ئه‌م فیلمه ( ماركسی لاو ) سه‌ره‌تا له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕدرا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ژێرنوسه ئینگلیزیه‌كه كه‌م تازۆر، دێڕ و ده‌سته‌واژه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی نه‌گه‌یاندبووه ئاستی تێگه‌یشتن و ژێرنوس، هه‌ر بۆیه به‌راوورد كراوه به زمانه ئۆرگیناله‌كه‌ی كه‌ئه‌ڵمانییه و له‌كوردیه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌ڵمانیه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و دانراوه.
پێشڕه‌و موحه‌مه‌دی نوسه‌ر له‌واڵه‌كه‌ی خۆی له‌واڵی خۆی له فه‌یسبوك نوسیوویه‌تی :
((وەختێكی زۆرم لەسەر بوو بۆ بڵاوكردنەوەى ئەم فیلمە، وەك بەڵێنم دابوو، ئێستا هاوڕێیان لە سینەما سالم كاری لەسەر دەكەن بۆ پەخشكردن و بانگهێشتكردنی گەنجان و خوازیارانی سیاسەت و هونەر و سینەما، بەڵام هاوڕێیانی هەندەران و دەرەوەى سلێمانی و دەرەوەى هەرێم ڕەنگە بە ئاسانی دەستیان پێینەگات، بۆیە لینكەكەى بۆ ئەو هاوڕێیانە لێرە دادەنێم و دەتوانن لێرەوە بە وەرگێڕانی كوردیی سەیری بكەن (*)
جێگای خۆشییەتی زۆر سوپاسی كۆسرەت عەبدولڕەحمان بكەم بەبێ یارمەتیی ئەو و كاری تەكنیكی و پێدانی چەندین زانیاریی، نەمدەتوانی ئەم كارە تەواو بكەم، بۆیە لەدواجاردا بەشداریی كۆسرەت جێگای ستایشە و بەناوی ئەوانەشەوە سوپاسی دەكەم، كە عاشقی ئەم فیلمە دەبن.))
(*) ده‌توانن له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه فلیمه‌كه ببینن:
كاڕڵ ماركسی لاو