زۆڵیزم ، بهدهعبابوون و كۆپی شۆپی پاتریاركیهت
–كێ بتوانێت به‌رگه‌ی بهدهعبابوون و بهباستاردبوون بگرێت، ده‌توانێت گۆزه‌یه‌ك له‌په‌رستگای كولتوری خواوه‌نده ئه‌به‌دیه‌كان بشكێنێت، ده‌توانێت ئامێرێكی كۆپی له‌دوكانی كۆپیه‌كه‌ی پاتریاركدا له‌كار بخات…
ئه‌م گه‌شته‌ی به‌نێو دونیای مێژووی سیاسی كوردیدا كردمان* بۆ ئه‌وه بوو خوێنه‌ر له‌ڕوانگه‌ی هه‌ندێك چه‌مك و تێرمی گرنگی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (پیته‌ر سلۆته‌ردایك) وه‌ك؛ باستاردیزم، كۆپی شۆپ، سینیزم و دهعبابوون…هتد چاوی به‌راووردكاری له‌خۆیدا دروستبكات، بچێتهئهو دیوو دیارده‌كانه‌وه، به‌مانای هه‌وڵدانه‌بۆ دروستكردنی (كایهکان – سڤێرەکان – – Sphären Sphere) ، كایه‌یه‌ك، ژوورێك، بوارێك ، فه‌زایه‌ك له‌نێویدا به‌چاوێكی دیكه‌وه له‌دیارده‌كان بڕوانێت و چاودێربێت له‌سه‌ر ژیانی خۆی و بزانێت له‌كوێدا ده‌توانێت ببێت بهباستارد و له‌كوێشدا كۆپی هه‌مان كولتوری باو ده‌كاته‌وه.
لێره‌وه قسه‌كردن له‌دژی تاك مۆدێلی پاتریاركی و وه‌رگێڕانی بۆ ئه‌كتی سیاسی له‌داهاتوودا ئه‌ركی نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌بێت. له‌م نوسینه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه(مۆدێلی بارزانی ) وه‌ك مۆدێلێكی پاتریاركی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه، وه‌ك (مۆدێلێكی نێرسالاری) و ڕه‌مزی (ماسكولینزمی خێڵه‌كی) و (ئیسلامه‌وی نه‌ریتخوازی) به‌رده‌وام گه‌شه‌ده‌كات. ڕه‌گه‌كانی خۆی و هێزی خۆی له‌ناو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیدا وه‌رده‌گرێت، ڕه‌گه‌كانی خۆی له‌و مێگهلهكۆمهڵایهتیهوهردهگرێت كه‌دژی ئهوهبهڵام له‌هه‌ڵس و كه‌وت و ژیانكردندا كۆپی هه‌مان مۆدێلن، یاخود ئه‌وانن كۆڵكهكهی ئه‌م مۆدێلهبهرزدهكهنهوه. ئه‌وانه‌ی دیكهكهلهمێژووی سیاسی‌دا ئاماژه‌مان پێكرد، به‌دووی بارزانی یه‌كه‌مدا هاتن، به‌درێژایی شۆڕشی ئه‌یلول تاوه‌كو ئه‌مڕۆ بێئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن، یان بهمهبهستهوهبێت، هه‌وڵی جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و وێنهڕهمزیهی مۆدێلی یه‌كه‌میان داوه.
ئه‌م (كۆپی شۆپه) ئه‌م دوكانی كۆپیكردنه‌وه‌یه، بهشۆڕشكردنی فیزیكی و چه‌كداریش كۆتایی نایه‌ت، به‌لابردنی ئیداری و گۆڕینی چه‌ند یاسه‌یه‌ك كۆتایی نایه‌ت، ئه‌ی چی لهپاتریاركهكهی ڕه‌مزییه‌كه‌ی ناو ڕۆحمان بكه‌ین، وه‌ك چۆن له كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقدا سهدامهكهی ناو ڕۆحی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمهڵگهیهههر ڕۆژه‌و له‌شوێن و ده‌زگا و خێزان و مزگه‌وت و دوكانێكدا سه‌دامێكی بچوك به‌رهه‌مدێنێت. لابردنی ئه‌م مۆدێلهپاتریاركییهنێر سالارییه ته‌نها به‌دروستكردنی هۆشمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ دونیا ده‌پوكێته‌وه، هه‌تاوه‌كو ئه‌م هۆشمهندییهنوێیهلهههموو بواره‌كاندا له‌دایك نه‌بێت و خۆی ئه‌زمون نه‌كات.
به‌دیوێكی تردا گه‌ر بچینه‌ناو ڕه‌گه‌كانی ئه‌م مۆدێله پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌وا جۆرێك له توندوتیژی خێزانی له (فۆرمی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا) له‌كه‌سی یهكهمهوهبۆ ئه‌وانیتر پیاده‌كرێت، ئه‌م فۆرمه له‌هه‌موو شوێنێكدا ئاماده‌یه. ئه‌م فۆرمه سه‌رێكی له‌ئیسلامدا بۆ دروستبووه‌و قاچێكی لهخێڵكدا و ده‌مێكی له‌مۆدێرنه‌دا بۆ دروستبووه‌و ده‌ماغێكی لهكۆنهخوازیدایه. كۆی ئه‌م مۆدێلهپاتریاركیهلهههموو سووچ و په‌نای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، له‌په‌یوه‌ندیه سێكسوالیهكانی نێوان ژن و پیاوه‌كاندا، هۆمۆكاندا، ترانس جێندرهكانشدا ئاماده‌گی هه‌یه. ئه‌م مۆدێلهبهدرێژایی مێژوو خۆی كۆپیدهكاتهوهو له‌به‌ر ئه‌م هۆیهكۆی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌مان بهسوڕانهوهلهناو دوكانێكی كۆپیكردن یان كۆپی شۆپ پێناسه‌كرد. ته‌نها باستارد ، زۆڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت ئه‌م زنجیرهگهشهسهندنه نێگه‌تیڤ و كۆپیهبوهستێنێت.
بێگومان له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م باستارده، ئه‌م زۆڵهسیاسیهكهدهكرێت گروپهیهك، ڕێكخراوێك، ڕێبازێكی سێكسوالی نوێ بێت، ده‌كرێته مۆنسته‌ر و ده‌عبا. ئه‌قڵی كۆپیكار هه‌وڵده‌دات هه‌وڵده‌دات باستارد و زۆڵ بكات بهدهعبایهك كه له‌په‌ره‌سه‌ندنی پێگه‌یشتنی ئاسایی ده‌رچووه‌و ده‌بێت ڕامبكرێت و له‌چوارچێوه‌ی خواوه‌ندا بمێنێته‌وه. لێره‌وه به‌رامبه‌ر كۆنترین فۆرمی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌بینیه‌وه، كهبیركردنهوهی یۆنانیهكانهكاتێك خواوه‌نده‌كان زۆڵیان ده‌بێت یه‌كسه‌ر ده‌یانكه‌ن بهدهعبا و نێزیكبوونهوهلێیان دهبێتهوشكردنی جه‌سته‌ی پاڵه‌وانان وه‌ك چۆن له‌سه‌ری پهڕێندراوی (میدۆزا) دا هه‌یه، كههیچیتر نییهجگهلهژنێكی نه‌گبه‌ت خوای ده‌ریاكان (پۆسایدۆن – نیپتۆن) ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر ده‌كات، كه‌چی له‌جیاتی سزدانی پۆسایدۆن خودای نێرسالار، له‌لایه‌ن خواوهندهكانهوهدهكرێت بهدهعبایهكی ناشرین! میدۆزا پرچه‌كانی ده‌بن به‌مار و جوانیه‌كه‌ی دهبێتهلهعنهت بۆ جۆی و هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵیدا بخه‌وێت، هه‌ر كه‌س سه‌یری چاوه‌كانی بكات ده‌بێت به‌به‌رد و له‌ناو ده‌چێت. ته‌نانه‌ت دێوهگهورهكانی نێو ئۆقیانوسهكانیش ، سهگهسێ سه‌ر و كلك ماره‌كانی نێو جه‌هه‌نه‌می هادێس بهنهعلهتكردنی ئه‌و زۆڵهن.
ئه‌م بوون بهدهعبایهلهبهشێكی تایبه‌تدا دهچینهوهسهری. به‌ڵام بوون بهدهعبا به‌گشتی سزای لادانهلهكولتوری پاتریارك ، لادانهلهخوداوهندهكان. به‌مانای ته‌نیا كه‌وتنه‌وه‌یه وه‌ك ده‌عبایه‌كی ناشرین، كێ بتوانێت به‌رگه‌ی بهدهعبابوون و بهباستاردبوون بگرێت، ده‌توانێت گۆزه‌یه‌ك له‌په‌رستگای كولتوری خواوه‌نده ئه‌به‌دیه‌كان بشكێنێت، ده‌توانێت ئامێرێكی كۆپی له‌دوكانی كۆپیه‌كه‌ی پاتریاركدا له‌كار بخات. ههربۆیهبۆ دهعباكردنی نه‌وه‌ی باستارده‌كان خۆی جهنگێكهلهنهوهی دووهه‌م و سێهه‌میشدا به‌رده‌وامه، ئه‌مه باجێكهكهباستارد ده‌یدات و به‌میراتی بۆ نه‌وه‌ی دووهه‌می به‌جێده‌هێڵێت تاوه‌كو خۆی ده‌بێت به‌كولتور.
به‌ڕای من كه‌ی باستارد ڕامكرا، ئه‌وا دهبێتهدهعبایهكی ده‌سته‌مۆی ناشرین له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا، كه‌ی زۆڵی سیاسی ههڵگهڕاوهلهباوكی پاتریارك، له‌دوای پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ململانێ گهڕاونهتهوهڕیزی پاتریارك، ئه‌وا گهڕاونهتهوهبۆ نێو كۆپی شۆپه‌كه، به‌ڵام چیتر شوێنای خواوه‌ندی ژماره‌دوو و سێ و چواریان پێنابه‌خشرێت، به‌ڵكو بوونه‌ته وه‌ك ده‌عبایه‌كی ده‌سته‌مۆ، وه‌ك مۆنستهرێك له‌خوار قاچی پاتریارك بۆ ئه‌به‌د ده‌مێنه‌وه. به‌مانای ته‌نیاییه‌كه، پابه‌ند نییهبهئیندیڤیدوالیهت و تهنیاكهتنهوهی ئه‌و نهفرهتلێكراوانهی كهبهشكۆی خۆیانهوهلهدژی كولتوری باو ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن وه‌ك باستارد، به‌تاكڕه‌وی هه‌ڵبژارده‌یه‌وه. نه‌خێر، به‌ڵكو له‌ناو فه‌وزایه‌كی گه‌وره‌دا به‌ته‌نیایی دهعبایهكهوهژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، كههیچیتر نییه، جگهلهپارێزهری ئامێری كۆپیه‌كانی پاتریارك نه‌بێت….
لێرهوهدهبێت له‌وه‌تێبگه‌ین كه‌بۆچی بارزانی به‌بڕوا بهخۆبوونهوهخۆی به‌بێ به‌دیل تێده‌گات !
تێبینی ؛ ئه‌م چه‌ند په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكه له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كراوه. هه‌ندێك له‌و گه‌شته مێژووییه له‌نمونه و په‌ره‌گرافی مێژوویمان له‌واڵی فه‌یسبوكی خۆم بڵاكرۆتهوه، خّهنهر ده‌توانه‌ت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری. https://www.facebook.com/ismailhamaminh