هنری تولوز لوتریك - پۆست ئیمپریشینست- بۆردێلۆی (قه‌حبه‌خانه‌) - ڕی دو مولا - Henri de Toulouse-Lautrec Rue des Moulins, 1894, 1894

Loading

enri de Toulouse-Lautrec, Rothaarige Frau (Justine Dieuhl), 1897, Öl auf Karton, 58,5 x 48 cm (Hahnloser/Jaeggli Stiftung, Winterthur, Schenkung Geschwister Jäggli, 1993)

جیقنەی مریشک دەلینگی شەرواڵەکەتی تەنیوە، بۆیلەرە تەختەییەکەی تەنیشتت ئاوی کەمبووە، بتڵە غازەکانی نێوی وردە وەردە زوخم دامێنیان دادەپۆشێت. دەنگی جریوە جریو دێت لە دەرگا تەختەییەکە. حازینەکان گڕەکانیان کز بوونە. ناڵە لە دایکت دێت و دەگریێت، سەیری خۆت دەکەیت چیدی لەشت مێروولە ناکات. ڕوو دەکەیتە دەرگای دووەم دواتر لە خۆت دەڕوانیت زەوقت ھەڵساوە، دەستپەڕێک لێدەدەیت، دواتر دەرگای یەکەمت بیردێتەوە.

سێبەرێک بەنێو پەنجەرەدا تێدەپەڕێت و لە نێو دەرگای ھۆڵەکە ون دەبێت. سەیری دەرگای یەکەم دەکات و تفێک بەڕوویدا دەخێوێنێت. جنێوێک دەدات. دەرگای دووەم لە دوای خۆی دادەخات.

 

 

دەنگیان لە ژێرەوەی دەرگاکە دێت، گوێکانت دەلەرزن و بۆکسێک بە ئەژنۆتدا دەکوتیت، دادەمێنیت، بە دیاریکراوی ماوەی کێشانی جگارەیەکت دەرگا داخراوە و دەنگەکە کپ دەبێت، دەرگاکە دەبێتەوە، کڕوزانەوە و ھەنسکدانی خێرا دێت بۆ گوێکانت. وا خەیاڵ دەکەیت ئەو سەری نوساندوە بەسینگیەوە  و شەق دەکێشێت بە مەمکیەوە. شێتانە تۆوەکەی پێدادەکات و پاڵێکی پێوەدەنێت و شاپێکی لە قنی  دەدا.  دێتە دەرەوە و لێی ڕادەمێنیت و سەیرت ناکات وەک ئەوەی لە ژورێکی تەنیا بیت.

 

قۆچپەی قەمیسە ئارەقاویەکەی دادەخات. بەدەم میزکردنەوە، جنێو دەدات، جەسەتت بۆ ناگیرێت و ھەڵدەسیت و گیرفانت خاڵی دەکەیت و دەیکێشیت بە سکیدا. چەقۆکە بۆ سەرەوە ڕادەکێشیت، خوێن و ڕیخۆڵەی دەڕژێت و سەیری ناکەیت، گوێ بە ناڵەی نادەیت. دەچیتە ژووری ژنەکەت کەوتووە، دەستێکت دەخەیتە سەر دەمی و دەمارەکانی ملی دەبڕیت. دەلەرزێت و چاوەکانی دەکاتەوە. سەیرت دەکات و خۆت لە نێو گلێنەکانیدا دەبینیت و جێی دەھێڵیت، ناڵەی بەدوای خۆت جێدێڵیت.

 

ئەوان جێدیڵیت و بەرەو ئەم دەڕۆیت، مێشکت باوەڕ ناکات بە چاوەکانت و ناخت. وردە وەردە لەشت گەرم دادێت، مووەکانی جەستت وەک چەقۆ تیژ دەبن و جلەکانت دەدڕن، نا خۆت دەیدڕیت. دەمە ئاشناکانی پڕ بووە لە کەف، چاوەکانی سپی بوونە، گلێنەکانی نازانیت بەرەو کوێ چوونە.

ھەڵت گرت، دەستەکانی سارد و سڕ بوون. لەسەر کۆڵت دانا و داتنایەوە. خێرا ھەڵتگرتەوە و داتنایەوە و ھەڵتگرتەوە، نەتدەزانی لێرە ھیچ نەخۆشخانەیەک نییە، دواتر زانیت. چەند جار ھەڵتدەگرت و دەتگێڕا و تا کەوتە نێو قوڕ و لیتە، تا ئەو ساتە ھەستت نەکردبوو دایکت کێشی چەندە سووک بووە. چاوەکانت داخست، کاتت گەڕاندەوە….

 

بەئارامی دانیشتبویت، جوجەڵەکان جریوەیان دەھات، دەتزانی برسیانە، ئەوان دەتبینن و ئارام دەبنەوە، خەندەت بۆ دەکردن، وادەفکرایت، دەتناسنەوە، عەلەفەکەت دەڕژاند و دەنوکیان تێدا ھەڵدەکێشا. سەیری پلەی پێوەرەکانی گەرمات کرد و دەرگای سێیەمت جێھێڵا و دەچیتەوە لای ئەم، سەیری گلێنەی چاوەکانیت کرد، داخرابوون. پێڵوەکانی ھەڵدایەوە، وا بیرتکردەوە، لە بێھۆشیشدا بە بوونت بێداردەبێتەوە. خواردنەکەت بە دەمییەوە کرد و بەدەنگ ئەحواڵیت پرسی و بە ئیشارەت سەری لەقاند… جلەکانیت گۆڕی و پاشماوەیت خاوێن کردەوە و جلی نوێت لەبەری کرد. پاڵکەوتەوە،  نیوچەوانیت ماچ کرد و پێڵوەکانی داخست و تۆش دەرگاكه‌ت داخست…

چوویتە ژوورەکەی تر و جلەکانت لەبەرکردەوە و مەمکەکانیت مژی، وروژاندت و سواری بویت و ماندوو بوون، بەخەندەوە جێتھێشت و دەرگات داخست. چویتەوە لای جوجەڵەکان و ھەموو شتێکت باش کرد و ھاتیتەوە سەر کورسیەکەت. دەتویست بیرنەکەیتەوە، بە خەیاڵی ھاتنی تەپەی قاچی یەکێک، چاوەکانت دەکەیتەوە، مێژووت پەخش دەبێتەوە. دایکت لە نێو قوڕەکە دەردێنیت. ھەموو گیانی شل بووە، وەک ئاو دەیەوێت بڕژێتە ئەرز، لە ژوورەوە بەدیار سەریەوە دادەنیشیت و لوتت بە سانایی بۆنی خوێن ده‌كات لە ھۆڵەکە، بۆنی خوێن ده‌ناسێته‌وه‌.

 

***

دەزانم بە کام وشەوە دەدوێم، ماندوو بووم، ماندووم لە بوون بە خوێڕیەک مەکینەیەکی سێکسی و گەوادێک، ماندووم لە بوون بە چەتری ئەوانیدی و ماندووم لە بوون بە بەھەر شتێک بێجگە لەخۆم، خوێڕییەکی وەک من ئیستا نە خێزان نەخودا نە کار ھیچی نییە، من ھەستەکانم ھەر لای خۆمە، کەس کەس کەس، ئا کەس لێرە نییە. من لە چاوی خۆمەوە ھەم، چاوە خوێڕیەکانم ھی خۆم نین، ھی تۆن…

منت فڕێدا ھەر بتگوتبایە با شەیتان بڕوا ڕەحمان بێت، ڕەحمانی چی خۆ ھەر ئەو ڕەحمانە بوو دەیگاین و سڵی لە قوزت نەدەکردەوە، لە گاین و لێدانم نەدەکردەوە، منداڵێکی بەدفەڕ و بەڕەڵا بووم، بیرتە دەمی حوسێنم پڕ کرد لە خوێن و باوکی قوونی دڕاندم لەگەڵ شاپ تێھەڵدان دە..سەد.. بۆم نەژمێردرا، منی ھێناوە بەر دەرگا و گلەیی نەکرد پێی گووتی “قەحبە ئاگات لە منداڵەکەت بێت، ئەمجارە دەبێت خوێن لە قن و لوت و دەم و چاوی بێت“`  تۆش  حیزانە گووتت “گووی خوارد، ئەم بێ کەڵک و بەرھەمە، لووتی ببڕن و با بمرێ ناینێژم، ئەو مشەخۆری خوێڕیە، بێ عاری چاوقایمە ھیچ گەوادێک لەخۆی ناگرێت، زمان درێژی ماکەر گەر من نەبم لەبرسا دەمرێ…“

 

هێنری لوتریك تولوزه‌؛ژنێك له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا -١٨٩٧
Woman before a Mirror
1897
Henri de Toulouse-Lautrec

لەچاوەکانت ئەوەم بینی دەتویست بڵێی “گەر قوزم نەبێ لە برسا دەمریت“ ناحەقت نەبوو حیز بیت، خۆ ئێمە وەکوو خوا بێکەس بووین، ئەو بێ ئومێد بوو ھێندەی تری لێدام و من گریام و تۆش دامایت، لەوە دەچوو بیر لەوە بکەیتەوە قوزت پشت و پەنا و خوامان بێت لە برسیەتی، لە زبڵدانەکان ئاسنم کۆکردەوە و دەمدزین و لە گومرک عەرەبانم پاڵدا و پاشماوەکانم خڕدەکردەوە، بە قوونی قوڕاوی  لەبازاڕ عەلاگەم فرۆشت و شاپ و پێلەقەم دەخوارد، نەمخوێند ڕونتر نەتھێشت. میوە و شیرنەمەنی و شەکەراتم فرۆشت، تەنانەت مەمکبەندم فرۆشت، دەرپێی قوزی ژنانم فرۆشت.  دەستم لە مەمکی کچێکدا، ھەموو بازاڕ تەنانەت ئەو پیاوەش لێیدام کە تەکلیفی لێکردم تا بمگێت، گەر ئەو پیاوە لە دیار چاوە پاکیزەکانم نەیگابایت من چ چێژم لە گرتنی مەمک دەبینی!

 

قوونم فرۆشت بۆ پارە، ئەو ساڵانەی تەمەنم، فرۆشت بۆ نان و دواتر بوو بە گوو، منت دیوە، ھەر گو و گان وەڕەس بووم، لەدەست ئەو بستەی نێوان سک و گەلم، دەمگەڕێنیتەوە بۆلیخنە حیزەکەی باوکە گەوادەکەم؟ کوا چیڕۆکی باوکە نەفرەتیەکەم؟ ھەموو ژیانم ئەوانە بوون گو و نان و گان.. وا دەستەکانم پڕیەتی لە جیقنە، لە ھەرزەکاریمدا دەستەکانم گەنی ببون،  لەگەڵ دەستپەڕ، ئەوانیدی لە ڕێی ھێلەکانی نێو لەپیان، پێشبینی تەمەن و خەونەکانیان دەکرد، ئەو لوسکانە خەون و داھاتوویان بۆ ڕاخرابوو، من ھێلەکانم بە گان چووبون، ونبوو بوون، وەک خۆشیەکانم و خەونەکانم، بۆچی بۆت ڕانەخستم؟!…  مریشکە بەگانچووەکان، ھەردەبێت خواردن و ئاویان پێبدەم و بخورێن و ببن بە گوو، بۆ ئەو گەوادی حیزە. بۆچی پڕم لە جنس، ئاخر بۆ دەبێت مریشکێک بگێم، بەیانیەکەی دەیویست مرداربێته‌وه‌، خوێن لە دەنووک و قنی داڕسا، ئەو بەبەخت بوو، زوو مرداربۆوه‌.

 

 

سەگە خوێڕی و بەڕەڵاکەش بە بەخت بوو، ئەمی خوارد، تۆ بڵێی زانیبێتی سپێرمم لە نێو قنی مریشکەکەدایە؟ ڕەنگە ئەو ئاوات بخوازێت چەندین مریشکی تر بگێم، مخابن، لەیەک ڕۆژدا ژنەکەم و مریشک بگێم، سەگ و کەر و مەڕ و بزن.. چیم نەگاوە!  خەیاڵم پڕیەتی لە دامێنی ژن و ھەرچی قنگ ھەیە لە خەیاڵمدایه‌، مەکسیە حەریرەکەت، ئەو مەکسیەی ساڵانی زوو ئەو چەکدارە ھەفتەی دووجار خۆی بۆتی ھەڵدەکێشا و منیش حیزانە چاوەکانم دەگرت و تەنیا دەمزانی شورەیی و عەیبەیە، نەمدەزانی چێژی لێدەبینن!

 

ئەو مەکسیەم لەبەر خۆم دەکرد و دەستەپەڕم دەکرد لەدیار ئاوێنە وا خەیاڵم دەکرد ژنێک سەیرم دەکا و ئارەزووی لێمە.. تەمەنم ھەڵکشا بۆ سەروو شانزەساڵ، ھەر لەبیری ئەو کیرە نەفرەتیەدا بووم، ھەرچی لە زاران عەیب بوایە دەمخستە خەیاڵم و تا کیرم بحەسێتەوە، دەچووم بۆ دەڵالخانەی ژێر قەڵات سیدیی سێکسیم دەکڕی، بە مەرجی ھەبوونی ھەموو مەوجەکان، کابرا دەیگووت؛ سێکسی دەم و قن و قوزی تێدایە، ئەوەندە وروژێنەرە لە سکاینەک ئافرەتەکە پیسایی پیاوەکە دەخوا، دەمگووت یاعع، کە زەوقم ھەڵدەسا دەمووت بەس پێت بگەم گووت دەخۆم… ئەو خەیاڵە حیزە ھەموو ڕۆژێ یاری بەدامێنم دەکرد و چەندین جار تێبینیت کرد نەتگووت وامەکە، من لە درزی دەرگای ژنە خڕەکەی ھاوسێمان دەنۆڕی، لەبەر تانکی جلی دەشوشت، قاچەکانی کردبویەوە، مەکسیەکەی لەبەر تەڕ بوون ھەڵکردبوو، قاچەکانی سپی و لووس وەکوو پشتی ماسی دەبریسکایەوە، تا خەیاڵمان پڕ دەبوو لە جەستەی ژنەکە، دەچووینە نێو سیکڕابەکان، دەممان ئەوەندە لیکی کردبوو، با سێ چوار دەستپەڕ بەشی دەکرد، دەست و کیر و جلەکانمان بۆن پاقلەی گەنیوی لێدەھات و بۆن تۆوی گرتبوو، ئەو بۆنەت نەدەناسیەوە؟! یا دەتویست لەگەڵ ئەو ئازارە گەورە بم،  ئێمە ھەر ئەوەمان پاتەکردەوە، تا ڕۆژێک دلۆی برادەرم خۆی ڕانەگرت ھەر لەبەر دەرگا دەستپەڕی لێدا، مێردی ژنەکە گەڕایەوە و دلۆ گریا و دەیگووت لاقانت ماچ دەکەم، ھەر قوون تەنانەت کیریشت ماچ دەکەم، نەگبەتەی.. یەقەی قەمیسەکەی گرت و من ھەڵاتم، بردی بۆ نێو سیکڕابەکان، کیرە زلەکەی دەرھێناو دلۆ تێگەیشت ئەگەر بۆی بمژێت ڕزگاری دەبێت….

دەبینیت ھەمووی لەبیری قوز و کیردایە، منیش لە پەنایەکەوە پێدەکەنیم و لەگەڵ پێکەنین ئاگام لێنەما و منی گرت زۆری لێدام، باشبوو نەیگام دەنا نەمدەتوانی گوو بکەم، سەرمی شکاند و خوێنەکەت دیت و ھیچت نەگووت، دوای چەند ڕۆژێک خوێنەکە قەتماغەی کرد و خۆی ھەڵوەری..ماڵت گواستەوە دێ، شوان بووم بزنەکانم گا و دواتر گوێ درێژەکە و کوڕە بچوکەکەیان و کچە جحێڵەکەش، لە نێو مێگەلەکە خۆم گەیاندە قژەکانی و زمانم بە نەرمایی گوێی خشاندو قژیم کردە تارا بەسەرخۆمدا و لە ژێرەوە تێر تێر لێویم گەزت… و لە باوەشم کرد. ھاڵاوێکی گەرم لە ھەناسەی دەرچوو، خۆڕاگر بوو، پەیتا پەیتا ھەموو شتێ تەواو دەبوو… ڕەق بزێو و ناشیرین و ڕەنگ و بۆنێکی سارد…نەمزانی بۆ شێوەی تۆ دەکات… گووتی یاع ئەوە چییە؟! یەکەمجاری بوو تۆو ببینێت، باوکیشی تۆویی دەگا، خەڵکی دێ دەریانکردین دەیانگوت؛ ئەوانە لە تائیفەی گەواد و بێناموسەکانن.

ھەمووشتێکم گا، دەتگووت بە کیر ھەناسە دەدەم. ئەو حیزە بە خۆ ڕاژەنینەوە دەھات، وەک پەیامێکی کۆن خۆی ئەبدەیت بکاتەوە، دەھات بەجلی نوێ و بۆنی خۆشەوە، سەیری چڵکاوە شینکە وشکبووەکەی کۆڵانی دەکرد و قیزی وەک نواندنێک بۆخۆی دەھێنا و تفێکی دەڕشت. یەکێ نەزانی دەڵێ ئەم لەو شاخانە ھەموو ڕۆژێک خۆی شوشتووە. سوارت دەبوو، وا پێستی لێوت بۆی دەکردەوە، دەتگووت ئەو پزیشکی جوانکاری لێوە، بەڵام چی خستە نێو دەمت، من چی بڵێم؟! کێ ناڵێ من حەرمزدایەکەم لە لیخنی کیری ئەو گەوادە. نا من ئەوەم بینی ڕەنگە لە کێری گەوادێکی ھاوشێوەی بم، ئێستاش سواری خۆم و ژنەکەم دەبێ، کەس کوڕی خۆی گاوە؟ نا تۆش دەتزانی ئەو حەرامزادەیە پێی وایە ڕێوڕەسمی ئاینی من دەکات بەکوڕی، نەک ئەو ئاوە نەفرەتیەی…

ئێستا پێمبڵێ چۆن بگەم بەدیداری خوا شوناسی باوکمم پێ بڵێت؟ کاتێک سەردەمی دەسەڵاتی کوردی ھاتە پێشەوە، ئەو گەوادە، دەستی ئاوەڵاتر بوو، زیاتر لەجاران دەھات سوارت دەبوو، گومانم لەوە نەبوو ئەو بڕە پارەی ئەو دەیدا پێت، ھەر دەبوو دوای ڕۆژێک یا دوو یا سێ ڕۆژی دی سوارت بێتەوە تا بڕێکی ترت پێبدا. خۆزگە تێدەگەیشتم قەحبە بوویت، یا پێویستت بە پارە بوو، بەڵام تێدەگەم تۆ بویت واتکرد، چم لە ھۆکار دایە!  با سوارت بووبن و سواری ژنەکەم بن و منیش گەوادێکی خوێڕی بووم، بۆ دەبێت نەڵێم منیشی نەگاوە، با بیرتە لەو ڕۆژە پارەی کەمی پێدایت بەڵام کلکت بۆی بڵند نەکرد.  ئاخر ھەروایە خۆ پیاوەکان کە زەواج دەکەن پارە کۆدەکەنەوە تا لەگاینی ژنەکانیان بەردەوام بن، بەس چییە ئەو گەوادە بەنافەرمی ئێمەی دەگا.

 

تا ئەو ڕۆژە زۆری لێکردم بمگێت، بەڵام دڵی سوتا ئەو ڕۆژە دەبێت بڵێم  نەیگام پێی مژیم، من نەمدەزانی بیرمنەدەکردەوە و پێت نەدەگوتم کارێکی خراپە، ئەو منی گا لە ڕۆژان و ساڵانی دواتر، چی تێدایە با بە گەوادەکە بانگم بکات،  سواری ژنەکەم و خۆم بێت ئاساییە، جنێوت پێبدات، بەڵام بۆ لێتی دا! دەزانم قەحپە بویت و منیش پارچەیەکم لەو قەحپەییەت، پەڕۆیەکت بە سەریەوە بەستبوو، پاڵی دەدایەوە، ھەڵدەستایەوە، ھاوارت دەکرد و دەتزروکاند و ناڵەکەت، بە ئاسایی جگەرمی دەتەزاند و خوێنم مێروولەی دەکرد، تاریک و کەموکوڕ و شپڕێو و تووڕە و پیس و ھەژار و دەتگوت ئاودەستی گشتی چەند سەد ساڵێک لە مەوبەرە، پیاو دڵی لێ دەئەنگوت. نە دەکرا دابنیشیت، میز و ڕشانەوە و پیساییت تێکەڵ ببوون، بۆنت نەدەکرد، ئازارت ھەبوو، لە سکت دەپاڕایەوە بێدەنگ دەبوو، دەمویست لولە دەمارە ھەستەوەرەکانت ببڕم، تەنیا نەمریت بەس با ھەست بە ھیچ نەکەیت، نە میزکردن نە،گوو کردن، نە ئازاری جگەر… پێلەقەی پێداکوتایت…

 

هنری لوتریك توولۆزه‌؛ حه‌مامكردن – ١٨٩٦
Henri de Toulouse-Lautrec:
The Toilette, 1896

جەرگم ژانی گرت لێتی دا، کێ دەزانێ خەڵک وایدەبینێت دەرپێی دایکت بە دارێکەوە وەیە، کەس ناڵی ئەوە ڕستەیە وشک دەبێ، گەر واشبڵێن ھەر دەڵێن ئەوە تۆماوی چەکدارەکەیە و ئاڵای سەرکەوتنیەتی….دایە تاکەی، بڵێم… نزام لێبکە، شەلمبکە کوێرمکە، با ئیفلیج بم لەسەر قوون خۆڕانەگرم بمنێرە جەھندەمێ، بەھه‌شتەکەی ژێر قاچتم لێ مەحروم بکە، با ئەتوو شێخ بی، ژنە پێغەمبەر بی، با کچی خوای بیت، چیدیکە لە توانام نیە بتپارێزم، بەھەشتم دەچن بە تور، لەوە جەھنەمتر چی ھەیە، ناتوانم ھەموو شتێکت فیدابکەم،  ئامادەم بە زیندووی کەوڵت کەم.

 

پێکەنینت نەیەت بەو قسانە، بە زیندوویی چاوت دەردێنم، نا دڵت دەردێنم با چاوەکانت بیبینێ، دەمەوێ بەیەکەوە سەیری بکەین، بزانین دڵت لە پۆڵایە یا ئاسنی ھەزاران پلە گەرمکراو، ئەمن ھێندەم جوجەڵە و مریشک لەبەردەستیدا مردوون، ھێندەم شەل و سەقەت کردوون، لە بیریشم نەمایە چەندە بوون. زۆر مریشکم بە مرداره‌وه‌بوویی و زیندوویی سوتاندن، خۆت دەمناسیت منداڵی خۆتم… ئاخر من لە خەیاڵمدا ھەزاران جار کوشتومی ئەو بێناموسی خوێڕیە لێتی دا جنێوی پێدایت، بۆ بەو جنێوانە ھەناسەکانت وەستا، چما ھێندە دڵناسک بویت؟  ئاخ لەو زامە، خەیاڵ چۆن دەروەستی دێت، وەک سەگ بتۆپی و دڵت بوەستێ و دەست و قاچت چیتر نەجوڵێت و گۆشتەکانت گەنی بن و تەواوی چەوری لەشت سەرپێستت بکەوێت و ببێتە سفری کرمەکان و بەش بەش بچیتەوە نێو سروشت، ئەمە چۆن گەشتێکە؟ ھەست دەکەیت ھەموو شتێک کاڵەو بۆنی نییە؟ ھەڵسەوە ئازارم بدە بەگریانەکانت و ناڵەکانت، بەڵام با ھەموو شتێکت نەخەوێت، قەحبە بە، بەڵام لە ناڵەتم مەکە، تۆڵەم بەچی بەتاڵبێتەوە. ئۆف لە گووی سەگ، نا ھەڵسەوە با تەنیا نەبم، با ھەموو شتێک لە پڕ بوەرێ، بەیەکەوە من ڕقم لە کاتە لە ھەنگاوە، گوو بە بەردەوامی، گوو بە برژانگ ھەڵوەرین، گەڵا دەوەرێ، ژیان دەوەرێ، ئازار دەوەرێ، چێژ دەوەرێ، مەرگ ماندوە لە فڕین دەنیشێتە سەر شانە حیزەکەمان…

 

ئێستا میزت نەماوە، پیسایی ناڕێژیت، گەدەت قفڵ بووە، منداڵدانت تێکشکاوە، ھەئھوو چی دەڵێم، خۆ ھەر منی بارھێنا دەمێکە وێرانبووە..دڵە گەورەکەت بووە بە گۆڕستانێکی چۆڵ، خڕۆکەسوور و سپیەکانت نەماون، گوێت لێمە؟ یا پەردەکانت دەنگم ناگەیەنێت بە ھەستە دەمار و دەماغت، یانی من قسە بۆ پارچەیەک گۆشت دەکەم، ھەر ئەو گۆشتانەی دەکرێن بە کەباب و دەخورێن و دەبن بە گووی حیز…  ئەو مەرگە حیزەت برین نییە، دوومەڵ و ژانی ددان نییە ھەڵیکێشم… ھای ھاوار ھەڵسە، دە ھەڵسە خەریکە فرمێسکم دەوەرێت، خۆم ناناسمەوە، لە کونە لوتمەوە دووکەڵ دەردەچێت، نەدەخنکێم و نە تۆپەڵەکەی ئەوکێم بۆ قووت دەدرێ، ھەڵسە جارێکی تر ئازارم بدە، ئەو ئازارانەم خۆشدەوێن، با لەسەرەتاوە دەستپێبکەین من باوکم ناوێت، قەینا با بیژوو بم، خۆ من و تۆ تاوانمان نیە، ئەوە حوکمی گانە ھەژاریشم دەوێت و جنێوەکانت و لێدانەکانتم دەوێت، تەنێ من…من، من، بە تۆوە ڕاھاتووم، نازانم تێناگەم، خۆشم بوێیت، ھەڵسە با دەنگ و ناڵە و شیوەنم نوێ بێت، دەزانم کوا گەر مردویەک پێشووتر گوێ لە شیوەن بوبێت ھەڵدەسا و دووبارە لەداخا پیاڵەی مەرگی دەنۆشی. ھەڵسەوە، من پیاڵەکە دەدەمە دەست، بەزەیت پێمدابێتەوە مەیخۆرەوە، بیخۆرەوە، نانا مەیخۆرەوە، ھاھاھا …بەیەکەوە دەیخۆینەوە.

 

***

 

کۆترێک ڕادەچڵەکێت و دەفڕێت، لە بۆشایی سەرەوەی دەرگاکە, خێلێک لە مێروولە قەتارەیان بەستووە و دەڕۆن. جورجێک بەخێرایی دەردەکەوێت و وندەبێتەوە لە سووچی ژوورەکە. تەنیا گیزەی مێشوولە ھاموشۆیەتی لە نێو ئەو بێدەنگیە درێژەدا. بە خێراییەکی سەیر دەفڕن. باڵیان دیار نییە، دەنیشنە، سەر خوێن و ھەڵدەفڕن و دەنیشنەوە و ھەڵدەفڕنەوە. دەمێکە جوجەڵەکان بێدەنگن، بۆنی غاز و گوو و خوێن و ئارەقەی خۆت، کەمتر دەچنە نێو لوتت و دێنە دەرەوە. سەرنج دەدەیتە مێشولە و جورج و مێروولە و بەشە جوڵاوەکانی ژوورەوە، خۆت ناجوڵێیت، لەپڕ بیرت دێتەوە دەپرسیت ئایا مردوویت؟ دەجوڵێیت. خوێن ھێشتا بە نێو دەمارەکانت دا دەڕۆن. سینەت ھەڵبەز و دابەزیەتی.

مافی تایبه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌دوایه‌. ‌