![]()
پڕۆژه‌ی كولتوری ( Culture Project) له ڕۆژی شه‌مه‌ی ٨ ی دێسمبه‌ری ٢٠١٨ دیدارێكی بۆ ڕۆمان و شیعر له (پوشكین هاوس ) له شاری له‌نده‌ن ئه‌نجامدا، دیداره‌كه كاتژمێر سێی پاش نیوه‌ڕۆ دهستیپێكردو و تاوه‌كو كاتژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره درێژه‌ی كێشا.
پوشكین هاوس یان بابڵێین (ماڵی پوشكین) به‌ناوی شاعیری گرنگی ڕووسی ئالكساندهر سێرگێیهڤیچ پوشكین (١٧٩٩-١٨٣٧) ناونراوه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕاسته شه‌قامی (بلوم بێرگ سكوێر) . ئه‌م ماڵه گرنگی ده‌دات به زمان و ئه‌ده‌بی ڕووسی و به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌هره ئه‌ده‌بیانه‌ی كه وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی ئینگلیزی. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتێكی تایبه‌تیان هه‌یه به‌ناوی (خه‌ڵاتی ماڵی پوشكین) بۆ ئه‌ده‌بی ڕووسی وه‌رگێڕدراو بۆ زمانی ئینگلیزی یان وه‌رگێڕان له‌زمانی دیكه‌وه بۆ زمانی ئینگلیزی و ئه‌م خه‌ڵاته بۆ هاندان و په‌ره‌پێدانی كاری ئه‌ده‌بییه. خانه‌ی پوشكین شوێنێكی گرنگه بۆ پێشانگا كردنه‌وه و دیالۆگ له‌مه‌ڕ كتێب و دیداری جۆراجۆر.
سه‌ره‌تای دیداره‌كه ڕۆماننوس (به‌یان سه‌لمان) له‌لایه‌ن (هۆزان مه‌حمود) پێشكه‌شكراو كورته‌یه‌كی له‌مه‌ڕ كتێب و نوسین و دونیابینی به‌یان سه‌لمان باسكرد. پاشان به‌یان سه‌لمان كه‌وته خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ش له‌ڕۆمانه‌كه‌ی (یاداشتی عه‌تر و ئاگر) و له‌و نێوه‌دا وچانێكی ده‌دا و باسی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه و كه‌شی ڕۆمانه‌كه و هێڵه گشتیه‌كانی ده‌كرد. بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئاماده‌بووانی ئینگلیز و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ئاماده‌بوون ، ده‌بوایه قسه و به‌شه‌كانی ڕۆمانی (یاداشتی عه‌تر و ئاگر) وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و هۆزان مه‌حمود ئه‌ركی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ. پاشان لهوچانێكی دوانزه خولهكیدا، به‌یان سه‌لمان چه‌ند دانه‌یه‌كی له ڕۆمانی (یاداشتی عه‌تر و ئاگر) و (شه‌وانی ئاده‌م)ی بۆ خوازیارانی ڕۆمانه‌كان ئیمزاكرد، به‌جۆرێك كه هه‌مووی ئیمزاكرا و زۆریش هیواداربوون كه ژماره‌كان بهپهیی پێویست له‌به‌ده‌ستدا بوایه.
له‌به‌شی دووهه‌می دیداره‌كه‌دا هه‌ردووك خانم (پالینا جه‌لال) و (لیڤیار موسته‌فا) شان به‌شانی هارپه جوانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (تارا جاف) شیعره‌كانی خۆیان خوێنده‌وه، كه پرسیاری نه‌وه‌ی سێهه‌می كوردی بوو له‌مه‌ڕ شوناسی كولتوری و گوتاری پیاوسالاری. نه‌وه‌ی سێهه‌می ژنانی كورد كه له دیاسپۆرا گه‌وره‌بوون و له وڵاتێكی دیكه و زمانێكی دیكه و كه‌شێكی كولتوری جوادا پێگه‌یشتوون، ئێستا ئه‌ده‌بی ئه‌وان پرس ده‌خاته سه‌ر كۆی ئه‌قڵیه‌ته باوكسالارییه ته‌قلیدییه‌ی كه دواكه‌توویی و نێرسالاری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و كردوویه‌تی به به‌هایه‌كی جێگیر بۆ كۆتوبه‌ندكردنی ئازادیی نه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت باڵه‌فڕه بكات له كولتورێكی دیكه‌ی ڕۆژئاواییدا. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئاماده‌بووان كۆی ئه‌م به‌ریه‌كه‌وتنه كولتورییهیان كرده بابه‌تی پرسیار و سه‌رنج و له‌لایه‌ن هه‌ردووك (پالیناجهلال) و (لیڤیار موسته‌فا ) و جارجاره‌ش له‌لایه‌ن ( به‌یان سه‌لمان) وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرا و (هۆزان مه‌حمود) به چه‌ند سه‌رنجێكی دیكه كۆی گفتوگۆكانی له‌نێوان ئاماده‌بووان ڕێڕهوخواز ده‌كرد.
جێگه‌ی سه‌رنج بوو كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی ماجستێر و فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵناسی له زانكۆكانی له‌نده‌ن و هه‌ندێكیان له ئه‌ڵمانیا وه هاتبوون و ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوون. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو كه سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی ئه‌م ژماره به‌رچاوه، كیژانی نه‌وه‌ی سێهه‌می كوردی چ له ئینگلیته‌را و چ له ئه‌ڵمانیا به ووردی و به‌گه‌رمییه‌وه به‌شداربوون، گه‌ڕان و پرسیار خستنه سه‌ر شوناسی كوردی و گوتاری باوكسالارانه‌ی ته‌قلیدی و پرسی ژن و گرفته‌كانی بابه‌تێكی گه‌رم بوون كه تاوه‌كو كۆتایی كۆڕه‌كه درێژه‌ی هه‌بوو..

Culture Project



























