فەیلەسوف، پێتەر سڵۆتهردایك باوەڕی وایــە، کە ئایینەکان تەنیا سیستەمی ڕاهێنانــی هەڵەن و ڕونیشیــــدەکاتەوە مرۆڤ دەبێت چۆن ڕاهێنان بکات و بەرەنگاری ڕەوشی جیهانیش بێــــــتەوە.
فۆکەس: ئەگەر مرۆڤ کتێبەکەت وەک پێوەرێک وەرگرێــــــت، نەک تۆ هەر باوەڕت بە خوا نییە، بەڵکو باوەڕیش ناکەیت کە هیچ ئاینێک هەبێت؟

سڵۆتهردایك : تێزەکەی من لە ڕاستیدا بریـــتیە لەوەی کە هیچ ئاینێک نییە، بەڵکو تەنیا سیستەمی ڕاهێنانی تێنەگەیشــــــتراوە ههیه. من باوەڕم وایــە چەمکــــــی ئاین هەڵـــەیـــــە و زیانبەخشە هەروەهـــا بەشێک لە کولتوری ئیمپریالیستی ڕۆژئاوایشـــی تێدایـــە، تەنانەت هیندیــەکانیش پێشووتر نەیاندەزانی کە هیندۆسن، تاوەکو لە ڕێگای ئاینــناسە ئەوروپیەکانهوه بۆیان ڕوون نەبۆوە؛ چینیەکانیش تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان ناتوانن هیچ شتێک لەگەڵ ئایندا دەستپێــــــبکەن، تەنانەت نە لە یۆنانی کۆن و نە لە عیبیریشدا هیچ وشەیەکـــمان بۆ ئاین نییە. دژایەتی من لە دژی چەمکی ئاینی بەشێکی مێژووییە، بەشێکیشی هۆی سیستەماتیکیـــە.
فۆکەس: ئەو بیرۆکەی بە مرۆڤێکی ئاینیـــەوە نووساوە، ئاراستەکەی بریتیــە لەوەی کە مرۆڤ بە هۆی خۆیـەوە نییە لێرەدا بوونی هەیە، بەڵکو بەهایەکی مەزن دەبەخشـــێتە هێزی خۆ خولقینەری مرۆڤ…
پێتەر سڵۆتهردایك: بە بۆچوونــی من پەیوەندی نییە بە خۆ خولقاندن، بەڵکو پەیوەندی هەیە بە (خۆ -هاوکاریکردن) . من پێشنیاری سیستەمێکی گشتی تری بەرگری وەک جێگرەوە بۆ میتافیزیک دەکەم. ئەم فۆرمەی بەرگـــــــری لە جدیبوونــدا ناکەوێتە دوای میتافیزیک. با بەڕاستی لە خۆمان تێبگەین: سیستەمی بەرگری لە گشتیترین مانای خۆیدا بریتیــە لە (پێشبینیەکانی برینداربوون) کاتێک مرۆڤ لە جیهاندا بێت، دەزانێت لەو شوێنەدا وەڕس دەبێت، چوونکە شتەکان تیایدا بە خواری دەڕۆن. یەکێک لەو ئەنجامە تاریکانەی بیری لێدەکاتەوە وە لەوەی کە دڵنیایـــــــە، بریتیە لە کۆتاییەکەی (من) بهمانای ئەوەی پەیوەندی بەم دڵنیاییەوە هەیە پابەندم دەکات وێنای بکەم، بهوهی چۆن لەگەڵیدا ڕێبکەم.
وەڵامە کلاسیکیەکە دەڵێت؛ باشترین ڕزگاربوون لایهن خوڵقێنهر (خوا) دەدۆزرێـــتەوە. لە بنەڕەتــــــدا ئەم جۆرە شێوازێــکە لە بیرۆکەکانی خزمەتگوزاری کڕیار: بەرهەمهێنەر بەرپرسە لە پرۆسەی ڕیسایکڵکرندی خولقێندراوەکانی، هەندێک ئاینی دیاریکراو بەرژەوەندیەکی مەزنیان لە پەرپێدانی ئافرێنەرێکی (خوڵقێنهرێكی) بەهێز هەیە، چوونکە چاوەڕوانیەکی زۆری بۆ مەزنترین خزمەتگوزاری بەرگریـکردنی هەیە. کێ دەتوانێت من بئافرێنێت، ئاواش دەتوانێت لە کۆتایــیدا ڕزگارم بکات.
فۆکەس: کەواتە وەڵامی بەرگریکردن ( خۆپارێزی) چیـیــە؟
پێتەر سڵۆتهردایك: ئەو دەگەڕێت لە هاوبەشەکە، لە هەموو دامەزراوە پارێزەر و ڕزگارکەرەکـــان، بەرگری دەکات لە پێویستی بۆ ئارامی، بەڵام سنوورێک دەکێشێت لە نێوان ئارامی و شێتی دا.
فۆکەس: ئاین بریتــیە لە جەخت خستنە سەر سەرەوە ــ بەڕێزتان چەمکی (گرژبوونی ـ ستوونی) بۆ ئەم ئاڕاستەیە بەکار دەهێنــن، کەوایە ئەم جۆرە گرژبوونە لە کوێـــیەوە دێت، کاتێک هیچ سروتێكی ئاینی بوونی نەبێت؟
