ڕۆمانی گه‌نده‌ڵی، ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین كوردێك به ئه‌ڵمانی بیرده‌كاته‌وه و به كوردی ده‌نووسێت
موئەید مستەفا
١
بوونی دوو-كولتوری – Dualkultur ، یانیش دوالكه‌ڵچه‌ر، خۆی كێشه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی بوونییه،- كه به زمانێك بخوێنیته‌وه و به زمانێكی تر بنووسیت، كه بنیاتی بیركردنه‌وه‌ت كوردی بێت و پێی كاره هزرییه‌كان بگوازیته‌وه وه‌ك خۆی. لێره فۆكۆ‌س ده‌خه‌مه سه‌ر هزری ئه‌ڵمانی له فه‌لسه‌فه‌ی بووندا، مرۆڤ بوونێكی مێتافیزیكییه، فه‌لسه‌فه‌ش به‌ره‌و خۆكۆشتن یانیش كامڵبوونی ده‌بات. كامڵبوون له سیسته‌می بیركردنه‌وه‌ی هزره‌وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌موو دنیاش فۆرمێكی ئه‌قڵییه، مرۆڤی مێتافیزیككار ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵیبكات وه‌ك هه‌ویرێكی نه‌رم هه‌ر وه‌ك خۆی چۆن ده‌یه‌وێت، ئاوا فۆرمی بكات، بۆ نموونه له ڕۆمان دا.
٢
ئیسماعیل حەمەئەمین له‌و ڕۆمانه‌یدا، وه‌كو `ئه‌قڵێكی فۆكه‌سكاری چاو‌دێر` ته‌واوی بوونی ده‌خاته سه‌ر جڤاكی كوردی، كه وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی بیۆلۆجی بۆگه‌نیكردووه، ئه‌م بۆگه‌نبوونه له هزری-ڕا ده‌ستیپێكردووه و داویه‌تییه جه‌سته‌ی.
سیاسه‌ت كه كایه‌یه‌كی سۆسیۆ-فه‌لسه‌فییه، نامۆیه به‌م هزره داڕووخاو و داته‌پیوه، سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته بێجگه له پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه ئاژه‌ڵانه‌كانیان، بیر له هیچیتر ناكه‌نه‌وه، -جڤاكێك خاوه‌نی به‌رهه‌می خۆی نه‌بێت، چی بكات؟ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه فڕێدرابێته زبڵخانه‌ی مرۆڤایه‌تی، هیچ بنه‌مایه‌كی هیومانیستی نه‌بێت، چی به‌سه‌ر دێت؟ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه سیاسییه‌كانی هه‌ر خه‌ریكی تیرۆر، ترساندن، درۆ و خیانه‌ت بن، ئاخۆ چاره‌نووسی چۆن ده‌بێت؟
بێگومان وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بێت، كه به درێژایی مێژوو وه‌كو قه‌ره‌قۆز، هه‌ر ڕۆژه‌و فارسێك، عه‌ره‌بێك یانیش توركێك وه‌كو مه‌یموونێك، سه‌مای پێده‌كات. فیگه‌ره‌كانی ئه‌م ڕۆمانه، له‌و قه‌ره‌قۆز و سێكسكڕ و سێكسفرۆشانه‌ن كه فه‌لسه‌فه‌ی (قوون و ده‌میان) هه‌یه؛ ده‌م ئه‌و ئۆرگانه‌ی جگه له جوێن و سووكایه‌تی ته‌نانه‌ت به فیگه‌ره هه‌ر دیاره مێژووییه‌كانیشیان ،هیچیتر نین،- قوونیش ئه‌و ئۆرگانه‌ییه پیسایی ده‌رده‌دات كه‌واته؛ `قوون و ده‌م` له جڤاكی كوردییدا هه‌مان ئه‌ركیان هه‌یه.
جڤاكی كوردی خاوه‌نی هزر نییه، هه‌ر شڕه-كوردێك، هه‌ر چی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی هه‌بێت، له كۆتاییه‌كه‌یدا، هه‌مان نه‌ریتی گه‌نده‌ڵی، ژنكوژی، دزی و ڕاوه‌ڕووتی هه‌یه. ئیتر ئه‌م سایكۆ-جه‌سته‌یه، نه‌خۆشێكه مه‌گه‌ر مردن ئازادی بكات!
٣
`مۆپسی پاشا` ئه‌و سه‌گه به‌رلینیه به‌ڕه‌گه‌ز چینییه، كه ئاماژه‌یه‌كه به ڕۆحی خانه‌دانی و ڕێنیسانسی ئه‌وروپی-كوردیی، ته‌نیا چاودێرێكی پاسیڤه و هیچ گاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه په‌ككه‌وته‌یه‌وه نییه. ئه‌و خانه‌دانه نارنجییه هۆڵه‌ندییه، ئه‌و سه‌گه، كه سیمبۆلی ئازادی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه، هیچ كه‌سێك تێیناگات، هیچ سیاسییه‌ك هه‌ژمار بۆ هزر و مێژووی شكۆداری خانه‌دانی ناكات، چوونكه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته بێجگه له ورگی به‌عسیانه و جاشانه‌یان، ورگی نۆكه‌ری و زه‌لیلی، له هیچیتر ناگه‌ن.
مۆپسی پاشا، به جددییه‌تێكی قووڵه‌وه له كوردبوون ده‌ڕوانێت، كوردبوون ئه‌و كڵێشه قۆڕه بێمانایه‌ی دامه‌زراوه گه‌نده‌ڵه میدیاییه‌كان نییه، به‌ڵكو هزرێكه بنیاتێكی ئه‌ریستۆكراتی هه‌یه، كه ویست و ئیراده ده‌توانێت مێژوو چێبكات.
كوردبوون هه‌ر له شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه كه سه‌ره‌تای كۆتایی كوردییه ده‌ستپێده‌كات تاكو دامه‌زراندنی باڵی چه‌پی كوردی (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران) و باڵی سۆسیال دیموكراتی خێڵه‌كی و نیۆ كۆنزێرڤاتیڤی كوردی كه پارتی دیموكراتی كوردستانه،- هه‌مووشیان خاوه‌نی هه‌مان سایكۆی-سیاسیین: پاره، دزی، گه‌نده‌ڵی و شڕه‌خۆری…هتد. به گوێره‌ی بۆچوونی نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا؛ سیسته‌می كوردی سیسته‌مێك نییه بنیاتنرابێت له‌سه‌ر توانایی كه‌سه‌كان، به‌ڵكو سیسته‌می پانكردنه‌وه، نۆكه‌ری و بازبازێنه له نێوان فیگه‌ر دیاره‌كانی سیاسه‌تی كوردی دا.
٤
ڕۆماننوس به تواناییه‌كی یه‌كجار جوانی هونه‌ری كار له‌سه‌ر فیگه‌ره‌كانی ده‌كات، به ویستی خۆی ئاڕاسته‌كانیان ده‌گۆڕێت و باكگراوندی سایكۆ-سۆسیۆلۆژی ده‌خاته پێشی پێشه‌وه. حیكایتخوانێكه، مرۆڤ ده‌خاته پێكه‌نین به‌و تراژیدیاییه‌ی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا هاتووه. فیگه‌ره‌كانی نووسه‌ر زۆرینه‌یان تا ئێستا له ژیاندا ماوه‌ن، ئه‌وه‌ی جوانه ده‌توانم پێی بڵێم؛ هاوكات، هاوچه‌رخ – Zeitgeist یان به ئینگلیزییه‌كه‌ی contemporary ، چوونكه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ڕۆمانه ده‌خوێنیته‌وه، فیگه‌ره گه‌نده‌ڵ و بێئه‌خلاقه‌كانی له‌ژیاندا ماون به هه‌مان میتۆدی قێزه‌وه‌ن سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، خه‌ڵك له خشته‌ده‌به‌ن، به درۆی زه‌به‌لاحه‌وه كۆشكێك بنیاتده‌نێن له لمی ده‌ریا كه به شه‌پۆلێك ته‌فروتونا ده‌بێت.
موئه‌یه‌د مسته‌فا
ئەڵمانیا – ماینز ١٦\٧\٢٠٢٢
تێبینی کولتور مەگەزین: ئەم ڕۆمانە لەسەر ئەرکی نوسەر خۆی چاپکراوە و لە زۆربەی کتێبخانەکانی کوردستاندا، بە نرخێکی ڕەمزی، لەبەردەستە.