گه‌وهه‌ری تاجی من به‌كارهێنانی زمانه به‌ره‌و باشتر و هه‌ستیاری و خه‌مڵین و وشه‌ی ئاهه‌نگدار و پێوه‌ر، شكۆی ئێستێتیكا و زمان به‌رگریكاری هه‌قیقه‌تن.
١٦
داهێنه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی ناوه‌نده و خه‌سڵه‌تی ناوه‌ندبوونی داهێناوه، سرته و ڕازی داهێنان و ته‌كنیكه زمانه‌وانییه‌كانیشی گۆڕیوه. یه‌كێكم له شاعیرانی شه‌پۆلی سێیه‌می شیعری كوردی و ده‌قم تا ئه‌وپه‌ڕی سنووری په‌خشان بردووه، به‌ڵام نه‌مهێشتووه ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ی بێ تانوپۆ و لكوپۆپ زاڵ‌بێت به‌سه‌ر شێواز و كورتبڕی و چێژی هونه‌ری و ئێستێتیكی.
هۆشیارییه‌كی ئامادەی به دڵ و گیانیشم له شێوه‌ده‌نگێكی نه‌رمی نه‌نووسراو هەیە، هەست بەوە دەكەم لە شیعری ده‌نگی نه‌رمی نه‌نووسراو دەگمەن نا، بەڵام تایبەتمەندی گه‌ڵاڵه‌ی كردووم، كۆشش بۆ ئەوە دەكەم لە ڕێگای دیمەنی گەردوونی و ڕه‌گه‌زی كتوپڕی و نیشانە و په‌یژه‌كانی مۆسیقاوە بە تەواوییەك بگەم و ئاوازم لێ بەرزببێتەوە، تا ڕاده‌یه‌كیش له‌وه دڵنیام ئه‌م شێوازه، له سه‌رده‌می خۆمدا، واته: ئێستا جێگای سه‌رنج و بایه‌خ نییه.
١٧
ناتوانم هیچ كەسێك لە شیعری خۆم تێ بگەیەنم، چونكە شیعر ئاڵوگۆڕییەكی ڕۆحییە. هەوڵدەدەم هەست بە شت كردنێك لە ناخیدا دروست بكەم. هەستی بوونی و لێكدانی ژێی دڵ وێنا بكەم. نەك لێكدانەوەیان بۆ بكەم، ئه‌فسوونێك وه‌ك مووچڕكێك گرتوومی و به‌رم نادات. هه‌میشه تاسه‌م بۆ بینینی قه‌ڵای هه‌ولێر له گه‌ڵاڵه‌بوونه، هه‌رجارێك بیبینم، بینینی جاری پێشوو نییه و بینینی یه‌كه‌ممه و شێوه‌ی نادیاری وه‌رده‌گرێ، له كۆی بینینه‌كان كه‌رسته‌ی زمانه‌وانیم گه‌یشتووه به ئاسۆی هاوچه‌رخ و نوێبه‌خشی، له دانه‌وشه‌ی ڕۆمانسی كرچوكاڵ لام داوه و هه‌وڵم به‌ره‌و زه‌مینه هێماییه‌كان و شيعريبوونی وردبوونه‌وه له به‌هره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه.
١٨
هه‌ستی ناوه‌وه‌م ڕێی پیشانداوم داهێنه‌ران بدۆزمه‌وه، به به‌هاوه بیانخوێنمه‌وه، خوێندنەوەی شیعر لەسەر ئاستی ئێستێتیكا و زمان لای ئەو شاعیره‌ی پرسی شیعر و داهێنانی مه‌به‌سته زۆرمان پێ ده‌به‌خشێ. زێوان
پێكهاته‌یه‌كی بنیادی ژیاننامه‌یی و ئاخاوتنی ده‌روونی كردووه‌ته هێما و هێما پێكراو. سێزده كتێبی شیعریم چاپكردووه ناتوانم یه‌كێكیان بخه‌مه پێش یه‌كێكی تریانه‌وه، به‌ڵام پیاو به نۆبه‌ره ده‌بێته باوك. هەر لە سەرەتاوە، `زێوان` بە سەرەتای ڕاستەقینەی خۆم دەزانم. خۆم بە ئەزموونگەر و شاعیری گومان و سەرسوڕمان و زمان و چڕكردنه‌وه‌ی پرسیار زانیوە، لە چوارچێوەیەكدا خۆم ڕێك نەخستووە، خۆشم لە شیعری فشۆڵ پاراستووە و شەڕم لەگەڵ شاعیرانی فشۆڵ و به‌سته‌زمان بەرپا نەكردووە و كێشه‌م له‌گه‌ڵ نه‌ناونه‌ته‌وه، لە نرخیانیشم كەم نەكردووەتەوە. ڕێزی كتێبەكانیانم گرتوون و كڕیومن و لەناو كتێبخانەی خۆمم داناون. تۆزیشم لەسەر تەكاندوون. پاكم كردوونه‌ته‌وه، بەڵام نەمخوێندوونه‌تەوە، شاعیرانێك نه‌توانن شیعری سه‌ركه‌وتوو بنووسن، یان له به‌رده‌وامبوونیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، ناتوانن له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتوو بن. خۆیان ده‌خۆنه‌وه و تووشی گرێی ناوه‌كی ده‌بن و گێچه‌ڵ به سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن، ده‌بنه تیرهاوێژی كوێر. له‌ناو ئه‌م كرده و گێچه‌ڵ پێكردنه‌دا من كراوم به نیشانه‌ی گێچه‌ڵ پێ كردن. ئه‌و به‌سته‌زمانانه‌ی له‌گه‌ڵ شیعرم ناگونجێن، ته‌نگه‌تاوبوونه و گێچه‌ڵ ده‌نێنه‌وه. هیچ زیانێكم پێ ناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو سوورم ده‌كه‌ن زیاتر له كۆششكردن و خوێندنه‌وه، قووڵببمه‌وه و بچمه ناو هێز و شكۆی نووسینمه‌وه.
داهێنان دەتوانێت داهاتوو و مێژوو و هاوچەرخیی بخوڵقێنێ و بخوێنرێتەوەش.
١٩
شیعر هونەری بەشێكە، هونەری گشت نییە، شیعری گشت فریوی ئێستێتیكا و واقیع ده‌دات، له سه‌ره‌تامدا شیعری گشتم زۆر ده‌خوێنده‌وه، ئێستا ناتوانم دێڕێكیشیان بخوێنمه‌وه. شیعری گومان و سەرسوڕمان و زمان و چڕكردنه‌وه‌ی پرسیار لەگەڵ واقیعی باوخواز نایەتەوە، واتە: جووت نابێ. واقیعی نوێبەخش، هێماخواز لەناو دەقی گومان و سەرسوڕمان و زمان و چڕكردنه‌وه‌ی پرسیار دروست دەكەم. لە واقیعی سەرچاوە، جیا و نامۆی ناكه‌م و داینابڕم، بەڵام دووری دەخەمەوە و ده‌یپارێزم. ئاسۆی چاوەڕوانی خوێنەری كراوە بە زمانێكی گەرموگوڕ بە وزەی پەخشان دەهێنمەدی، هانی ده‌ده‌م تێگه‌یشتنی بۆ گومان و سه‌رسوڕمان و زمان و چڕكردنه‌وه‌ی پرسیار هه‌بێت و په‌یوه‌ست نه‌بێت به وه‌ڵام، په‌یوه‌ست بێت به پرسیار. شیعری بێگه‌رد پرسیارێكی ئاراسته‌كراوی گه‌ردوونیی و تێكه‌ڵكردنی جۆر و ڕه‌گه‌زی ئه‌ده‌بی و تێكه‌ڵكردنی هه‌سته‌كان و چوونه ناو ئاسۆیه.
داهێنان لە واقیعەوە دەست پێ ناكات. بەشێك لە واقیع وه‌رده‌گرێت. شاعیر بیەوێت بمێنێتەوە، دەبێت خۆی ئامادەبێت و ئێستێتیكای مرۆڤی هەبێت، ئێستێتیكای مرۆڤ كۆكراوه‌ی ڕۆحی مرۆڤ و گه‌ردوونه، چونكە واقیعی هیچ كات و سەردەمێك لەگەڵ واقیعی كات و سەردەمێكی تر جووت نابێت، واقیع به چه‌ندین چینی هه‌مه‌جۆر ده‌وره‌دراوه. ئێستێتیكای مرۆڤ لەگەڵ هەموو كات و سەردەمەكان جووت دەبێ، داهێنه‌ر كه‌سی دوودڵ و بوونیی و یاخییه‌كی به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می خۆی نایه‌ته‌وه و جووت نابێ، نه‌رمی نواندنیش نازانێت.
٢٠
گفتوگۆی هاوچه‌رخانه و جۆره ڕێزلێنانێكی ئایینی، هه‌موو ئایینه‌كانم بۆ ژیان گه‌ڵاڵه كردووه، شاعیری بەرپرس و پابه‌ندی سروشتی زه‌ینی و ئێستێتیكا و زمانم, سروشتی زه‌ینی و ئێستێتیكا و زمانیش په‌یوه‌ندی و یه‌كێتێن. ناتوانم لە دڵە گەورە و پڕ بزاوتی پڕشنگدار و كردار و كاریگەرییان دوور بكەومەوە. دوای بیركردنەوە، كاتێ خورپە و ئیلهامم پێدەگا، خۆم بە ورووژاوی سروشت و ژیان دەزانم و پێداگریشی له‌باره‌وه ده‌كه‌م. سروشت بە ڕووبەرە فراوانەكەی، مرۆڤ، ئاژەڵ، باڵندە، زیندەوەر، دارستان، ڕووەك، دار و بەرد… تاد، كاتێكیش شەڕی چەپەڵی براكوژی كڵپه‌ی سه‌ند، مووچڕكێكی بكوژ سەرتاپای هەستەكانی گرتم و تا ئێستاش لە جەستەم ماوەتەوە و دەرنەچووە، ده‌رزییه‌كی ژه‌نگنه هه‌موو هه‌سته‌كانم ده‌كوتێ و تووشی تیراوه‌یان ده‌كا. كەوتمە ناو ونبوونێكی سەرتاپاگیرەوە، دەچوومە كەناری خۆنیشی و خۆم دەخواردەوە و دەمپرسی چی چارەنووسی مرۆڤی وا سەخت و دەگمەن كردووە، یان هەر ژیانی ڕاستەقینە خۆی ونە، یان سەرڕێژە لە دەربڕینی جوانیی ڕەها و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پاكی و پاكیزه‌یی ڕوون. شیعر ئه‌وه‌نده هه‌ست و بیر داخراو نییه هه‌ندێك دیارده‌ی ژیان وه‌ربگرێ و هه‌ندێكیش وه‌رنه‌گرێ. هه‌موو باره‌كان وه‌رده‌گرێ. ژیان به هه‌موو باره‌كانیه‌وه وه‌ك جۆره پێوه‌ر و چاره‌نووسێك پرسیاری ترسناك و بنه‌ڕه‌تی له شیعر ده‌كه‌ن.
لە هەموو باروبوار و جۆری هەڵكەوتدا چوومەتە گۆشەی خۆنشینی و دەمزانی سنووری ئەرك و بەردەوامبوونی من لە نووسیندا تا چ سنوور و ڕادەیەكە.
شیعر دیاریی بێدەنگیی و گه‌وهه‌ری تاجی منە، پێشكێش بە گەردوونی دەكەم.