مۆته‌که
چیرۆکی سێیەم
کەئابەی دەقێک
بەزۆر چاوانم هەڵێنا. کتێبە پەرت بووەکانی بەردەمم بینی. ده‌ستم بۆ یه‌کێکیان برد، به‌ڵام زوو ده‌ستم کێشایه‌وه. ویستم هه‌ڵسم، سه‌رم به‌قورسی بهسهرینهکهوه نووسا بوو. بۆگه‌نێک له ده‌ممه‌وه ده‌هاته ده‌رێ وڕوکاسی ده‌کردم. ده‌ستم بۆ بوتڵه‌که‌ی به‌رده‌مم برد، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستم بیگاتێ کێشامه‌وه. دیسان سه‌رئێشه دنیای لێ ته‌نگتر کردمەوە. به‌هه‌ردوو ده‌ستم سه‌ری خۆم گرت، بەتووندی گوشیم. ویستم هه‌ڵسمه‌وه، سه‌رم به‌گێژه‌وه هات و که‌وتمه‌وه سه‌ر سه‌رینه‌که. ماوه‌یه‌ک بێ هۆش که‌وتم. له‌خه‌وێکی ناخۆش ڕاپه‌ڕیم، جه‌سته‌م شه‌ڵالی ئاره‌قه‌یه‌کی ساردببوو، مستەکانم تووند گوشین، به‌هه‌موو هێزی خۆم بهزهویهکهم داده‌دا و ده‌گریام.
زۆرم لەخۆم کرد له‌ژێر جێگاکه هاتمه ده‌رەوە، ده‌ستم بۆ قاپه‌که‌ی به‌رده‌مم برد و بینم پێوه‌نا، به‌یه‌کجار به‌رماوه‌که‌ی ناویم ههڵقووڕاند. هه‌ستمکرد ڕێڕه‌وی هه‌رسی داماڵیم، هێلنجێکم دا… دووده‌ست سییهکانیمی ده‌گوشی و تاده‌هات هه‌ناسه‌دانم ته‌نگتر ده‌بووەوه. ویستم خۆم به شتێکه‌وه سەرقاڵ بکه‌م، سەیری کتێبخانه‌که‌م کرد. حه‌زم بۆ هیچ نه‌چوو. ئه‌و گۆڤاره‌م هه‌ڵگرت له‌سه‌ر مێزه بچووکه‌که‌ی به‌رده‌می کتێبخانه‌که‌دا فڕێدرابوو. چوومه ناندێنهکه و چایه‌کم له‌سه‌رنا. له‌سه‌ر چەرپایهک دانیشتم، گۆڤاره‌که‌م هه‌ڵدایه‌وه و تەماشای پێرستی بابه‌ته‌کانم کرد… ترسێکی زۆر که‌وته ناخمه‌وه، گۆڤاره‌که‌م داخسته‌وه. چاوم له‌سه‌ر چه‌قۆیه‌ک جێگیربوو، که لە ناوه‌ڕاستی سێوێک چه‌قێندرابوو. بۆ ساتێک خه‌یاڵم ڕۆیشت. ده‌ستم بۆ چه‌قۆکه برد و له‌سه‌ر دڵی خۆم چه‌قاند، خوێن فیچقه‌ی کرد… ژنێکی سه‌رتاپا سپی پرچێکی سپی به‌سه‌ر شانه‌کانیدا بهردابووەوه. خوێن له‌قوڕگی ده‌چۆڕا. سه‌ری به‌سه‌ر شانی چه‌پیدا لارببووەوه، قاقایه‌کی ترسناکی لێ دا. ڕاچڵه‌کیم! گوێم له‌ده‌نگی هه‌ڵچوونی چایهکهبوو. به‌په‌له ئاگره‌که‌م خامۆش کرد. چایه‌کم تێ کرد. قاقا له‌گوێمدا ده‌زرینگایه‌وه. ترس سه‌رتاپامی داگرتبوو. پیاڵەم بۆ لێوم برد، قومێکم لێیدا، ده‌تگووت ژه‌هری ماره. دووسێ که‌وچک شه‌کرم تێ کرد، به‌ڵام تاده‌هات تامه‌که‌ی تاڵتر ده‌بوو. پیاڵه‌كه‌م دانایه‌وه… بهترسەوه گۆڤاره‌که‌ی به‌رده‌مم کرده‌وه. هیواداربووم ئه‌و شته‌ی خوێندبوومه‌وه ڕاست نه‌بووبێت و ته‌نیا خه‌یاڵێکی بووبێت. چاوی خۆمم هه‌ڵگڵۆفت و پێرستی ناونیشانهکانم خوێنده‌وه:
( چیرۆکی خۆکوشتنه‌که‌م / نووسینی: شارۆ)
ده‌نگی میاوه‌ی پشیله له‌و دیو ده‌رگاوه هات و ڕایچڵه‌کاندم. له‌رز که‌وته هه‌ناومه‌وه. “ئه‌و چیرۆکه نه‌فره‌تییه چییه؟ بۆچی ناوی منی به‌سه‌ره‌وه‌یه؟ له‌کاتێکدا هه‌رگیز چیرۆکێکم به‌و ناوه‌وه نه‌نووسیوه؟” مستم گوشین و به مێزه‌که‌ی به‌رده‌ممدا کێشا. ” به‌نه‌فره‌ت بن ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه چییه؟ چۆن ده‌توانن چیرۆکێک به‌ناوی منه‌وه بڵاوبکه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا من نەمنووسیوە؟” مۆبایلم له‌گیرفانم ده‌رهێنا، ته‌له‌فۆنم بۆ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که لێدا.
هه‌رگوێم له به‌ڵێیه‌که‌ی بوو، بهتووڕهییەوە گوتم” کاک ئازاد ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه چییه؟”
به‌نه‌رمی وەڵامی دامەوە” چی بووه هاوڕێ؟ کێشه‌یه‌ک هه‌یه؟”
له‌کاتێکدا په‌ڕه‌ی گۆڤاره‌که‌م هه‌ڵده‌دایه‌وه، ده‌ستم ده‌له‌رزی و قوڕگم نووسابوو، گوتم” له‌وه کێشه‌تر هه‌یه؟ له‌ژماره‌ی ئهمجارهتاندا چیرۆکێکتان به‌ناوی منه‌وه داناوه، له‌کاتێکدا ئه‌و چیرۆکه هی من نییه!”
بێئه‌وه‌ی ڕیتمی دەنگی خۆی تێک بدا پرسی” تۆ دڵنیایت له‌وه؟”
هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ڵکێشا” کاکه وا نابێ برام وا نابێ، واتە تۆ ئه‌وه‌ت نه‌دیوه؟”
” هه‌موو ده‌قه‌کانی ئه‌م ژماره‌یه‌م خوێندووەته‌وه، به‌ڵام چیرۆکێکم به‌ناوی تۆوه به‌رچاو نه‌که‌وتووه!”
منیش هه‌مان ئه‌و په‌ڕه‌یه‌م کردبووەوه، که چیرۆکه‌که‌ی تێدابوو” کاکه ئه‌وه‌تا چیرۆکه‌که له‌به‌رده‌ستم دایه.” کەمێک وه‌ستام. شتێکی سه‌یر سه‌رنجی ڕاکێشام; چه‌ند دێرێکی سه‌ره‌تام خوێنده‌وه:
(بەزۆر چاوانم هەڵێنا. کتێبە پەرت بووەکانی بەردەمم بیبی. ده‌ستم بۆ یه‌کێکیان برد، به‌ڵام زوو ده‌ستم کێشایه‌وه. ویستم هه‌ڵسم، سه‌رم به‌قورسی بهسهرینهکهوه نووسا بوو. بۆگه‌نێک له ده‌ممه‌وه ده‌هاته ده‌رێ وڕوکاسی ده‌کردم.)
لە مۆبایلەکەمەوە گوێم لە ئەلوو ئەلوو بوو، به‌ڵام تووشی سه‌دمه ببووم و نه‌مده‌توانی هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌م. شریخه‌ی هه‌ور به ئاگای هێنامه‌وه. که‌وتمه‌وه خوێندنه‌وه‌ی
(بەزۆر چاوانم هەڵێنا. کتێبە پەرت بووەکانی بەردەمم بیبی. ده‌ستم بۆ یه‌کێکیان برد …
***
(لە مۆبایلەکەمەوە گوێم لە ئەلوو ئەلوو بوو، به‌ڵام تووشی سه‌دمه ببووم و نه‌مده‌توانی هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌م. شریخه‌ی هه‌ور به ئاگای هێنامه‌وه. که‌وتمه‌وه خوێندنه‌وه‌ی)
گه‌یشتمه ئه‌و دێره جارێکی تر گۆڤاره‌که‌م داخسته‌وه. دڵم که‌وته ته‌په‌ته‌پ” ئه‌وه چییە؟ شتی وا چۆن دەبێت!” سه‌رم بڵند کرد، هه‌مان سێ‌و هەمان سێوم بەهەمان چەقۆوە لەسەر میزەکە بینیەوە. قومێکم له چایه‌که دایه‌وه، تاڵییه‌که‌ی وەڕسی کردم. چه‌ند که‌وچکی دیکە شه‌کرم تێ کرد، به‌ڵام تاڵتر و تاڵتردهبوو. ده‌نگی پشیلهکەم بیستەوە. سه‌رم سووڕاند. له‌ودیو په‌نجه‌ره‌وه پشیلەیەک سه‌رنجی لێ دابووم. ده‌نگی پێکه‌نینێکی ترسناکی لێ به‌رزبووەوه. جارێکی تر سه‌ردێڕی چیرۆکه‌که‌م خوێنده‌وه
چیرۆکی خۆکوشتنه‌که‌م / نووسینی: شارۆ
مستم له مێزه‌که‌ی به‌رده‌مم دا” به‌نه‌فره‌ت بی! ئه‌وه چییه؟ بۆچی ده‌بێ چیرۆکی خۆکوشتنم بخوێنمه‌وه؟! نه‌خێر ده‌بێت ئه‌و چیرۆکه به‌درۆ بێنمه‌وه، به‌ڵێ ده‌بێ به‌سه‌رخۆمدا زاڵبم. ئایا ده‌توانم ئه‌وه بکه‌م له‌کاتێکدا تا ئێره چی نووسیوه به‌ڕاست گەڕاوه؟! ده‌توانم به‌ر له‌وه بگرم؟”
گۆڤاره‌که‌م داخسته‌وه. هه‌ناسه‌ی قووڵم هه‌ڵکێشا. پێده‌چوو ئاسووده بم، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ویستی زانینی کۆتایی چیرۆکه‌که سەرقاڵی کردمەوە و خستمییه ناو گێژاوی گومانه‌وه. ئه‌ی ئه‌گه‌ر نوسیبووی:
ده‌توانم به‌ر له‌وه بگرم بهنهخوێندنهوهی. گۆڤاره‌که‌م داخسته‌وه، هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ڵکێشا، پێ ده‌چوو ئاسووده‌بم، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ویستی زانینی کۆتایی چیرۆکه‌که سەرقاڵی کردمەوە و خستمیه ناو گێژاوی گومانه‌وه. ده‌ستم بۆ ئه‌و چه‌قۆیه برد، کە له ناوه‌ڕاستی سێوه‌که چه‌قێندرابوو، کاتێک ویستم به‌ر له‌خه‌یاڵی پێشبینی کردنی چیرۆکهکە بگرم، ده‌ستم گه‌یشتبووه چه‌قۆکه. ده‌ستم کێشایه‌وه دواوه. گۆڤاره‌که‌م کرده‌وه و ده‌ستم کرد به ته‌واوکردنی چیرۆکهکە…
***
مستم له مێزه‌که‌ی به‌رده‌مم دا” به‌نه‌فره‌ت بی! ئه‌وه چییه؟ بۆچی ده‌بێ چیرۆکی خۆکوشتنم بخوێنمه‌وه؟! نه‌خێر ده‌بێت ئه‌و چیرۆکه به‌درۆ بێنمه‌وه، به‌ڵێ ده‌بێ به‌سه‌رخۆمدا زاڵبم. ئایا ده‌توانم ئه‌وه بکه‌م له‌کاتێکدا تا ئێره چی نووسیوه به‌ڕاست گەڕاوه؟! ده‌توانم به‌ر له‌وه بگرم؟”
گۆڤاره‌که‌م داخسته‌وه. هه‌ناسه‌ی قووڵم هه‌ڵکێشا. پێده‌چوو ئاسووده بم، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ویستی زانینی کۆتایی چیرۆکه‌که سەرقاڵی کردمەوە و خستمییه ناو گێژاوی گومانه‌وه. ئه‌ی ئه‌گه‌ر نوسیبووی:
ده‌توانم به‌ر له‌وه بگرم بهنهخوێندنهوهی. گۆڤاره‌که‌م داخسته‌وه، هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ڵکێشا، پێ ده‌چوو ئاسووده‌بم، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ویستی زانینی کۆتایی چیرۆکه‌که سەرقاڵی کردمەوە و خستمیه ناو گێژاوی گومانه‌وه. ده‌ستم بۆ ئه‌و چه‌قۆیه برد، کە له ناوه‌ڕاستی سێوه‌که چه‌قێندرابوو، کاتێک ویستم به‌ر له‌خه‌یاڵی پێشبینی کردنی چیرۆکهکە بگرم، ده‌ستم گه‌یشتبووه چه‌قۆکه. ده‌ستم کێشایه‌وه دواوه. گۆڤاره‌که‌م کرده‌وه و ده‌ستم به ته‌واوکردنی چیرۆکهکە کرد
***
ده‌ستم گه‌یشته چه‌قۆکه. پشیله‌که گه‌یشتبووه به‌رده‌مم. ملم لهسهرگۆڤارهکه هه‌ڵبڕی پشیلهڕهشهکه به‌رانبه‌رم وه‌ستا بوو لێمی دەڕوانی و پێده‌که‌نی. ده‌می به‌ش کرده‌وه، ویستی قه‌پم لێ بگرێت. چاوانم داخست و تاهێزم تێدابوو چه‌قۆکه‌م لە قوڕگی ڕۆنا. چه‌ند چرکه‌یه‌ک قاقایه‌کی هێواشی دوور له‌ناو کهلهمدا دهنگیدایهوە، پاشان بێده‌نگیه‌کی سامناک ئه‌و ناوه‌ی داگرت. بۆنی خوێن وڕی کردم. هه‌ستمکرد ساردیه‌ک له پێمەوە به‌ره‌و سه‌ر دەهات. گۆڤاره‌که‌م کرده‌وه بزانم گه‌یشتوومه کوێ:
گۆڤاره‌که‌م کرده‌وه بزانم گه‌یشتوومه کوێ، چه‌قۆکه‌م له‌ده‌می پشیله‌که ڕاکرد بۆن خوێنێکی گه‌رم وڕوکاسی کردم، سه‌یری ده‌ستم کرد چه‌قۆیه‌کی خوێناویم به‌ده‌سته‌وه بوو. هه‌ستم به‌ئازارێکی تیژکرد له‌لای ڕاستی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌سه‌ی سینگم. ده‌مم پڕ بوو له خوێن. ده‌ستم شل، چه‌قۆکه بهربووەوە سه‌ر زه‌وی. سه‌رم بهگێژهوههات، ویستم هه‌ڵسمه‌وه، به‌ده‌مدا که‌وتم. چه‌ند دڵۆپهخوێنێک که‌وته سه‌ر کۆتا وشه‌کانی چیرۆکه‌که و ئاگام له‌خۆم نەما….