سازدانی جانگیر وسوو
هۆزان مەحمود، نووسەر و چالاکوانی بواری ژنان، لە، دیدارەیدا لەگەڵ ڕەخنەی چاو‌دێر، دەربارەی پێگەی ژن لەناو ئەدەبیات و ڕەوتی فێمێنیزم لە نوسیندا قسە دەکات. ئەو پێیوایە تا ئێستاش ئەدەبیاتی کوردی خاڵییە لە هۆشمەندییەکی فێمێنیزمییانە و باس لەوەش دەکات سەرهەڵدانی هۆشیارییەکی ژنانە هەم لای ژن هەم لای پیاو پێویستییەکی سیاسیی، کولتووری و کۆمەڵایەتییە.
ڕەخنەی چاو‌دێر: ڕۆلی فێمینیزم لەناو ئەدەب چییە، یان ئایا فێمینیزم لەناو ئەدەب دەتوانێت هەڵگری گوتارێكی ڕادیكاڵ بێت؟
هۆزان مه‌حمو‌د: گرنگی فێمینیزم به‌تایبه‌ت شه‌پۆلی دووهه‌م ئه‌وه بوو كه به‌شێك له كاریان گرنگی دان بوو به ئەدەب، زمان، هونه‌ر، مێژوو، موزیك و فیلم هه‌موو پرۆده‌كته كولتوورییه‌كان، شیكاركردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی ژن له ناویاندا به درێژایی مێژوو. بۆ نمونه زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانانه‌ی كه ژن نووسه‌ریان بوو، به‌ڵام په‌راوێز و فه‌رامۆش خرابوون. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌م ژنه نووسه‌ره گه‌ورانه له ژێر ناوی پیاوانه‌دا ڕۆمان و شیعریان نوسیبوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان چاپ بكرێت.. كاركردن له‌سه‌ر تێكست و ده‌رخستنی ئه‌و لایانه‌نای، كه به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنانه‌وه و جه‌ختكردن بووه له ژێرده‌سته‌یی ژن. بێگومان ئه‌م كارانه‌ی فێمینیسته‌كان توانی زۆر ژنی مه‌زنی فه‌رامۆشكراو له بواری هونه‌ر، ئەدەب، موزیك و سیاسه‌ت و زۆر بواری تردا بهێنێته‌وه نێو مێژوو و پێگه و گرنگیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه له كانونی لیتراتور و خوێندنی ئه‌كادیمی و مۆزه‌خانه‌كان، و مێژووی هونه‌ردا.
فێمینیزم توانیوێتی ڕۆڵێكی تابۆشكێن و ڕادیكاڵانه‌ی هه‌بێت كه هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی تری ژنان نه‌یتوانیوه به‌و ئاسته فیكری و فه‌لسه‌فیه گرنگه‌وه هه‌وڵ بدات نه‌ك ته‌نها خه‌بات بكات بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی سنووردار، كه زۆربه‌ی ژنانی كوردستان بۆ نموونه ده‌یكه‌ن. به‌ڵكوو هه‌وڵ بده‌ن كه ژن خۆی، وه‌ك خۆی و ژن‌بوون و پیاوبوون و پیاوگه‌رایی و پیاوسالاری و دابه‌شكاری ڕۆڵ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه شیكار بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌وره بكه‌ن و زانستی هه‌مه‌لایه‌نه به‌رهه‌م بهێنن، كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و خوارافاتانه بێت كه له‌سه‌ر ژن دروست كراون.
له‌م ڕاستایه‌شدا له بواری ئەدەبدا (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستیان) بنیات نرا، كه له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا بوو، له‌م ڕێگه‌یه‌وه تێكسته‌كانیان خسته ژێر لێنزی ڕه‌خنه‌ی ژنانه‌وه و هه‌موو ئه‌و ڕۆڵه خوازراو و كه‌موكورت و په‌راوێز خستنانه‌ی ژنیان هێنایه ژێر پرسیاری گه‌وره‌وه.بۆ نموونه كتێبی (سیاسه‌تی سێكسوالی) ژنه نووسه‌رێكی وه‌ك (كه‌یت میلێت) به یه‌كێك له‌و كتێبه گرنگانه داده‌نرێت كه ئه‌م پرسیارانه‌ی وروژاندوه و ده‌ڵێت؛ ئه‌م كۆنه‌پارێزی و دژه ژنییه‌ی له ڕۆمانی هه‌ندێك نوسه‌ری پیاوی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوو به‌رهه‌می دونیابینی خۆیان بووه وه‌ك پیاو، نه‌ك به‌رهه‌می خه‌یاڵ… به ئۆبجێكتكردنی ژن و گرێدانی به كۆمه‌ڵێك ڕۆڵی كڵێشه‌كراوی كۆنه‌پارێز و فه‌زای تایبه‌ت هێنرانه ژێر پرسیار.
ڕەخنەی چاو‌دێر: ئەدەبی ئێستایی كوردی تا چەند هەڵگری گوتارێكی فێمێنیستانەیە؟
هۆزان مه‌حمو‌د: كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه هه‌مه سه‌ره‌تا وه‌ك خوێنه‌رێك له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و تێكستانه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن له زمانی كوردیدا جا ڕۆمان، كورته‌چیرۆك، شیعر یان په‌خشان بێت نه‌بوونی وێنایه‌كی ڕوونی پیاو و ژنه. زۆربه‌ی پاڵه‌وانه‌كان پیاون و دونیا به‌ده‌وری ئه‌م پاڵه‌وانه یان پاڵه‌وانانه‌دا دروست ده‌بێت. بوونی ژن له به‌شێكی زۆر له ڕۆمانی كوردیدا بۆ ته‌واوكردنی په‌راگراف و هۆنینه‌وه‌ی پلۆتێكه، كه به‌شی هه‌ره سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه له‌باره‌ی پیاوێكه‌وه‌یه له‌چیرۆكی ئازایه‌تی، موغامه‌ره و سه‌ركێشییه‌كانی، یاخود جه‌نگ و شۆڕشه‌كانی. كه‌متر ئێمه وێنای ژنمان وه‌ك خۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ده‌توانم بڵێم؛ به‌شێكی زۆر له ڕۆماننوسی كورد فه‌شه‌لیان هێناوه له‌وه‌ی كه بتوانن به هه‌قه‌ت فیگوری ژن دروستبكه‌ن له ڕۆمانه‌كانیاندا. ئێمه له‌م داستانانه‌دا ژن وه‌ك هاوڕێ، سه‌ركێش، خاوه‌ن موغامه‌راتی خۆی، خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆی بێت به‌دی ناكه‌ین. ژن و وێنای ژن تا ئه‌م ساته‌ش له په‌یوه‌ند به پیاوه‌وه بوونی هه‌یه، وه‌ك هاوسه‌ر، خوشك، براژان، خاڵۆژن، نه‌نك، دایك هتد. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی ساڵانێكی زۆره له ئه‌وروپا ده‌ژین هێشتا زۆرێكیان هه‌ڵگری ئه‌و دونیابینیه كلاسیكیه‌ن بۆ ژنی كورد. دونیا لای ئه‌وان نه‌گۆڕاوه هه‌ر دونیا كۆنه‌كه‌یه. زۆر كه‌م ڕۆمانێكت به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه ژنی كورد تیایدا بۆ نمونه ژنێك بێت یاخی بێت، گه‌ڕیده بێت، بۆ نمونه ژنێك بێت بخواته‌وه، ئالوده بێت به مادده‌ی بێهۆشكه‌ر، به ته‌نها بژی و كێشه‌كانی یان ژیانی باس بكرێ كه چۆنه؟.. به كورتی ڕۆمانه‌كانمان تا ئێستاش له ژێر حیجابی دینیدان و ژن تیایدا موڵكی حه‌ڵالی پیاوێكه ئیدی وه‌ك هاوسه‌ر، خوشك یان دایك هتد.. به دێوێكی تریشدا له زۆرێك له ڕۆمانی كوردیدا ژن یان ده‌كرێته سۆزانی، یان مه‌لایكه‌ت یاخود شه‌یتان. ئه‌م سێ فیگوره ڕۆڵی زۆر سه‌یریان پێ ده‌درێت له په‌یوه‌ند به پاڵه‌وانی ناو ڕۆمانی كوردیه‌وه.
بێگومان نووسینی ژنه‌كانیش بێ كه‌موكوڕی نییه و زۆرجار به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی هه‌مان دونیابینی پیاون كه بۆ ژن هه‌یانه. بۆ نمونه وێنای ژن وا دروست ده‌كات كه پیاو خوازیارێتی، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆی وه‌ك ژن چی ده‌وێت و دونیابینی چییه؟ هه‌ڵبه‌ت له زۆر ڕووه‌وه ئێستا هه‌ندێك گه‌نج په‌یدا بوون له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، كه هه‌ڵگری هۆشیاریه‌كی سه‌رده‌مین و كه‌متر ئه‌م ڕۆڵه كلاسیكانه له نوسینه‌كانیاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه به‌ڵكو بازیان داوه‌ته نێو كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی ئه‌مڕۆیی ژن و پیاوه‌وه.
ڕەخنەی چاو‌دێر: ئایا ئەدەبی فێمێنیستی بە تەنیا بەسە تاوەكو كۆتایی بە هەموو كێشەی نێوان ”پیاو” و ”ژن” بێنێت؟ یان شان بە شانی هۆشیاری فێمێنیستی هۆشیاری دیكەشمان پێویستن؟
هۆزان مه‌حمو‌د: هیچ كات كه‌س ئیدیعای ئه‌وه‌ی نه‌كردوه كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی كۆتایی به هه‌موو كێشه‌یه‌كی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز بهێنێت. ئه‌م جۆره ڕه‌خنه و پرسیار دروستكردنه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هۆشیار بێت به‌و كێشانه‌ی كه دروستیان ده‌كات. نوسین و به‌رهه‌مهێنانی تێكست و نوسینه‌وه‌ی مێژوو، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مهێنانی زانستیش، كه وێنا و پێگه و ڕۆڵی ژنیان شێواندوه و په‌راوێزیان خستوه ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت. ناكرێت بڵێین؛ ده‌ی خۆ ئه‌وه ئه‌ده‌به و به‌رهه‌می خه‌یاڵه، واقیع نییه. ئه‌م جۆره ئیهمالكردنه كێشه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ دروست ده‌كات، كه به‌رده‌وام هه‌ندێك ڕۆڵی كڵێشه‌یی له‌سه‌ر ژن و پیاو به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه، كه ناته‌ندروسته بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ناهاوسه‌نگیه‌كی خراپ و پڕ له قین و ناته‌بایی به‌رهه‌م دێنێت. هۆشیاری فێمینیستی له بنه‌ڕه‌تدا هۆشیارییه‌كی ژنانه‌یه و هه‌وڵدانه بۆ دیتنی دونیا و ڕانان و شیكاركردن، تیۆریزه‌كردن و دانانی ستراتیژه بۆ ڕزگاربوون. ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ هه‌موو كار و چالاكی و به‌رهه‌مهێنانی زانست له لایه‌ن ژنان و پیاوانه‌وه. له به‌ریتانیا (جۆن بێرجه‌ر) كه خۆی یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین نوسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، فۆتۆگرافه‌ر و ئه‌كادیمی و ڕه‌خنه‌گری هونه‌ری، زۆرترین كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له هونه‌ری نیگاركێشی و داهێنانی تیۆری نوێ و خوێنه‌ر و نوسه‌ر و ته‌ماشاكاری هونه‌ری خسته ژێر پرسیاری جیدیه‌وه له په‌یوه‌ند به ڕوانینان بۆ هونه‌ر.
بۆ نمونه زنجیره كاره‌كانی به ناوی (شێوازه‌كانی دیتن-Ways of seeing) له ساڵی ١٩٧٢دا، جیدیترین خوێندنه‌وه‌ی بوو بۆ تابلۆكانی سه‌رده‌می ڕێنیسانس، كه تێیدا ژن به‌رده‌وام جه‌سته‌ی ڕووته، یان په‌لامار ده‌درێت، یان ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر یان، پاسیڤه و به ڕووتی وه‌ستاوه. (جۆن بێرجه‌ر) ئه‌م جۆره نیگاركێشیه ده‌خاته ژێر ڕه‌خنه‌و به وه‌ڵامدانه‌وه به نیگای پیاو له قه‌ڵه‌می ده‌دات، كه تیایدا ژن بێده‌سه‌ڵات و ڕووته و ته‌نها ئۆبجێكتێكه\ كه‌ره‌سته‌یه‌كه بۆ تێركردنی ته‌ماشای پیاو. ئه‌وه‌ی بێرجه‌ر پێمان ده‌ڵێت له ڕێگه‌ی ئه‌م زنجیره كاره ته‌له‌فزیۆنیه‌وه ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو ئه‌وه به‌رهه‌م دێنێت كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باوه و له لایه‌ن پاترۆنه‌كان گالێریه‌كانه‌وه لێی داوا ده‌كرێت. چونكه كاره‌كه‌ی په‌یوه‌سته به ماتریاڵه‌وه، به سوود و پاره‌وه. ئه‌وه پاترۆنه خوازیاری ئه‌و به ئۆبجێكتكردنه‌یه كه چاوی خۆی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ڕێگه‌ی پاره‌وه هونه‌رمه‌ندێك بۆی ئاماده ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌م ڕه‌خنه گرنگ و مێژویه‌ی بێرجه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆی پیاوه، به‌ڵام وه‌كو پیاوێك، سه‌خته به‌لایه‌وه پیاوه‌تی بگاته ئه‌و ئاسته نزمه كه خوازیاری بێده‌سه‌ڵاتكردن و داماڵینی ژن بێت له پێگه و ناسنامه‌ی خۆی وه‌ك مرۆڤ.. كه‌واته ڕه‌خنه‌ی فێمینیستی له هونه‌ر، موزیك، فیلم، لیتراتور و هه‌موو بواره‌كانی تر، كارێكی گرنگه و هه‌ڵته‌كاندنی بنه‌ماكانی نێرسێنته‌ری و هارمۆنایزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ژن و پیاوه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست و پابه‌ند با مافی یونیڤێرساڵی مرۆڤه‌وه. نه‌ك سه‌رداركردنی ڕه‌گه‌زێك و ناشرینكردنی ئه‌ویتر.
ڕەخنەی چاو‌دێر: هەست ناكرێت غیابێكی تیوری قوڵ هەیە لەناو ئەدەبیاتی فێمێنیستی كوردی؟
هۆزان مه‌حمو‌د: بێگومان وایه، ئه‌مه‌ش به‌شێكی په‌یوه‌سته به نه‌بوونی ڕه‌وتێكی فێمینیستی و به‌شێكی په‌یوه‌سته به نه‌بوونی هۆشیاری ژنانه له كوردستان. نه‌بوونی هۆشیاری و هه‌ستیار نه‌بوون به‌و وێنا خراپه‌ی له‌سه‌ر ژن دروست ده‌كرێن و مه‌حكوم ده‌كرێن به ڕۆڵێكی جێنده‌ری لاواز و ملكه‌چ، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی پرسیاری جیدی له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و هونه‌ری دروست نه‌بێت لای ژن. ته‌نانه‌ت ئێمه پرسیاری جیدیشمان نییه له‌سه‌ر سیاسه‌ت، ئه‌و كۆمه‌ڵه ژنه‌ی كه پێیان وایه بۆ نمونه سه‌رده‌سته‌ی دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتن، خاوه‌نی هۆشیاریه‌كی قووڵی ژنانه نین. به‌ڵكو به نه‌فه‌سێكی پیاوانه‌ی نێره‌وه كار ده‌كه‌ن و ته‌عبیر له خواسته‌كانیان ده‌كه‌ن، كه زۆرجار دووره له خواستی زۆربه‌ی ژنی كورد. به‌ڵكو زۆرتر ئه‌م بواره وه‌كو ئیندوستری – مه‌یدانی كاره بۆیان و لێره‌وه ده‌بنه پرۆفیشناڵ و خاوه‌ن ڕێكخراو و هه‌رڕۆژه و به‌ده‌وری پرۆژه‌یه‌كدا ده‌خولێنه‌وه بۆ فه‌ند وه‌رگرتن. كه‌واته چۆن بتوانێت خاوه‌نی تێگه‌یشتنی قوڵ بێت بۆ پرس و بابه‌ته گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به هۆشیاری ژنانه‌وه. فێمینیسته‌كان به‌م جۆره كه‌سانه ده‌ڵێن هه‌ڵگری (هۆشیاریه‌كی درۆزنانه). به‌و واتایه‌ی لای خۆیان زۆر شۆڕشگێڕن و خاوه‌ن دۆزن به‌ڵام له ڕاستیدا له هه‌وادان و هیچ شتێك ئه‌مانه نابه‌ستێته‌وه به‌و ژنانه‌ی كه ئه‌مان ئیدیعا ده‌كه‌ن كه ڕزگاركه‌ریانن.
ماوه‌یه‌كه كه‌سانێك لێره‌و له‌وێ په‌یدابوون له ڕێگه‌ی نوسین و دروستكردنی به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه كار ده‌كه‌ن. بۆ نمونه ئێمه له كو‌لتور مه‌گه‌زین به‌شی هۆشیاری فێمینیستیمان هه‌یه و ده‌یان وتار و لێكۆڵینه‌وه و ئێسامان هه‌یه له سه‌ر فێمینیزم، جێنده‌ر، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی، هونه‌ر، فیلم و زۆر بابه‌تی تر. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه زۆر كه‌مه بۆیه هیوادارین كه‌سانی تر بێنه پێش له‌م بواره‌دا و كاری زیاتر و گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌ین.
ئێمه به گشتی ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ووردبین و هۆشیار به‌م كێشانه‌مان زۆر كه‌مه. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه زۆر كلاسیكانه ته‌نها لایه‌نه تێكنیكی و ئه‌ده‌بیه‌كانی ڕۆمانه‌كان ده‌خاته ڕوو. هیچ كات نه‌مدیوه ڕۆڵی كاراكته‌ره‌كان ببێته جێی باسی جیدی و ڕه‌خنه. شتێك كه له‌ناو ئێمه‌ی كورددا هه‌یه ته‌قدیسكردنه، واته پیرۆزكردنی نوسه‌رێك و تێكسته‌كانی یان داپڵۆسین و په‌راوێزخستنی. بۆ نمونه ئێمه به‌شی ئه‌ده‌ب و زمانی كوردیمان هه‌یه له زانكۆكان من نازانم ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌كرێنه مه‌نهه‌جی خوێندن و ئه‌و ڕه‌خنه تیۆریانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب هه‌یه به ڕه‌خنه‌ی تیۆری فێمینیستیشه‌وه تا چه‌ند ده‌خوێندرێن؟ ئایا كه‌سانێك كه خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن له‌م به‌شه تا چه‌ند ده‌توانن ببنه ڕه‌خنه‌گری به‌توانا و هۆشیار به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی فێمینیستی؟ ئایا ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌خوێندرێن تا چه‌ند بابه‌تی نوسه‌ره ژنه‌كانیشی تیادایه و ده‌خرێنه‌به‌ر ئه‌م ڕه‌خنه ئه‌ده‌بیانه؟ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره له زانست كاری زانكۆكان و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆیان به پسپۆری زمان و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌زانن.
ڕەخنەی چاو‌دێر: ئایا پێش هۆشیاری فێمێنیستی لەناو كۆمەڵگایه‌كی فیودالی وەكو كوردستان هیچ هۆشیارییەكی دیكەمان پێویست نییە؟
هۆزان مه‌حمو‌د: یه‌ك كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه هه‌مانه له كوردستان ئێمه دروستكه‌ری ڕووداوه‌كان نین و زۆر پێشهاتی سیاسی كه دێته‌پێش كاره‌سات و كۆنه‌پارێزی و نیپۆتیزمی خێڵه‌كی به‌رهه‌م دێنێت. هه‌روه‌ها سه‌یری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكه به هه‌موو سه‌رو سیما و بازاڕ و ته‌كنۆلۆجی و په‌یوه‌ستبوونی به دونیای ده‌ره‌وه نمایشێكی مۆدێرن ده‌كات. به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانی ژن و پیاو هێشتا خێڵه‌كی و له زۆر حاڵه‌تدا پریمیتیڤه.
ئێمه هه‌ڵده‌درێینه نێو دۆخه‌كه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی به پرۆسه‌یه‌كدا تێپه‌ڕین. كوردستان به‌هۆی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوون و تانه‌نه‌ت نه‌بوونیشی به به‌شێك له وڵاتێكی ته‌ندروست به‌رده‌وام هه‌ڵده‌درێته ناو گۆڕانكاریه‌كانه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی پلاندانه‌ر و خاوه‌ن خه‌ونێك بێت بۆ پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و كولتوریی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی. هه‌ربۆیه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كانی ژن وپیاویش زۆر ناته‌با و ناته‌ندروست و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه.
ئێمه پیاوی ئازادمان نییه تا ژنی ئازادمان هه‌بێت. پیاو له ناو كورددا یان جه‌نگاوه‌ره، پێشمه‌رگه‌یه، حیزبیه، دینیه! شارچێتی و ناوچه‌گه‌راییش له‌ولاوه بوه‌ستێ كه تووندكه‌ره‌وه‌ی پێگه‌ی خێڵ و مێنتا‌ڵیتی خێڵه‌كیه. كه‌واته كاتێك پیاو وه‌ك خۆی خاوه‌ن ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی نه‌بێت، كه‌واته ژن له‌م حاڵه‌ته‌دا سێبه‌رێكی ناته‌واو و زۆر شێواوی پیاوه. چونكه پیاوی كورد خۆی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵگری ناسنامه‌یه‌كی خۆی نییه، به‌ڵكو به هۆی دۆخی كوردستانه‌وه به‌رده‌وام ناسنامه و ڕۆڵ و پێگه‌ی ده‌گۆڕدرێت. به‌هۆی وابه‌سته‌بوونی ژن به پیاو، بنه‌ماڵه، خێڵ و ناوچه و شار ئه‌میش ناتوانێت هه‌ڵگری ناسنامه و وێنایه‌كی روون بێت لای خۆی‌و ده‌ورو‌به‌ره‌كه‌ی. هیچ كات له‌وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هیچ جۆره ئایدیۆلۆجیا و بیروباوه‌ڕێك تاكه فریادڕه‌سی خه‌ڵك نین. به‌ڵكو پێویستمان به كاركردنی هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه بۆ دروستكردنی هۆشیاریه‌كی گشتی كه سه‌ره‌تا مرۆڤ تێیدا به ژن و پیاو و ترانسجێنده ر و هۆمۆسێكسوال و دیندار و بێدینه‌وه بتوانن به هارمۆنی بژین. له ناو دروستكردنی ئه‌م هۆشیاریه‌شدا هۆشیاری ژنانه به‌گرنگ ده‌زانم كه پشتبه‌ستوو بێت به ئه‌زموون و نوسینی فیكری و تیۆری فێمینیست.
ڕەخنەی چاو‌دێر: هیچ هەوڵێك هەیە بۆ دروستكردنی فیمینزمێكی كوردی؟
هۆزان مه‌حمو‌د:كاتێك سه‌ره‌تا كه‌سانێكی وه‌ك ئێمه ده‌ستمانكرد به نوسین و ناساندنی فێمینیزم و گرتنی كۆڕ‌و سیمینار و ڕوونكردنه‌وه‌ی گرنگی جێنده‌ر و فێمینیزم و ئه‌م فیكره تازانه. دوایی كۆمه‌ڵێك ژنی كۆمۆنیست (زۆر پیاوانه) كه‌وتنه پڕكردنی ئینته‌رنێت به نوسین له دژی من و فێمینیزم و كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاری زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره له‌سه‌ر فێمینیزم به بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه ئه‌م هه‌موو چه‌واشه‌كاریه له‌سه‌ر فێمینیزم وه‌ك فیكر و تیۆر و بزوتنه‌وه‌كه‌ی، كه خاوه‌نی زیاتر له دووسه‌ده خه‌باته، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه و له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت. ئه‌مه له‌لای من جۆرێك بوو له ئیهانه‌كردن به خوێنه‌ری كورد و به‌كه‌م سه‌یركردنی، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی كردنه‌ی فێمینیزم بۆچی؟ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه خۆیان له خۆرئاوا ده‌ژین و له‌هه‌موو كه‌س زیاتر سوودیان له ده‌ستكه‌وتی فێمینیسته‌كان وه‌رگرتوه؟!
لێره‌دا یه‌ك شتم بۆ ده‌ركه‌وت، كه ئه‌ویش نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌یه لای ژنی حیزبی كورد، به‌ڵكو كوێرانه ده‌نوسێت به پرۆگرامی حیزبه‌كه‌یه‌وه كه به دونیابینی پیاوان نوسراوه. لێره‌وه بۆمده‌ركه‌وت، كه ئه‌م جۆره له ژنانی حیزبی و ڕێكخراوه‌كانیان نه‌ك سوودیان نییه بۆ ژنانی كورد و ناتوانن ببنه جێگای دروستكردنی هۆشیاری، به‌ڵكو خۆیان پێویستیان به‌ئازادبوون و خۆ هۆشیاركردنه‌وه‌یه. به‌ڵام فێمینیزم وه‌ك زه‌روره‌تێك بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی به ژن و پیاوه‌وه، نه‌ك ته‌نها پێویستیه‌كی سیاسییه، به‌ڵكو پێویستیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه، لێره‌وه پێموایه ئه‌م جۆره هێرشانه‌ی ئه‌م جۆره ژنانه ده‌یكه‌ن، زۆر جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ هێرشی مه‌لاكان و چه‌واشه‌كارییه‌كانیان، بێگومان ئه‌مه‌ش له كوردستاندا هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی نییه له‌سه‌ر (گوتاری فێمنیزم). به پێچه‌وانه‌وه، زۆر كه‌س ئێستا كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌م (هۆشیاریه فێمینیستیه- ژنانه‌یه) له ڕێگه‌ی نوسین، كۆڕ‌و سیمینار ته‌نانه‌ت گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندن و زیادكردنی تێكسته فێمینیستییه‌كان و زۆر هه‌وڵی تر. هه‌موو ئه‌مانه سه‌ره‌تای باشن و هێمنانه خه‌ریكه هۆشیاریه‌ك دێته پێش به تایبه‌ت له ناو گه‌نجه‌كاندا كه له ستایلی ژیان و نووسین و چیرۆكه‌كانیان و شیعره‌كانیاندا من ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بینم. به دیوێكی تردا دروستبوونی جوڵه‌ی وه‌كو (فێمینیزمی ڕۆشنگه‌ری) و (پارتی فێمینیستی كوردستان) و (ماڵپه‌ری فێمینیستانی كورد) و زۆر هه‌وڵی تر بوونیان هه‌یه، ده‌كرێت هاوڕان ه‌بم له ڕووی فیكریه‌وه، به‌ڵام بوون و ده‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ره‌تایه‌كی پۆزیتیڤه.
ژنی كورد پێویسته ئاشنا بكرێت بە قوتابخانه فیكرییه‌كانی فێمینیزم، بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی ئازادانه دونیابینی خۆی و خۆی وه‌ك ژن بدۆزێته‌وه. هه‌روه‌ها دروستبوونی (گروپی كچانه‌ی كتێب خوێندنه‌وه) و زۆر هه‌وڵی تر، هه‌مووی نیشانده‌ری سه‌ره‌تای دابڕانێكن له‌گه‌ڵ وتاره سواوه‌كانی حیزب و ژنه‌كانی ناو حیزب،ئه‌مه‌ش دڵخۆشم ده‌كات و هیوا به‌خشه.
به بڕوای من، ئاینده‌ی كوردستان له‌هێزه گه‌نجه‌كه‌یدایه كه ده‌كرێت دابڕانێك له پێش خۆی دروست بكات، ته‌نانه‌ت پرسی ژنیش وایه، ده‌كرێت گروپ و كۆمه‌ڵی تازه و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بێن و كار و فیكر و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز بهێنن و دابڕان درووست بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه له ژنانی حیزبی كه له ڕووی فیكری و مه‌عریفییه‌وه ئێكسپایه‌ر بوون. ئه‌مانه نه خۆیان پێ ڕزگار ده‌كرێت و نه ده‌توانن هۆشیاری لای ژن و پیاوی كورد دروست بكه‌ن.
ته‌واو