ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
هونەری ئینستۆلەیشن و خوێندنەوەیەك بۆ پرۆژەی “مێینە؟” ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌شید پرسی ئێستا! 29/10/2020 4 min read1
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كو‌لتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كو‌لتور مه‌گه‌زین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینته‌ر، شانۆیه‌كی سیاسی و گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات لای هارۆڵد پینته‌ر دانا ڕه‌ووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كو‌لتور مه‌گه‌زین پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵه‌تیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
پێویستی شیعر و نرخزانی و ختووکەدانی چات جی پی تی پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 20/03/2024 9 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كو‌لتور مه‌گه‌زین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی ده‌سه‌ڵات 1 كو‌لتور مه‌گه‌زین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
ڕۆمانی (قهلمراو – المالك الحزین) یه‌كێكه له‌ڕۆمانه گرنگه‌كانی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی هاوچه‌رخ ، به‌تایبه‌ت ئه‌ده‌بی میسری. (قهلمراو) ئه‌و باڵنده‌یه وه‌ك له‌قله‌ق وه‌هایه، له‌قه‌راغ چه‌م و گۆم و ده‌ریاچه‌كاندا ده‌ژی و هێلانه‌ی خۆی ده‌خات. له‌دووره‌وه كه‌سه‌یری قهلمراو ده‌كه‌یت، ده‌یبینیت بهپهڕه سپی قاچه درێژ و مله درێژه شۆڕبۆوهكهی لهچهمهكاندا ڕاوه‌ستاوه . ڕۆمانی (قهلمراو) ڕۆمانی ڕۆماننوسی میسری (ئیبراهیم ئه‌سلان ) و نوسینی ئه‌م ڕۆمانه نۆ ساڵی پێ چووه. لهدێسمبهری ١٩٧٢ تاوه‌كو ئه‌پریلی ١٩٨٢ دا ته‌واو بووه و له‌هه‌شتاكاندا بڵاوبۆته‌وه. له‌ڕاستیدا لهناوهڕاستهكانی هه‌شته‌كاندا ئه‌م ڕۆمانه‌م خوێنده‌وه و دوای چه‌نده‌ها ساڵ جارێكی‌تر و ئێستاش دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه و تێپه‌ڕبوون به‌خوێندنه‌وه به‌زمانه‌كانی دییكهی وه‌ك ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و ژیان له‌ڕۆژئاوادا، له‌م شه‌وانه‌دا چاپێكی هه‌ره كۆنیم خوێنده‌وه كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٩٨ و لەزنجیرە کتێبەکانی کتێبخانەی خێزان (مکتبە الاسرە) کە کاتی خۆی (سوزان مبارک) خێزانی (حسنی مبارک) سەرۆکی میسری ئەوسا، پشتگیری دەکرد. چاپێکی هەرزان و بەپارەیەکی ڕەمزی فرۆشراوە. کەدەستمکردەوە بەخوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە لەسێ ڕۆژدا تەواومکرد، هەرچەندە ڕۆمانەکە سەدوحەفتا لاپەڕەیە ودەکرا زووتر تەواویبکەم، بەڵام ڕاوەستان لەزۆر شوێندا چێژيکی گەورەی پێدەبەخشیم، هەمان چێژ، هەمان هەستی جاران و زیاتر لەجاران لەگەڵ خوێندنەوەی دێڕەکانی ئەم ڕۆمانەدا منی بردەوە بۆ ناوچەی (ئمبابە و کیت کات) لە قاهیرە وقەرەباڵغی و هەژاری و دڵڕەقی و خۆشەیستی و چاخواردنەوە لەچایخانەکەی (ئەبو عەبدوڵا) و حەشیش کڕین لەکوێريکی وەک (شێخ حوسنی) و گويگرتن لەقسەکانی (وەستا قەدری ئینگلیزی) و دانیشتن لەبەردەم دوکانەکەی (خواجە) بۆ خواردنەوەی بیرە… ئاوەها ئەم ڕۆمانە لەهەموو ديڕێکیدا دەتباتە نێو ژیانی قاهیرە و گەڕەکی ئمبابە و کیت کات ،بۆ بەردەمی مەلهاکانی ، دوکانی مریشک فرۆش و کۆڵانە پێچاوپێج و تاریکەکانی. دەتباتە بەردەم قەرەباڵغی هەمیشەیی قاهیرە، دەنگە دەنگ و غەڵبەغەڵبێک تەنها قاهیرە نیشینەکان تێیدەگەن، تەنانەت گەر لەههفتەیەک زیاتر لەقاهیرەدا بمێنیتەوە هەست بە هاوار و قسەکردنی خەڵک دەکەیت، وەک ئەوەی دهمەکان لەسەختی ژیانی خۆیاندا پێویستیان بەوەیە هەمیشە بجوڵێن و قوڕگەکان هەمیشە ژێیەکانی تێدا بلەرێتەوە. ئیبراهیم ئه‌سڵان له ساڵی ١٩٣٥ له‌شارۆچكه‌ی (ته‌نتا – طنطا ) سه‌ر به پارێزگای ڕۆژئاوا له‌دایكبووه، پاشان به‌منداڵی هاتوونه‌ته قاهیره و له ناوچه‌ی (ئیمبابه و كیت كات) نیشته‌جێ بوون. ئیبراهیم ئه‌سڵان كوڕی (ئیمبابه – امبابه) و (كیت كات)ه، ڕۆمانه‌كه‌ی كۆڵان به‌كۆڵان و ڕسته به‌ڕسته وێنه‌ی (ئیمبابه) ده‌هێنه‌ته به‌رچاو، شێوازی نوسینی (ئه‌سڵان) شێوازی ڕیالستیه، نهڕستهیهك زیاده و نهڕستهیهك دێت دونیا بفهلسفێنێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕسته‌ی كورتی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ن به شێوه‌زاری میسری قسه‌ده‌كه‌ن و ڕسته‌كان له‌نێو پهرهگرافهكاندایه نه‌ك جیاكرابێته‌وه به داش و دووخاڵ. یه‌ك پاڵه‌وان بوونی له‌م رۆمانه‌دا بوونی نییه ، به‌ڵكو زیاتر له‌پانزه پاڵه‌وان یان چاكتر وه‌هایه بڵێم پڕۆتاگۆنیست له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی گێڕانه‌وه گه‌مه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، یه‌كتریان خۆشده‌وێت و قۆڵی یه‌كترده‌بڕن و چاڵ بۆیه‌كتری هه‌ڵده‌كه‌نن و ئاشتده‌بنه‌وه و خه‌می خۆیان بۆ یه‌كتر هه‌ڵده‌ڕێژن . ته‌نانه‌ت ژنه‌كانیش له‌نێوان دۆسته‌كانیان و مێرده‌كانیاندا ههوهسبازێنی خۆیان ده‌كه‌ن. كۆی ڕۆمانه‌كه گه‌مه‌یه له‌نێوان شه‌یتان و فریشته‌دا، ئیدی نازانین (شێخ حوسنی كوێر) له‌كوێدا شه‌یتانه كهكوێرهكانی دیكه بۆ مبه‌ستی خۆی به‌كاردێنێت و له‌كوێشدا فریشتیه له‌گه‌ڵ كوێرێكی وه‌ك شێخ جنید و ده‌یبات بۆ سواری به‌له‌م . له‌م ڕۆمانه‌دا هیچ حوكمێكی ئه‌خلاقی بوونی نییه كه نوسه‌ر بیه‌وێت زاڵیبكات به‌سه‌ر كه‌سه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه‌یدا، به‌ڵكو مۆڕاڵی كه‌سه‌كان له‌ڕووداوه‌كاندا ده‌گۆڕێن و له‌شوێن و كاته‌كاندا خۆیان نمایشده‌كه‌ن. شێوازی نوسینی (ئیبراهیم ئه‌سڵان) له‌م ڕۆمانه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی ، چونكه (ئیبراهیم ئه‌سڵان) له‌به‌ر هه‌ژاری نه‌یتوانیووه بخوێنێت به‌ته‌واوی، چۆته په‌یمانگای فێربوونی فهڕشچنی و پاشان وازی لێهیناوه و چۆته ئاماده‌یی پیشه‌سازی. ئه‌سڵان هه‌موو كارێكی كردووه، به‌ڵام كاری وه‌ك پۆسته‌چی له فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌ی قاهیره له‌كۆمه‌ڵه چیرۆكی (نۆبه‌تچی شه‌وانه – وردیة اللیل ) ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، كه‌زۆربه‌ی چیرۆكه‌كان ژیانی كه‌سه‌كانه له‌شێوازی گفتوگۆی كورت و ساده و به‌زمانی خه‌ڵكه ساده‌كه وه‌ك خۆیان. ئه‌ده‌بی ئه‌سڵان هونه‌ری گێڕانه‌وه‌یه به‌مانا كلاسیكیه قووڵه‌كه‌ی كه‌ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه بهگرێچنهوه، نه‌ك گرێچن ونبێت له‌نوسینی په‌خشان ئامێزیدا. ئه‌سڵان له‌دوای ڕۆمانی (قهلمراو – مالك الحزین) ناوبانگێكی گه‌وره‌ی په‌یداكرد، به‌ڵام هه‌میشه ڕیتمی نوسینی ئه‌م ڕۆماننوسهمان خاو بووه، حه‌زی له‌زۆر نوسین نه‌بووه، كۆی كاری ئه‌و سێ ڕۆمان و سێ كۆمه‌ڵه چیرۆكه له‌گه‌ڵ سێ كتێبی تردا. ڕۆمانی قهلمراو – ئیبراهیم ئه‌سڵان ئەسڵانم لەسەرەتاکانی ساڵی دووهەزاردا لە شاری (نورنبێرگ) بینی ، لەگەڵ ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنوس (جەمال الغیطانی) هاتبوو بۆ نورنبێرگ له‌ئه‌ڵمانیا ، وابزانم کۆمەڵەی ئەدەبی و هونەری ( كۆلیگیۆم بێهایم) بانگهێشتیانکردبوو، ئەوەندەی بزانم ڕۆمانەکەی (جەمال غێتانی) کرابووە ئەڵمانی، و هه‌روه‌ها ڕۆمانی قه‌لمراوی ئهسڵانیش زۆر پێش ئه‌و كرابووه ئه‌لمانی . ئه‌و ئێواره‌یه له‌كتێبخانه‌ی گشتی كهبهكتێبخانهی شاری نورنبێرگ ده‌ناسرێت، زۆربه‌ی كاتی كۆڕه‌كه جه‌مال قسه‌ی ده‌كرد، ئه‌سڵان به‌و هێمنیه‌ی قووڵه‌ی زۆر كورت قسه‌ی كرد‌و له‌دوایدا ده‌رگای پرسیار و گفتوگۆ كرایه‌وه. له‌په‌رواێزی كۆڕه‌كه‌دا من وه‌ڵامی چه‌ند ڕایه‌كم دایه‌وه كهلهكۆڕهكهدا دانیشتووان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات و له‌سه‌ر ڕۆشنایی كاری ئه‌ده‌بی قسه‌یان له‌سه‌ر كرد، ڕاكان به‌ڕای من زۆر ئۆرینتالستیانه بوو. ئیدی له‌وڕۆژه‌وه خاتوو (بلۆند)ی و (گونته‌ر سیمۆن) كهسهرپهرستیاری كۆڕه‌كه بوون، له من نه‌ده‌بوونه‌وه تاوه‌كو چه‌ند كۆڕ و سیمینارێكیان به‌تۆبزی پێگرتم له‌سه‌ر شاعیری گرنگی ئێراقی (به‌در شاكر سه‌یاب) جارێك و جارێكی‌تر له‌سه‌ر ڕۆماننوس (ڕه‌شید بوجدره) و جارێكیشیان لهگومناسیۆمێكی نورنبێرگ له‌سه‌ر (ژنه‌كانی موحه‌مه‌د) قسه‌مكرد، لهوانهكهمدا یان كۆڕه كراوه‌كه، كدوو پۆلی دوا قۆناغی گومانسێۆم كه‌بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی زانكۆ خۆیان ئاماده‌ده‌كرد، ئاماده‌بوون . كیژ و كوڕه گه‌نجه‌كان سه‌ره‌تا وه‌هایان ده‌زانی من موسوڵمانم و دێم باسی گرنگی ئیسلامیان بۆده‌كه‌م، ده‌كه‌ومه باسكردنی ئه‌بستراكت كه‌لێی بێزارن، نه‌خێر ، به‌ڵكو باسی چیرۆكه‌كانی موحه‌مه‌دم كرد له‌گه‌ڵ ژنه‌كانی، حه‌زه‌كانی، بێگومان به‌پێی بوخاری و زۆریتر. قورئانێكی ئهلمانیسم پێ بوو له‌گه‌ڵ هی عه‌ره‌بی نه‌بادا ناشیهك بێت و له‌خۆڕا قسه‌بكات ! هه‌روه‌ها باسی سێكسوالیهتم كرد له‌ئه‌ده‌بی ئیسلامدا ، تۆزێك باسی ئیبن خه‌لدون و عه‌فیف ئه‌خزه‌ر زۆریترم بۆ كردن. ئیدی قاقای قوتابیانی گومناسێۆم ده‌گه‌یشته پۆله‌كانی دیكه تاوه‌كو وه‌های لێهات پۆله‌كه قه‌ره‌باڵغتر ده‌بوو، كۆی ڕۆژه‌كه من گیرۆده بووم بهپرسیارهكانیانهوه، ئه‌مه‌ش شه‌ڕی ئه‌سڵان بوو بهمن ده‌فرۆشرا. له‌هه‌مووی خراپتر ئه‌وه‌بوو له‌دوای ئه‌و گیرۆده‌ییم به بهبلۆندی و سێمۆن له‌كۆڕه‌كه‌ی ئیبراهیم ئهسڵانهوه ده‌ستی پێكرد، به‌تایبه‌ت له‌كاتی جه‌نگی كه‌نداوی دووهه‌مدا ،كه‌ناڵی ZDF و ده‌زگای بایه‌ر ڕوندفونك و كه‌ناڵی ته‌لفیزۆنی بایه‌ر و ڕۆژنامه‌ی نورنبێرگه تساتیونگ و زۆریتر، چاوپێكهتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كردم یان كه‌خۆم لێدهدزینهوه مه‌جبور داوایان لێده‌كردم كاری وه‌رگێڕیان بۆ بكه‌م ، به‌ڵام ده‌مزانی وه‌ك ڕاوێژكارهكیش بهتهلفۆن و مایل و له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستبه‌كار بووم، له‌مه‌دا سوپاسگوزاری ئیبراهیم ئه‌سڵان بووم چونكه كاژێری وه‌رگێڕانه‌كانم گران بوون. خراپتر ئه‌و ئێواره‌یه بوو كه‌سه‌دام ڕووخا، دیاره كه‌س نه‌یده‌زانی سه‌دام وازوو ده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت سهحافی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سه‌دام گووتی ؛ هێڕشه‌كه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌دام شكێندراوه و ئه‌مانه ته‌ق و تۆقی دوایین . پێش ئه‌و كاته (كۆلگیۆم بێهایم ) له‌گه‌ڵ (ڕادوێی زێد) ڕیكڵامیان بۆ كۆڕێكی من و براده‌رێكی عه‌ره‌بی ئێراقی كه‌له‌زانكۆی ئێرلانگن وانه‌ی ده‌گووته‌وه، بڵاوكردبۆوه. ئاوه‌ها ئێواره‌كه‌ی من له‌كاره‌وه خۆم كرد بههۆڵهكهدا، له ڕادوێی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه زانیم په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام ڕووخاوه و كۆتایی به‌و پیاوه هاتووه ژیانی من و ملیۆنه‌های تێكدا . له‌كۆڕه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌پی منداڵانه‌ی ئه‌ڵمانیدا یهكدگیر بووین، كه‌بێگومان چه‌په‌كان له‌كۆی دونیادا وه‌ك فه‌قێ و حافزی قورئانیان لێهاتووه ته‌نها دێڕو دروشمسازی ده‌ڵێنه‌وه كهههشتاكان بهههرزهیی هه‌موویم له‌كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌زبه‌ری شانه‌كان ده‌كرد و خۆشمان شتێكی ترمان ده‌كرد!به‌هه‌ر حاڵ، كۆی ئه‌م هه‌رایه به‌سه‌ر گۆشهگیرێكی وه‌ك مندا هات و لهقاوغهكهی ده‌رهێنام كه‌بێزاری ده‌كردم، هۆكاره‌كه‌شی كۆڕه‌كه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زار یان دووهه‌زارو یه‌ك بوو، كه‌چووم بۆ كۆڕه‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌سڵان و قهلمراوهكهی. دیاره له‌دوای كۆڕه‌كه‌یان ، ئه‌وئێواره‌یه نه جه‌مال غێتانی و نه ئه‌سڵان نه‌یانده‌زانی كه‌من و دكتۆر ئه‌حمه‌دی هاوڕێم كوردین، چونكه گفتوگۆكانی ئه‌حمه‌د و من، به‌زمانی ئه‌ڵمانی بوو ، وه‌رگێڕێك بۆیدهكردن به‌عه‌ره‌بی. له‌دوای كۆڕه‌كه (جه‌مال غیتانی) ویستی (ئیبراهیم ئه‌سڵان) بهمن بناسێنێت، منیش ڕوومكرده ئه‌سڵان و پێمگووت؛ كێ هه‌یه مالك ئه‌لحه‌زین نه‌ناسێت ! گه‌شانه‌وه‌یه‌كی سه‌یر به‌ڕووی ئهسڵاندا ڕۆشنبۆوه، چونكه كۆی كۆڕه‌كه مات و بێده‌نگیه‌كی قووڵی پێوه‌دیاربوو، باوه‌شی پێداكردم و منیش گووتم؛ ده‌مێكه ئیبراهیم ئه‌سڵان ده‌ناسم، له‌و كاته‌وه‌ی قوتابی ئاماده‌یی بووم ، قهلمراوهكهی ئه‌سڵان هه‌میشه پێش خۆی ده‌كه‌وێت . ئه‌سڵان گووتی؛ ئه‌مه جوانترین قسه‌یه له‌م سه‌فه‌ره‌مدا پێمگوترابێت … به‌لاچاوێك سه‌یری جه‌مالم كرد، ئیرهیهكی خێرا پێسته تۆخه ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌و ڕه‌شی برد…ئاوه‌ها قهلمراوهكهی ئه‌سڵان وه‌ك نوسه‌ره‌كه‌ی لهسووچێكدا سه‌یری هه‌ردووكمانی ده‌كرد. دواقسه‌م ئه‌وه‌یه (قهلمراو) ی ئه‌سڵان شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن چیرۆكنوسێكی به‌تواناوه بكرێته كوردی . خۆزگه (قهلمراوهكهی ئه‌سڵان ) له‌كتێبخانه‌ی كوردیدا به‌خۆی په‌ڕه سپی قاچه درێژ و مله درێژه شۆڕبۆوهكهی ده‌نیشته‌وه ، ئاوه‌ها غه‌مبارو هێمنانه بێت سهربكاته ناو باڵه‌كانیه‌وه و تاوه‌كو خوێنه‌رێك له‌گه‌ڵ خۆیدا لانه‌یه‌كی كوردی بۆ ده‌دۆزێته‌وه. ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٦