- بۆ بینینی گه‌له‌رییه‌كه كرته بكه‌ره سه‌ر وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه
هه‌ر كه‌سێك به دونیای شێوه‌كاری كوردیدا تێپه‌ڕێت، به‌ماڵه جوانه‌كه‌ی ئیسماعیل خه‌یاتدا تێده‌په‌ڕێت. له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه ناوی ئیسماعیل خه‌یات ناوێكه ناتوانین ڕووی لێ وه‌ربگێرین و له‌به‌رده‌میدا نه‌وه‌ستین. گه‌وره‌ترین كێشه له تێگه‌یشتنی خه‌یاتدا ئه‌وه‌یه كه فره ڕه‌نگه، فره كاره، فره ستایله و فره كۆنسێپته…هه‌ر له‌كاركردن له‌سه‌ر ماسكه‌وه بیگره تاوه‌كو كاری سه‌ربه‌رده‌كان و پڕۆژه‌ی ئاشتی بۆ كوردستان و كارێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر قه‌برستان له شاری خانه‌قین.
له‌م به‌شه بچوكه‌دا ته‌نها له‌فۆتۆ گه‌له‌رییه‌كه‌ماندا كاری پرۆژه‌ی ئاشتی سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه – دێگه‌ڵه نیشانده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ كورته ڤیدیۆیه‌كی جوان له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ناو گاله‌رییه تایبه‌ته‌كه‌ی مامۆستا ئیسماعیل خه‌یات و له‌داهاتووشدا چ له كه‌ڵچه‌ڕ پرۆجێكت- به‌شه ئینگلیزیه‌كه‌مان له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌وه‌ستین و چ له‌كولتور مه‌گه‌زین كاره‌كان به خوێنه‌ران ئاشنا ده‌كه‌ین.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ چه‌ند چركه‌ساتێك له‌گه‌ڵ ئیسماعیل خه‌یات:
https://vimeo.com/164022214