ڕۆمانی `گەندەڵی` نوێترین ڕۆمانی ڕۆماننوس `ئیسماعیل حەمەئەمین`ە ئەم ڕۆمانە وەک ڕۆماننوس لە دیواری فەیسبوکی خۆی نوسیوویەتی:
“مێژوویی گەندەڵی کوردیی و دونیایە، دیووی دووهەمی گەندەڵی و وردەکارییە تراژیدۆکۆمیدییەکانێتی لەزاری پاڵەوانە سەرەکییەکەیەوە `مۆپسی پاشا` سەگە ئازیزەکەمانەوە. ئاوا `مۆپسی پاشا` ڕاپێچی وردەکارییەکانی گەندەڵی کوردیی و گەندەڵی دونیامان دەکات، گەشتێک چەند پێدەکەنین، ئەوەندەش دڵتەنگ و لێڵ دەبین.“
ئەم ڕۆمانە بە پەرەگرافێکی شانۆگەری `چەتەکان` ی شاعیری ئەڵمانی `فریدریخ شیللەر` دەستپێدەکات کە لەزاری یەکێک لە پاڵەوانەکانی دەڵێت:
“ دیسپۆتکان، زاڵمەکان، بۆچی هەن؟ بۆچی دەبێت هەزارەها خەڵک خۆیان لەبەردەم میزاجی ورگی تەنیا کەسێکدا ملکەچ بکەن، بۆچی دەبێت چارەنوسیان پابەند بێت بە باوبژی ورگ و تڕوتسەکانییەوە؟ “
پەرەگرافێک لە ڕۆمانەکەوە:
گه‌ر ڕۆژێك ڕاپه‌ڕینێك ڕووبدات و ئه‌م ڕیزه كۆشكه‌ی سه‌رۆك و كۆشكه‌كانی دیكه داگیربكرێن، ئه‌وا كۆی وڵات به‌سه‌ر ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌دا ده‌كه‌وێت كه ئه‌وان له وڵاتی مۆزه‌خانه ده‌گمه‌ن و باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی كه‌م وێنه‌ی دونیادا ژیاون. بڕوابكه‌ن، ته‌یری وه‌ها سه‌یریان هێناوه كه جارجاره له بالكۆنهكانهوه به باڵكراوی فجوق ده‌كه‌نه ناو باخچه‌كه، سه‌ریان له‌سه‌ری فه‌قێ بلێخانۆفی مەکتەب سیاسی چەنەباز ده‌چێت، کە چاویلكه‌یه‌كی ڕه‌شی گه‌وره‌ی لهچاودایە. یان هه‌ندێكیان قاژوقیژیان له قاژه‌ی گه‌ڵارێزانی شه‌ش قوز ده‌چێت. مه‌یمونێكی نێری حیزۆڵهی قوونده‌ر هه‌یه كه ده‌ست بۆ گه‌ڵوگوونی قه‌یتول و گووشۆرهكان ده‌بات، زۆر بێناموسه و هه‌ر له گەنجی فیفی عه‌بده‌كه‌ی خۆمان ده‌چێت. كیسه‌ڵێكی كاریبی ته‌مه‌ڵی تسكهنمان هه‌یه، ساڵی سانتیمه‌ترێك ده‌جوڵێت، كتومت له نوستنه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی و تهمهڵهیهكهیدا له فه‌تاحه وسوه كوێری مه‌كته‌ب سیاسی ده‌چێت، و له ورده ت‌س لێدانیشدا له سه‌ید ماجیدی قاسهگری حیزب ده‌چێت. ده‌ڵه كهمتیارێكمان هه‌یه، به‌رده‌وام پاشووی خۆی نیشانده‌دات و خۆی باده‌دات له قهفهزهكهیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س قوزی پێوه نه‌بێت ئه‌و نه‌بێت. ئه‌ویش ته‌واو له نازە بۆتۆکساوی مه‌كته‌ب سیاسی جیكهجیكهر ده‌چێت… ئاوه‌ها، پاره‌ی خوێنی ئه‌م هه‌موو شه‌هیده به‌جه‌رگانه‌ی كوردستان به‌ناو ده‌ماری ئه‌م حه‌یواناته غه‌ریب و عهجیبانهدا دێت و ده‌چێت.
شایەنی باسە لە ساڵی 2020 ئیسماعیل حەمەئەمین ڕۆمانێکی بڵاوکردەوە بەناوی (گۆشەگیری) ئەم ڕۆمانە و ڕۆمانە نوێیەکەی `گەندەڵی` لە سەرجەم کتێبخانەکانی کوردستاندا دەستدەکەوێت.
`کۆمپانیای بڵاڤۆک` هەستاوە بە دابەشکردنی ئەم ڕۆمانە و فەرموون لەگەڵ لیستی ئەو کتێبخانە و کتێفرۆشیانەی کە ڕۆمانەکەی لێ دەستدەکەوێت؛