بۆ بینی پێشانگای (غهڵبهغهڵب ) كلیك بكهره سهر گهلهرییهكی سهرهوه
شەمیران فەتاح ئەم بیرۆکەیەی لە ساڵی 2015 لا دروست بووە و لە ساڵی 2016 جێبەجێکردووە وهەر لە هەمان ساڵدا لە چوارچێوەی پێشانگای (غە ڵبە غە ڵب – clamour )[1] نیشانیداوە. هۆی دروستبوونی ئەم کارە دە گەرێتەوە بۆ ڕووداوێکی ژیانی ڕۆژانەی هونەرمەند، خۆی بەمجۆرە دەیگێڕێتە وە :
(( لە کاتێکدا لە سلێمانی لە جادەی مەولەوی بەتەنیا دەڕۆیشتم، بینیم پیاوێکی بە تەمەن لە پێشمەوە دەڕۆیشت . بە دەستی ڕاستمدا ڕیزە دوکانێك هەبوون و لە نێوانیاندا پلیکانەیەکم بینی بۆ قاتی سەرەوە دەچوو. لەوکاتەدا، پیاوە بەتەمەنەکە و من لەهەمان چرکەساتدا گوێمان لەدەنگی تەقەی بنی پاژنە پێڵاوێكی بەرز بوو، بینیم کە پیاوە بەتەمەنەکە وەستا و ئاوڕی بەلای دەنگەکە دایەوە، واهەستمکرد کە پیاوەکە وههای زانی ئەم دە نگە لە پێڵاوی ژنێکەوە دێت ودەنگەکەیش وهها بەرگوێمان کەوت، کە کەسە کە بۆ خوارەوەدێت. پیاوە بەتەمەنەکە یەکسەر وستا و ئاوڕێکی دایەوە و بینی کوڕێکی گە نج هاتەخوارەوە، ئیدی دڵنیابوو کە دەنگەکە، دەنگی بزماری پاژنه پێڵاوی ژنێك نییە، بەڵکو دەنگی پاژنه پێڵاوی کوڕێکی گەنج بوو، لەو کاتەدا پیاوە بە تەمەنە کە تفێکی لەکوڕە گە نجەکە کرد و بە دەنگی بەرز پیێگوت: تۆ و ئافرەت هیچ فەرقتان نییە… ))
کارە هونە ریەکە لە دوو بەش پێکهاتووە؛ بە شی سەرەوە و بە شی خوارەوە. لەبە شی سەرەوەی کارەکەدا هونەرمەند خولخلۆکەیێکی ناو موبەریدەی بەکارهێناوە و بەنێکی پێوەئاڵاندووە ، کە بەهە ردوو لای خولخلۆکەکەدا شۆڕبۆتەوە و بە شی خوارە وەی هەردوولای بەنەکەی بە دووتاک پاژنەی بەرزی پێلاوی ژنانی بەستۆتەوە، کە بۆتە هۆی ڕاگرتنی بەنەکە. شەمێران بۆ ڕاگرتنی ئەم بەشەی سەرەوە بۆریەکی مسی کورت و بەنێکی بەکارهێناوە، بۆرییە مسە کورتەکەی بە ناو خولخلۆكهكهدا تێپەڕاندوە و لە ڕێگەی بە نێکی دیکەوە هەڵیواسیووە بە بنمیچی هۆڵی پێشانگا کەوە .
بە شی خوارەوەی کارەکە لە سندوقێکی تەختە پێکهاتووە کە دەنگ گەورەکەرێکی تیایە، قەبارەی سەندووقەک پهنجا بەپهنجا سانتیمەترە و بەرزیەکەی شهست و پێنج سانتیمەترە و لە تهختهی موعاکس دروستکراوە.
هونەرمەند بەجۆرێ بەشی سەرەوەی کارەکەی هەڵواسیوە کە مەودایەکی زۆر کەمی هێشتوەتەوە لەنێوان بنی پاژنەی پێڵاوەکان و ڕووبەری سەرەوەی سەندوقەکە، لەحاڵەتێکدا بنی پاژنەی پێڵاوەکان بەر ڕووبەری سەرەوەی سەندووقەکە بەریەکدەکەون، بهجۆرێك بینەر بەدەستی خۆی لایهك لە پە تە کە بەئاستەم ڕابکێشییت، ئەوکاتە بنی پاژنەی پێڵاوەکە بەر ڕووبەری سەرەوەی سەندوقەکە دەکەوێت و دەنگێکی لێوەدێت، لەچەشنی دەنگی پاژنه پێڵاوی بن بەرزی ژنان لەکاتی ڕۆیشتندا، بەتایبەت کە سەندوقەکە دەنگەکە ههندێك گەورە دەکاتەوە، ئەمە لەلاێکەوە و لەلایەکی دیکەوە ، ئەم بەر یەککەوتنە پەیوەندی بەشی سەرەوەی کارەکە لەگەڵ بەشی خوارەوەی دروستدەکات ، لەم حاڵەتەدا هونەرمەند بینەر بەشدار دەکات لە کارەکەیدا وبەجۆرێکی ڕۆحسووکی و بەمەبەستی گەیاندنی هەستێکی خۆشی بەبینەر و لەهەمانکاتدا بینەر دەکا ت بە بەشێك لە گشتی کارەهونەرییەکەی .
ئەمەش دیاردەیەکە بەزمانی ئەڵمانی پێدەگوترێت ئینتەندیرتە بیتراختەر ( Intendierte Betrachter) بهواتای هینانەناوەوەی بینەر بۆ ناو کارە هونەریەکە، ئەم دیاردەیە لە کاری ئەو جۆرە هونەرمەندە هاوچەرخانە دەردەکەوێت کە لەکارەکانیاندا مامەڵە لەگەڵ فەزا (ڕاوم ) دەکەن .
جگە لەم کارەی (شەمیرا ن فەتاح ) لەهەندێ کاری هونەرمەندە کوردە هاوچەرخەکانی دیکەش دەرکەوتووە وەکو لای؛ شیروان خان ، ئاڤان سدیق. ڕە نج حیکمە ت .
لە گە ڵ ڕەهەندە هونەرییەکانی ئەم کارەی (شەمێران فەتاح) وەکو شێوە و مەتریاڵ ومامەڵەکردنی لەگەڵ فەزادا، دیسانەوە ڕەهەندێکی هونەری تا یبەتی دیکەشی بە خۆوە گرتووە، کە ئەوەندەی دیکە کارەکەی جوان کردوە ئەوەش ڕەهەندی (مرح – ڕۆحسووكی)ە .
(مرح – ڕۆح سووكی) کە وشەیهکی عەرەبیە بەجۆری لە ڕوحسووکی دێت لەبەشەکانی دیکەی ئەدەب وهونەر بەئاسانی هەستی پێدەکرێت، وە کو لەهونەری سینەما ، شانۆ، شیعر،چیرۆک و ڕۆمان بەڵام زۆر بەدەگمەن لە کاری هونەری شێوەکاری هەستی پێدەکرێت و کەم هونەرمەندی شێوەکار هەن بتوانن ئەو هەستە لە کارەکانیاندا دەربڕن. لە هونەری جیهانیدا لە کارەکانی هونەرمەندی هاوچەرخی سویسری جان تانگیلی Jean Tinguely زۆر ئاشکرا بەدیدەکرێت.
هونەرمەند خۆی دەڵێت: بیرۆکەکە یەکەمجار دەربارەی بنی پاژنه بەرز پێڵاوەکە بوو، پاشان گۆڕانکاری بەسەردا هات و لە کۆتاییدا بوو بە م کارە هونەریە. یەکێك لە مەبەستە کانی ئەم کارە ئەوەیە؛ کە هونەرمەند بەپێی دەستلێدانی بینەر وجوڵاندنی پەتەکە، هەوڵی گۆرانکاڕی داوە لە دەنگی پاژنەی پێڵاوەکە.
هونەرمەند خۆی سەبارەت بەم کارەی دەڵێت: دەمەوێت بزانم دەنگی پاژنەی بەرزی پێڵاوی ژن چ وێنایهک لای بینەر دروستدەکات.
لەم حاڵەتەدا دەکرێ باس لە کارەکتەری هونەرمەندی شێوەکار بکرێت وتایبەتمەندێتی ئەو کارەکتەرە لەڕووی ئەقڵی ودەروونیەوە، بەتایبەت لە کولتورێک وەکو کولتوری ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی کە كێشهی هەیە لەگەڵ وێنە وبینین ودهرککردن و بەکارهێنانی مەتریاڵ بۆ جۆرە کارێکی هونەری، کە تاڕادهیهک نامۆیە بە مێژووەکەی. ئەمە لە لایێکەوە ، و لەلایکی دیکەوە، توانای ئەو جۆرە هونەرمەندە (شێوەکارە) بۆ تازەکردنەوەی شێوە وتەکنیک وکەرەسەی کارکردنەکەی، کە ئەمەش دیسانەوە دەبێتە ڕوبەڕوبوونەوەیهک بۆ ڕەخنە لەنەتواندنی هونەرمەندی شێوەکاری ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی لە بواری تازەگەریدا .
جیاکردنەوەی ڕوون وئاشکرای کارەکتەری (شەمیران فەتاح) وەکو هونەرمەندێکی شێوەکار، وەک لەوەی شاعیرێک بێت یان هونەرمەندی سینەما بێت، لەم کارە دا دەردەکەوێت. ئەو لەپاش بینینی ڕووداوەکەی و گۆێگرتنی بۆ دەنگی پاژنهی پێڵاو و پێی مرۆڤەکە وتف و جنێوی پیاوە بەتەمەنەکە، هەست و بیرکردنەوەی نەڕۆیشت بۆ شیعر بۆ (قەسیدە) هەروەها بیریشی بۆ کارێکی سینەما نەچوو، بەڵکو بۆ کارێکی هونەری شێوەکاری نوێ کە خۆی لە بابەت (ئۆبێکت – object) دەبینێتەوە. بێگومان بۆ گۆڕینی ئەو ڕووداوە بۆ کارێکی هونەری، ئەو بیری بۆ مەتریاڵ و فەزا چوو، کەبتوانن بەرجەستەی ئەو ڕووداوەی بۆ بکەن یاخود بیگۆڕن بۆ کارێکی هونەری کە ببینرێت و دهرکی پێ بکرێت و لەهەمان کاتیشدا هەست بەو حاڵەتە (مرح – ڕۆحسووكیه)ە بکرێت، کە ئەو خۆی لە جادهی مەولەوی تێدا ژیاوه، واتا گوێزانەوەی حاڵەتە (مرح)ە کە بۆ ناو ئەتمۆسفیری کارە هونەرێکە، ئەوش وەکو لە سەرەوە باسمانکرد لە دەستتێوەردانی بینەر بۆ کارە هونەریەکە دروست دەبێت، واتا لە گرتنی بینەر بۆ پەتەکە و یاریپێکردنی تاکو بنی پاژنەکان بەر سەرەوەی سەندوقەکە بکەوێت و دەنگەکەیان لێ بێتە دەرێ.
شەمیران وێنای دەنگەکەی وهرگێڕا بۆ هونەری بینین و درککردن بە پاڵپشتی ماتڕیاڵی نوێ وفەزایهکی سێ ڕەهەندی، نەک بۆ هونەری نوسین یان دیسانەوە بۆ هونەری دەنگ (گۆرانی) بەڵکو بۆ ئەو هونەرە بینینەی کە ساڵەهای ساڵە لەڕووی ئاینی و کولتوری و ئەخلاقیەوە، لەناو کولتوری ڕۆژهەلاتی ئیسلامیدا مشتومڕی لە سەرە.
لێرەدا دەکرێت باس لەو دەنگەش بکەین کە کارە هونەرییەکە دروستیدەکات ، وەک دەنگێک کە زیاتر سەر بەسەرجەم کارە هونەریە شێوەکاریەکەیە، لە زمانی زانستی هونەردا بە هونەری دەنگ Sound art ناسراوە و ئەم دەنگە جیایە وەک لەو دەنگەی کە لە ئامڕازی موزیکەوە دێت .
تهواو
[1] ئە م پێشانگایە هونە ر مە ند شێرکۆ عە باس رێکیخستووە و لە ١٢ تاکو ١٧ مانگی ١١ ی سالی ٢٠١٦ لە هۆڵی پە یمانگای هونە رە جوانە کان لە سلێمانی نیشاندراوە و تیایدا جگە شە میران فەتاح و شێرکۆ عە باس هونە رمە ندان رێبین مە جید ، شیروان فاتیح، کانی کامیل،خەبات عەباس و ڕۆستەم عەزیز و هە ردی کوردە بە شداربوونە.