١
مامۆستاكه له ماڵه خۆی ڕۆنیشتووه، له بنه‌بانێ له كتێبه‌كانی ورد ده‌بێته‌وه، كتێبه‌یلی قوتابخانه و وانه‌گوتنه‌وه و كتێبه ئایینی و ڕه‌نگزه‌رده‌كانی ده‌مانی فه‌قێیایه‌تی. له حوجره‌ی (ئیبن ئاده‌م)، ناو دیانای كۆن، ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، باڵای كه‌ڵه‌گه‌ت و نیگا زرنگه‌كانی مه‌لای حوجره، دواتر به‌رێكردنی ساڵانی كۆلێژی شه‌ریعه، دواتریش ژنهێنان، دامه‌زراندن و بوون به مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و پاشووخستن و قنگكوتین.
هه‌موو ژیانی وه‌ك وێنه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ر به‌یادده‌هاته‌وه، هه‌موو ژیانی له‌یه‌ك ساتدا هوروژمی ده‌هێنا، نیگای منداڵانه‌ی خۆی وننه‌كردووه، هێشتا له‌و جوغزه‌دایه، مرۆڤ هه‌ست به چیده‌كات كاتێك ژیان ده‌بێته میانی نێوان هه‌ردوو خاڵی زان و مردن، له‌و نێوه‌نده‌دا ڕۆژان بده‌ینه ده‌م ڕۆژه‌وه، شه‌وانیش بخه‌ینه كاسه‌ی شه‌وه‌وه، هیچ شتێكی ئه‌وتۆش ڕوونه‌دا، هه‌ڵبه‌ت ڕووده‌ده‌ن؛ به‌ڵام وه‌ك بارانی گۆنه‌ری شه‌سته‌بارانه هه‌رزوو داده‌كه‌ن و هه‌رزوو وشك ده‌بنه‌وه، بانده‌ستیان نامێنێته‌وه. هه‌ندێكجاریش ژیان ڕكه‌وێكه، له‌نێویدا ده‌خوێنین و ده‌چریكێنین. خۆزگه ده‌خوازم ڕۆژ بڕژێته شه‌وه‌وه، شه‌و بڕژێته ڕۆژه‌وه. به به‌ره‌واژی ڕۆژانی پێشوو ئه‌مڕۆ وی وێنه‌یه‌كی ته‌واوی ژیانی خۆی وێنا ده‌كات، چیتر له بیرچوونه‌وه‌ی ورده‌كاری ئایه‌غ، كاری ڕۆژانه‌ی بێبایه‌خ ئازاری نادا.
له‌م دواییانه چاك خلیسكاوه‌ته كونه‌ڕه‌شه‌كانی بیرچوونه‌وه، ته‌نانه‌ت جارێكیان له به‌رامبه‌ر خوێندكارانی له قسه‌كه‌وت و ته‌ڕایی نێو زمانی نه‌ما، زاری پێهه‌ڵنه‌ده‌هێنراو و به بۆشایی ته‌نرا. باش نییه زه‌نگلێدان و كاره گرده‌بره‌كانی خوێندنگه له‌ده‌ستی ئه‌ودا نین، ده‌نا ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ر زۆر زوو ده‌یانكرده مقۆمقۆ. ئه‌م ئه‌ركه‌شی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی لابردووه، له( به‌رێوبه‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران) داوای مۆڵه‌تی كردووه، به‌هۆی نه‌خۆشیی ده‌روونیه‌وه، بۆی مۆڕكرا. زۆری ویست تا دانی به‌م وشه‌یه دانا، وشه‌یه‌ك له سه‌ره‌تا وێنا ناكه‌ین ئه‌وه‌نده نزیك بێت لێمانه‌وه، وه‌لێ له‌ناكاو ناچارین به گۆی بێنین و ئه‌وانی تریش ڕازی بكه‌ین دانی پێدابنێن. وه‌لێ هێشتا گێژه‌نێك توڕی ده‌دا، بۆ نموونه؛ له ده‌می كتێبخوێندنه‌وه وشه‌كان له‌به‌رده‌میدا ڕێكیه‌كیان ڕۆنه‌ده‌نا، به‌ڵكو ئاڵۆز و بڵۆز ده‌بوون، نه‌ده‌كرا بخوێندرێنه‌وه و لێكهه‌ڵنه‌ده‌بوێردران، ده‌بوونه هه‌ورێ له هێمای ناڕوون و بێ‌واتا، هێماگه‌لێ كه‌له نێو خۆیاندا جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن، مژێك ده‌وریانی داوه، بزۆك و خزۆكن، ده‌كرێ له هه‌ر شوێنێ بن و له‌هه‌ر شوێنێكیش نه‌بن، ناچار له‌سه‌ری خۆی ده‌كووتی، ده‌ستی لێهه‌ڵده‌گرت. سیماگه‌لی ده‌وروبه‌ر هه‌مان سیما و ڕوخساری جاران نه‌بوون، ناسنه‌ده‌كرانه‌وه، ده‌بوا گشت جارێك فێلێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له تێكه‌وتنی دۆخێكی شه‌رمهێن و له ناڕوونی ڕوخساری به‌رامبه‌ر خۆی بدزێته‌وه…یان پرسیاره نامۆكانی خه‌ڵك وه‌ڕز و مه‌ڕزیان ده‌كرد، چونكه وی زۆر به بێ‌واتا و لێكهه‌ڵوه‌شێنراوه‌یی ده‌یبینین، پرسیارگه‌لێ كه نازانن سێره‌یان له چییه؟ ده‌یانه‌وێ چی بئه‌نگێون؟ به‌لایه‌وه مایه‌ی سه‌رنجكێشیه، سه‌رله‌به‌ریان له پایینی پرسیاره ڕاسته‌قینه‌كان بوون.
مه‌گه‌ر پڕسیاره ڕاسته‌قینه‌كان كامانه‌ن؟ وی نازانێ پرسیاری ڕاسته‌قینه چیه، به‌ڵام دونگه‌ی پرسیاره ناڕاسته‌قینه‌كان ده‌كا. ده‌كرا ئه‌گه‌ر پرسیاره ناڕاسته‌قینه‌كان ده‌ستنیشان كرابان، ئێمه چیتر ده‌رگیریی پرسیاری گه‌مژانه؛ گه‌مژانه نا به‌ڵكو زۆڵانه نه‌بووینایه. به ئارامیی هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ، ده‌ستی ده‌خاته‌وه گیرفانی نه‌كا پاره‌كه‌ی له یادكردبێ، هه‌ڵبه‌ته پاره‌ی وی له‌به‌رده‌ستی كابانێ ماڵێدایه، هه‌ر له سۆی ئه‌م بیرچوونه‌وه و ناڕوونیه‌ی هۆشی. وه‌لێ وی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی لێهێناوه‌ته‌ده‌ر، چونكه كابانی ماڵێ نایه‌وێ پیاوه‌كه‌ی متمانه‌به‌خۆبوونی له ده‌ستبدا، پاره‌ی لێبشارێته‌وه. وێ حه‌زناكا پیاوه‌كه‌ی هه‌ست بكا به‌و جۆره نه‌خۆشه، وه‌لێ نه‌خۆشه.
له كۆڵانی (مهاجیران) شۆڕده‌بێته‌وه، پێچ ده‌كاته‌وه به‌ره‌و فلكه‌ی دیانای سه‌ره‌وه، نیگای له فواره‌كه ده‌بوێرێ، ده‌ترسێ په‌یكه‌ری كوارگه‌كه، كه له تۆقیه‌وه ئاو فیچقه ده‌كا، هه‌ندێ یاده‌وه‌ریی ده‌مانی زووی بیربخاته‌وه، ئامانجی ئێستای له‌بیر بباته‌وه. به ئارامییه‌وه ده‌چێته بازاڕی چه‌كفرۆشان، له‌یه‌كه‌به‌یه‌كی ده‌مانچه خراوه‌ڕووه‌كان نزده‌بێته‌وه، ده‌مانچه‌یه‌كی توركی تۆڕنه‌كراوی سوور هه‌ڵده‌بژێرێ، ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ:(حه‌شدی شه‌عبی)، چونكی ئه‌م جۆره ده‌مانچه‌یه پاش دوو جار ته‌قه‌پێكردن، لێكده‌وه‌شێته‌وه و ڕه‌نگه زیانیش به ماخۆكه‌ی بگه‌یه‌نێ، چونكه لووله‌كه‌ی زۆر باریك و ته‌سكه، وه‌لێ كه له توركیاوه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێ، ئه‌م ده‌مانچانه تۆڕنه ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زیاتر ته‌قه‌ی پێبكرێ. سووك و هه‌رزانه؛ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی لایه‌تی به‌شی كڕینی ئه‌م ده‌مانچه‌یه ده‌كا؛ دوو سه‌د هه‌زاره.
بێ سێ و دوو لێ‌كردن له كابرای چه‌كفرۆشی ده‌سێنێ، ده‌یخاته نێو گیرفانیی سه‌ركه‌ڵه‌كی پاڵتۆكه‌ی، به چنگه‌كانی توند ده‌یگرێ، تاكو هه‌ستی پێ‌بكا، نه‌كا له‌بیری بچێته‌وه. له فلكه‌ی دیاناوه به پیاسه به‌نێو بازاڕی كۆمه‌ڵگه‌ی دیانا ڕه‌تده‌بێ. سڵاو ده‌كا، وه‌ڵامی سڵاو ده‌داته‌وه، گه‌رچی ڕوخساری هه‌ره زۆریان نامۆن، وه‌لێ ئه‌و نایه‌وێ تووشی پرسیاره‌كانی ئه‌وان ببێت و دڵه‌چركێی لێبكه‌ن. له ڕێڕۆیشتنی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ، هه‌وڵده‌دا كه‌مترین ئاوڕدانه‌وه و سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌بێ، نه‌كا سه‌رنجی هه‌ڵخرێ و سه‌ری بشێوێ. ده‌گاته لای چناران، كامه چنار؟ پێشان ئێره پڕی چنار بوو، وه‌لێ ئیستا ته‌نیا زبڵدان و سیاناوێكی پیس ماوه‌ته‌وه….
2
خوێنه‌ر؛ له‌م شوێنه‌دا بوو چاوم پێی كه‌وت و به ته‌نیشتیدا ڕه‌تبووم، ئه‌مه ئه‌و كاته بوو كه له پیاسه‌ی ئێوارانم ده‌گه‌ڕامه‌وه، سه‌رته‌مانه هه‌نگاوم هه‌ڵده‌هێنا، كه‌شه‌كه هه‌تاوێكی خۆشی دوای باران بوو. ئه‌و كه‌سه‌ی بینینم؛ لاواز، به‌ژنكورت، كورته‌ك و شه‌ڵوارێكی زه‌رد، ڕدێنێكی ته‌نكی سیس، پرچی به‌ره‌و دواوه داهێنابوه‌وه، ڕه‌نگی پێستی گه‌نمی، چاوانی به‌قووڵداچوو. تیر و تیر ده‌ڕۆیشت، نیگایه‌كم كرد و نیگایه‌كی كردم، تێپه‌ڕی و تێپه‌ڕیم.
3
به‌نێو شه‌قامی به‌رینی گه‌ڕه‌كی سه‌روچاوه‌دا تێده‌په‌ڕێ، زۆربه‌ی خزم و ناسیاوانی له‌م گه‌ڕه‌كه‌ن، لێره‌وه هه‌وڵده‌دا خۆی له ناسیاوه‌یلی نه‌بان بكا، ئه‌و هه‌ر كه‌س ناناسێته‌وه، چش له‌وه‌ی ناسیاوی وین ئان نا. وی ته‌نانه‌ت سرووتێكی قورئان، یان فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ریشی بیرنه‌ماوه، بۆ كه‌سێكی ئاییندار چی هه‌یه له‌وه به‌سوێتره؟ ئه‌م بادیه‌ی سه‌ری هه‌ڵده‌كڕێنێ، هه‌ر زرینگه زرینگیه‌تی، وه‌لێ له‌بنه‌وه‌ی هیچ ڕچه‌ڕێیه‌ك نییه، بیخاته سه‌ر ڕێگای ته‌خت و ڕاست و پانكی یاده‌وه‌رییه‌كانی.
له ڕێكردنی به‌رده‌وام ده‌بێ، بێ‌وچان ناوه‌ستێ، پڕ به ڕكه‌لی هه‌ناسه ده‌دات و ده‌داته‌وه، ماندوویه‌تی و بێزاریی له نیگای خوویا ناكا. هێشتا ده‌مانچه‌كه‌ی ناو گیرفانی ده‌گووشێ، ده‌ستی لێبه‌رنه‌داوه. وی د‌رك ده‌كا؛ ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌یتوانیووه به‌و جۆره‌ی ئێستا شت له‌بیرنه‌كا، باشه چی گۆڕاوه، هه‌ڵبه‌ته خۆیشی نازانێ له‌سه‌رینایی چیه‌وه‌یه؟ به‌ڵام ده‌زانێ شتێك دنه‌ی داوه، وه‌تۆ به‌رده‌وامبێ. هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ، ده‌گاته پایینی پێچه‌كانی (سیتكانێ)، پێش ئه‌وه‌ی بگاته به‌نزینخانه‌كه، ئیستێ ده‌كا، له ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌ڕۆنێ، بێ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك چركه ده‌ست له گووشینی ده‌مانچه‌كه‌ی به‌ربدا.
گڕووپێك له تۆراب پیاسه ده‌كه‌ن، هه‌ندێك پیره‌مێردیش، بێشك كریستیانن، وادیاره بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی خۆیان مه‌رامیانه به چیای زۆزكدا هه‌ڵبزنێن. به خۆی ده‌ڵێ ئێره شوێنێكی شیاو نییه، به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌نزینخانه‌كه ڕه‌تده‌دا، له پێچی یه‌كه‌م به‌سه‌ر ده‌كه‌وێ، نایه‌وێ چیتر سه‌ركه‌وێ، ده‌ترسێ بۆنی بۆگه‌نی زبڵ له پێچه‌كانی سه‌ره‌وه ئامانجه‌كه‌ی بیربباته‌وه. له پێچی دووه‌مه‌وه، شوێنێك ده‌دۆزێته‌وه، كتومت ئێره‌ی گه‌ره‌كه، له‌وێدا به ته‌نیشت زه‌ویه‌كی په‌رژینكراو، ڕێیه‌ك به ئاڕاسته‌ی چیای(زۆزك)دا ده‌چێ، كه‌نده‌ڵانێكی ته‌سك و قووڵ كه ئاوی بارانی پێدا ده‌چێ، له‌سه‌ر ڕۆخی كه‌نده‌ڵانه‌كه كۆمه‌ڵێك شاخه‌به‌ردی گه‌وره لێككۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وێ دووره و به‌ئاسانی ده‌ستیان پێی ڕاناگا. ده‌چێته شوێنی مه‌به‌ست، ده‌مانچه‌كه ده‌رده‌هێنێ، سواری ده‌كا. بیرده‌كاته‌وه چۆن كاره‌كه به‌جێ بگه‌یه‌نێ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی لێكئاڵاوی شاخه‌به‌رده‌كان ده‌وه‌ستێ، لێیان ڕاده‌مێنێ. ده‌زانێ ئه‌گه به په‌له‌یی ڕاینه‌په‌ڕێنێ، ڕه‌نگه هه‌ر پێی ڕانه‌په‌ڕێنرێ. بۆیه به فڕتاو خۆی هه‌ڵده‌داته سه‌ر شاخه‌به‌ردێ، له‌به‌ر ته‌ڕی به‌رده‌كه، له‌ناكاو هه‌ڵده‌خلیسكێ.
ته‌واو