(1)
ئه‌و جوانییه مه‌گه‌ر له به‌هه‌شت
یا له گڕی شه‌رابدا ببینی .
منداڵیی چیایان
نگینه به شهوقهكانی باران
خه‌می بێ سه‌رچاوه .. نادیار
له خه‌ون زیاتری پێ نه‌به‌خشین
خه‌ون و خه‌ون و خه‌ون
په‌نجه‌ی پێ له قژ ناین
سه‌یری به‌سه‌رهاتی مروارییان بكه‌ین ..
هه‌موو شته‌كان
له ده‌وری چرای تۆدا كۆ ده‌بنه‌وه
سوپاس بۆ مه‌داری یهكتاییت
سوپاس بۆ كولتوری ئاوه‌دان .
(2)
كۆڵانه به ترسه‌كان
خه‌وی له چاو زڕاندین
من ئه‌وم ، ئه‌و من
له سهرابی بیاباندا
گوێم له ترپه‌ی پێی هه‌وره
له سه‌دای ئه‌و ڕه‌نگانه‌یه
مه‌رگی دواخراو سیمای پێوه نه‌هێشتوون ..
پۆلیسه‌كانی ڕێی زمان
له ڕووباری هه‌ستدا مه‌له ده‌كه‌ن
نوخته ( . )
فاریزه ( ، )
نیشانه‌ی پرسیار( ؟ )
كه‌وانه ( )
ته‌قه‌ڵ ( – )
نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان ( ! )
نه‌مبینی ڕۆژێ یه‌كیان
له ڕاست دارستانی چڕی نهێنیدا بخنكێ .
(3)
كۆڵانه‌كان بنبه‌ستن ئه‌ی دڵ !
نه‌ژاد جه‌ژنیه‌تی
جه‌ژنیه‌تی نه‌ژاد .
سوپاس بۆ تۆ
بۆ چاوه‌كانت
بۆ ترس
بۆ ئۆقیانووسی هه‌قیقه‌ت
كانگه‌ی دوڕ و هاوڕێی دڵئاوای ڕۆح ..
(4)
تازه سێوی ناسیبوو
نیشاپور به‌ردی سیزیفی له كۆڵ نا ..
بواره
با ئیتر گوڵه‌كانی خه‌ڵوه‌تگا بگه‌شێنه‌وه
سوپای سپی‌پۆش بێته‌وه مه‌یدان …
(5)
كاژی دڵ ده‌روێشی شـێت كردوون
په‌یكانی جوانی ئاوده‌نگی ڕێگایه …
(6)
چاومان به‌شی جیهانبینیمان ناكا
وه‌ره په‌روانه باڵ ماندووه‌كانی په‌رستگا
بفڕێنه !
ئاگرت بكه‌وه
حاڵیم كه من چیم ؟
فرمێسكی شكانه‌وه
(سندووقی ڕه‌ش) ی باوبۆران !
ئابی 2011