هیوا،ك – Hiwa K له‌م ڕیپۆرتاژه‌ی art 21؛ له‌به‌رلین- كاسڵ – و یۆنان و كوردستان و هۆڵه‌ندا ده‌بینرێت، هونه‌رمه‌ندێك سه‌ما ده‌كات، له‌حه‌ڤده‌ی شوباتدا خۆی ده‌كات به‌ناو خۆپیشانده‌راندا و هاڕمۆنیكا لێده‌دات و گازی فرمێسكیان تێده‌گرن…له یۆنان كۆمه‌ڵێك ئاوێنه‌ی به‌بۆرییه‌كه‌وه له‌حیمكردووه و وه‌ك ئه‌كرۆباتێك له‌سه‌ر سه‌ری ڕاگیری كردووه و چه‌نده‌ها كیلۆمه‌تر له‌نێوان سنووره‌كاندا، شاره‌كاندا، سه‌ر دیواره‌كاندا ڕێگه‌ده‌بڕێت.
هیوا، ك. له به‌شێكی دیكه‌دا له‌تاكسیه‌كه‌دایه له‌گه‌ڵ (به‌كر عه‌لی) نوسه‌ر و شۆفێره‌كه به‌كر عه‌لی خۆیه‌تی، به‌ئه‌ڵمانی به‌كر له هیوا ده‌پرسێت؛ چۆنه ژیانت له‌ئه‌ڵمانیدا…ئاوه‌ها شۆفێر و نه‌فه‌ر، هیوا و به‌كر، ده‌كه‌ونه گفتوگۆیه‌كه‌وه ده‌رباره‌ی ژیان له‌ئه‌ڵمانیا و هه‌ڵكشانی ته‌وژمی ڕاستڕه‌و له‌ئه‌ڵمانیا. هیوا له‌و بڕوایه‌دایه كه ڕاستڕه‌وی مانای له‌بیرچوونه‌وه‌ی مێژووی ڕابوردووی ئه‌م وڵاته‌یه و ده‌بێت وه‌بیرهێنانه‌وه هه‌بێت…
له‌به‌شێكی دیكه‌دا به‌كر عه‌لی و هیوا،ك. پێكه‌وه له هۆڵه‌ندا زۆرانبازی ده‌گرن و گفتوگۆی فه‌لسه‌فی ده‌كه‌ن، گفتوگۆیه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌قیقه‌ت، ڕووبه‌ڕ، كایه‌كان، بوون، مرۆڤ، جیهان، دازاین و زۆریتر…گفتوگۆیه‌ك وه‌ك هیوا كۆنسێپتی بۆ داڕشتووه و ده‌ڵێت؛ قسه‌كردنه به‌هانه‌سه‌سوارییه‌وه، كاتێكه كه قسه‌كه له‌قوڕگت ده‌گیرێت و نا‌توانیت به‌ته‌واوه‌تی ڕسته‌كه‌ت ته‌واو بكه‌یت…
بۆ زیاتر؛
هیوا له‌به‌شێكی دیكه‌دا باس ڕه‌خنه له‌خۆرئاوا ده‌گرێت و باس له هه‌ژموونی (پیاوی سپی) ده‌كات، له پڕۆژه‌ی بۆرییه‌كاندا باس له‌و گه‌شته ئۆدیۆیسۆسیه ده‌كات كه په‌نابه‌ر له‌وڵاتی خۆیه‌وه سنووره‌كان ده‌برێت، به‌ناو ده‌شت و ده‌ر و ده‌ریا و سه‌ربازگه‌ی سنووری و ئاگرو ئاسن و ئاو دا تێده‌په‌ڕێت. له بن به‌رد و ئه‌شكه‌وت و دارستانه‌كاندا وچانده‌دات و له‌ناو بۆرییه‌كاندا ده‌خه‌وێت. خه‌وتن له‌ناو بۆرییه‌كانی ئاوه‌ڕۆدا، بۆرییه زه‌به‌لاحه‌كاندا، به‌رجه‌سته‌بوونی ڕه‌مزی ئه‌و ئه‌زموونه سه‌خته‌ی په‌ناهنده‌یه كاتێك گه‌شته‌كه‌ی نادیاره‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات.
بۆچی شاری (كاسڵ) ی ئه‌ڵمانی ده‌بێته شوێنی ئه‌و كاری بۆرییه‌كان؟ چونكه له‌و شاره‌وه هه‌زاره‌ها ته‌ن له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نێردراوه بۆ ڕژێمی به‌عس و سه‌دام له‌دژی كورد به‌كاریهێناوه. هیوا،ك، ده‌ڵێت؛ ئه‌وان به‌م چه‌كانه وڵاتی منیان وێران‌كرد ..به‌مه‌ش هیوا هۆكاری (په‌ناهه‌نده‌بوون) ده‌خاته‌ڕوو، كه گه‌مه‌ی موخابه‌راته‌كانی دونیا و چه‌كفرۆشتن و سیاسه‌تی مۆدێرنه‌یه له‌په‌یوه‌ند به‌كاپیتالیزمی وه‌حشیه‌وه. لێره‌وه پێموایه هیوا هاوكێشه‌كه هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌وه‌ی په‌ناهه‌نده نابێت له‌ناو بۆرییه‌كاندا ده‌ستگیربكرێن و لێیان بپرسین بۆچی هاتوون؟ به‌ڵكو ئه‌وه خۆرئاوایه كه ده‌بێت له كورستاندا ده‌ستگیربكرێن و لێیان بپرسین؛ چیده‌كه‌ن لێره و بۆچی ئه‌م وڵاته وێرانده‌كه‌ن؟!
http://cultureproject.org.uk/kurdish/hiwa-k/
هیوا له‌دژی ڤیژوالی قسه‌ده‌كات، به‌وه‌ی ڕاسته هونه‌رمه‌ندێكه كاری بنیراو و ده‌كات، ئه‌وه‌ی به ڤیژواڵ ئارت Visual art ناسراوه، ئه‌و لێره‌دا ڕسته جوانه و قووڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت و ده‌ڵێت؛ من هونه‌رمه‌ندێكی بینراوی كوێرم…
ئه‌و كوێرێكه له‌ناو بینروادا كارده‌كات، ئه‌و كوێرێتی جیهانمان نیشانده‌دات.
فه‌رموون بۆ بینینی كۆی ڕیپۆرتاژه‌كه;